
فانۆسی ته‌ڕ…. سۆهرابی سپێهری
له فارسییه‌وه : رۆژدین راد …
به رووی گیا د ا پژاوم .
من شه‌ونمی خهوالووی ئه‌ستێره‌یه‌کم
که به رووی گیای تاریکیدا پژاوم .
جێگام نه ئێره بوو .
سرکه‌ی نهمناکی گیاکان ده‌بیستم .
جێگام نه ئێره بوو .
فانۆس
له لانکه‌ی خرۆشاوی ده‌ریادا خۆی ده‌شوات .
بۆ کوێ ده‌چێ ئه‌و فانۆسه ،
ئه‌و فانۆسه ده‌ریا په‌رسته که پڕه له تامه‌زرۆی مه‌ست ؟
له سه‌ر سه‌کۆی کاشی زه‌رده‌په‌ری دوور
نیگام ده‌گه‌ل سه‌مای ته‌ماوی په‌ریه‌کان ده‌خولێته‌وه .
زمزهمهکانی شه‌و له ڕهگهکانمدا ده‌ڕوێن .
بارانی پڕ له خه‌زه‌ی مه‌ستیش
به سه‌ر دیواری تینوی روحمدا ده‌تکێت .
من ئه‌ستێره‌یه‌کی پژاوم .
له چاوی ناپیدای هه‌ڵه‌وه تکام :
شه‌و پڕ بوو له پاڕانه‌وه‌و
پیکه‌ری گه‌رمی زهردهپهریش رووت بوو .
ڕه‌گی سپی مه‌ڕمه‌ڕی سه‌وزی چیمه‌نیش زمزه‌مه‌ی ده‌کرد .
مانگیش له پێژه‌ی نیلی خۆرهه‌لاته‌وه ده‌هاته خوار .
په‌ریه‌کان سه‌مایان ده‌کردوو
به‌رگی شینیان پیوه‌ست بوو به ڕه‌نگی زهردهپهرهوه .
زمزهمهکانی شه‌و مه‌ستیان ده‌کردم
په‌نجه‌ری روئیاش کراوه بووه‌و
ئه‌و وه‌ک سروه‌یه‌ک هاته ههندهروون .
هێشتا له سه‌ر گیاکانم و
سروه‌یه‌ک له که‌نارم تێپه‌رده‌بێت .
ترپه‌کان بوونه خۆله‌مێش
شینپۆشه‌کان سه‌ما ناکه‌ن .
فانۆس هێواش سه‌رو خوار ده‌کات .
ساتێک ئه‌و له په‌نجه‌ره‌وه بازیدا ده‌ر
چاوه‌کانی خه‌ونێکیان ون کرد .
جاده هه‌ناسه بڕکه بوو .
ڕه‌وه‌زه‌کان چ ههوهسناک بۆنیان پێوه کرد !
ئه‌ی فانۆسی به په‌له !
هه‌تا که‌ی دهخلیسکێی
له به‌رزو نزمی جاده‌ی کهف له سه‌ر لێوی پر ئاهه‌نگ ؟
زمزهمهکانی شه‌و ژاکان .
سه‌مای په‌ریه‌کان کۆتایی هات .
خۆزیا لێره نهپڕژا بام !
کاتێک که نه‌سیمی پیکه‌ری ئه‌و له تارمایی شه‌ودا ون بوو .
فانۆس له که‌نار ده‌ریاوه به ڕێکه‌وت .
خۆزیا لێره ـ له سه‌ر سینگی پر له گیای تاریکی ـ نهپڕژا بام !
فانۆس له به‌ر من هه‌ڵدێت .
چۆن ڕابم ؟
به ئێسقانی ساردی گیاکانه‌وه نووساوم و
دوور له من ، فانۆس
له لانکه‌ی خرۆشاوی ده‌ریا دا خۆی ده‌شوات .