![دوو شیعر … بەشدار سامی دوو شیعر … بەشدار سامی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bashdarSami_444005247.jpg)
دوو شیعر … بەشدار سامی
Closed
سێ پیاو، به من ڕا!
له‌سه‌ر مێزی نادییهكدا
دانیشتن،
عه‌ره‌قی فه‌لیان داواكرد و
هه‌ر یه‌كه‌یان، به‌خۆشی ئه‌ویتریان
عه‌ره‌قی فه‌لیان، په‌یتا په‌یتا خوارده‌وه.
دانه‌یه‌ك به بیانووی گووكردن،
دانه‌یه‌ك به بیانووی تهلیفۆنكردن،
دانه‌یه‌ك به بیانووی هێنانه‌وه‌ی هه‌ر دووكیان بۆ سه‌ر مێز،
چوونه ده‌ره‌وه و
هه‌ر یه‌كه و به كۆڵانێكدا هه‌ڵاتن!
ههشتاجار
له‌سه‌ر مێزی مه‌یخواردنه‌وه
نازانم خه‌ریكی هه‌ڵدانی چه‌نده‌م پێك بووم
ته‌لیفۆنی بۆ كردم و
دڵنیا نیم، چۆنم وه‌ڵام داوه‌ته‌وه.
حاڵم ته‌واو له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو و…
به‌ته‌واوه‌تیش، نازانم خۆی بوو یان كه‌سێكی دی.
گوتی:
(سه‌رخۆشی بێقیمه‌تی هیچوپووچی ناشیرن!)
له هه‌ینێوه، ههشتاجار گریاوم!