مه‌دحه‌ت مه‌حمود (داهێنه‌ری چه‌مكی به‌یعه‌ی ئه‌به‌دی بۆ سه‌دام)
مه‌دحه‌ت مه‌حمود كێیه؟
چه‌ند رۆژێكه ناوه‌نده‌ی داده‌وه‌ری عێراقی كه‌وتۆته به‌ر ره‌خنه‌و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه ئه‌و ناوه‌نده به‌سیاسی كراوه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ی كه (مه‌دحه‌ت مه‌حمود)ه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه چه‌ندین پێشێلكاری یاسای كردوه، بۆ نمونه یاساكان به‌پێی ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتدارن ته‌فسیر ده‌كات و خۆشی چه‌ندین پێشێلكاری یاسایی هه‌یه.
بابزانین ئه‌م (مه‌دحه‌ت مه‌حمود)ه كێیه!
_ (مه‌دحه‌ت جودی حسێن فه‌یلی) كه ناوی خۆی گۆریوه بۆ (مه‌دحه‌ت مه‌حمود ) و ئیَستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عیَراقه و ته‌مه‌نی ٨٦ سالَه!
_ ئه‌ندامی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی قاصرین، ئه‌ندامی بانكی مه‌ركه‌زی،نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سه‌رۆكی شورای ده‌وڵه‌ت بووه له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا!
_ له ١٥ ی١٠ی ٢٠٠٢ له‌رۆژنامه‌ی (قادسیه) وتاریَكی ده‌رباره‌ی سه‌دام نوسی و تیایدا چه‌مكی به‌یعه‌ی ئه‌به‌دی و گه‌وره‌ترین سه‌رۆك بۆ گه‌وره‌ترین گه‌لی داهێنا.
_ له‌ژماره‌ی ٩٨٦١ی ساڵی ١٩٩٩ ی رۆژنامه‌ی (سه‌وره)ی زمانحاڵی به‌عس ، له‌وتارێكدا به‌ناوی (دادگه‌ری له‌فیكری سه‌ركرده‌دا) سه‌دامی به پێغمبه‌ری ئیسلام شوبهاند!.
_ له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه رێزێكی تایبه‌تی گیراوه‌و خه‌ڵاته‌كانی هه‌میشه ئه‌م پیاوه‌ی گرتۆته‌وه!
_ تۆمه‌تباره به گرتن و له‌سێداره‌دانی چه‌ندین هاوڵاتی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا!
_ دوای روخانی سه‌دام، ساڵی ٢٠٠٣، به‌هۆی برازایهكییهوه خۆی گه‌یانده ئه‌مریكیه‌كان و بریمه‌ری حاكمی عێراق كردیه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای داده‌وه‌ری!
_ لهسالَی ٢٠٠٤و به‌پێی یاسای ژماره ١٧ی بریمه‌ر، هه‌موو لێپیچینهوهیهكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان راگرت!
_ كه‌مترین جار له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و زۆربه‌ی جاره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته!
_ تۆمه‌تباره بهدهستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌ناوبردن هه‌زاران هاوڵاتی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی نوێ عێراقدا به‌تایبه‌تی سونه مه‌زهه‌به‌كان!
_هه‌رچه‌نده ده‌بوو به‌پێی یاسا له‌ته‌مه‌نی ٦٨ ساڵیدا خانه‌نشین بكرێت به‌لام ئێستا ته‌مه‌نی ٨٦ سالَهو خانه‌نشین نه‌كراوه!
_ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت یاسا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا دهگونجیَت ، وه‌ك چۆن له‌كاتی سه‌دامدا وایده‌كرد، ئێساش له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا هه‌مان شت ده‌كات !