كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاكاری كۆمه‌ڵ…
مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی یه‌وه له‌گه‌ڵ ئاكاره ڕه‌گه‌زی یه‌كانی ، هه‌ندێك ئاكاری نوێ وه‌رده‌گرێت و فێر ده‌بێت .. له ده‌وور و به‌ره‌كه‌یه‌وه كه به‌هۆی جۆرێك له فشاری ده‌روونی و ژینگه‌ییه‌وه كاریگه‌ری خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت و مرۆڤ وه‌ك ئه‌كته‌رێكی به‌توانا هه‌ڵده‌ستێت به كاری نواندنهكهو جارێكی تر چوارده‌وره‌كه‌ی وه‌ك ته‌ماشاكاران لێی ده‌ڕوانن به هه‌ردوو باری ئه‌رێ و نه‌رێ لێكدانه‌وه‌و و هه‌روه‌ها دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه به مرۆڤی تر ده‌سپێردرێت .. دیاره ئاكار له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاكاری تاكی زاڵه (بهمانازانستی یه‌كه‌ی) له ناو هه‌ریه‌ك له خێزان ، بنه‌ماڵه ،…… ، كۆمه‌ڵگا . بۆنموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری كرداری خواپه‌رستی بكه‌ین له مرۆڤه‌كاندا ده‌قاوده‌ق ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت، له وانه‌یه زۆر ساده‌و ساكاریش بێت بۆ تێگه‌یشتن … مرۆڤ به‌هۆی كردار و كاریگه‌ری چوارده‌وره‌كه‌ی له‌مرۆڤ له لایه‌ك وه ژینگه له لایه‌كی تر ، گه‌ڕاوه به‌دوای چاره‌سه‌ر یان ڕووناكی(به‌مانای فریادڕه‌س) وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ دیارده‌كانی ناوكۆمه‌ڵ . ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ران هه‌ر خۆیان له مرۆڤن پاش كاریگه‌ری كۆمه‌ڵه‌كانیان (به‌پێی سه‌رده‌مه‌كانیان) هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ژینگه‌كه‌یان ، بوون به پێشه‌وای كۆمه‌ڵگاكانیان و ئاكاره‌كانیان ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌كراوی هه‌بووه‌و هه‌یه له لایه‌ن مرۆڤه‌كانی كۆمهڵهكانیانهوه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توانراوه بنه‌مای كۆمه‌ڵگای زۆر فراوانی فره نه‌ژاد و ئیمبراتۆریاتی زۆر گه‌وره‌و به‌هێز بێنه كایه‌وه. واته جه‌ورو سته‌می كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كاریگه‌ری له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه داناوه‌و پاشانیش كاردانه‌وه‌ی بیر‌و ڕامانه‌كانی ئه‌و كه به‌رجه‌سته‌ی سته‌مكاری یه‌كان بووه .. بۆته هۆی گۆڕان له ئاكاری كۆمه‌ڵه‌كه. دوای ئه‌ویش بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌ك بیر‌و ڕامانه‌كانی كه ئاكاره‌كانی دیاری كردووه كۆمه‌ڵی به‌ڕێوه بردووه تاگۆڕانی نوێ ، بێگومان به‌هه‌مان شێوه و به جیاوازی كات . به‌واتایه‌كی تر پێغه‌مبه‌ره‌كان نموونه‌ی ئاكاری تاكن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ . وه بیر‌و ڕامانهكانیشیان له دوای خۆیان كه بۆ ته سیسته‌مێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن له هه‌مان كاتدا دارده‌ستی سه‌ره‌كی دروستكردنی ئاكاری تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵه جارێكی تر له‌هه‌مان چوارچوه‌ی بۆداڕێژراودا ، ئه‌مه كاریگه‌ری سیسته‌مه له‌سه‌رتاك. وه‌ك چۆن نموونه‌ی كه‌سایه‌تی تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خواپه‌رستی هه‌ن كه به‌هه‌مان شێوه دوای كاریگه‌ری كۆمه‌ڵ و ژینگه له‌سه‌ریان ، بیر و ڕامانهكانیان بوونه‌ته هۆی دروست بوونی سیسته‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و لاسایی كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن مرۆڤی تره‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی ئاكاره‌كانی ئه‌وان به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ دا. كۆمه‌ڵی كورده‌واریش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای میژووه وه ژینگه‌كه‌ی و هه‌مان ئه‌و كردارانه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ری و ته‌نانه‌ت هه‌ندیك له‌و ئاكارانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر دیینهكهیشی ( دیینی به‌هدینی) … ئه‌گه‌ر سه‌یری جوگرافیا و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵی كوردهواری بكه‌ین به‌ووردی له مێژووی كۆن وپێش دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت، ده‌بینین كه ئه‌م كۆمه‌ڵه له ناوچه‌یه‌كی ژیاری زۆر به‌فه‌ر ژیاوه و بۆ په‌یداكردنی خۆراك ( ڕاوكردن بێت یان كیشاوه‌رزی) ئه‌ركێكی كه‌می كێشاوه .. كه‌واته بۆ په‌یداكردنی خۆراك پێویستی به په‌نابردن بۆ جه‌نگ له دژی كۆمه‌ڵگاكانی تر له‌دوورو نزیك نه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌م بهفهریه و خۆراك ئاسان په‌یدابوونه بۆ ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر داهێنه‌ر بێت بگره ئه‌م ژینگه‌یه‌ی بۆته جێگه‌ی چاوچنۆكی دراوسێ و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگا دووره‌كانیش بۆ داگیركردنی خاكه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كورد هه‌میشه له‌هه‌وڵی پارێزگاری كردن بووه له خاكه‌كه‌ی و هێرش به‌ر نه‌بووه .. ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی ژینگه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه له ئاكاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و هه‌میشه‌ش به زیان بۆی گه‌ڕاوه‌ته و به‌تێپه‌ڕاندنی كات بۆ ته‌هۆی بێهێز كردن و متمانه به‌خۆنه‌بوونی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری تاكی كورد دواتر پاشكۆی كردن و له‌ده‌ستدانی پانتای زۆری زه‌وی یه‌كانی ، به‌ڵام له‌ڕووی مرۆڤ دۆستی یه‌وه ده‌كرێت وه‌ك خاڵێكی پرشنگ دار سه‌یربكرێت؟! چونكه ئاكاری شه‌ڕه‌نگێزی له چاو كۆمه‌ڵگاكانی تری چوارده‌وری لێ دوورخستۆته‌وه . هه‌مان ئاكار كه‌له ژینگه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی لهدیینهكهیشی دا هه‌یه ، بۆ هاتنه سه‌رباوه‌ڕی دیینی به‌هدینی مرۆڤه‌كان له‌دوای ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵی و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه به‌های مرۆڤه چاكه‌كاره‌كان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بنه هاوه‌ڵی خودا و ته‌نانه‌ت مرۆڤه خراپ كاره‌كانیش بۆ پاداشتی پاش ژیانه‌وه دۆزه‌خ نی یه(كهسووتێنهره) به‌ڵكو تاریكی یه ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌خۆشه‌ویستی له‌نێوان خوا و مرۆڤه‌كان دروست ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌كرێت وه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاك كردنه‌وه‌ی ئاكاری مرۆڤه خراپه‌كاره‌كان به‌كارهاتبێت. له ئێستادا و له‌باشوری كوردستان (كهههرێمێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه) له به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه تاكو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ده‌بێت ئایا ئاكاری مرۆڤه‌كان به چ ئاقارێك گه‌شتبێت؟! بۆ گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاسان تر وایه ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌یبینی و به‌رخوردی مرۆڤه‌كان بۆیه‌كتر ئه‌وه بێ خه‌وش ئاكاری ئه‌م كۆمهڵگات پێ ده‌ناسێنێ.. ( ده‌بێت ئه‌وه‌بڵێین كه ته‌نها یه‌ك دوو ئاكاری خراپ ده‌خه‌ینه‌ڕوو) . لهئاسانترهوه بۆی ده‌چین .. ته‌ماشاكه‌ن.. كاتێك پیاده‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامێكی پان كه‌ده‌یه‌وێت بپه‌ڕێته‌وه له‌به‌رێكی شه‌قامه‌كه بۆ به‌ره‌كه‌ی تری ، ته‌ماشاكه‌ن ئه‌و ئوتۆمبێله كهلهسهرشهقامهكهدهڕوات له بری ئه‌وه‌ی بوه‌ستێت بۆ پیاده‌كه تا بپه‌ڕێته‌وه كه چی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ پیاده‌كه !! هه‌وڵده‌دات له‌جیاتی خاوكردنه‌وه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه خێرای یه‌كه‌ی زیادتردهكات بۆ ئه‌وه‌ی پێش له پیادهكهبگرێت و خۆی به‌رده‌وام بێت له‌ڕۆیشتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه( له‌هه‌موو دنیای پێشكه‌وتوو دا ماف ی تێپه‌ڕبوون بۆ بڕینی شه‌قام به‌تایبه‌ت له شوێنی دیاری كرا‌و ده‌درێت به پیاده نه‌ك ئۆتۆمبێل ، هه‌ر بۆ زانیین ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕێ له‌كوردستان گه‌واهی لێخوڕینیان هه‌یه ) . یان ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ستانێكی كاتی له شه‌قامێك هه‌بێت ، به‌مه‌رجێ ئه‌و شه‌قامه ئه‌م لاو ئه‌ولای كراوه‌بێت ئه‌وا له‌جیاتی ڕیزبوونی ئۆتۆمبێله‌كان له ناو هێڵی(سایز) خۆیان ده‌بینیت هه‌ر ڕیزێك ده‌بێت به‌سیان و چوار ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت ، به‌واتایه‌كی تر كه‌س ناوه‌ستێت بۆ كه‌س .. هه‌مووی ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م بێت له‌كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه؟ ئایا ئه‌م ئاكاره سه‌رچاوه‌كه‌ی چی یه؟ ساڵی 1991 و بۆ دواوه ئه‌وا له‌لایه‌ك ده‌ڵێین ئۆتۆمبێل كه‌م بوو به‌و شێوه‌یه هه‌ڵئاوسان له‌شه‌قامه‌كان نه‌ده‌بوو له‌لایه‌كی تر ته‌نها حكومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی بوو كه هه‌میشه دوژمنی كورده ، كه ئه‌ویش ته‌نها له‌خاڵه‌كانی پشكنین یان سه‌رده‌مانێكیش له‌ناو شاره‌كان خاڵی پشكنینی داده‌نا.. ئه‌مه به‌تایبه‌ت كوردی فێر نه‌ده‌كرد كه ئه‌وه ئاكارێكی ته‌ندروسته‌و ده‌بێت خه‌ڵكی لاسایی بكه‌نه‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بوو خه‌ڵكی حكومه‌تی عه‌ره‌بیان به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌زانی و متمانه‌یان پێیان نه‌بوو تاكو فێری ئاكاره‌كانیان بن. به‌ڵام دوای ساڵی 1991 خه‌ڵكی تینوی ئازادی ، بوونی پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ست و ئه‌و لافاوه خوێنه‌ی شه‌هیدانی كورد بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه دابوویان .. وای له‌خه‌ڵك ده‌كرد كه سه‌رو مڕ متمانه به‌و هه‌موو قاره‌مانانه بكه‌ن و كارگهشتبووه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی و به‌تایبه‌ت گه‌نجان لاسایی یان بكه‌نه‌وه له‌جل و به‌رگ و دواتر سه‌رنجدانی وورده‌كاری یه‌كانیان .. كشانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌هه‌رسێ پارێزگاكه و هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك به كتوپڕ و ئیفلیج بوونی هه‌موو ده‌زگا ئیداری و مه‌ده‌نیه‌كانی ئهوپارێزگایانه و ویران بوونیان له‌لایه‌ك وه نه‌بوونی شاره‌زایی كارگێڕی ووڵات و خۆ ئاماددهنهكردنی كورد(هێزه‌سیاسیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی كورد) بۆ پێشهاتی له‌و جۆره ، پێڕانه‌گه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌هه‌موو جوومگه‌كانی ووڵات و هه‌ندێ جاری زۆریش سهرلێدهرنهكردن و بوونی ئیراده‌ی مرۆڤی هه‌لپه‌رست و نه‌بوونی یاسای سه‌روه‌ر بۆ هه‌مووان .. كۆمه‌ڵێك هه‌لپه‌رست و به‌دڕه‌وشت هاتنه ناو كایه‌كانه‌وه و كاتێك ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شه‌قامێكدا تێپه‌ڕده‌بوون ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكه‌كانیشیان ڕاده‌گرت یان له‌خاڵه‌كانی پشكنیندا ئاپۆڕای ئۆتۆمبێلی وه‌ستاو زیاتر له‌ده‌یان ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و سه‌رنشینه‌كانیان بپشكنرێن له‌ناكاو كاكی به‌ناو مه‌سئول (یاسادانه‌ر) خۆی ده‌كرد به‌لایه‌كی بازگهكهداو تێپه‌ڕده‌بوو .. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ووڵات دیكتاتۆری بێت ئه‌وا ته‌نها یه‌ك كه‌س بۆی هه‌یه خه‌رقی یاسابكات خۆ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر دیموكراسی یان بهناودیموكراسیش بێت ئهواكهس بۆی نی یه یاسا پێشێل بكات به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رلایه‌ك له (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) نه‌ك سكرتێر‌و سه‌رۆك نهدهفتهری سیاسی هه‌ردووك لا نه سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا نه………. به‌ڵكو ئه‌فسه‌رو پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی دوای 1991 یش هه‌مان مافی یاسا پێشێل كردنیان هه‌بوو هۆكاره‌كانی ئه‌مانه‌ش زۆرن له‌هه‌موویان گرنگ تر شه‌ڕی نێوان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك)ه ، كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌رنرخێك بوو بێت كه‌باسی ئێمه‌نی یه لێره . ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌نده دووباره بۆته‌وه كه له ژماردن نایه‌ت تاكو خه‌ڵی وه‌ك كاڵا به‌به‌ری خۆیان دووری وه و زۆری ده‌وێت تادای ماڵن جارێكی تر. بۆ گه‌واهی ئه‌م نووسراوه‌ش ئه‌وه‌تا شاره‌وانی شاری سلێمانی له‌كۆتای ساڵی 2012 ه‌وه ده‌ستی كردووه به جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردووبه‌ری شه‌قامێك له‌یه‌كتر به به‌ربه‌ستی بڵند و دیار له‌ناوشاردا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌توانێت له‌شوێنی تایبه‌ته‌وه نه‌بێت شه‌قامه‌كه نه‌بڕێت هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه كانیش له‌شوێنی په‌ڕینه‌وه وه بپه‌ڕنه‌وه به‌ئامانجی گیڕانه‌وه‌ی ئهوئاكاره بۆ شار ( بازبازێن تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا ڕۆژانه به‌رده‌وامه). هه‌رچه‌نده له‌ساڵه‌كانی 1970 كاندا دیاره شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده ئه‌وكاته له‌ناو شاری سلێمانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دیاری كرابێت بۆیه ئه‌كته‌ری درامای خه‌نده‌ئامێز ( مه‌كی عبدالله ) لهدرامایهكدا به‌شداره به ناوی ( قاله له خهتاگیراوه ) ئه‌و دراما بۆ فێركردنی ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك بووه كه‌له شوێنی په‌ڕینه‌وه‌وه بپه‌ڕنه‌وه. ئه‌م ئاكاره هه‌موو ده‌زانین دیاری حزبهسیاسی یه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش ببه‌ن .
ئه‌گه‌ر مامهڵهیهكت له دائیره‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بێت ئه‌وا هه‌ر مه‌پرسه چه‌ند جار ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژوورت پێده‌كه‌ن ، یان چه‌ند ڕۆژت پێده‌چێت تا ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌هه‌ر حاڵ ( ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه هه‌ر وا ئاسانه‌ی گرانه هه‌رگیز كاری زوو ته‌واو نابێت) كارمه‌ندی به‌ڕێز فۆتۆكۆپیهكه لهتهنیشتێوهیهتی كه‌چی دهڵێَت بڕۆ ئه‌وه‌نده نوسكی له‌به‌ر بگره‌وه‌و بۆم بهێنه‌ره‌وه هه‌ر كهئیشهكهت ته‌واو بوو چاوه‌ڕێیه‌تی تۆ بڵیت سوپاس !! ئه‌گه‌ر له‌بیرت بچێت و نه‌ڵێیت سوپاس ! ئه‌وا یه‌كسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گوێت لێبێت ئه‌ڵێت خۆ هه‌ر ناڵت سوپاسیش!!؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده به‌ڕێزه بێ مووچه كار بكات و خێرت پێبكات .. ئه‌گه‌ر هاتوو گوتت سوپاس ئه‌وا ده‌ڵێت ئه‌وه چاك بزانه به‌خوا تۆ نه‌بویتایه ئاوا به‌و ئاسانیه (به‌و زووی یه) بۆم ته‌واو نه‌ده‌كردی بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسهكهی بۆ بكه‌ی به دووان و سیان.. ئه‌مه‌ش له‌وه دێت كه كاكی سیاسی خاوه‌ن مه‌ركه‌ز و به‌خشه‌نده‌ی سه‌رده‌م به پاره‌و ماڵی میلله‌ت ئه‌گه‌ر شه‌قامێك یان ههرپرۆژهیهك بكه‌ن ئه‌وا ده‌یده‌نه‌وه به‌چاوماندا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كرێكاری كردبێت و به‌پاره‌كه‌ی نانی بۆ كڕیبین ، ئه‌مه‌ش جۆرێك لاسایی كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه بۆ ئاكاری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه. له نووسینی ( نامه‌یه‌ك بۆ هیچ كه‌س نا) باسی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌مان كردبوو.. مرۆڤ نازانێت بڵێت چ جۆرێك گه‌نده‌ڵی هه‌یه بۆ نموونه ( له شاری سلێمانی) له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی (1-6) ئه‌گه‌ر منداڵی مامۆستا یان كارمه‌نده‌كان یان خزمانی ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌بێت ئه‌وا بێ سێ و دوو ئه‌وان یه‌كه‌من ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌زانن منداڵی زیره‌كی تریش با هه‌ربۆ خۆی زیره‌ك بێت ، پرسیارم له چه‌ند مامۆستایه‌ك كردووه .. ده‌ڵێن: ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌سته مافی خۆمانه!! یان با منیش ئیستا منداڵه‌كه‌م دڵخۆش كه‌م !! یان هه‌ر وه‌ڵامێكی تری ساویلكانه ، ئیتر هه‌ست به زیانی ئه‌و منداڵه‌ی ناكات كه چووه ناوه‌ندی یان قۆناغه‌كانی پێشوو ئاستی زانستی پێویستی نابێت ئه‌مه‌ش په‌خشی هه‌ره‌مه بۆ بنكه .. یان هه‌ر له‌ناكاو ده‌بینیت كۆڵانێك داده‌خرێت به بیانووی جیاجیا له‌وانه‌یه به‌ڕێزیان خانۆكهی نۆژه‌ن بكاته‌وه یان قیره‌كه‌ی بڕیوه یان خوانه‌خواسته پرسه‌یه یان كه‌سێك هه‌ر حه‌زی وایه‌و ماڵیان لهوناوایه … ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و پاوانخوازی یه‌ی براده‌رانی مه‌سئولانی ڕێنوێنی میلله‌ت كهسهردهمانێكی زۆر كۆڵانه‌كانی خۆیان قهدهغهدهكرد له‌خه‌ڵكی به بیانووی خۆپاراستن له دوژمنان ( وایان له‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یاند كه دوژمنانی میلله‌ت ئه‌وان ده‌كوژن تا بڵێن میلله‌ت پارێزین) .. لێره دا ته‌نها بۆ مێژوو پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو له دوای ساڵی 1975 ه‌وه ، كه هه‌ندێك تێگه‌شتن و فامم بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌بووبێت ، هیچ كاتێك حكومه‌تی عێراقی نه‌یویستووه به‌ڕاستی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی باشوری كوردستان بكوژێت !! ئایا ده‌بێت بۆ چی هه‌وڵی له‌ناوبردنیانی نه‌دابێت؟!؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوژمنی حكومه‌تی عێراقی بووبن!! وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه………….دۆستی ………… دوژمنی……………. . له ناو هه‌ر كۆمه‌ڵێك ، ئاسایی یه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت تاوانیش هه‌بێت.. ئه‌مه كێشه‌یه‌ك نی یه كۆمه‌ڵی كوردی پێ له‌كه‌دار بێت ئه‌گه‌ر ڕووی دا .. كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌ناوی كۆنترۆڵ كردن و ئاوكردن به ئاگردا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ، هه‌ر وه‌ك سه‌رده‌می خێڵه‌كی چۆن سه‌رۆك خێڵ له كاتی ڕوودانی هه‌ركێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕی ئهوكراوهتهوهو ئه‌ویش له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵاندا چیان به‌خه‌یاڵدا هاتبێت به‌وشێوه بڕیاریان داوه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان داوه .. كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جاره‌كان كێشه‌كان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه یان خهفهكراوه بۆماوه‌یه‌ك وه‌هه‌ندێك جار كێشه‌كه ئاڵۆزتر و گه‌وره‌تر بۆته‌وه. ئه‌م جۆره له چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ك نه‌گۆڕاوه به‌ڵكو شه‌رعیه‌تی حزبی(تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌یه ، هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه هه‌موو دادوه‌ره‌كان به دادوه‌ری تێههڵچوونیشهوه حزب دایناون !! )و ئهرزێتی ته‌واوی بۆ ڕه‌خسێندراوه كه له‌سه‌رو یاساوه یه ، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار دادوه‌ره‌كان داوا له هه‌ردوولایه‌نی كیشه كه ده‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا خۆیان ڕێك بكه‌ون باشتره !!؟ ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه .. دوای زیاتر له 22 ساڵ له كارگێڕی ، دادگا فه‌رامۆش ده‌كات و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ته‌ك لق ومه‌ڵبه‌ند ، مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تیان قوت كردۆته‌وه و له هه‌ردوولا كادیرانی بۆ دانراوه مووچه‌كانیشیان له‌سه‌ر حكومه‌ته.. ئه‌مه ئه‌و حكومه‌ته مه‌ده‌نیه‌یه كه خه‌ڵك فێرده‌كات له كاتی ڕوودانی هه‌ركێشه‌و تاوانێك ڕووبكه‌نه دادگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی!! بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌مافه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن یاساش نووسراوه‌یه‌كی بێ گیانه‌و ئه‌حمه‌د و مه‌حمود له‌یه‌كتر جیاناكاته‌وه. ئه‌مه‌ش دیسان یه‌كێكه له‌و ئاكارانه‌ی كه حزب و حكومه‌ت(ده‌سه‌ڵات) مرۆڤه‌كان فێرده‌كات ڕێزی مرۆڤی ترنهگرن و به‌هایان به‌چه‌ند سه‌د دۆلارێك هه‌ژماربكرێت.
به‌رپرسیارێتی مرۆڤ له ژیان زۆرگرانه ، چونكه ئه‌گه‌ر واز له ئاكاره وه‌رگیراوه‌كانیش بێنین ئه‌وا ئاكاره غه‌ریزه‌یی و ڕه‌گه‌زییه‌كان كه ئه‌مانه بۆماوه‌یین ده‌بێت ئه‌ركی پاراستنی جۆری خۆمان وه‌ك ههرگیانهوهرێك بپارێزین و ئه‌ركی بهخێوكردنمان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك به‌رپرسیارێتی خۆی زیادكرد و ئه‌ركی ڕاپه‌ڕاندنی كاری كۆمه‌ڵی گرته ئه‌ستۆ ئه‌وا ده‌بێت بزانێت ئاكاره‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه به‌هێند وه‌رده‌گیرێت و ، ئاكاره خراپه‌كان كهئاسانتر لاساییان ده‌كرێته‌وه‌و و پیاده‌كردنیان تێگه‌شتنی زۆری ناوێ خێراتر بڵاو ده‌بنه‌وه وه‌ك هه‌ر په‌تایه‌كی وه‌ختی چۆن زوو به زوو ته‌شه‌نه ده‌كات. هیوادارم چیی زووتره كۆمه‌ڵگامان بچێته‌وه سه‌ر ئاكاره شایسته‌كانی مرۆڤایه‌تی . سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له پێناو خۆش گوزه‌رانی و ئاسوده‌یی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌گه‌ڕبخرێت تا كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بیت نه‌ك پێچه‌وانه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی
29/01/2013