Skip to Content

Tuesday, November 5th, 2024
سووتانی به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک ….  یوسف ئه‌حمه‌د

سووتانی به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک …. یوسف ئه‌حمه‌د

Closed
by February 16, 2013 هۆنراوە

 

 

شه‌وێکی زستان

ڕه‌شه‌باو

کڕێوه‌و 

باران ..

به‌ کووچه‌ وێڵه‌کانی ئه‌م حه‌زه‌دا،

بۆتده‌گه‌ڕام ..

له‌ ناکاو له‌ دووره‌وه‌،

له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی سۆزێکی شه‌رمنه‌وه‌، 

به‌دیم کردی ..

هاتم، گه‌یشتمه‌ لات

به‌رامبه‌رت ڕاوه‌ستام

چرپه‌ی ڕاز؛ 

یه‌خه‌ی په‌یڤینی ڕاده‌ته‌کاندم 

ده‌روون؛ 

چوون مۆمێکی شاگه‌شکه‌ ده‌توایه‌وه‌ ..

له‌ دوا سووتانی هه‌ناومدا،

خواستم شتێک بڵێم، که‌چی 

په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت، 

به‌ته‌واوی دادایه‌وه‌ ..

 

( یوسف ئه‌حمه‌د )

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.