
دیوێكی تر … هه‌ژار قانغ
Closed
1
دوێنێ له دایك بوم
له قه‌راخ شار
له ناو جیهانێك زبڵا
ئه مڕۆیش بۆگه‌نم لێ دێت
نازانم به‌یانی چی ڕوده‌دات!!.
2
كه مناڵ بوم
هێنده‌ی تاڵه سپیه‌كانی پرچی نه‌نكم
خه‌ونم هه‌بوو
به‌ڵام ئێستا نه‌نكم پرچی ڕه‌ش ده‌كا و
منیش هێنده‌ی تاڵه سپیه‌كانی پرچی ئه‌و
ئومێدم ماوه.
3
ژیان تهپاڵهیهكی گه‌وره‌یه
مرۆڤه‌كان وه‌ك مێرون له ناویا
هه‌ندێكیان لێی ده‌خۆن
هه‌ندێكیان تاساون له ژێریا.
4
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر زه‌وین
ده‌مێكه ڕقم لێتانه
ئێوه زینده‌گی باش نین
خودایش ئه‌مه‌ی ده‌زانی
بۆیه مه‌رگی بۆ داناون.