كتێبی داهێنان سه‌ر به كه‌شفكردن و خه‌ون و دنیابینیه
(شیعر)
شیعر نه گه‌ڕانه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی خود وه‌ك لای خودگه‌راكان قسه‌ی لێده‌كرێت، نه فه‌نابوونه له نموونه‌ی باڵادا وه‌ك لای میسالییه‌كان هه‌یه. شیعر به‌رجه‌سته‌كردنی پرسی سه‌رده‌مه، خه‌ونێكی ناواقیعییه له‌به‌رانبه‌ر حه‌قیقه‌تێكی نه‌فره‌تلێكراو، شیعر له بڕینی حه‌قیقه‌ته‌كانه‌وه دێته‌وه، به‌رده‌وام له گه‌مه‌ی ده‌ركه‌وتن و خۆ حه‌شاردان راست ده‌بێته‌وه.. شیعر لادانێكی كراوه‌ی ئاڵۆزه له‌نێوان گومان و دڵنیایی یاری له‌گه‌ڵ لادانه‌كانی زمان ده‌كات.
(تێگه‌یشتن)
هه‌موو كلتورێك تێگه‌یشتنی دیاریكراو به‌خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (تێگه‌یشتن) په‌یوه‌ندی به كلتوری دیاریكراو هه‌یه، كه‌واته به‌پێی دنیابینی ئه‌و كلتوره خۆی نمایان ده‌كات. لای (گادامێر) تێگه‌یشتن له وه‌رگرتنی نیازی نووسه‌ره‌وه هه‌ڵناقوڵێ، نیازی دانه‌ر ئاسۆی تێگه‌یشتن دیاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ئاسۆیه (راڤه‌كار) پڕی ده‌كاته‌وه. راسته راڤه‌كار شوێنی ناوه‌ندی زمانه‌وانی پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شێوه‌كانی زمانه‌وانی مامه‌ڵه ده‌كات. ئه‌وه‌ش به‌ره‌و تێگه‌یشتنی تایبه‌تیمان ده‌بات، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زمانی ده‌قه‌وه.
(خوێنه‌ر)
سێ رێبازی ره‌خنه‌یی بایه‌خی خوێنه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی مه‌عریفی، یان وه‌ك به‌شداركردن له داهێنان خورد كرده‌وه: بونیادگه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ڕێگه‌ی بارت و بانگه‌شه‌كردنی مه‌رگی دانه‌ر یان نووسه‌ر… تیۆری وه‌رگر لای ره‌خنه‌گرانی ئه‌ڵمانی و زانكۆی كۆنستانس كه جوانگه‌رایی خوێندنه‌وه‌و میكانیزمه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یاوس و ئایزه‌ر…. سێیه‌میان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌ره‌كان كه قسه‌یان له جیاوازییه‌كانی خوێندنه‌وه ده‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه كرده‌یه‌كه به هه‌موو ماناكانییه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به مه‌عریفه‌ی رۆشنبیریی و مێژوویی و ئایدیۆلۆژییه‌وه هه‌یه و له ئاسۆی مه‌عریفی و شاره‌زایی دیاریكراوه‌وه پراكتیزه ده‌كرێت، كه‌واته خوێندنه‌وه له بۆشاییه‌وه نایه‌ته دی، به‌ڵكو له هه‌ڵدانی مه‌عریفه و شاره‌زایی و پرسیار و به‌دواداگه‌ڕانی وه‌ڵامه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
(له‌و كتێبه وه‌رگیراوه)
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن ….