تا مردن …. هیچ … سیروان خۆشناو
١
ئێستا شەوە
لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین
کام پرد زەردەخەنە پەمەییەکانت
ئەگەینێت جیاوازی نییە رووبار بێت ،
یان ئەو وشانەی لەنێو دەفتەرێکی پڕ گومان
جلەکانی هەڵخستووە
یان ئەو دیوارانەی دەچنەوە سەر تەلیسمی پەنجەرە
تەنها وێنەی تەنیایی
لە باوەش گرتووە
گرنگ نییە کام با هەڵدەکا هەتا بەیانی
دەمرین
دەبارێت
دەبارێت ، فرمێسک ، تەنها وێنەیەک لە نێوانمدا
دەستەکانی لەسەر مێزێکی تەنیا دادەنێت
ورد
ورد
ورد رووت رووت دەبینەوە لە عەشق ..
بێ دەنگی .. شتێک نییە
په‌نجه‌ره‌یه‌ک نییه بۆ ڕوانین له مه‌ودای گولێک ، لێره
ده‌ریا کپ کپ بووه ، شتێکی دی
هه‌ناسه‌کان
تێنوێتیان به نیگای شه‌پۆله‌کان ناشکێ
وه‌ره هه‌لمگره ئه‌ی ( با )
من نامه‌وێت به قیژه‌ی هه‌وری ره‌ش ته‌مبوره‌که‌م بشکێ
بوژانەوە… هەنگاو هەنگاو
ئەگەر بریار بێت دەنگێک بێت ، من بێ دەنگ
لەبەردەم پەنجەرە
هەرچی گوڵ هەیە ، دیواری ژوورەکەمی
پێ سواق دەدەم ، بیرئەکەمەوە
لە پڕ ژوورەکە دائەگیرسێت ، ئاوێنەکە
مانگ لە خۆیدا هەڵدەگرێت
بیربکەوە
لە رۆحتدا هەڵدێن ،
لە ئاسمانی چاوەکانت ، ئەستێرەکان
ئەگەر بریار بێت شیعرێک گوڵ بگرێت
تۆ تۆ تۆی
ئەوان شەونمی سەر لێوەکانت دەبن
سیروان خۆشناو
شەقلاوە