
گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماركس
هه‌میشه گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ماركسی فهیلهسووفهوه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و زانسته جیاوازه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و فه‌یله‌سووفه به‌ره‌و دیدی جیاوازمان ده‌بات، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی زمانی ناو تێكسته ئه‌و دیده ئایدیۆلۆژیه‌ی له‌هه‌ر قۆناغێكدا به‌ده‌مامك و پرۆسه‌ی ناونانێكی جیاوازه‌وه لایه‌نگیری ومه‌رگی ئه‌و ڕاده‌گه‌یه‌نن.. ئه‌وه‌ش كورتكردنه‌وه‌ی فره ره‌هه‌ندی ناوتێكست وكوشتنی دیدگای جیاوازی ناو زمانی فه‌لسه‌فی ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌یه.. ئه‌وه‌ی رۆحی ماركسی كوشت ئه‌وه نه‌یارانی ئه‌و فیكره نه‌بوونه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه‌كانی هه‌ڵگری فیكری كۆمۆنیستی بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ته‌رجه‌مه‌كردنی ماركیسزم بۆ ناو ئایدیۆلۆژیا ویستیان چوارچێوه‌یه‌كی سنوردار بكه‌نه فۆرمێك بۆ ماركسیزم، كه خوڵقاندنی ئه‌زموونی تۆتالیتاری خۆیان به ئه‌زموونی ماركسیزم رٍِاڤهكردووه.. گرفتی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه ئه‌و مۆدیله بووه مۆدیلی ماركسی له‌ناو ژیانی فه‌رهه‌نگیمان كه به مردنی ئه‌و مۆدیله تۆتالیتاریه‌ی به‌ناوی ماركسه‌وه قسه‌ی كردووه به مردنی فه‌لسه‌فه‌ی ماركس ناوی بردراوه.. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به مردنی ئه‌وان ماركس مرد؟ ئه‌گه‌ر نه‌مردووه ماركسه زیندووهكهمان كامه‌یه؟ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌و پرسیاره بده‌ینه پێویستمان به‌وه‌یه له‌چه‌ند دیدێكی جیاوازه‌وه قسه بكه‌ین ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به فره ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسه‌وه.
گرفته‌كه له‌وه‌دایه هه‌میشه ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی تێكسته‌وه حوكمه‌كانیان به‌سه‌ر ماركس یه‌كلا كردۆته‌وه.. ئه‌وه‌ش به فه‌رامۆشكردنی ته‌واوی ئه‌و تێروانین ودیدگا زانستیانه‌ی كه قسه‌یان له‌باره‌ی ماركسه‌وه كردووه، كه‌وایه چۆن بزانین ئه‌وه‌ی مردووه ماركسی مردوو نیه به‌ڵكو ماركسی حزبه كۆمۆنیستیهكانه مردووه؟
ئه‌و كاتانه‌ی ده‌مانه‌وێ ماركس بخوێنینه‌وه پیپَویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو تێكست، ئیشكردنه‌وه له‌ناو تێكست خوێندنه‌وه‌ی بونیاده ده‌لالی و پێكهاته‌كانی گوتاره، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیمیۆلۆژیه بۆ زمان، چونكه مه‌رگی ماركس وابه‌سته بووه به كوشتنی زمان، به‌بێ كوشتنی زمان، ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه چه‌پخوازه‌كان ئه‌سته‌م بوو بتوانن بانگه‌شه بۆ گوتارێكی ماركسی بكه‌ن.
ئه‌و كاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ تێكست تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی ماركسه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و ماركسهی ناو زمان له‌لایان ئایدیۆلۆژیاوه بێده‌نگكراوه زمانیمان كلۆمداوه نهمانهێشتهوه بدوێت، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی گوتار له‌لایان حزبه كۆمۆنیسته‌كانه‌وه بریتی بووبێت له‌سه‌ر بنه‌مای مانیفێست ئه‌وه‌ی زۆر به‌ڕوونی ده‌رئه‌كه‌وێت له مانیفێسته‌كه‌یدا دژی ته‌واوی ئه‌و خاڵانه بووه كه ئێمه گوتارێكمان له‌سه‌ری بنیاتناوه كه له گوتاری ماركسی فره‌ره‌هه‌نده‌وه كردوومانه به ماركسی دۆگما.
مه‌ترسیه‌ك كه ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستی پێده‌كات مه‌ترسیه‌كه ئێمه ئه‌یهێنینه بوون كه دوانه له تارمایی كۆمۆنیزم “تارماییه‌ك له ئه‌وروپا دێت وده‌چێت تارمایی كۆمۆنیزمه ……..”
به‌واتای ئه‌و وێنه‌یه‌ی كۆمۆنیزم كه وه‌ك تارمایی ده‌رئه‌كه‌وێت كه وێنه‌یه‌كی فره ره‌هه‌نده بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی یه‌ك ره‌هه‌ندی ناو ئه‌و وێنه‌یه‌ی بینییوه‌و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه ته‌واوی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ببینێت، بۆیه ئه‌و تارماییه‌ی به باڵاده‌ستی وتوانای ڕه‌های كۆمۆنیزم سه‌یر كردووه كه له‌ڕاستیدا ئه‌و تارماییه هێنده‌ی ترسێك بۆ ئاینده ده‌خولقێنێت هێنده مژده‌ی پێ نیه ئه‌گه‌رچی گوتاری ئومێد خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕانی ناو ئه‌و گوتاره فه‌لسه‌فیه بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه ترسێكه كۆمۆنیزم ئه‌بێت ڕووبه‌رووی بێته‌وه، هه‌ر ئه‌و ڕووبه‌روو بوونهوهیهشه كه به‌ڕووخانی بلۆكی سۆسیالیستی ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌و ترسه‌ی ماركس هه‌یبوو بوو به حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌ها حه‌قیقه‌تێك تاكه ڕه‌هه‌ند وه‌رگرتنی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خوڵقاند ئه‌وه به جیا له‌وه‌ی ئه‌و گوتاره به ئاقارێكی زه‌بروزه‌نگ بردراوه كه دژه گوتاری له‌ناو ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه خولًَقاندبوو.