
نه‌وه‌ی دووه‌می شۆرش وه‌ك به‌ڵا
ئێستا ورده ورده شۆڕشگێره‌كانی كورد به‌ره‌و پیربوون و مه‌رگ ده‌چن. ئێستا پیاوانی شۆڕش كه‌نه‌فت و ماندوون و خویان به قسهگرتنهوه گرتووه بۆ خه‌ڵك، ئه‌گینا قسه‌یه‌كی نوێیان پێ نه‌ماوه بۆ وتن. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت شۆڕشگێره‌كان نهوهگهلێك بوون سه‌رده‌مانێك خه‌ونیان هه‌بوو، نه‌وه‌یه‌ك بوون هیچ نه‌بێت بۆ دروستكردنی ئه‌زموونی كوردی( بێگومان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا) عاره‌قی زۆریان ڕشتووه و چه‌ندین جار له مه‌رگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیشكالی گه‌وره‌یه به‌ته‌نها جێهێشتنی خه‌ڵك نیه له‌لایه‌ن پیاوانی شۆڕشه‌وه، پیاوانی شۆرش هه‌ر ته‌نها به‌رپرس نین له گه‌نده‌ڵی و مۆدێلێكی خراپی حوكمڕانی، به‌ڵكو به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه له بیست ساڵی ڕابردوودا كوڕه‌كانی خۆیان بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات له دوای خۆیان ئاماده كردووه.
به‌ته‌سه‌وری من نه‌وه‌ی دووه‌می شۆڕش هه‌ڵگری زیاد له ئیشكالێكه بۆ كۆمه‌ڵگه كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌م نه‌وه‌یه به ئهزموونهكهوه ماندوو نه‌بوون و هاتوونه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازری و دڵۆپێك عاره‌قیان نه‌ڕشتووه و له هیچ ئۆفیسێكی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه باوكیان به شۆڕش دروستی كردووه، به پله‌به‌ندی سه‌رنه‌كه‌وتوون. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو زۆربه‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می شۆڕش له خۆرئاوا گه‌وره بوون و هیچ ئاگاداری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نین و ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش سه‌ریان نه‌كردووه به گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كاندا تا ژیانی ئه‌وانی تر ببینین. هه‌ر بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه‌س له‌به‌رده‌م نه‌وه‌یه‌كی بێباكداین، نه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له سكی ژنێكی یه‌كێك له پیاوانی شۆڕش نهكهوتنایهته خوار ئه‌وا هه‌رگیز به خه‌ونیش ئه‌و پۆسته‌یان نه‌ده‌بینی.
له ڕووی دید و تێڕوانینه‌وه ئه‌م نه‌وه‌یه له نه‌وه‌ی پێش‌و تێگه‌یشتووتر نین و هیچ دهركهوتهیهكیش نیه پێمان بڵێت ئه‌م نه‌وه‌یه له‌ڕووی بیروباوه‌ڕ و دیدی نوێوه هه‌ڵگری دنیابینیه‌كی جیاوازتر بن. نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه هێشتا له سه‌ركرده‌كانی شۆڕشدا دید و تێڕوانین و هه‌وڵ ده‌بینین، به‌ڵام له‌م نه‌وه ته‌مه‌ڵه‌ی كه پشتیان به باوكانی شۆڕش به‌ستووه، هه‌ڵگری هیچ تهفسیرێك و هیچ دیدێكی نوێ نین بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ حزب و سیاسه‌ت.
پیاوانی شۆڕش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن بیانه‌وێت به دانانی كوڕه‌كانیان له پۆسته باڵاكانی ئه‌زمووندا، وێنه‌یه‌كی جیاواز به ده‌سه‌ڵات ببه‌خشن و كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو دابنێن، یان بیانه‌وێت به دانانی كوڕه‌كانیان له پۆسته باڵاكاندا بیانه‌وێت ڕێبازی خۆیان له حوكمڕانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ی پیاوانی شۆڕش ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی كوڕانی شۆڕشگێڕی دنیای عه‌ره‌بیمان بیر دێنێته‌وه كه چ به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر كۆمهڵگهكانیادا هێنا. دوو كوڕه‌كه‌ی سه‌دام و كوڕی حافز ئه‌سه‌د و كوڕانی موباره‌ك و ئه‌ولاده‌كانی قه‌زافی، ئه‌وه‌نده‌یان به‌ڵا به‌سه‌ر وڵاته‌كانیان هێنا، كه له دوا چركه‌ساته‌كاندا موباره‌ك دان به‌وه‌دا ده‌نێت جه‌مالی كوڕی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی له مسردا به ڕێڕه‌وێكی خراپ‌دا برد.
ده‌بێت ئه‌وه بزانین دانانی كوڕگهلێكی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل كه به نه‌سته‌له‌ی باوكانیان گه‌وره بوون و به‌ناوه له خۆرئاوا خوێندویانه و تاڵی و شیرینی ژیانیان نه‌چه‌شتووه، كۆمه‌ك نه به شۆڕشگێران ده‌كات، نه ئه‌زموونه‌كه نوێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م كوڕگهله نمونه‌ی كوڕانی شۆڕشگێره‌كانی دنیای عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌ڵایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بهێنن و هاتنه سه‌ر سه‌رمایه‌یه‌كی خه‌یاڵی و سامانێكی زۆر كه باوكه شۆڕشگێره‌كان له بیست ساڵی ڕابردوودا كۆیان كردۆته‌وه، وا ده‌كات كه ئه‌م نه‌وه‌یه ئاوڕ نه‌داته‌وه تا لوتیان به‌ر به‌رده‌كه ده‌كه‌وێت و وه‌ك كوڕه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه كۆمه‌ڵگه به‌ته‌نیا و له نه‌هامه‌تیدا جێ‌دێڵن.
هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌وه‌ی دووه‌می شۆڕش كه له كوڕی شۆڕشگێڕه‌كان پێكهاتوون، هیچمان پێناڵێت جگه له كوشتنی شۆڕش به‌ده‌ستی باوكه شۆڕشگێڕه‌كان. ئه‌م مۆدێله هیچمان پێناڵێت جگه له‌سه‌ربڕینی شۆڕش به‌ده‌ستی باوكانی شۆڕشگێڕه‌كان و به نوێژی نیوه‌ڕۆ پیمان ده‌ڵێت كه شۆڕش و به‌رهه‌می شۆڕش ده‌بێت بۆ ئێمه بێت و ئه‌مه‌ش هیچ نیه جگه له بینینی وێنه‌ی كوڕانی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر شانۆی سیاسی وه‌ك مه‌خلوقێكی بێ‌باك به‌رامبه‌ر به خۆیان و كۆمه‌ڵگه.
Azizrauf75@yahoo.com
عه‌زیز ڕه‌ئووف