خودایه…ئارامێك … ستار ئه‌حمه‌د
خودایه…
ئه‌م هاژه‌ی بارانه،
ورژمی خوێنه
به‌زه‌یی ده‌روونی تۆیه
كینه‌ی زه‌مین ده‌شواته‌وه..؟
یان لێزمه‌ی قامچی سته‌مه
به‌گه‌ردنی خاكا ده‌درێ..؟
من نازانم..خودایه
خودایه خۆت هۆشم دهرێَ.
ئه‌وه‌نده ترپه‌ی ده‌نكه باران و
هه‌نسكی كهژو كێ‌و
ئه‌ژنۆی لوتكه‌یان رامووسی
ترێی حه‌سره‌ت ،
ره‌زی نیان و
هه‌رمێی ئهمهكیان تهڕكردم
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش ژانی مرۆو
تامه‌زرۆیی نیشتمان و
پارچه‌بوونی ئه‌م خاكه‌مان
به‌ره‌و گۆڕی له‌ناوچوون و
پووكانه‌وه‌ی هه‌ست و ژینی
ئه‌و دیوی بارانیان بردم
خودایه…
ناتوانم ژماره‌ی ..،
دانه‌ی بارانی ئه‌وین ،
چركه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ور ،
توانه‌وه‌ی ئه‌ستێره،
تیژره‌وی تیشكی خۆر‌و
ماتی مانگ ،
به‌ترپه‌ی دڵه‌كان بژمێرم.
نهْ…ناكرێ
ئه‌م چرپه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاسمانه،
ده‌نگی رۆچوونی سروشته‌و
بانگی جوانڕهوی مردووانه،
له‌گڕی خهندهكاندا وردكهمهوه
چۆن و له‌كوێ..؟
به‌نووری نیگات خۆم بشۆم،
لهدانهی بارانێكا
له‌خۆمت ئاشتكهمهوه
خودایه ئارامێ
ئارام
خودای من