تابلۆی ئازیزان … ستار ئه‌حمه‌د
ئێواره‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا
رێگاكان تێكه‌ڵی یه‌كبوون
شه‌قامه‌كان سڕانه‌وه
شوێنه‌كان جێگه‌یان گۆڕا
سات راوه‌ستا
باڵداره‌كان بۆ لانه‌یان گه‌ڕانه‌وه
ئاله‌و كاته
دڵێك بۆ گه‌رمیان هه‌ڵفڕی
ژنێك پرچی عومری بڕی
ساوایه‌كی خنجیلانه
كۆرپه‌ی شیعری
خسته نێو گۆڕی جۆلانه
خه‌وتن بووه به‌رگی برسی
خه‌و ئاڵای مه‌رگ و جوودابوون
خۆر بێزاربوو له‌ئاوابوون
سێ رێبواری تینووی دیدار
بوونه به‌سته‌ی ماڵاوایی
بوونه هێشووی هه‌ڵوه‌ریوی
ره‌زو بێستانی ئاوایی
ده‌ستی قه‌ده‌ر كاری خۆیكرد
رۆحی سێ كۆتری كێوی
سێ په‌روانه‌ی
ته‌ریوی باخچه‌و هه‌ڵاڵه
له‌نێو ئاگرا دامركان
پشكۆی ژوانی بێواده
بووه نیگای میوانداریی
ئێواره لێوی ئاڵكردو
له جیاتی پرشنگ خوێن باری
ره‌شه‌بای ئه‌جه‌ل و مردن
به‌ره‌و گڵكۆی مافی بردن
له‌نێو گێژاوه‌ی هاوارا
به‌چكه كه‌وێ
بۆ سه‌رخه‌وێ
له‌سنگی دایكی ده‌گه‌ڕا
زۆری خوێند‌و
وه‌ڵام نه‌بوو
ده‌نگێ نه‌بوو
وای له‌ژانی ماڵاوایی
ئێستاش زامدار
دان وئاوی
ته‌نها تابلۆی ئازیزانه
شه‌وانه دێنه به‌رچاوی
غه‌ریبی ئه‌و
وه‌كوو شه‌وی شاعیرانه
بێكه‌سی ئه‌و پڕ له ئهشكه
دڵی ده‌فی ده‌روێشانه
كێ له‌حاڵی تێده‌گات و
كێ ده‌بێته كۆش و لانه‌ی
كێ گه‌ردانه‌ی شیعری ناسك
بكاته دیاری و جه‌ژنانه‌ی
كام به‌رامه
ده‌گاته هه‌ناسه‌ی دایك
وشه نییه به‌قه‌د باوه
تین بداته ناخی گیان و
ببێته تابلۆی هۆنراوه
وه‌ره باڵداری بێ‌باڵ و
گۆڕغه‌ریبی بهبێماڵ و
هه‌ناسه‌ی شێواوی هاوڕێم
منیش وه‌ك تۆ ئاواره‌ی دێم
منیش له زێد دابڕاوم
منیش وه‌ك تۆ به‌بێ باوك
له‌لانه‌ی خۆم ده‌ركراوم
وه‌ره گه‌رمیان ..یه‌جگار گه‌رمه
دڵی هه‌تیو به‌رگه‌ی ناگرێ
جێگه‌ی بێمهئوا كه‌ركوكه
گه‌رمیان لانه‌ی باڵدارێكه
زمانی مافی چڕنووكه
ئه‌وان له‌زاری بولبول و
شیعری شاعیران وه‌ڕسن
ئه‌وان له‌حاڵی نه‌دارو
سۆزی شاعیران ناپرسن
نووسین لایان وڕێنه‌یه
شاعیران به‌شێت ده‌زانن
ئه‌وان كه‌ی خانه‌قای برسی و
دڵسۆزی خه‌م و میوانن