ڕاکردن … نوری حەمەئەمین
ڕاکردن چه‌مکێکه له ناوه‌ڕۆکدا به‌نده به کۆمه‌ڵێک ره‌هه‌ندی قوڵ‌و جیاوازه‌وه، ئه‌مه‌شه وای کردووه نه‌توانرێت له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه لێی بنواڕڕێت. ڕاکردن ئاراسته‌ی ڕاسته‌وانه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌یه هه‌ر بۆیه ده‌کرێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ راده‌کات مه‌به‌ست و پاڵنه‌ره‌کانی جیاواز بێت له ڕاکردنی خودی هه‌مان ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی سبه‌ینێ بۆ مه‌به‌ستێکی جیاواز راده‌کات، هه‌موو ڕاکردنێک به‌ره‌نجامی خه‌یاڵێکه، یان به جۆرێکی تر له ناواخنیدا داینه‌مۆی هزرێک ده‌بنه پاڵنه‌ره‌کانی، ئه‌مه‌شه واده‌کات له‌به‌رامبه‌ر راکردنی مامزێک و پڵنگێکدا ڕابمێنین و له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی ده‌ربهێنین و بیکه‌ینه باسێکی له‌م چه‌شنه. لێره‌دا ناکرێ به‌یه‌ک چاو له هه‌ردوو راکهرهکه بنواڕڕێت. له‌ئه‌نجامی ده‌رهاویشته‌ی چه‌مکێکی له‌م شیوه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ڕاکردن دۆخێکه که‌وا له بونه‌وه‌ری راکه‌ر ده‌کا له خه‌یاڵیدا مانایه‌ک بۆ ڕاکردنه‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت، هه‌ر وه‌ک چۆن که‌روێشکێک که راده‌کات له جه‌وهه‌ردا جیاوازی هه‌یه له راکردنی ڕێویه‌ک هه‌رواش کۆتایی راکردنهکانیشیان ئه‌نجامی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت هه‌ر بۆ نمونه هزری که‌روێشک له میانه‌ی راکردندا خۆپاراستنی تیایه هه‌روه‌ک چۆن هزری ڕێویش ژه‌مێک بۆ تێری. لێره‌وه گه‌ر ئه‌م به‌راوردانه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بکه‌ینه‌وه وێڕای یه‌کگرتنه‌وه‌ی له هه‌ندێ ڕووه‌وه له هه‌ندێ ئاراستهشهوه جیاواز‌و تاقانه‌یه وه‌ک مرۆڤ خۆی. ده‌گونجێ ڕۆژێک ببینین مرۆڤێک وه‌ک دڕنده به‌شوین نێچیرێکهوه بێت، ئیتر نێچیره‌که‌ی مرۆڤیکی تر بیت یان ئاژه‌ڵ، وه به‌هه‌مان ساده‌یی دیمه‌نه‌کانی ئه‌و راکردنانه ده‌گونجێت له ساتێکدا سه‌دوهه‌شتا پله ڕاکردنه‌کان وه‌رچه‌رخێت و نێچیر ڕاوی ڕاوچی بکا، واتا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مجاره‌یان ڕاوچی ببێته ڕاکردویهک له هزریدا وێنه‌یه‌کی جیاواز تر له وێنه‌ی پێش‌و دروست بێت که وێنه‌ی خۆپاراستنه له پاڵ ئه‌مه‌شه‌وه وێنه‌کانی هزری نێچیریش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، دواجار ئه‌م هاوکێشه‌یه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دا ماناکانی ڕاکردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی هزرێک دروست ده‌بێت که‌وا ئامانجه‌کانی خۆی له نێو ئه‌و هزره‌دا دیاری ده‌کات.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا بمانه‌وێت زیاتر په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕاوچی و نێچیر له مرۆڤدا بدۆزینه‌وه ده‌گه‌ین به‌و راستیه‌ی که‌وا کاتێک مرۆڤ ژینگه‌ی ڕاو هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌یه‌وێت وه‌ک راوچیه‌ک رابکا، ئیتر مه‌حاڵه بتوانێت بێ ڕاو بژی، ئیتر ئه‌و وه‌ک گیانله‌به‌رێکی دڕنده‌ی لێ دێت و ده‌که‌وێته نێوان دوو ڕیانێکهوه یان مردن یان ڕاو کردن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت و دریژه به ژیان بدا ده‌بیت راو بکا، ئه‌گه‌رنا که‌ی ویستی تۆبه بکات و ده‌ستبه‌رداری ژینگه‌ی ڕاو بێت ئه‌وا گوناهی نێچیره‌کان له هه‌موو قوژبنێکه‌وه سه‌رده‌ر ده‌هێنن و به‌دوای ده‌که‌ون تا باجی خۆیان وه‌رده‌گرن. تۆ سه‌یر بکه له ماوه‌ی دهسهلاتدارێتیدا (سه‌دام حوسێن) چ ڕاوچیه‌کی بێ دڵ بوو ئه‌و له ماوه‌ی راوکردنیدا بۆ ساتێکیش نه‌وه‌ستا له ڕاکردن به دوای نێچیره‌کانیدا، سه‌ره‌نجام ئه‌وه بوو هاوکێشه‌کان گۆران و ڕاکردنه‌کان پێچه‌وانه بوونه‌وه، ئه‌و خۆی و منداڵه‌کانی له ساڵی 2003دا وێنه چاو نهترساوهکانی نێو هزریان گۆڕا بۆ ترس و خۆ حه‌شار دان جاران چاو نه‌ترسانه شوێنی نێچیر ده‌که‌وتن ئه‌مجاره‌یان له پڕهزری پاڵه‌وان گۆڕا بۆ هزری ترس، ئه‌و ترسه‌ی جاران له‌و ژینگه‌یه‌دا خوڵقاندبوویان گۆڕا بۆ ترس له نێچیره ترساوه‌کان، ئه‌وه بوو گوناهی نێچیره‌کان له گشتلایهکهوه به‌رز بوویه‌وه‌و دواجار ئه‌نجامه‌که‌ی بینرا. ئیتر وشیاری ئه‌م ئاکامانهشه وای له دیکتاتۆر و فاشیسته‌کان کردووه توند تر خوو به ڕاکردنێکهوه بگرن به شوین نێچیردا وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌خوازن له له‌حزه‌یه‌کدا چاوچنۆکانه بێ تێر خواردن ملی هه‌رچی نێچیر هه‌یه بشکێنن، زیندوو ترین نمونه‌ش له ئێستادا له‌سه‌ر ده‌ستی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌بینرێت. به‌م شێوه‌یه ڕاو گوزارشتی مانه‌وه‌یه لای ده‌سه‌ڵاته خوێن ڕێژه‌کان، چونکه باش ئه‌وه ده‌زانن هه‌ر ئه‌گه‌رێك بێته ئاراوه بۆ گۆڕینی ئه‌م ڕه‌مه‌که ئه‌گه‌ری مه‌رگه‌و هه‌ڵبژاردنی شوێنی نێچیره.
هه‌ڵبه‌ته سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به خۆیان بزانن و نه‌زانن که‌وتونه‌ته نێو ئه‌و گه‌مه جهنگهڵیانهوه تازه چاره‌نوسی ئه‌وان چاره‌نوسی ڕاوچیه‌کی درنده‌یه‌و چه‌ندان تۆوی گوناه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان به شاره‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌ر ده‌رفه‌تێك چه‌که‌ره‌یان پێ ده‌کاو ده‌یان هێنێته سه‌ر شه‌قام و به دوای ئه‌و باجه‌دا ده‌گه‌رێن که‌وا ده‌سه‌ڵاته هاوشیوه‌کانی ئه‌وان له ڕابوردودا به‌خشیانه، من پێم وایه هه‌ر ئه‌و ئهگهرهشه سه‌ره‌نجام وای کردووه هه‌موو تاکتیکێک به‌کار بهێنن تا رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و (تۆ‌و)ه چه‌که‌ره بکات، له ئێستاشدا دواین تاکتیک دزینی بێ شه‌رمانه‌ی بودجه‌یه.