Skip to Content

Tuesday, July 23rd, 2024
وردیله‌ و خه‌پانه‌ ….ئه‌مین محه‌مه‌د

وردیله‌ و خه‌پانه‌ ….ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

دوو بێچووه‌ پشیله‌ی خرپن

وا ده‌میـــــــــاوێنن بۆ من

یه‌كێكیان سـپی و ڕه‌شــــه‌

گوێ‌ قوتیله‌ و چــاو گه‌شـه‌

ئـه‌وی تر ســــــوری كــاڵه‌

كـلــك و پشتی خاڵ خــاڵه‌

ده‌ڵێن حـــه‌زمان له‌ شــیره‌

زۆر به‌ تــام و دڵگــــــیره‌

به‌م زســتان و سه‌رمــــایه‌

چێژ له‌ شیری گــه‌رمــــایه‌

وا منیش بــۆم دانـــــــاون

مڵچــــــه‌ مڵچ تێی ئــاڵاون

وردیله‌ و خـــــــڕ و خه‌پان

ئێستا وه‌ك هاوڕێی من وان 

*** 

31/12/2009/سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.