
په‌ڕه‌سێلكه‌ی سپی … گۆران ڕه‌ئوف
1
ئێستا سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزه، كه‌ش و هه‌وا هێشتا كه‌مێك گه‌رمه، زۆربه‌ی ڕۆژ دوانیوه‌ڕوان به‌ته‌نها ده‌رۆمه قه‌راغ شار، هه‌ر به‌ته‌نهاش دێمه‌وه. هه‌ندێجار له‌گه‌ڵ گه‌نجه نا‌ئومێد و وهرسهكان چه‌ند كاتێكی خۆش بهرێدهكهم، ئه‌وان به‌رده‌وام له‌نێو سنه‌وبه‌ره‌كانی ئه‌وێدا ده‌خۆنه‌وه، ته‌واوی كاته‌كانیان له‌وێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ده‌خۆنه‌وه و ده‌خه‌ون و سگاری هه‌رزان به‌ها ده‌كێشن و جارجاره نێرگه‌له گهرمدهكهن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هیچ كه‌س ئاگای له‌وان نییه!!
2
من ئه‌م ماوه‌یه كه‌متر بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه، زێده‌تر خه‌یاڵم لای ئه‌وه‌یه نه‌گه‌م به‌تۆ! به‌هیچ له‌ونێك نزیك نه‌بمه‌وه له خه‌ونه‌كانت، ده‌ست بۆ هیچ خه‌یاڵێكت نه‌به‌م، ئێستا بیركردنه‌وه له‌تۆ وه‌ك سه‌ره‌تا بێزارم ناكات و هه‌رله‌خۆمه‌وه په‌رداخ و موبایل ناگرمه دیوار، به‌ڵام هه‌ندێجار به‌رله‌وه‌ی بخه‌وم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نهستما ڕاهاتبم موبایله‌كه‌م رۆشن ده‌كه‌مه‌وه، بزانم نامه‌یه‌ك، كوره جهرهسێكت نه‌هاتوه، كه دێمه‌وه هۆش و تێده‌گه‌م من خۆم پێموتویت ئیدی نه نامه بنێره و نه ته‌له‌فۆنیش بكه، بۆیه خه‌نده‌یه‌كی كه‌مێك دڵته‌نگانه و غه‌ریب ده‌كه‌م و لێوێك ته‌ڕ ده‌كه‌م و ده‌خه‌وم.
3
باوكم له‌م ماوه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كی ته‌واو وهرسكهری هه‌یه، ته‌واوی ئه‌وكاتانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌م ده‌نگه ده‌نگمه له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌نده‌م قیڕاندوه به‌ته‌واوی گه‌روم گیراوه، له‌هه‌موی ناخۆشتر گشت ئازار و بێتاقهتییهكان بۆ دایكمه، باوكم تێناگات من گه‌وره‌بوم و به‌قه‌د هه‌مو تاڵهموهكانی سه‌ری له كه‌ون بێزارم و به كێشی هه‌مو هه‌ساره‌كان دڵته‌نگ و عاجزم له ژیان، ئه‌و هێشتا ئه‌مانه‌ش نازانێت و پێمده‌ڵێت:”ئاخر تۆ به‌شه‌ری، ناتوانی كیلۆیه‌ك ته‌ماته و ته‌نه‌كه‌یه‌ك رۆن و سه‌وزه و میوه بهێنیته‌وه بۆمان!؟ یان واده‌زانی من حه‌ماڵی تۆم كوڕی قه‌حبه؟! كاكه بڕۆ وازمان لێبێنه و برۆ چیت پێخۆشه بیكه، كه‌م ئه‌م ته‌له‌فیزیۆنه بگۆڕه به‌دڵی خۆت، ئه‌گینا به‌م ده‌ستانه‌م وردی ده‌كه‌م، به یه‌ك ڕه‌نگی خوا هیچ خه‌می ئه‌و پاره‌م نییه پێمداوه”!
من وه‌ك ئه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌رم كه‌وتبێته نێوان تایه‌ی ماشینێكی بارهه‌ڵگر و زه‌وییه‌وه، ئه‌وه‌نده هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م، كاتێك باوكم له‌و چه‌شنه قسانه ده‌كات!
4
من ڕقم له‌و قسانهشته كه پڕن له ستایشی توڕهبونهكانم، جڕتم به‌و نامه گه‌وجانه‌ت دێت كه سه‌رڕێژن له قسه‌ی بێتام، واده‌زانی من ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌م به‌و شته دوباره و ته‌قلیدیانه فریودهخۆم؟! بێزارم له‌و هه‌مو ئه‌و درۆیانه‌ی وه‌ك ده‌نگی كه‌ڵه‌شێره‌كان كه سپێدان مه‌ستیم ده‌شێوێنن ده‌یانكه‌یت… به‌گشتی درۆكانت زۆر نایابن، به‌ڵام بۆمن وه‌ك هاوار و ناڵه ناڵی سۆزانییهكه كه توشی موسیبه‌تی خۆی بوه، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه برۆ ئه‌و قسانه‌ت بۆ كه‌نجێك بكه كه له‌گه‌ڵ خوشهكهكانیدا پێكه‌وه برۆی یه‌كتر لاده‌به‌ن، ڕه‌نگه یه‌كێك له‌وانه باوه‌ڕ به درۆ جوانه‌كانت بكات… تۆ گه‌ر كه‌ر نه‌بویتایه بێده‌نگ ده‌بویت و منت كه‌ر ده‌كرد!
5
هه‌ندێجار به‌بێ ئه‌وه‌ی دایكم بزانیت كه‌لای گه‌نجه وهرسهكانی قه‌راغ شارم ته‌له‌فۆنم بۆده‌كات و زۆر به جددی ده‌پرسێت:”له‌كوێی؟” منیش هیچ خۆم تێكناده‌م ده‌نگی ئه‌و گۆرانییه تراژیدیانه كزدهكهم كه كوره‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیدا كه‌مه كه‌مه مه‌ست ببن، دواتر وه‌ڵامی دایكم ده‌ده‌مه‌وه و ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له براده‌ره‌كانم خه‌ریكی چاخواردنهوهین له یه‌كێك له‌و چایخانانه‌ی بازار… بۆ ئیشێكت هه‌بو؟! دایكم به‌شێوازی قسه‌كانیدا دیاره هێشتا دڵنیا نییه له ڕاست و دروستی قسه‌كانم و وه‌ك شتێك دڵی خه‌به‌ری داوه كارێكی باش ناكه‌م، ئاخر ئه‌و بۆ زۆرشت ده‌ڵێت دڵم خه‌به‌ری داوه… ده‌ڵێت:”هیچ… ئیشم نه‌بوو، ته‌نها كه‌مێك خه‌مم بو، باشه هه‌وڵده زو بگه‌ڕێیته‌وه” كوره‌كان هه‌مویان سه‌یری من ده‌كه‌ن تا په‌یوه‌ندییه‌كه‌م ته‌واوكه‌ین و كهمێكتر باسی نائومێدی و بێكه‌ڵكی ژیانیان بۆبكه‌م، بۆیه به‌خێرایی و به‌كه‌مێك دڵنیایی زیاتره‌وه به‌دایكمم وت:”نا..نا خه‌مت نه‌بێت”!
كوڕه‌كان جۆره‌ها وێنه‌ی بێزاری و وه‌ڕسیی ژیانن، هه‌یانه بۆ نه‌بونی ماڵ و حاڵێكی باش بێزاره.. تیایاندایه له دایك و باوك و ته‌واوی ماڵه‌وه‌یان عاجزه.. كوره هیوایان هه‌یه بۆ كچ ده‌گریه‌ت بۆكچ!.. یه‌ك دوانێكیشیان له‌دۆخی سیاسی و ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی وڵات غه‌مگینن..هتد، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه بێزاری و نائومێدی من له هی هه‌مویان جیاوازتره.. ئاخر خۆمن هۆكارێكم نییه بۆ دڵته‌نگی و غه‌ریبیم!! شتێك نییه شه‌ڕی بۆبكه‌م… به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم پله‌ی نایابم هه‌یه له بێزاری و وه‌ڕسیدا.
6
ئای ئای بیرم نه‌بوو باسی ئه‌وه‌بكه‌م كه‌بۆچی ئێستا ئه‌وه‌نده ته‌نهام؟ خه‌ریك بو له یادمبچێت و دواتر وابزانن من به‌رده‌وام هه‌ر به‌و شێوه‌یه تهنهابوم، ڕاستییه‌كه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌جۆرێك بێزار و ڕه‌شبینم له‌ژیان كه تاقه‌تی هیچ براده‌رێكم نه‌ماوه، ئه‌سڵه‌ن هه‌ندێ كۆڕ و كۆبونه‌وه هه‌بو جاران ده‌ڕۆیشتم، ئیستا زۆر به بێزاركه‌ر لێیان ده‌روانم، هه‌ربۆیه كه ده‌رۆمه قه‌راغ شار به‌ته‌نهام و حه‌زم له‌و جهوهیه كه دوای خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه چڵكن و بێزار و توڕانهدا نانێكیشیان لهگهڵدابخۆم، من ئه‌وكاتانه‌ی كه‌له قه‌راغ شاردام زۆر ئاسوده‌م، چونكه وه‌ك پادشای نا‌ئومێد و یاخییه‌كان وه‌هام… هاوكات ناشمه‌وێت ببمه به‌شێك له‌وان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زم لێیه ته‌واوی كاته‌كانم له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ببه‌مه‌سه‌ر، بۆیه حه‌زم لای ئه‌وانه، كه‌گوێم له چیرۆك و سهرگوزشتهكانیان ده‌بێت زێده‌تر ڕقم له ژیان و تۆ ده‌بێته‌وه و قوڵتر بیر له حیزی و گه‌وادی كه‌ون ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌هه‌موشی خۆشتر ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌ك دڵخۆشیشم به‌وه‌ی یه‌ك زه‌ڕبی ڕاست و چه‌پم به‌سه‌ر تۆدا هێنا!! هههها.
7
نوێترین ئه‌نجام كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا پێیگه‌یشتوم ئه‌وه‌یه من ده‌بێت یه‌ك بازی به‌رز هه‌ڵده‌م به‌سه‌ر تۆدا، ئاخر دڵنیام له‌وه‌ی نزیك ببمه‌وه له‌تۆ سه‌قه‌ت ده‌بم، یانی من ناتوانم وه‌ك ئینسانێكی ساده له‌خزمه‌تی خۆت و خهونهكانتدابم، باشتره بڵێم به‌رله‌وه‌ی خه‌می تۆم بێت خه‌می خۆممه، من ناكرێت خۆم گێل كه‌م له‌و هه‌مو ژاوه‌ژاوه‌ی گوێیهكانمیان بێزاركردوه، ناكرێت به‌م سارد و سڕیه‌وه نزیكم بیت، چونكه دواتر خۆت لێم وه‌رس ده‌بیت و ئێواره‌یه‌ك له‌و ئێوارانه‌ی كه‌من ده‌چمه قه‌راغ شار تۆ له ههورهبانهكهتانهوه له‌شه‌قه‌ی باڵدهدهی!
8
ئه‌ها هه‌ر كهدێمه سه‌ر باسی تۆ له‌خۆم و هه‌رچی شت هه‌یه توڕه‌ده‌بم، ئاخر هه‌نوكه به‌خۆم ده‌ڵێم:”كوره بۆ ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌یت ئه‌وه كه‌ی ئه‌وه‌نده بایه‌خی هه‌یه تۆ شتی بۆ ڕوندهكهیتهوه؟! كه‌ی به‌های ئه‌وه‌ی هه‌یه هۆكار و ئه‌نجام ئه‌و شتانه‌ی بۆ ده‌خه‌یته ڕو؟! مه‌گه‌ر ئه‌میش یه‌كێك نییه له سه‌قه‌تی و كه‌ره كه‌ره‌كانی ژیان؟ مه‌گه‌ر وه‌ك هه‌مو ئادهمییهكانی تر خه‌ریكی كردنی درۆی جوان نییه؟!”.. له‌كاتێكدا من له‌ته‌واوی گه‌ردون بێزارم و له ته‌واوی بێزارهكانی دونیاش جیاوازترم، كه‌چی له ڕوخساردا هه‌روه‌ك ئینسانه‌كانی ترم! زۆركات به‌خۆم ده‌ڵێم ده‌بو من شێوه‌یه‌كی جیاوازیشم هه‌بوایه!!
ئه‌م چیرۆكه له ژماره (10)ی گۆڤاری 23 بڵاوبۆته‌وه.