
خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه بۆ 17ی شوبات له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن
دووساڵ به‌ر له ئێستا له ئه‌نجامی ناره‌زایی زۆرێك له گه‌نجانی چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان بووه هۆی درووستبوونی خۆپیشاندانێكی گه‌وره له سه‌رای سلێمانی كه دواتر ناونرا به سه‌رای ئازادی، درووشمه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانی ڕۆژانه‌یه بریتی بوون له (چاكسازی، گۆرانی ده‌سه‌ڵات) ، دوایی گۆڕانی رێره‌وی خۆپیشاندانه‌كان بۆ به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره ، بووه هۆی روودانی توندوتیژی كه له ئه‌نجامدا چه‌ند خۆپیشانده‌رێك بوونه قوربانی ، بۆیه درووشمێكی تر زیادكرا (سزادانی بكوژه‌كان) ، ئیتر ئه‌وانه به گشتی ئه‌و دروشمانه بوون كه داوا ده‌كران له‌و گۆره‌پانه ، بوونی كهسایتهیه سیاسیه‌كان و نووسه‌ر و رۆشنبیره گه‌وره‌كانی كورد له‌و گۆره‌پانه زیاتر خه‌ڵكی هاندا له‌سه‌ر دووپاتكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ند دیمه‌نی تردا داواكاریه‌كان به‌ره‌و توندتربوون ده‌چوو له لایه‌ن كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی تره‌وه ، بۆ نموونه گووتنه‌وه‌ی داوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵات یان له چه‌ند دیمه‌نێكی تردا وه‌ك سووتانی جامانه‌ی سور وه‌ك نیشانه‌یه‌ك به سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆك .
مانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ ماوه‌ی 2 مانگ شتێك نیه به بچوكی سه‌یری بكرێـت ،به‌ڵام بڵاوه پێكردنیان به هێز شتێكی نا ئاسیی و شازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، لێره‌دا هه‌ندێ خاڵ ده‌خه‌ینه ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ڕاستیه‌ی له 17ی شوباتدا هه‌بوو : له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه :
1-خۆپیشاندانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ت له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌ند داواكاریه‌ك له‌تۆ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م هه‌رێمه مانای وایه تۆ هه‌ڵه‌ت هه‌یه و پێویسته به ده‌میانه‌وه بچیت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رچی كه‌ڵه ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری وڵاته‌كه‌ت هه‌یه پشتگیری له داواكاریه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كه‌ن ،بێ ده‌نگ بوونت بۆ ماوه‌ی مانگێك چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت سه‌رۆك؟ ، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌یامێكت و به‌ڵێنی چاكسازی ، كه‌چی تێكدانی خۆپیشاندانه‌كان دوای دوو مانگ چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت جگه له ره‌مزێكی دیكتاتۆری سه‌رۆك؟ ، ئه‌سڵه‌ن چۆن بۆ خودی خۆت قبوڵ ده‌كه‌ی كاتێك ڕۆشنبیرانی وڵاته‌كه‌ت دژی تۆ پشتگیری ئازادیخوازان ده‌كه‌ن ؟ ،كاتێك ده‌زانیت زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌ت ئه‌و شێوازی بهرێوهبردنهت قبوڵ ناكه‌ن ، چۆن هێشتا داوای مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ی سه‌رۆك؟
2-هێرش كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران له میدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه و درووستكردنی پروپاگه‌نده له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ، وه بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی سه‌رۆك كه پڕیه‌تی له به‌ڵێنی چاكسازی ، ئه‌م دوو شته له‌یه‌ك كاتدا ، چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت ؟! ،دوور له هه‌ر شتێكی تر ، ئه‌م جۆره دیمه‌نه هه‌ر له دیمه‌نی دوا نه‌فه‌سی دیكتاتۆره‌كان ده‌چێت ، بۆ نموونه حوسنی موباره‌ك ، له كاتێكدا ده‌زانیت ئامانجه‌كانی ئه‌م په‌یامه‌ت ئومێدێك ده‌به‌خشێته دڵی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ، ناشرینكردنیان له میدیاكهت لایه‌نی خراپه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه ، ئه‌ی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری له پای چی سه‌رۆك؟!
3-دوای گشت ئه‌وانه ،هه‌ڵكوتانه سه‌ر چالاكوانه‌كانی سه‌رای ئازادی سلێمانی دوای تهواوونی خۆپیشاندانه‌كان ،چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت ؟ ،ئایه بێجگه له ده‌سه‌ڵات لایه‌نی تر هه‌بوو دژی ئه‌م خۆپیشاندانانه بێت؟! ، ئه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی میسڕم بیرده‌خاته‌وه كاتێك لایه‌نێك هه‌بوو هه‌میشه هه‌وڵی درووستكردنی دووبه‌ره‌كی ده‌دا له نێو خۆپیشاندانه‌كان ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕووخاوی ئه‌وكات به (الطرف الثالث) ناسرابوو ، واته لایه‌نی سێیه‌م ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بڵێت ئه‌وه ئێمه نین ئه‌م كاره ده‌كه‌ین ، وه خۆپیشانده‌رانیش نین ، به‌ڵكو لایه‌نێكی تره (لایه‌نێكی نادیار) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موویان باش ده‌یانزانی كه ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م خۆپیشاندانانه‌ی كوردستان ، ده‌سه‌ڵات نه‌یده‌توانی لایه‌نی سێیه‌م درووستبكات ، به‌ڵكو ئه‌م كارانه‌ی ده‌خسته سه‌ر لایه‌نی یه‌كه‌م كه خۆپیشانده‌ران بوون ، كه ئه‌وه‌ش جوڵانه‌وه‌یه‌كی زۆر گێلانه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو ، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش زۆر روون بوو ئه‌وكات ، بۆ نموونه هێنانه سه‌ر شاشه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات كه (كوردستان تی ڤی) بوو ، به‌وه‌ی كه‌سانێك كه لێدرابن و خۆپیشانده‌ران به به‌رپرسیار بزانن له‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و بارودۆخه ده‌ده‌ن ، بۆیه گه‌ر لایه‌نی هێرشكه‌ر لێره ئاشكرابێت كه ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی و هه‌ر خۆی ته‌نها دژی خۆپیشاندانه‌كانه ، كه‌واته ئه‌وه‌ش دیاره كه لێدانی ڕۆشنبیران و چالاكوانان دوای خۆپیشاندانه‌كان ، ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆیه‌تی .
4-خۆپیشانده‌ران داواكانیان چاكسازی و گه‌رانه‌وه بۆ خه‌ڵك بوو ، به‌ڵام ئه‌وه دوای دوو ساڵ له تێپه‌ڕبوونی ، تا ئێستا هیچ شتێك له ده‌سه‌ڵات نه‌گۆڕاوه ، نه به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاتونه‌ته جێ ، نه ئه‌و شتانه‌ی كه خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی ده‌كرد ، دوو خاڵ لێره‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز بیری لێنه‌كردۆته‌وه ، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك خۆی به‌ڵێن ده‌دات و جێبه‌جێی ناكات ، چ ئابڕوچونێكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتێكه ئه‌وه؟! ، دووه‌م زیاتر له ده‌ستدانی بڕوای گه‌ل به ده‌سه‌ڵات دوای ئه‌وه‌ی هیچیان نه‌گۆڕی ، به‌ڵكو هیچیان له داواكاریه‌كان جێبه‌جێ نه‌كردووه ، ئیتر مانه‌وه‌یان له پای چ شتێكدایه ؟ ! ، ئه‌و دوو هه‌ڵه گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات بڕوای ته‌واوی خۆی له‌ده‌ست دا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ، چونكه لای ده‌سه‌ڵات خۆپیشانده‌ران كه‌مینه‌ن ، نازانن كه‌وا به‌م دوو هۆكاره ، بوونه‌ته زۆرینه و پرۆسه‌ی سیاسی داهاتووی كوردستان برتی ده‌بێت له گورزێكی توند له‌خۆیان !
5-گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی ده‌سه‌ڵات له‌م بابه‌ته ، بریتیه له واقیعێكی زه‌ق كه تا ده‌سه‌ڵات ماوه ناتوانێت به خه‌یاڵ و واقعی تر دایپۆشێت و لایبه‌رێت ، شه‌هیدكردنی چهندخۆپیشاندهرێك ره‌نگه تا راده‌یه‌ك بتوانن بیخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وایانكردووه پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند ئاسایشێك بوون كه په‌شیمانن له‌وه ، بێجگه له به‌ڵگه ڤیدیۆیه‌كان له‌م باسه ، من ده‌پرسم بۆچی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م هه‌موو په‌یامه‌یدا جارێك باسی شه‌هیده‌كانی نه‌كرد؟! ،ئایه پێی وایه به ته‌له‌فۆنێك بۆ باوكی شه‌هیدێك ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه؟! ،ئێمه له‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێین ، با باسی بكوژه‌كان بكه‌ین ، كه هه‌مووی كه‌سانی دیارن هه‌م به پێی شاهیێدی خه‌ڵك ،هه‌م به پێی به‌ڵگه ڤیدیۆیه‌كان ، دوو ساڵ ده‌بێت ،نه‌دانی بكوژه‌كان به دادگا و سزا نه‌دانیان مانای چی ده‌گه‌یه‌نێـت؟! ، ئایه هێشتا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ ئه‌م قسه‌یه بكات كه ئه‌وان خاوه‌نی بكوژه‌كان نین؟ ئه‌ی بۆی نادرێن به دادگا ؟ ،چ پێویستیه‌ك له حه‌شاردانی بكوژه‌كان هه‌یه له كاتێكدا تۆ ته‌نانه‌ت ناوی شه‌هیده‌كان نازانیت سه‌رۆك؟! ،ئه‌گه‌ر پێم بڵێن ئه‌مه له كاتی خۆپیشاندانه‌كان بووه و كه‌س ئاگه‌داری ئه‌وه نه‌بووه شتێكی له‌م جۆره رووده‌دات ، ئه‌مه ناچێته عه‌قڵه‌وه ، چونكه شه‌هیده‌كان له یه‌ك ڕووداو شه‌هید نه‌كران ، وه له یه‌ك شار شه‌هید نه‌كران ، ئه‌مه ته‌نها ڕێككه‌وته یان پیلانێكی ئاشكرا له پشته‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه؟!
بۆ ئۆپۆزسیۆن :
ئومێدێك كه هه‌بوو بۆ باشتركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ركردایه‌تی كردنی گه‌ل بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتدا ، بریتی بوو له ئۆپۆزسیۆن ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ئومێده ته‌نها دوو ساڵی خایه‌ند ، ته‌نها دووساڵ ، تا ئه‌وكاته‌ی هاواری ئازادی گه‌نجان له سه‌رای سلێمانی به‌رزبۆوه ، ئیتر هیچ شتێك بوونی نه‌ما به ناوی ئۆپۆزسیۆن ، دووساڵ ئێمه‌ی هۆشیاركرهوه له‌وه‌ی كه شتێك هه‌یه به ناوی بودجه و ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه كه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی جێبه‌جێ ناكات ، ئیتر مت بوونی ئۆپۆزسیۆن و ناڕوونی هه‌ڵوێستی چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێـت؟ مه‌گه‌ر داوای ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشانده‌ران هه‌مان داوای ئازادی و چاكسازی و شه‌فافی نه‌بوو؟ ، ئه‌ی بۆچی پشتت وه‌رگێرا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان؟! به‌رامبه‌ر به‌م خه‌ڵكه؟! ، له‌مه‌دا ئۆپۆزسیۆن به هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌شوبهێنم ، كاتێك ده‌سه‌ڵات بیر له خۆپیشانده‌ران ده‌كاته‌وه وه‌ك كه‌مینه ، ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی بۆ درووست ده‌بێت ، به‌ڵام له هه‌ردوو باردا ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵه‌یه ،ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌مینه‌ن ، تۆ بیكه به زۆرینه بۆ سوربون له‌سه‌ر داواكاریه‌كان ، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ن بۆچی هاوهه‌ڵوێستیان نیت؟! ده‌كرێ ئۆپۆزسیۆن له ده‌سه‌ڵات بترسێت ؟ ،به‌ڵام ئه‌مه شتێكی نائاسییه ، به‌ڵكو ده‌كرێ ئۆپۆزسیۆن هاوڕا نه‌بێت له‌م بابه‌ته ، یاخود لایه‌نێكیان رێككه‌وتنێكی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دوور له چاوی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك ، بۆیه تاوانباربوونی ئۆپۆزسیۆن به گشتی له‌م بابه‌ته هێنده‌ی تاوانباربوونی ده‌سه‌ڵاته .
كاتێك ده‌سه‌ڵات دادپه‌روه‌ر و باشه ، ئه‌وكات گه‌ل خۆیه‌تی ، كاتێك نادادپه‌روه‌ر و نا یه‌كسانه ، ئه‌وكات ده‌نگی ناره‌زایی كه ئۆپۆزسیۆنه ده‌بێته گه‌ل ، ئێمه‌ش ده‌توانین بڵێین له 2009 وه ده‌نگمان به ته‌واوی گۆڕا به ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن ، ئه‌گه‌رچی هێشتا ده‌نگی ده‌سه‌ڵات زۆرینه بوو له‌م هه‌رێمه به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی پشتگیری ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌ل ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه ، واته زۆرینه بوونی ئۆپۆزسیۆن له داهاتوو و به‌ره‌و كه‌مینه چوونی ده‌سه‌ڵات تا شوێن گۆڕانیان ، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن خۆی نه‌یهێشت ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌م شێوه‌یه بڕوات ، كاتێك گه‌ل داوای شتێك ده‌كات و تاكه لایه‌ن كه به هی خۆی دهزانێـ پشتگیری ناكات ، بێ ئومێدی گه‌ل ته‌نانه‌ت بۆ ژیانیش لاواز ده‌بێت ، ده‌بێ چ شتێك له‌وه كاره‌ساتتر بێـ ت كاتێك ئه‌وه‌ی بڕوات پێیه‌تی ، پشتت لێده‌كات ، حه‌زده‌كه‌م كه‌سێك هه‌بێ و بڵێ وانیه و ئۆپۆزسیۆن پشتگیر بووه ، ئه‌ی كه وابوو بۆچی نه‌مانبینی؟ بۆچی دوای هێرشی ده‌سه‌ڵات نه‌مانبینی بڵێن وا له‌م خه‌ڵكه مه‌كه‌ن چونكه ئه‌وان ئێمه‌ن؟! ، بۆچی له سه‌رای ئازادی نه‌مانبینین؟! ، بۆچی دوای شه‌هیدكردنی ڕۆڵه‌كانیان دووباره له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشتن؟! ،بۆچی به گرنگیه‌وه له گشت ئه‌وانه‌ی نه‌ڕوانی؟! ، بۆچی و هه‌زار بۆچی .
ئێستاش گه‌ر ئۆپۆزسیۆن 17ی شوباتی به‌هیخۆی بزانیایه هیچ نه‌بێ دوای ئه‌وه پلانێكی هه‌بوو بۆ جێگرتنه‌وه‌ی 17ی شوبات ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت یادكردنهوهشی به نامۆ ده‌زانێت ،كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمانكرد زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر شتێكی تر كه گه‌ل به پێویستی ده‌زانێـت .
له كۆتایدا ده‌ڵێین : 17ی شوبات سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌له به ڕاستی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، وه سه‌ره‌تای ناسینی ئۆپۆزسیۆنێكی ترسنۆكه ، وه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه بۆ داواكردنی گۆڕانگاری و چاكسازی ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به هێز بشكێنن ، ئه‌وه ئاژاوه‌گێری شوێنی ده‌گرێته‌وه به هه‌ر جۆرێكی تر بێت له هه‌ر كاتێكی تر ، له هه‌ر لایه‌نێكی تر .
-ئوسامه ئه‌نوه‌ر