Skip to Content

Sunday, July 14th, 2024
یەکگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و لووت به‌رزی و خۆ به‌زل زانینی حیزبی حیکمه‌تیست ( هه‌یئه‌تی دایم)

یەکگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و لووت به‌رزی و خۆ به‌زل زانینی حیزبی حیکمه‌تیست ( هه‌یئه‌تی دایم)

Closed
by February 22, 2013 گشتی

ی
حیزبی  حیکمه‌تیست ئه‌و باڵه‌ی هه‌یئه‌تی دایم  که‌ له‌کۆڕشی مودریسی خۆیان جیا کرده‌وه‌ وحیزبێکی تریان پێک هێنا هه‌ر به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌ . له‌ به‌رواری 15/2/2013   به‌یانامه‌یه‌کیان ده‌رکرد سه‌باره‌ت به‌ دیداری ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وان له‌ گه‌ڵ  ڕابه‌رایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران.
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌یانه‌مه‌که‌ وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌وان خوازیاری دانیشتنی له‌و جۆره‌ نین له‌ گه‌ڵ حککا به‌ڵکو له‌ سه‌ر پێشنیاری حککا ئه‌وان دانیشتنیان له‌ گه‌ڵ کردوون وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ قسه‌یان کردووه‌ که‌ حککا پیشنیاری کردووه‌. وه‌ ده‌لێن پێشنیاره‌که‌ش که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای  هه‌مان پیشنیاری ئه‌م دووایانه‌یان بوو که‌ باس له‌ نزیکی و یه‌کگرتنی هیزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری بوو.( اما در واقع همان طرح چند ماهه اخیرشان “نزدیکی و اتحاد نیروهای کمونیسم کارگری” را مطرح کردند) ..به‌یانه‌مه‌که‌ی حیزبی حکمه‌تیست
با له‌ سه‌ره‌تاوه‌  ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بکه‌مه‌وه‌  ئه‌مه‌ پێشنیاری حه‌مید ته‌قواییه‌ نه‌ک پێشنیاری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران،  له‌ هیچ جێگایه‌ک و له‌ هیچ کاتێکدا حککا به‌ ره‌سمی ئه‌م پێشنیاره‌ی نه‌کردوه‌  به‌ڵکو حه‌مید ته‌قوایی له‌ سیمینارێکدا باسی له‌م بابه‌ته‌ کرد که‌ که‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کادران و لایه‌نگرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری چ به‌ شێوه‌ی گروپ یا به‌ شیوه‌ی تاک به‌شداریان تێدا کرد له‌وانه‌ : مبارزان کومونیست ” و “حیزبی اتحاد کۆمنیزمی کرێکاری” چه‌ندین که‌سایه‌تی تری ناحیزبی له‌ویدا به‌شدار بوون ته‌نها نوینه‌ری حیزبی اتحاد موافق نه‌بوو به‌و ته‌رحه .
ئه‌م هاوریانه‌ی حیکمه‌تیست یا له‌ ته‌رحه‌که‌ ی  حه‌میدی ته‌قوایی نه‌گیشتوون یا لووت به‌رزی چه‌پی سوونه‌تی رێگه‌ی پی نه‌داون ئه‌م ته‌رحه‌ قبوول بکه‌ن و چه‌ند خاڵیکیان باس کردووه‌ که‌ هه‌ر( کای کۆن کردن بووه‌ به‌ بادا). باس له‌و جیاوازانه‌ ده‌که‌ن که‌ کاتی خۆی کۆرشی مودرسی له‌ جیابوونه‌وه‌که‌ی 2004 دا باسی ده‌کرد هه‌موو ده‌زانین هیچی یان به‌و نوکتانه‌ نه‌دوریه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ زه‌عیف کردنی ره‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاری و ته‌نانه‌ت ره‌وته‌که‌ی خۆشیان ( حیکمه‌تیست) .. چه‌ندین جیابوونه‌وه‌ له‌ حیزبه‌که‌ی خۆشیان رووی دا ده‌یان کادری خۆیان سه‌نگه‌ریان له‌ خۆیان گرته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و خالانه‌ی ئه‌وان  باسیان کردووه‌ ده‌ردی کۆمۆنیزمی کریکاری چاره‌ ناکا به‌ڵکو زیاتر په‌کی ده‌خات.
ته‌رحی حه‌مید ته‌قوایی ده‌ڵێت : هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی جیهان و ناوچه‌که‌ جیاوازه‌ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ساڵه‌کانی 2004 و دواتر ، له‌م هه‌لومه‌ر‌جه‌که‌ ده‌یان شۆڕش و راپه‌رین ڕووی داوه‌ هه‌موو ره‌وته‌ بۆرژوایه‌کان ده‌خاله‌تیان هه‌یه‌ شۆڕشه‌کان  به‌ لاریدا ده‌به‌ن یا ده‌یانه‌وێ ئیحتوای بکه‌ن کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندی خه‌لکی کریکار و زه‌حمتکیش ده‌خاله‌تیکی باشی نیه‌  و ئامانج و هیواکانی خه‌لک به‌دی بێنی بۆیه‌ ئه‌و هیزانه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری باشتره‌ له‌مرۆدا کای کۆن به‌ با نه‌که‌ن هێنده‌ نزیکایه‌تیان له‌ یه‌کتر هه‌یه‌ که‌ بتوانن له‌ حیزبیکی نوێدا کۆبنه‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌ی دونیایه‌کی باشتر بکه‌نه‌ مه‌بنای کاریان. ته‌رحی حه‌مید ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هیزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری بێنه‌ ناو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیرانه‌وه‌ تا هاورێیانی حیکمه‌تیست باس له‌ خه‌ت و سیاسه‌تی حککا بکه‌نه‌ بیانوو بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رته‌وازیه‌ی ره‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاری .  حیزبی تازه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ کارده‌کا که‌ هه‌موو یا زۆربه‌ پێی موافق بن سه‌ر له‌ نوێ رابه‌ری هه‌لده‌بژێرنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ناوی حیزبه‌که‌ش به‌و جۆره‌ ده‌بێ که‌ هه‌مووان یا زۆربه‌یان ده‌نگی بۆ ئه‌ده‌ن وه‌ بریار و ب‌ریار نامه‌و به‌یان و تاکتیک وستراتیج و سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه‌ به‌ ده‌نگدان ده‌بڕدرێته‌وه‌ . ئیتر ئیختلاف نه‌زه‌ریش ده‌بێ به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ت و  نه‌زاره‌ته‌ ده‌یباته‌وه‌ که‌ ده‌نگ دێنێ. جا ئیتر تۆ پێت وایه‌ حه‌مید پۆپۆلیسته‌ و انقلاب و انقلابیه‌تی دوای هخا و موسه‌وی وکه‌روبی که‌وتوه‌ یا حه‌مید پیی وایه‌ تۆ سه‌ر به‌ باڵی راستیت و انقلابی سۆسیالیستیت وه‌لا ناوه‌ دوای حجاریان که‌وتیووی و سیاسه‌تی دووی خوردادی به‌ ڕێوه‌ ده‌به‌ن  قۆناخی ئیستا ئه‌مه‌ ناخوازێ ئه‌بی کۆمۆنیسته‌کان وه‌لامی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می خۆیان بده‌نه‌وه‌ ئه‌و باسانه‌ کاتیان تێپه‌ر بووه‌ ناکرێ هه‌ریه‌ک بلیت ره‌خنه‌ له‌ رابردووی خۆت بگره‌ ئنجا له‌ گه‌لت یه‌ک‌ ده‌گرم . ته‌رحه‌که‌ ئاوایه‌ که‌ تۆ حیزبه‌که‌ی خۆت و حه‌مید‌ حیزبه‌که‌ی خۆی هه‌لده‌وه‌شنیته‌وه‌ حیزبیکی تازه‌ پیک ده‌هێنن ئیتر چ پیویست ده‌کا هه‌رکه‌س داوا له‌ به‌رانبه‌ره‌که‌ی بکا تۆ ره‌خنه‌ له‌ رابردووی خۆت بگره‌ ، زه‌روره‌تی نامێنێ ئه‌م بۆچووونانه‌  هه‌مووی ده‌کرێ له‌ حیزبی تازه‌دا هه‌بن به‌ڵام سیاسه‌تی حیزب به‌ ته‌وافوق و ده‌نگدان ده‌بێ. ئه گه‌ر بروات به‌ دیمکراسی ده‌رون حیزبی هه‌یه‌ده‌بێ ئه‌م ته‌رحه‌ قبول بکه‌ی .
له‌ سه‌ر دانه‌ به‌دانه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی هاوریانی حیکمتیست باسی ده‌که‌ن من قسه‌م هه‌یه‌  ئه‌توانم نیشانی بده‌م که‌ حه‌مید ته‌قوایی پۆپۆلیست نه‌بووه‌ به‌لکو دریژه‌پێده‌ری  هه‌مان ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ مه‌نسور حیکمه‌ت ده‌ی‌کرد که‌ لینن له‌ شۆڕشی به‌لشه‌فیدا کردی. ته‌نها یه‌ک نموونه‌ بۆ راستی ئه‌م قسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ کاتێ خۆی له‌ سالی 1905 دا گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ له‌ شاری بطرسبۆرگی روسیا بانگه‌وازی خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری کرد  200.000 که‌س به‌شداریان له‌و مانگرتنه‌ کرد لینین پشتیوانی لێ کردو دواتر به‌ شۆرش ناوی بردو ده‌خاله‌تی تیدا کرد ، حه‌مید هه‌ر ئه‌مه‌ی کردووه‌ ناره‌زایه‌تیه‌کان  ج له‌ ئیران یا له‌ هه‌ر ولاتیکی تر  بێ به‌ هه‌ر بیانوویه‌که‌وه‌ بوو بیت دژی ده‌سه‌لاته‌ سه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگونیه‌ که‌ مه‌نسور حکمه‌ت زیاتر له‌ دوو دیه‌یه‌ باسی کردووه‌ خه‌لک بۆ فرستیک ده‌گه‌ری که‌ بتوانی ده‌نگ هه‌لبری بۆ نه‌مانی مه‌ینه‌تیه‌کانی ، مه‌رج  نیه‌ شۆڕش هه‌ر ئه‌و کاته‌ رووبدا که‌ حیزبێکی گه‌وره‌ت هه‌بێ تۆ بانگه‌وازی بۆ  بکه‌ی ، لینین له‌  باسه‌کانیدا دژی ئه‌م نه‌زه‌ره‌ بووه‌ . وشۆڕشه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌و واقعیه‌یان سه‌لماندوه‌ ، من نامه‌وێ بێمه‌ پای ئه‌وه‌ی دیفاع له‌ حه‌میدی ته‌قوایی بکه‌م به‌لکو ته‌نها ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵیم حه‌مید رابه‌رێکی سیاسی به‌رجه‌سته‌ی کۆمۆنیزمی کریکاری و خاوه‌نی ته‌رحی زۆره‌ که‌ تا ئێستاش زیندوون  وه‌ک ته‌رحی ” جمهوری سۆشیالیستی” که‌ مه‌نسوری حیکمه‌ت پشتیوانی لێ کردو وه‌ ئیستا ئه‌م شیعاره‌ بووه‌ته‌ شیعاری هه‌موو هێزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری .حه‌مید نه‌خشێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ باسه‌کانی ئه‌نتی پۆپولیستی له‌ ناو چه‌پی سوونه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌یان باسی تر سه‌باره‌ت به‌ مه‌زهه‌ب و ناسیونالیسم که‌ ئیستا بوه‌ته‌ مه‌بنای سه‌رجه‌م ره‌وته‌کانی کۆمۆنیزمی کریکاری‌ به‌ حیزبه‌کانی حیکمتیستیشه‌وه‌.
ئه‌مرۆ ئه‌م ته‌رحه‌ی حه‌مید ته‌قوایی کردوویه‌تی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌ حیزبێکی نویدا جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ست به‌ لێپرسراوه‌تی کردنه‌ به‌رانبه‌ر به‌ چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و کۆمه‌ڵگاکانی ئیران و ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت  له‌ هه‌مانکاتدا  بۆ رزگار کردنی باڵه‌ جیا جیاکانی کۆمۆنیزمی کریکاریه‌ له‌و گێژاوه‌ی تیی که‌وتون و ئاسۆیان نا دیار وه‌ له‌ هه‌مان کاتدابه‌م یه‌کگرتنه‌ جارێکی تر شه‌به‌حی کۆمۆنیزم بورژوازی تووشی ترس و نیگه‌رانی ده‌کاته‌وه‌ . ته‌رحه‌که‌ی حه‌مید پێم وا نیه‌ له‌ زه‌عیفی حه‌مید و حیزبه‌که‌ی بێت به‌ڵکو ته‌رحه‌که‌ی له‌ به‌هێزیدایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بێ هێزه‌و له‌ گیژاودایه‌ حیزبی حیکمه‌تیسته‌ . به‌ هێزی حه‌مید و حزبه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌ هاوکێشه‌ی سیاسی حیزبه‌ سیاسه‌کانی ئێراندایه‌ به‌ هیزترین حیزبی چه‌په‌ له‌ ئیراندا وه‌ له‌ ئاستی نێو ده‌وله‌تیدا حسابی بۆ ئه‌کری . له‌ سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌کانی خه‌باتدا حیزبێکی جیدیه‌ ته‌نانه‌ت جمهوری ئیسلامی ئێران له‌ ره‌سانه‌کانی خۆیدا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ . به‌ڵام بۆ حیزبیکی وه‌کو حیکمتیست که‌ به‌و جۆره‌ لووت به‌رزیه‌ وه‌ڵام به‌و ته‌رحه‌ ده‌داته‌وه‌ جگه‌ له‌ نیشاندانی زوعفی خۆی و به‌رده‌وامی دانی به‌ حاشیه‌ بوونی خۆی هیچ شتیکی تر سه‌وز ناکات.

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
21/2/2013

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.