
درامای ڕۆژژمێری شارێک
له شه‌وانی زستانی ئه‌م ساڵ به‌درێژایی سی و یه‌ک شه‌و له کوردستان و له‌هه‌نده‌رانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی کوردسات درامای (ڕۆژژمێری شارێک)مان بینی، بۆ ئێمه‌ی تاراوگه نیشین کات و ساتێکی خۆشمان برده سه‌ر له‌گه‌ڵ مێژوو و ڕۆژانی شار که به‌شێکی وه‌ک یاده‌وه‌ری وابوو لامان…ئه‌م درامایه له نوسینی به‌رێز مامۆستا دڵشاد مسته‌فا و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش بوو…ئه‌وه‌ی جێگایی خۆشحاڵیه که یه‌کێکه له‌و درامایانه‌ی که توانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌زمووندار و چه‌ند سیمایه‌کی نوێش کۆبکاته‌وه…حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر ئه‌و درامایه بنوسم به‌و هیوایه‌ی که سوودمه‌ند بێت و له خزمه‌تی دراماکه‌دا بێت.
سه‌ره‌تا له ناونیشانی دراماکه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م به پرسیارێک ئایا ئه‌م درامایه ڕۆژژمێری شارێک بوو یان گه‌ڕه‌کێک؟ هێنده‌ی من زانیاریم له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و شاره هه‌بێت که دڵنیام مامۆستا دڵشاد له‌من زیاتر هه‌یه‌تی کۆمه‌ڵێک ڕووداو له مێژووی ئه‌و شاره‌دا هه‌یه که زۆر گهوورهو کاریگه‌رتره له‌و کێشه و ڕووداوه‌ی که کردوویه‌تی به بابه‌تی سه‌ره‌کی دراماکه..کێشه‌مه‌کێشی ئه‌م درامایه کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، کێشه‌ی نیوان(قادر به‌گ و میرزا غه‌فوور له‌سه‌ر کچێکی عاشق، سه‌ید به‌مناڵی له‌گه‌ڵ باوکی له‌گه‌ڕه‌ک ده‌رکرا و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌ک ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی باوکی بکاته‌وه)، له‌گه‌ڵ چه‌ند کێشه‌یه‌کی تر که له نێوان خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌دا هه‌یه پاشان کێشه سیاسیه‌که به شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی دێته ناو دراماکه‌وه واته (نهقادربهگ و نهمیرزا غه‌فوور و نهسهید) کێشه‌ی سیاسیان له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌بوو….. سه‌رده‌می ئه‌و دهرامایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970 بۆ ئه‌و کاته‌ی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار و سه‌رده‌می گفتووگۆی شۆڕشی ئهیلوول و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق..ئه‌گه‌ر ئاو‌ڕیک بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بده‌ینه‌وه ئه‌و خه‌مه گهوورهیهی که ئه‌و کاته باڵی به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی دا کێشابوو به پله‌ی یه‌که‌م زیاتر باره سیاسیه که‌بوو له‌سه‌ره‌تا خه‌ڵکی دڵیان خۆش بوو که کێشه‌ی کورد و حکومه‌ت به ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بێت ده‌روازه‌یه‌کی باش له هه‌موو بواره‌کان به‌ڕووی میلله‌تدا کرایه‌وه له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری (به‌یاننامه‌ی ڕوانگه وکاری هونه‌ری تیپه شانۆیی و مۆسیقیه‌کان) چاپکردنی کتێب و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤارهکوردیهکان، چالاکی خوێندکاران و قوتابیان له‌زانکۆی سلێمانی له‌بواری هونه‌ری و دیدوانی وه‌رزشی و کاری لاوان له‌بواره جیا جیاکاندا زۆر به‌باشی ده‌ستی پێ کرد، له دراماکه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی که‌م بینرا بۆیه وا هه‌ست ده‌که‌م له ڕۆژژمێری گه‌ڕه‌كێک ده‌چێت نه‌ک شاڕێک، کارێکی گرانیشه تۆ بتوانی هه‌موو ڕووه‌کانی شارێک له گه‌ڕه‌کێکدا کۆبکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لاسهرهوه بخه‌ینه ڕۆژژمێری شاڕیکهوه ده‌بینین کێشه‌که‌ی قادربهگ و میرزا و سه‌ید دێنه خواره‌وه‌ی ڕۆژژمێره‌که، گه‌واهی ئه‌م بۆچوونه‌شم له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سی شۆڕش کێشه و گرژی (قادربهگ و میرزا غه‌فووری که‌م و خاوده‌بێته‌وه بۆشایه‌کی ده‌که‌وێته ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک، ئه‌گه‌ر له مێژووی شار بڕوانین له دوای هه‌ره‌سی شۆڕش خه‌ڵکی له بارێکی ده‌روونی زۆر خراپ و له قه‌هر و خه‌مێکی جه‌رگبڕانه‌دا بوو، مه‌راقی نسکۆی شۆڕش سه‌ری به‌زۆر خه‌ڵک هه‌ڵگرت وڵاتیان چۆڵ کرد ئه‌وه‌ی که مابووشهوه له ژیانێکدا بوو که سه‌رتاسه‌ری هه‌موو بێ هیوایی و نائومێدی بوو لێره من ئه‌مه‌وێت ڕۆڵی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بهێنمه‌وه که له‌و ساته‌دا بوونه به‌رگری له مانه‌وه و بوونی میلله‌تێک، کاره هونه‌ریه‌کانی تیپه مۆسیقی و شانۆیه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و که‌رکوک چۆن گیانی مانه‌وه و ئه‌و برینه به‌سوێیه‌ی جه‌سته‌ی تاکی کوردیان تیمار ده‌کرد هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا له یاده‌وه‌ریماندا ماون چونکه له دوای ئه‌و مه‌راق و خه‌مه گه‌وره‌یه‌وه هاتوون نازانم چۆن ئه‌م کار و چالاکیانه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیانه له‌کاتی شۆڕش و له دوای نسکۆی شۆڕش نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێ نه‌دا له دراماکه‌دا.
خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداری له هه‌موو کات و زه‌مانێکدا کراوه ده‌توانم بڵێم ڕوویه‌کی جوانی دراماکه‌یه نوسه‌ر دوو جۆر عاشقی هێناوه‌ته دراماکه‌وه دووه‌مه‌یان عاشقی مێژووی شاره‌که‌یان لهڕۆژمێری خۆیاندا ده‌ینوسنه‌وه له‌گه‌ڵ عاشقه ڕووحیهکهیان بۆ یه‌کتری، جۆری یه‌که‌میان شه‌یدایی و ئه‌ڤینی دڵانه، ئه‌وه‌ی جێ قسه‌کردنه له‌سه‌ری ژوان و یهکتربینینهکانه به‌و شێوه‌ییه‌ی که له دراماکهدایه ئه‌م جووته دڵداره زۆر به ئاشکرا له باخه‌که‌دا یه‌کتر ده‌بینین به پێ دایه‌لۆگ و ڕووداوه‌کان بێت ئه‌و باخه هه‌موو چه‌ند سه‌د مه‌ترێک له بازار و ماڵی میرزا غه‌فووره دووره، ئه‌م جۆره بینین و ژوانانه ناوازه و شازه دووره له واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که باوكێکی وه‌ک میرزا پابه‌نده به داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین میرزا ئاسایی بێت به‌لایه‌وه به‌ڵام فه‌رهادی کوری قبوڵی ناکات خوشکه‌که‌ی به‌ڕۆژ له باخه‌که‌دا ژوانی هه‌بێت، دڵداره‌کان ژوانه‌کانیان هه‌میشه دوور له چاوی خه‌ڵکی بووه به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک، کچی میرزا خوێنکاری زانکۆیه باوکی زۆری لێ ده‌کات واز له خوێندن بێنیت به‌ڵام هۆکاره‌که‌ی دیارنیه کاتێک یه‌کێک له هاوڕێکانی ده‌چێت بۆ لای ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵکی یه تۆ تا ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ک به عه‌بایه‌که‌وه وه‌ره نازانین ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ئه‌وه‌نده چاویان له‌سه‌ری بێت ئه‌ی چۆن ئه‌و ئاوا به‌ئاسانی و له‌و باخه‌دا ژوانی خۆی ده‌کات ئه‌گه‌ر له زانکۆ بمایتهوه ژوان و بینینی دڵداره‌که‌ی زۆر ئاسان و ئاسایی ده‌بوو.
ئه‌و باخه‌ی که زۆر نزیکه و له گهرهکهکهدایه ئه‌ڵێی هه‌ر بۆ ئه‌و کچ و کوڕانه دروست کراوه ڕۆژێک خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کمان نه‌بینی بچنه بن سێبه‌ری داره‌کانی به‌تایبه‌تی ئێوارانی هاوین له گه‌ڕه‌که‌کاندا زۆر باوی بوو بچنه باخه‌کان به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک هه‌میشه له دوکان و چایخانه‌کان داده‌نیشتن که ئه‌مه زیاتر بۆ وه‌رزی زستان ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌م درامایه‌دا هه‌ستت پی نه‌ده‌کرد گۆڕینی کات و وه‌رزه‌کان نه‌تده‌زانی زستانه هاوینه، سارده و سه‌رمایه یان گه‌رمای هاوینه خه‌وێکی سه‌ربان و دانیشتنێکی شه‌وانه‌ی حهشهوکانمان نه‌بینی ئه‌کته‌ره‌کان به‌درێژایی زه‌مه‌نی دراماکه هه‌ر یه‌ک جۆر جلوبه‌رگ یه‌ک وه‌رزیان له‌به‌ردابوو..دانیشته‌نه‌کان یه‌ک ورز بوو نه‌که‌س عاره‌قی ده‌کرده‌وه نه که‌س سه‌رمای بوو…
کێشه‌ی باوکی سه‌ید و ده‌رکردنی له گه‌ڕه‌ک له‌لایه‌ن میرزاوه له فلاش باکهکهدا ده‌بینین هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (یونس حه‌مه کاکه و ئیسماعیل قادر) له یه‌ک ته‌مه‌ندان کوڕی سه‌ید زۆر مناڵه و بۆ باوکی ده‌گری ساڵان تێپه‌ری و سه‌یدی گه‌ووره بوو هاته‌وه گه‌ڕه‌ک له‌گه‌ڵ میرزادا له ڕووی تهمنهوه هیچ جیاوازیه‌ک نابینین، ئه‌م فلاش باکه به شێوه‌یه‌ک چاره بکرایه باشتر بوو، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی فلاش باکی تیا‌بوو له‌خزمه‌تی کاره‌که‌دا بوو به‌ڵام جار جارێک فلاش باکت ده‌بینی زۆر دوور و درێژ بوو که پێشتر بینیبوومان پێویستی نه‌ده‌کرد به دوور و درێژی نیشان بدرێته‌وه که‌مێک بێزاری دروست ده‌کرد…
بێکه‌س بوونی عه‌باس له دوایی مردنی دایکی که میرزا گرتیه‌خۆی له ماڵی ئه‌ودا ماوه‌یه‌وه له هیچ دانیشتن و نانخواردنی ماڵی میرزاد نه‌ده‌بینرا و ڕۆژێک نهم بینی ئه‌ندامێکی خێزانی میرزا ئامۆژگاریه‌کی بکات یان میرزا بیباته دووکانه‌که‌ی و فێری کاسپی بکات ئاگاداری بێت ئه‌مه‌ش خۆی دووره له واقێعهوه که‌سێک له‌و ته‌مه‌نه‌دا و ئاوا بێکه‌س بێت له‌ڕۆژانێکی ئاوادا پێویست ده‌کات هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر بێت.
له فلاش باکه‌کانی ئه‌رشیفی تایبه‌ت به شۆڕشی ئهیلوول وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان بینی چۆن بوون له دراماکه‌ش وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌مان شۆڕشمان بینی به‌ڵام زۆر جیاواز بوون هه‌موویان جوان و قۆز و پاک و خاوێن بوون، ڕیشیان به به‌رده‌وامی تاشرابوو جل و به‌رگه‌کانیان تازه و خه‌تی ووتووی جله‌کانیان زۆر جوان دیار بوو سه‌یری ملیوانی کاراسهکانیانم کرد چلک و پیسی پێوه نه‌بوو پێلاوه‌کانیان کلاش و قۆنه‌ره بوو دیمه‌نه‌کانی شاخ هه‌موو له یه‌ك ڕۆژدا وێنه گیرابوو به‌ڵام لۆکه‌یشنه‌کان که‌مێک جیاواز بوو.
کۆمێنتێکی مامۆستا (دڵشاد)م له فهیسبووکهکهدا بینی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 16 کاره‌کته‌ر و 90 دیمه‌نی ئه‌و درامایه لابراوه، له زۆربه‌ی کۆڕه‌کاندا مامۆستا (شێرزاد حه‌سه‌ن) ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ووت(هونه‌ری چیرۆک نووسین بۆ خوی بێ ئه‌ندازه هونه‌رێکی ئه‌ندازه سازیه ده‌رهێنانی یه‌ک ڕسته و په‌ره‌گراف ده‌کرێ کۆی بونیاتهکه هه‌ڵته‌کێنێ) خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر به لابردنی ڕسته و پهرگرافێک کۆی بونیاتهکه هه‌ڵته‌کێ ئه‌ی ئه‌بێ به‌لابردنی 16 کاره‌کته‌ر و 90 دیمه‌ن ئه‌م درامایه چی لێ هاتبێ، که دڵنیام ئه‌و 16 کاره‌کته‌ره ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که و پایه‌ی دراماکه نه‌بن ئه‌وا بێگومان ڕاگری کۆڵکه و پایهکانن ئیدی من نازانم ئه‌بێ مامۆستا دڵشاد ئێستا خۆی به خاوه‌ن و نوسه‌ری دراماکه بزانێت یان نا؟؟؟
چه‌ند کاره‌کته‌رێک هاتن و تێپه‌رین وه‌ک بورهان محه‌مه‌د گوڕانیهکی ووت و دهیار نه‌ما یان شێتێکی تر هات سه‌ید گرتیه خۆی نه‌زانرا کێ بوو ته‌نها له‌کاتی کوشتنی (محه)دا ده‌رکه‌وت نه‌ما که گومانی لێ ده‌کرا ئهوهشیت بێت یان سه‌ید خۆی توانای نه‌بوو به‌ته‌نیا (محه) بکوژێت پێویستی به هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌م شێته‌بوو.
چه‌ند جارێک له میدیاکاندا و له به‌رنامه‌کانی تایبه‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆز باس کراوه که نه‌ورۆز له سلێمانی له‌کاتی به‌یاننامه‌ی ئازاردا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شار له تووی مه‌لیک کراوه له‌به‌ر زۆری خه‌ڵک و زیاتر به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و یاده به‌ڵام له دراماکه‌دا باسی ئه‌و نه‌ورۆزانه‌ی سه‌رده‌می به‌یاننامه‌ی ئازار نه‌کرا چۆن بوو ته‌نها له ناو گه‌ڕه‌کدا ئاگر کرایه‌وه له‌و کاته‌دا زیاتر تایه ده‌سوتێنرا نه‌ک دار، ده‌رهێنه‌ر یه‌ک دیمه‌ن و یه‌ک لۆکه‌یشنی بۆ دووکاتی جیاواز بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌کار هێناوه یه‌که‌میان له ناوه‌ڕاستی دراماکهدایه بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک دووه‌میان له‌کۆتایی دراماکهدایه ماوه‌که‌ی درێژه واته هه‌مان دیمه‌نی ناوه‌ڕاستی دراماکه‌یه له کۆتایی دا به درێژی نیشان ده‌درێت.
به‌شداری پێکردنی مسیحیه‌کان که جێ ده‌ستیان دیاره له شاردا چه‌ند خزمه‌تیان کردووه کارێکی جوانه مایه‌ی ده‌ستخۆشی لێکردنه به ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ده‌لاک نه‌بوایه زۆر باشتر بوو زۆربه‌مان ده‌زانین که که‌سێکی وه‌ک مامۆستا(ولیه‌م یوحه‌نا) له بواری هونه‌ردا چه‌ند خزمه‌تی کردووه زۆر باشتر بوو له مه‌کته‌به‌که‌دا مامۆستا بووایه بۆ وانه هونه‌ریه‌کان، ڕوویه‌کی هونه‌ری له گه‌ڕه‌که‌که‌دا ده‌بینرا دڵنیاشم زۆر سوودی بۆ دراماکه ده‌بوو.
ڕۆژێک پێش ڕووداوی ڕووخاندنی مه‌کته‌به‌که و ته‌خت کردنی باخه‌که (فه‌ره‌یدوون) داوای له که‌سێک ده‌کات که عه‌ره‌به و کاربه‌ده‌ستی حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات له ڕووی هێزه‌وه بۆ ڕۆژی دوایی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک که ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خۆی بوون به شۆفڵێکه‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌که‌ی به‌ڵام نه کابرای عه‌ره‌ب و نه ئه‌و هێزه‌مان بینی، ئه‌و ده‌یزانی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کدا پێی ناکرێ بۆیه داوای یارمه‌تی له‌و کاربه‌ده‌سته عه‌ره‌به کرد ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که وه‌ڵامه‌که‌ی لای ده‌رهێنه‌ره.
مه‌لایه‌کی حافز له‌گه‌ڕه‌کدا بوو که به‌به‌رده‌وامی له ماڵه‌وه بۆ له‌و سه‌رده‌مه ئه‌م جۆره که‌سانه ڕۆژانی هه‌ینی که‌سێک ده‌ستی ده‌گرتن ده‌یبردن بۆ سه‌ر قبرساتانهکان له‌وێ قورئانیان ده‌خوێند و بڕێک پاره‌یان پێ ده‌درا بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ده‌توانرا ئه‌م جۆره کاره‌ش بۆ ئه‌و مه‌لا حافزه بکرایه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بژێوی ژیانی خۆی و کچه‌که‌ی، نه‌مازانی ئایا ئه‌مه مه‌لای گه‌ڕه‌که پێش نوێژی بۆ خه‌ڵک ده‌کات یان مه‌لایه‌کی تر هه‌یه له‌گه‌ڕه‌ک دا ئه‌مه‌ش چه‌ند پرسیاری تر له خۆی ده‌گرێت.
زۆربه‌ی ژنه‌کانی ناو ئه‌م درامایه بێ کاربوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند کاری وورد هه‌بوو ڕۆژانه ده‌یان کرد بۆ بژیوی ژیان هه‌ر له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا وه‌ک( کڵاودووری، لفکهچنین، جلدوورین، گوڵاو کردن….هتد) جوانتر بوو ئه‌و جۆره کارانه‌ش وه‌ک سیمایه‌کی ئه‌م شاره ئاماژه‌ی پێبداریه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی بژێوی و هه‌م وه‌ک یارمه‌تی دانی ئه‌کته‌ر که ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت باشتره له‌وه‌ی ده‌ستی به‌تاڵ بیت نه‌زانیت چی لێ بکات..
له کۆتایی دا ئه‌م درامایه زۆرتری ده‌وێت له‌سه‌ری بدوێت و بواره‌کانی تر بۆ که‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌جێ ده‌هێڵم و حه‌زم کرد ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه بنوسم و هیوادارم درامای کوردی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی ئێستا و پێشوو تر.