
ئەگەر عاشقی كەسێكی تر بووم
ئەگەر عاشقی كەسێكی تر بووم
ئیتر وەكجاران دڵتەنگت نابم
تەنانەت وەكجاران جاربەجار بۆت ناگریم..
لەهەموو ئەو شوێنانەی ناوی تۆ دێت. چاوم دادەخەم تانەیبینم
رۆژمێری نەهاتنت دەخەمە لاوە..
كەمێك ماندم و كەمێكیش شكاو
نەهاتنیشت كەمێك تاریكی كردوم
بەم شێوەیە پێم خۆشە دوو بارە بیر لەباشی تۆ بكەمەوە
تەنها ” باشی” لەسەر زمانم دێتە دەر.
پەرۆشم بۆت…
كەتۆ فەرامۆشم دەكەیت من ملیۆنان جار سەرم دەكێشم بە یادگاریەكاندا.
ناتوانم نیگاكانت بێنەمەوە پێش چاوام. من لە رۆیشتن دەترسم
ئیدی چاوەرێی هاتنت ناكەم
تەنانەت خەون بینبن بە هاتنتەوە لە بیردەكەم
تەنها رۆژانە ئاگام لەحاڵت بێت. ئیتر هیچم ناوێت
هەندێ جار بیرت دەكەم
یان دەڵێم. جا بەمن چی؟
دەردی من هەر بەشی خۆم دەكات…
ئایا عادەتم گرتوە بەبێ تۆیەوە؟
ئايا منت لەبیر كردوە؟
بەپەرۆشم بۆت…
بروام پێبكە ئەگەر عاشقی كەسێكی تربووم
داوادەكەم لە ئێستاوە تاكۆتای تەمەنم نەم بەخشیت..
” ئەزدەمیر ئەسەف”
” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “