
چەند پارچە شیعرێک …. یوسف ئەحمەد
توانه‌وه
ڕۆژ به ڕۆژ
یاده‌کانت، بوونه خه‌م
بوونه ئازار .. هه‌ناسه‌ی ته‌نگ
نیگای خامۆش
خه‌وی ناخۆش
هێنده‌م نووسی
سکاڵا‌و ڕازی به‌جۆش وخرۆش
کوفری ئه‌وین
شعری ڕه‌شپۆش
ده‌یان پێنووس شه‌هید بوون و
هه‌زاران حه‌ز ئاواره بوون
ئومێد، خۆزگه، پێکه‌نین؛ هه‌موو ون بوون
من و شعر‌و .. خه‌نده‌و ته‌مه‌ن
له‌ناو یه‌کدا تواینه‌وه
هێشتا ده‌ڵێم: گیانه تۆ خۆش ..
(یوسف ئه‌حمه‌د)
___________________________________
ئه‌ڵماس
شه‌وه
شه‌وێکی جوان
چاوی خۆی ڕشتووه‌و ، مانگ ڕووت و قووت
چوون شازاده‌یه‌کی به عیشوه
به‌و ئاسمانه‌وه ڕاوه‌ستاوه ..
که‌چی ته‌نها ؛ شاعیرێکی لاوی دڵشکاوه
خه‌یاڵاوی به‌رامبه‌ری ڕاکشاوه ..
(یوسف ئه‌حمه‌د)
_____________________________________
یاد
ته‌مه‌نێکه
ده‌ریای خه‌مێک
به‌که‌ناری یاده‌کانما شه‌پۆل ئه‌دا ..
کێ چوزانێ
ئه‌م دڵه هه‌پروون به ههپروونهم
گۆڕستانی چ عه‌شقێکه‌و
بۆ کام شۆخێک وا به کزی لێ ئه‌دا ..
(یوسف ئه‌حمه‌د)
_______________________________
کیشوه‌رێک، ئه‌وده‌مه‌ی حوزنه‌کانم له‌وێ بوون
ده‌بوو گه‌شتێک بکه‌م بۆ پایته‌ختت !
تا زانیبام له‌وێ:
جه‌ژنی خه‌م و
تریقه‌ی ماچ و
هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش و
پێکه‌نینی خومار چۆنه
ده‌بوو گه‌شتێک بکه‌م بۆ پایته‌ختت !
ده‌مگوت ڕه‌نگه په‌یکه‌رێک بیت له دوکه‌ڵ
ڕه‌نگه ئاسمانێک بیت له‌خاچ .. ڕه‌نگه
زه‌ریایه‌ک بیت له ماچ .. به‌هه‌ر حاڵ
خه‌ونێک من به مناڵی دیتم و ئێستا
بۆ داڵغه‌کانی پیری خۆمی چێ ده‌که‌م ..
جاران مۆمی عیشق و
ئێستا جگه‌ره‌ی ماته‌مینی بۆ پێ ده‌که‌م ..
نهدهلووا ….. !
گوایه ئه‌ز چیم گه‌ره‌ک بوو ؟
ڕه‌هێڵه چی پێیه بۆ گوڵستان ؟
شعر چی پێیه بۆ وه‌رزی ناسۆر ؟
منیش وه‌ک خۆر
گه‌ره‌کم بوو: سبه‌ینانێک
سووننه‌تی یه‌ک دوو ڕکاعه‌ت ماچی له‌بان و
شه‌وانێکیش، جیلوه‌ی ئه‌ستێره‌کان و
ڕازه‌کانی تریفه‌ت بۆ چێ بکه‌م ..
چۆنه گه‌ر بڵێم:
زایه‌ڵه‌ی که‌ناریه‌کان ده‌بیستم ئێستاش، که
به‌سه‌ر چڵی دێری نامهکانهوهو
ئاورینگی حه‌سره‌تی سه‌ر گه‌ڵای شیعر‌و
تریقه‌ی دیالۆگی ژووانه‌کان، لێم ئهدائێستاش
چۆنه گه‌ر بڵێم:
ڕه‌نگه سروودێک بیت له پێکه‌نینی ناسۆر
ڕه‌نگه ڕه‌شمارێک بیت له پرچی مه‌راق
ڕه‌نگه:
کیشوه‌رێک بیت له به‌رائه‌تی ئه‌م حوزنانه
نهدهلووا قه‌ت ڕۆژێ
سه‌فه‌رێک بکه‌م بۆ پایته‌ختت، سه‌یره !
(یوسف ئه‌حمه‌د)