هونه‌ر مه‌ند نازك نیرۆی قوربا نیهكی تری ده‌ستی كلوتوور
ئه م هونه‌رمه‌نده ئازیزه به مه‌رگێك جێی هێشتین كه مه‌رگی ئه‌و نه‌بوو مه رگێكی تاڵ مه رگێكی گه‌وره وه‌ك زێ ی گه وره ئه م هونه‌رمه‌نده هه موو خه م وز ئازار‌و نه هامهتیهكانی له گه‌ڵ گیانی خۆیدا به ئاو سپاردوله گه‌ڵ ئاودا ڕۆشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانیه‌كی غه‌مبار بوو له دواڕۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2012دا هه‌موان گوێ بیستی بووین كه ئاوازه‌كه‌ی خۆ كوژی بوو مۆ زیكاكهشی سه مفۆنیای ئاو بوو مه‌رگی بوه گۆرانیه‌كی زیندوو كه هه رگیز له یاد مان ناچێت هه موو هه‌واڵ و زانیاریه‌كان پَیان گوتین نازكی هونه‌ر مه‌ند خۆی كوشتوه به ڵام من ده ڵێم نازك خۆی خۆی نه كوشت بهڵكوكلوتوری دواكه وتوانه كوشتی و سیسته‌می گڵاوی پیاو سالاری كوشتی و قوربانیه‌كی تری ده‌ستی سیسته‌م و كلوتوری دواكه‌وتوانه‌ی كۆمه ڵگایه كه نازك یه‌كه‌مین ژن نیه و دواین ژنیش نابێت نمونه‌كان زۆرن چیرۆكه كان زۆرن له سه‌ر خۆكوژی ژنان له ژێرهه ڕه‌شه و فشاری سیسته‌م و كلوتوری دواكه وتوانهی خێزان و كۆمه‌ڵگا دا ته‌كنیكه كانی خۆكوژی ژنان جۆراو جۆرن ..خۆسوتاندن …خۆ هه‌ڵواسین ..خۆ خنكاندن…خۆكوشتن به فیشه‌ك وهتد كه ئه‌م كلوتوره ژنان ناچار ده‌كات به به‌كارهێنانی ئه‌م تهكنیكانه ئه‌م كلوتوره ی كه ژن بێ ئیراده ده‌كات كه ژن كۆیله ده‌كات كه ژن بێ ڕا و بێ ده‌نگ ده‌كات كه ژن ده‌كاته پاشكۆی پیا و كه ژن ده‌كاته كاڵا و كه ل و په‌ل كه‌ژن ده‌كاته كۆیله و كه نیزه ……..
كه ژن ده‌كاته نێچیرێكی بێ با ڵ و ده سته مۆو ئاسان كوشتن ئه‌م كلوتووره تیرۆری ژنانی كردۆته ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكی كۆمه ڵایهتی كلوتورێك كه هه موو شتێك بۆ ژن به عه‌یب بوون ده‌زانێت ته‌نانه‌ت ژن بوونیش عه‌یب بوونه لای له ئاوا كلوتۆرێك دا كه پڕه له دا هۆڵ و سانسۆر بۆ ژن كه پڕه له چهقۆو فیشه‌ك بۆ‌ژن .. ئیتر ژن چۆن ده توانێت ئازادانه بژی و بڕ یار بدات و قسه‌ی خۆی هه‌بێ ..كلوتورێك كه پرچ و خه ونی ژن پێكه وه ببڕێت ..كلوتورێك كه‌ژن ده‌كوژێ له سه‌ر نووكهوزهنگی موبایلێ له سه‌ر هاتنه به‌رده‌رگا یه‌ك له سه‌ر بزه و نیگا و پێكه نینێ له‌سه‌ر .. له سه‌ر .. نازانم له ئاوا كلوتۆرێكدا ئیتر ژن چۆن ده سره وێ
وئارام ده گرێبه داخه‌وه ئه‌م هونهرمهندهشمان ته‌كنیكێكی له ته‌كنیكه كانی كلوتور هه ڵبژارد وه‌ك هه رژنێكی تری ستهمكێشی
كوردستان ئه میش په نای برده مه‌رگ و ئه وتهكنیكه ی به‌كا رهێنا ڕاسته ئه م ژنه خۆی كوشت وزۆر ژنی تر چه‌شنی ئه‌م ژنه خۆیان كوشتوه به ته‌كتیكی جیاوازنر له یه‌ك به ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مان خۆیان بكوژن كلوتور ئه‌مانی كوشتوه و بڕیاری كوشتنیانی ئه مانی داوه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مان خۆیان بكوژن كلوتوور گیان و هه ست و ئیحساس و ئیراده‌ی ئه‌مانی كوشتوه وجه سته یه‌كی بێ گیان و بێ ژیانی هێشتۆته‌وه بۆ ئه و ژنانه بۆ یه بێزار بوون له گیانی خۆیان و بێ ئومید بوون و سه‌ره‌نجام خۆیان له وگیانه ش ڕزگار ده كه‌ن كه بوه ته بار به سه‌ریانه‌وه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئێش و ئازار بۆیان ونایانه‌وێت چیتر ئه و گیانه‌ش به رده وام بێت له ژیان هه‌ر بۆیه په نا ده به نه به رخۆكوشتن ئه مه له ڕووه سایكۆلۆژی و ڕۆحیه‌كه یه‌وه ده كه‌ونه ئه م حا ڵه ت و فه زایه له بیركردنه‌وه و ژیانكردن وله ڕووه كۆمه ڵایهتیهكشهوه فه زایه‌كی خراپ تربه دا خه‌وه بۆ یه ته نیا ئه‌لته‌ر ناتیفێك كه په نای بۆ ده به ن خۆ كوژیه چونكه ئه م كلوتوره مه‌حكومی كردون به خۆكوشتن به ڵا م له ڕاستی دا ده بێت ژنان په‌نا نه به‌نه به‌ر خۆكوژی و به كا رهێنانی توندوتویژی به رامبه‌ر به گیانی خۆیان ده بێت ژن به هێز تر بێت له كێشه و له مه‌رگ وخاوه ن ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین بێت وهیواو ئومێدێكی گه وره‌ی هه‌بێت به ئازادی و ڕزگاری ژنان ده بێت له دژی هه موو جۆره توندووتیژی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و جیاوازی وسوكایه‌تی و هتد بوێرانهڕاوه ستێته‌وه وبێ ده‌نگ نه‌بێ و ده بێ ژنان سته‌م قبوڵی نه‌كه‌ن و خه بات بكه ن و تێكۆشان بكه ن و بێ نه مه‌یدان و ڕووبه‌ڕووی سیسته‌م و كلوتوری كۆنی پیاوسالاری ببنه‌وه و خه باتن بكه‌ن بۆ نه هێشتن و سڕینه وه‌ی ئه و كلوتووره و دانانی كلوتورێكی ئینسانی له جێگه ی‌دا ده بێ چیتر ژن ئاگر له جه ستهی خۆی به‌رنه‌دا و چیتر ته كنیكه كانی خۆ كوژی به‌كار نه هێنێ كه كلوتور ئاماده‌ی كردوه بۆی ده بێت ژن ئاگر له جه ستهی كلوتورو سیسته‌می پیاو سالاری به‌ربدات و ده بێت كلووتوورو سیسته‌م بكوژێت له خۆیدا و له خێزاندا و له كۆمه‌ڵگادا ده بێت ده سه ڵاتدارلان و حكومه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ئیجبار بكات كه گیانیان بپارێزێت و مافیان دابیت بكات و پیاوانی خێل َ و عه شرهت و بنه‌ماڵه و خێزان سزای قورسبدات گه ربیریان له ئازاردانی ژن كرده‌وه ده بی ژن بیر له م جۆره هه ڵوێست وخه باته بكاته‌وه وهه وڵی بۆ بدات و قوربانی بۆ بدات و بیكاته كلوتوری كۆمه‌ڵگا و خێزان و بیكاته یاسا و قانونی ئه‌م هه‌رێمه ئه مه‌ش كارێكی تاك ئیراده‌یانه نیه به ڵكوو كارێكی كۆ ئیراده یانه یه خه باتێكی هاوبه شه له گه‌ڵ له شكرێك له ژنانی ئازادی خواز و سته‌م چێشت‌و و له گه ڵ پیاوانی ئازادی خوازویهكسانی خوازده بێت بۆ ئه م مه به سته ژنان و پیاوان ڕێكخراوبن له یه ك ڕێكخراوی گه‌وره‌دا تا ببنه هێزی فشارێكی گه وره چونكه مه سه‌له‌ی ژنان به ته‌نها مه سه‌له‌ی ژنان نیه به ڵكو مه سه له‌ی هه موو كۆمه‌ڵگا و هه موو ئینسانه كانه به بێ جیاوازی ڕه گه‌زی نێر‌و مێ لێره دا به پێویستی ده‌زانم بێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌م به ڵێ ئه م هونهرمهندهشمان به دا خه‌وه ئهڵتهرناتیفێكی هه ڵهی هه ڵبژارد نه ده‌بوو خۆی بكوژێت ده بوو ئازایانه ڕووبه ڕووی كێشه‌كان بوایه‌ته‌وه لێره‌دا به گرنگ و پێویستی ده‌زانم ڕ ه‌خنه ئاراسته‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بكه‌م كه له ئاست مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا بێده‌نگ و بێ هه ڵوێست بوون ئه‌وا چله‌ی ئه م هونه‌رمه‌نده‌ش ته‌واو بوو كه چی هه‌ر بێ ده‌نگ و بێ هه ڵوێست بوون نه به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد نه یادێكی ئه م هونه‌رمه‌ندانه یان كرده‌وه …سه ندیكای هونه‌رمه‌ندان خۆۆئهم ژنه هونه‌رمه‌ند بوو وئینسان بوو گۆررانی ده‌وت بۆ ژیان بۆ ئینسان بۆ خۆشه ویستی؟! خۆ ئه‌م ژنه خه‌ونی گه وره‌ی هونه‌ری هه بوو خۆ كۆمه ڵێ گۆرانی جوان و نازكی هه بو له گه‌ڵ كورتی ته‌مه‌ن و ئه‌زمونی هونه‌رییدا به ڵام هه‌نگاوی باشی نابوو پێش ته مه‌ن و ئه زمونی خۆی كه وتبوو وگۆرانیهكانی به رچاو دیاروجێكه وته بوو ن ئیتر بۆچی یا دێكتان له م هونه‌رمه‌نده نه‌كرده‌وه كه واته ئێوه بۆ هه‌ن ؟!! بۆ ئه و ناوه‌تان له خۆ ناوه ؟!! بۆ ئه و ناوی هونه‌رمه‌نده له خۆتان ناكه نه وه به ڕاستی نه‌بوونتان له بوون تان باشتره گه ر مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێكی ژن فه رامۆش بكه ن من نازانم ئاخر ئێوه كه‌ی ده بنه سه‌ندیكای ڕاسته قینه ی هونه‌رمه‌ندان و به رگی ته وافق و حیزبایه‌تی فڕێ ده دهن ..وه زارهتی ڕۆشنبیری ولاوان خۆ ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌ند بوو ئینسان بوو لاو بوو خه‌ون و به‌رهه‌م و پرۆژه‌ی هونه‌ری هه‌بوو گه ربمابایه ڕه‌نگه ئه‌ویش (سی ڤی) پڕكردایهتهوه بۆ ڤیستیڤاڵی لاوی ساڵ ئه‌ی ئێوه‌ش بۆ مه‌رگ و چله‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تان فه‌رامۆش كرد ئایا ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوێكی ئه م هه رێمه نه‌بوو..