پێشمه‌رگه له نێوان دوێنی و ئه‌مڕۆدا
ئایا.. ئه‌و ڕۆژانه ئه‌مڕۆیان دوست كرد..؟
پیاوانی به ئه مه‌ك وشۆڕشگێڕو بێ ووێنه له سه‌ر كه وتن وململانێكاندا به رامبه‌ر دێوزمه‌ی به‌عس وجه‌لاده‌كانی ئاگامان له تۆزی ژێر ئه‌دیداسه‌كانتان بوو كه چۆن پڵنگ ئاسا هێرشتان به‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌كانی خوێن دا و توناوتونی سه‌ردابه‌كانی مه‌رگتان ده‌كرده نیشانه و خۆتان ئاسا له‌چاوتروكانێكا ده‌تان پێكا هێرشه‌كانتان بۆ سه‌كانتان هه‌زارجاره بوو یان له ژماردن نه‌ده‌هات و كاروانه نه‌مره پیرۆزه‌كه‌ی شه‌هیدانیش ڕۆژانه داستانه سه‌روه‌ریه‌كانتان و ئازیزه شه هیده‌كانمان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروست كرد ده‌خوێنده‌وه و چالاكیه‌كانتانی پێ ڕاده‌گه‌یاندین, گشتمان له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كاندا گوێمان ده‌بوو به هه‌زار گوێ دڵمان ده‌بوو به هه‌زار دڵ واش تامه‌زرۆتر ده‌بووین بۆ بیستنی تۆڵه و باڵابه‌رزی چالاكیه‌كانتان , دڵنیابن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌و ڕۆحه‌بووین كه ڕۆژانه له نێو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌دا بووین ئێوه جارێ به سه‌ربه‌رزی شه‌هید ده‌بوون ئێمه سه‌د جار له ناخا ده‌مردین. ته‌نها ئاواتی دڵ و ده‌رونمان پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی شاخ كاشكا ئه‌م نووسینه به‌رده‌وام بوایه له تۆماركردنی تیشكه جوانه‌كانی ناو گلێنه‌ی ئێوه‌ی بازو به‌ور و برسی, شۆڕه‌سوارانی شاخ و لادی َو ڕۆشنبیره‌كانی ناوشار و مه‌ده‌نیه‌ت هه‌زار حه‌یف زۆربه‌تان خۆتان دۆڕان ئێستا وێنه‌تان زۆرجیاوازه له‌وسا ئه‌وسا ڕۆحیانه‌تێكی پاك وه‌ك بلور هه‌ناسه‌یه‌كی نازداروه‌ك شه هیدبوون , ئێستا جیاوازله‌و ڕوه خۆشه‌ویستانه‌ی كه به‌رده‌وام سرودی مه‌شخه‌ڵان و سرودی هه‌ژاران و هۆ كاكی بێشمه‌رگه‌تان ده‌چڕی ووێنه‌كانی كاكه ئارام و سه‌ركرده شه‌هیده‌كان و شه‌هیده هاورێِكانتان به‌رده‌وام له‌سه‌ر سنگ بوو ئێستا له‌وه ئه‌چێ خۆتان ئاگاتان لێ نه‌بێ و نه‌یبیستن یان هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن چۆن بۆنی زبڵدان و ڕه‌نگی سۆزانیه‌كانتان گرتوه, له‌جێی ماچی كوڕه شه‌هید و ماچی سه‌ری دایكی شه‌هید هێنده ماچی سۆزانیه‌كانتان كردوه بۆنی ده‌متان ڕۆژه ڕێیه‌ك ده‌ڕوات , ماڵه‌كانتان پێشترجێگه‌ی نامیلكه و ئه‌و نامانه بوون كه‌ته‌ته‌ره‌كان ده‌یان هێنان له‌ڕێخستنه‌كانی شاره‌وه ئێستا ڤێلایه و بۆته جێگه‌ی یاری كردن به‌سنگ و به‌رۆكی سۆزانی و شه‌هوه‌ت بازی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌ڵایانه‌ی كه‌گه‌واده‌كان له‌دورترین شوێنه‌وه ده‌یان هێنن وبۆتان ئاماده ده‌كه‌ن, له‌جێی تروسكایی ئه‌و مۆم و قووتیله و له‌مپایه‌ی شه‌وانه داستانه نه‌مریه‌كانتان له‌به‌ر باس ده‌كردو و هه‌ڵمه‌ته‌چڕ و پڕه‌كانتان بۆ سه‌رمۆڵگاكانی دوژمن تاو و توێ ده‌كرد ئێستا ژوری عاشقانه‌وچراخانه ژوری هه‌زاران هه‌زار سۆزانیه, یادگاری هاوڕێیانی سه‌نگه ر و نوكته‌و قسه‌خۆشه‌كانیان ئێستا یادگاری ماچ و گه‌مه‌كردنه‌كانه له‌گه‌ڵ خۆشترین چێژی جوانترین به‌ره‌ڵا و تۆكمه ترین باخه‌ڵدا, شایه‌له و تفه‌نگ و نانه‌ڕه‌ق و لایت و كۆڵ له‌پشته‌كانتان زۆرجوان بوون له‌بیرتان چوون سه‌د ئاخ ئێستا جانتای دبلۆماسی پڕ له‌دۆلار و په‌ساپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رزترین جۆری سه‌یاره جێگه‌ی گرتۆته‌وه, لای ئێوه‌ی خاوه‌ن ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشته ناشیرینانه باسی كارگه‌ر و زه‌حمه‌ت كێش و پڕۆلیتار و كه‌م ده‌رامه‌ت نه‌ماوه جێ گرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ره‌ڵاییانه بوون كه باسمان كرد. ده‌ك داوه‌شێن ووشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌تان له خۆتان تۆراند هه‌موو جوانی و خۆشی لادێ و شاختان گۆڕییه‌وه بۆ دزی و هه‌وڵی خۆپێگه‌یاندن له ڕێگه‌ی نامه‌شرووعه‌وه. ده‌ك ڕیسوابن گۆڕان له جوانه‌وه بۆ ناشیرین له پیرۆزییه‌وه بۆقێزه‌ون له جوانترین ووشه‌ی سه‌ر وێردی زمانمانه‌وه كه‌پێشمه‌رگه بوو بۆ بوون به‌خاوه‌ن كۆمپانیا و دروست كردنی مافیا و باندی له‌ش فرۆشی.