
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له شێتی و توندوتیژی
وردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌روونناسیانه له كردار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بووشی كوڕ
ئه‌رێ ئێوه (جۆرج ده‌بلیو بووش)تان له‌بیرماوه؟ زۆر كه‌س ڕقیان له‌و كابرایه بوو، وه‌لـێ من هه‌ركه ده‌مبینی پێكه‌نین ده‌یگرتم، له لایه‌كه‌وه به‌زه‌ییم پێیدا ده‌هاته‌وه و له‌لایه‌كیشه‌وه پێكه‌نینم پێی ده‌هات، ئه‌و زیاتر به ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیان ده‌چوو تا سه‌رۆكێك!
ئه‌و سه‌رۆكه، له ناو خودی ئه‌مریكاشدا هێنده‌ی جۆكی له سه‌ر هه‌ڵبه‌سترابوون، (مه‌لای مه‌شهوور) له ناو گۆڕدا ئیره‌یی پێده‌برد. هه‌موو جوڵه و قسه‌یه‌كی نوكته بوو، گه‌رچی خۆی زۆر هه‌ڵده‌نا و به فشه‌وه ده‌ئاخڤی و بازووی نمایش ده‌كرد، لـێ ئه‌گه‌ر به چاوێكی دهروونناسییانهوه لێیت ڕوانیبا، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكردن ئاماژه‌بوون بۆ یه‌ك شت: (خۆبه‌كه‌مزانین)، من زۆر دیقه‌تی چاوه‌كانیم ده‌دا، ئه‌و هه‌میشه به كه‌سێك ده‌چوو تهریقكرابێتهوه یان له چاوه‌ڕوانی ته‌ریقبوونه‌وه‌دا بێت. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك له پیشه‌كه‌یدا كارامه نه‌بێت، بۆ نموونه پزیشكێك شاره‌زای بواره‌كه‌ی نه‌بێت، یان مامۆستایه‌ك توانای به‌سه‌ر وانه‌كه‌یدا نه‌شكێت، هه‌موو ده‌م چاوه‌ڕێیه له دوای خستنه‌ڕووی ڕای خۆی، یه‌كێك پێی بڵێت: وا نییه، یان پرسیارێكی ئاڕاسته بكات و ئیحراجی بكات. مامۆستایه‌كی بێ‌توانا، وه‌ختێ پشت له قوتابییه‌كانی ده‌كات، هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌نگی پرسیار و بۆڵهبۆڵا یان تریقوهوڕی پێكه‌نینی به گوێدا دێت، بۆیه كاتێك ڕسته‌یه‌ك له سه‌ر بۆرده‌كه‌ی ناو پۆل ده‌نووسێت، یه‌كسه‌ر ڕوو به‌لای قوتابییه‌كاندا وه‌رده‌گێڕێت و هاوار ده‌كات: ئه‌وه كێ بوو قسه‌ی كرد؟ چیتان وت؟ پرسیاره‌كه‌ت دووباره بكه‌ره‌وه! له كاتێكدا نه كه‌س قسه‌یه‌كی كردووه و نه پرسیارێكیش له ئارادایه، ئه‌وه ده‌نگی ناو ده‌روونی خۆیه‌تی له سه‌ریا ده‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌وه ترسی ته‌ریقبوونه‌وه و ئیحراجبوونه ده‌ست له سه‌ری هه‌ڵناگرێت و هیچی تر. (بووش) له هه‌ر گوتاردانێكیدا چه‌ند خۆی فشدهكردهوه، دوو هێنده وریای ئه‌وه بوو یه‌كێك له قاقای پێكه‌نین بدات، چون ئه‌و زوو زوو قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی ده‌رده‌په‌ڕاند، ڕه‌نگه زۆرێكتان نوكته‌ی ئه‌وتان هه‌ر ته‌نها به بیستن بیستبێت، وه‌لـێ من به دوو چاوی خۆم ئه‌وم بینیوه وه‌ختێ خۆی بووه به نوكته، جارێكیان له بۆنه‌یه‌كی زۆر قه‌ره‌باڵغدا وتاری ده‌دا، سه‌رۆكی هه‌ندێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایش له وێ بوون، باسی له جه‌نگی عێراق ده‌كرد، وتی: ” ئێمه هه‌ر ده‌بوایه (سه‌ددام حوسێن)مان له ناو ببردایه، ئاخر ئه‌و دیكتاتۆرێكی خوێن‌ڕێژ بوو، ده‌ستی به خوێنی ده‌یان ئازادیخوازی وه‌ك (نیلسۆن ماندێللا) سوور بوو”! هه‌ر وای وت دۆخه‌كه شڵه‌ژا، ئاماده‌بووان وروژان، یه‌كێك پێده‌كه‌نی، یه‌كێكی تر ده‌ستی به ده‌مییه‌وه گرتبوو، یه‌كێك سه‌ری باده‌دا… دڵنیام زۆرێكیش له نزیكه‌كانی، له بری وی هه‌ستیان به ته‌ریقبوونه‌وه ده‌كرد. ئاخر (ماندێللا) نه خه‌ڵكی عێراقه و نه مردووشه، نازانم ئه‌م و سه‌ددام حوسێنی بۆ پێكه‌وه گرێدا؟!
بووش نوكته‌ی وێنهییشی زۆر بوو، له‌وانه‌یه زۆرێكتان ئه‌و وێنه‌یه‌تان بینیبێت كه كاتی خۆی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوبووه‌وه: ئه‌و له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داری سوپای ئه‌مریكادا ڕاوه‌ستاوه و به دووربین ته‌ماشای شوێنێك ده‌كات، كه‌چی ڕووپۆشی سه‌ر عه‌ده‌سه‌ی دووربینه‌كه‌ی لا نه‌بردووه!
وێنه‌یه‌كی تری هه‌یه، له قوتابخانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی سه‌ره‌تاییدا دانیشتووه و كتێبی یه‌كێك له قوتابییه‌كانی به ده‌سته‌وه گرتووه، گوایا ته‌ماشای ده‌كات، كه‌چی سه‌ر به‌ره‌و خوار گرتوویه‌تی!
جارێك له وڵاتی چین كۆنگره‌یه‌كی له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ به‌سترابوو، دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی چین زوو له هۆڵه‌كه ده‌رچوو و بووش كه‌مێك دواكه‌وت، كه ویستی بكه‌وێته‌ڕێ و له هۆڵه‌كه ده‌رچێ، سه‌رۆك وه‌زیران له چاو ونبووبوو، بووش به‌بێ پرس و ڕاوێژ به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌رگای چوونه‌ده‌ره‌وه ملی نا و ده‌ستی له ده‌رگایه‌كی داخراو توندكرد، یه‌ك دووجار به توندی ده‌رگاكه‌ی ڕاوه‌شاند، خه‌ریكبوو له‌بن ده‌ریبێنێت، باش بوو زوو كۆمه‌ڵێك له داروده‌سته‌كه‌ی به هانایه‌وه هاتن و ده‌رگاكه‌یان له شكاندن و ئه‌ویشیان له سه‌رگه‌ردانی ڕزگار كرد، كه‌چی دوای ئه‌وه ڕووی له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی نێو هۆڵه‌كه كرد و، به پێكه‌نینێكه‌وه كه هێمای ته‌ریقبوونه‌وه بوو ده‌ستی بۆ بۆ به‌رزكردنه‌وه!
له ناو ئه‌مریكادا زۆر نوكته ده‌رباره‌ی بووش ههڵبهستراوان و ڕه‌نگه زۆرێكیتان بیستبێت، من ته‌نها باس له نوكته‌یه‌كی سیاسیی ئه‌و ده‌كه‌م: ده‌گێڕنه‌وه گوایه بووش و تۆنی بلێر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌به‌ستن، ڕۆژنامه‌نووسان لێیان ده‌پرسن: به‌رنامه‌ی داهاتووتان چییه؟ بووش ده‌ڵێت: ” به‌نیازین بیست ملیۆن عه‌ره‌ب و یه‌ك پزیشكی ددان بكوژین”.. هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به جارێ هاوار ده‌كه‌ن: پزیشكێكی ددان بۆ؟ بووش بزه‌یه‌ك ده‌كات و دهچپێنێته گوێی بلێره‌وه: ” پێم نه‌وتی یه‌ك كه‌سیش گرنگی به‌و بیست ملیۆن عه‌ره‌به نادات؟!”. ئه‌و نوكته‌یه هه‌م گاڵته‌كردنه به عه‌ره‌ب و هه‌م به ئاوه‌زی بووشیش.
بووش چل و سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو: له 20/ینایر 2001_20/ینایر 2009، پێشتریش حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساس بوو، چل و شه‌شه‌مین حاكمی ئه‌و ویلایه‌ته بوو: له 17/یه‌نایه‌ری 1995_21/دێسه‌مبه‌ری 2000 .
بووش به‌ر له‌وه‌ی بێته ناو كاری سیاسییه‌وه خه‌ریكی بازرگانی بوو، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له‌ژێر ده‌ستدا بوون، یه‌كێكیش بوو له خاوه‌نانی یانه‌ی فوتساڵی (ته‌كساس ڕینجهر)، له 1989_ 1998. كێڵگهیهكیشی له كوفۆردی ته‌كساس هه‌بوو. سه‌رباری زه‌نگینی و پێگه‌كانی، من هه‌ر به كه‌سێكی كهودهنم ده‌زانی و تا ئێستاش هه‌مان بۆچوونم له‌سه‌ری هه‌یه، بیرتان نه‌چێت مه‌رج نییه كه‌سی كه‌وده‌ن هه‌میشه نه‌دار و په‌راوێز بێت، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك (ژان ژاك ڕۆسۆ) ده‌ڵێت: ” سامان داپۆشه‌ری عهیبهكانه, گه‌مژه‌ش كهودهنییهكانی خۆی له پشتی زێڕه‌وه ده‌شارێته‌وه!” یان وه‌ك شاعیره عه‌ره‌به‌كه ده‌ڵێت: “حیپما تكون الجهاله نعیما فمن الحماقه أن تكون حكیما”: (وه‌ختێ نادانی خۆشی هێنه‌ر بێ دانابوون جۆرێكه له كه‌وده‌نی).. ئاخر سامان بووشی گه‌یانده لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا نه‌ك ئه‌قڵا و دانایی، له وڵاتی خۆیشماندا چاو به هه‌ر لایه‌كدا بگێڕیت ئه‌و ڕاستییه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه چاره‌نووسی نه‌ك ته‌نها وڵاتێك به‌ڵكو هه‌موو جیهان بدرێته ده‌ست نهفامگهلێكهوه كه باكیان له‌وه نه‌بێت له یه‌ك چركه‌دا دنیا ژێروژوور بكه‌ن، وه‌ك په‌نده ڕووسییه‌كه ده‌ڵێت: ” كهودهنییه خه‌نجه‌ر بده‌یته ده‌ستی گهمژهیهكهوه، چونكه تۆش ده‌بیته بكوژ”!
ئێوه ده‌زانن بووش چی به‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی خۆیدا هێنا؟ ئابووری ئه‌مریكا به‌ر له سه‌رده‌می ئه‌و و له سه‌رده‌می ئه‌ودا چۆن بوو؟ بووش زیاده‌یه‌كی به بڕی یه‌ك تریلیۆن دۆلار له بوودجه‌ی وڵات له سه‌رۆكی پێش خۆی واته (بیل كلینتۆن)ه‌وه بۆ مابوویه‌وه، كه‌چی كورتییه‌كی به بڕی یه‌ك تریلیۆن دۆلار بۆ سه‌رۆكی دوای خۆی واته (باراك ئۆباما) به‌جێهێشت، سه‌رباری زیانێك كه به ده‌وروبه‌ری چوارده تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، له ئه‌نجامی ئه‌و جهنگانهوهی له دژی ئه‌فغانستان و عێراق هه‌ڵیگیرساند!
ئه‌وه بۆیه سێیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مریكا (67%) وایان ده‌بینی بڕیاره‌كانی بووش ده‌رباره‌ی عێراق و زۆر بوواری تریش، بڕیاری ناخی خۆین و فڕیان به‌سه‌ر واقیعه‌وه نییه، (61%)یشیان له دۆخی وڵاته‌كه‌یان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی وی‌دا ڕازی نه‌بوون.
ئه‌و كابرایه به‌و كاره قێزه‌ونانه‌ی كه بووه هۆی ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ریی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانستان و عێراق و، كوژرانی هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی ئهمریكاییشی ته‌نها له عێراقدا لـێ كه‌وته‌وه، خۆی كرد به دووژمنی هه‌موو دونیا، ئه‌و هێنده خۆی سووك كرد تاكه پێڵاوی تێگیرا، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا پێڵاوباران بكرێت، چ ڕیسواییهك! له 14/دیسه‌مبه‌ری 2008دا، ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی (مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی) پێلاوه‌كه‌ی خۆی گرته بووش و پێی وت: سه‌گ! ئه‌و ڕووداوه له‌ناو كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا كه بووش و (نوری ئه‌لمالكی)ی له شاری به‌غدا پێكه‌وه كۆكردبووه‌وه ڕوویدا. چه‌ندین جاریش هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، له 10/مایۆی 2005دا و له كاتێكدا خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی وتارێك بوو له مه‌یدانی ئازادیی شاری تهلبیسی وڵاتی جۆرجیا، هاوڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته به ناوی (ڤلادیمێر ئهرۆتینیان) بۆمبێكی ده‌ستیی به‌ره‌و شوێنی وتاردانهكه هه‌ڵدا، بۆمبه‌كه كێشای به كچێكی جۆرجیاییدا وه‌لـێ نه‌ته‌قییه‌وه. ته‌نها سی مه‌تر له بووشه‌وه دوور بوو. پۆلیس له مانگی یۆلیۆدا ئه‌و هاوڵاتییه‌یان گرت و، له یه‌نایه‌ری 2006دا دوای ئه‌وه‌ی دانی به كاره‌كه‌یدا نا، حوكمی زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا درا.
ئه‌و كابرایه ته‌نانه‌ت باكی له په‌یوه‌ندییه قوڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به كیشوه‌رێكی خاوه‌ن كێش و قورسایی وه‌ك ئه‌وروپاشه‌وه نه‌بوو و خه‌ریكبوو له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه. (سه‌رۆكه كێشه‌كه!).. ئه‌وه ناونیشانی ئه وتاره‌ی (هانز ڕاوش)ی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی گۆڤاری (فۆرمات)ی نه‌مساوی، خاوه‌ن مه‌یلی سۆسیالیستییه، تێیدا ته‌عبیر له ڕای خه‌ڵكی ئه‌وروپا ده‌كات ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی جۆرج بووشی كوڕ و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ك و له‌سه‌ر جیهانیش_به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگ دژی عێراق_ له‌لایه‌كی تره‌وه. ڕاوش له‌و وتاره‌یدا كه له (9/12/2005) بڵاوی كرده‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه: ” ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ورده ورده خه‌ریكه له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌كه ڕووداوه‌كان پشتی ده‌گرن”.
له‌وه‌ش كاره‌ساتتر، هه‌ڵوێستی بووش بوو ده‌رباره‌ی هاونیشتیمانیانی وڵاته‌كه‌ی خۆی و ده‌ستوه‌ردانی بوو له ده‌ستووری وڵات، ئاخر وه‌ختێ ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) هه‌واڵێكی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی ڕێگه‌دانی بووش به ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، به گوێگرتن له وتوێژه ته‌له‌فوونییه‌كان و چاودێریكردنی نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هه‌ندێ له هاوڵاتیانی ئه‌مریكایی، بێ وه‌رگرتنی ڕووخسه‌ت لێیان و بێ پرسكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وڵات, هه‌ڵایه‌ك به‌رپا بوو لای ڕای گشتی ئه‌و وڵاته ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێ. كاتێكیش باڵافڕه سیخوڕییه‌كانی (سی.ئای.ئه‌ی) هه‌ستان به فڕاندنی كه‌سانی ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته _هه‌ڵبه‌ت به ئاگاداریی ده‌سه‌ڵاتداران_ و گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه نهێنییه‌كان و ئازاردانیان, ڕای گشتی ئه‌مریكایی و جیهانیش وروژان. هه‌فته‌نامه‌ی ئوشتورنی ئه‌ڵمانی نه‌خشه‌ی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و باڵافڕانهی له ئاسمانی ئه‌وروپادا له ئایزلهنداوه _له باكوور_ بۆ یۆنان و توركیا _له باشوور_، له بورتوگالهوه _له ڕۆژئاوا_ بۆ پۆڵه‌ندا _له ڕۆژهه‌ڵات_ بڵاوكرده‌وه, ئه‌وه‌ش له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و گشتگیره‌وه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌زگای سیخوڕیكردنی ناوه‌ندی ئه‌مریكی و چالاكییه وێرانكه‌ره‌كانی له جیهاندا. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له لاپه‌ڕه‌كانی (40_46)ی ژماره‌ی (51)ی 15/12/ی 2005 ی گۆڤاره‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رۆك له‌ناو خۆی ئه‌مریكادا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ویان ده‌رباره‌ی چاودێریكردنی نامه و تهلهفوونی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا به‌بێ وه‌رگرتنی ڕای دادگا، به به‌زاندنی سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و پێشێلكردنی ده‌ستوور _كه مافی گره‌نتی ئاسایشی هه‌موو تاكه‌كانی گه‌لی داوه_ دایه قه‌ڵه‌م، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ندێكیان ڕایان وا بوو كه ته‌نها ئه‌و كارانه‌ی سه‌رۆك به‌سن بۆ به‌دادگایی گه‌یاندن و له‌سه‌ر كار لابردنی! دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سووڕانه‌وه‌ی هه‌واڵی فڕۆكه سیخوڕییه‌كانی ئه‌مریكاش به ئاسمانی ئه‌وروپادا و فڕاندن و زیندانیكردن و ئازاردانی كه‌سانێكی نه‌یار به ده‌سه‌ڵات، فه‌رته‌نه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مریكادا به‌رپا بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكی له (16/1/2006)دا داوای كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له به‌رنامه‌ی نهێنیی جۆرج بووشی تایبه‌ت به چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته بكرێت. ئه‌و وتی: “بووش مافی ئه‌وه‌ی پێنه‌دراوه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات”.
بووش سه‌ره‌ڕای كه‌وده‌نی، خوێنڕێژیش بوو، ئه‌و له لایه‌كه‌وه دیندار بوو و له‌و لاوه سێكۆلار، له لایه‌كه‌وه پیاوكوژ بوو و له‌ولاشه‌وه باسی ئازادی و مافی مرۆڤی ده‌كرد، له كاتی سهردانیكردنیدا بۆ ئه‌و وڵاته، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كه‌نه‌دا كرد، جۆرج بووشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكای ڕاده‌ست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی، له‌و تاوانانه‌ش ئازاردانی زیندانیان.
ئێستا دونیا ئارامه، هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك بووش ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست نییه, مناڵانی جیهان ده‌توانن به ئارامی بنوون، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و برسێتی له‌ئاراد نیین، به‌ڵكو هیچ نه‌بێ ناترسن له‌وه‌ی له نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگدا سه‌رۆكێكی كه‌وده‌نی وه‌ك (جۆرج ده‌بلیو بووش) به سه‌رخۆشی فرمانی وێرانكردنی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربكات!
* له نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا، سوودم له هه‌ندێ زانیاری نێو بابه‌تێكی (ابراهیم الداقوقی) بینیوه، به ناونیشانی (الرئیس المشكله), الحوار المتمدن-العدد: 1445 – 2006 / 1 / 29).
هێمن خورشید