ژیان …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
ژیان تۆپێكه به‌ده‌ست مناڵێكه‌وه
ژیان قردێله‌یه‌كی سوره بۆ په‌لكی یار
ژیان راكردنه به‌نێو باخه‌كانی خه‌یاڵدا
ژیان سه‌فه‌رێكی دورتره له مردن
ژیان شكانی باده‌ی ده‌ستی پیاوێكی مه‌سته
ژیان گۆرانیه‌كی تۆراوه له ووتن
ژیان نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه به تیشكی پیری
2
ئه‌شێ رێیه‌ك هه‌بێت بۆ پێكه‌وه بوون
رێیه‌ك له‌م دنیا به‌رینه‌دا
رێیه‌ك بۆ ئاشتبوونه‌وه
رێیه‌ك بۆئه‌وه‌ی لێوه‌ی بچینه باخچه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی نابینایه بگرین بۆ ئه‌و به‌ری شه‌قام
3
تۆ ئازادیم ناده‌یتێ
بوونم بوونی خۆمه
ئه‌گه‌ر له پێناوی مندا شهڕدهكهیت
شهڕهكهت بۆ خۆت
لێم گه‌ڕێ ده‌مه‌وێ جارێ تر خۆشه‌ویسته‌كه‌م ماچ كه‌م
4
تۆ ڕه‌شیت و من زه‌ردو ئه‌وی تر سپی
تۆله كوبایت و من له كوردستان و ئه‌وی تر له نه‌مسا
ماڵێكمان هه‌یه ناوی زه‌ویه‌و
خوێنی هه‌موومان سوره
ئه‌مه به‌س نیه بۆ ژیان
5
چركه ساتی ژیان بۆ ژیان و
چركه ساتی ئه‌شق بۆ ئه‌شق
چركه ساتی سه‌فه‌ر بۆ سه‌فه‌رو
چركه ساتی بوون بۆ بوون
مرۆڤ شایسته‌ی به‌رده‌وامیه
6
رێم ده تا تێر ماچت كه‌م
ماچی ئه‌مڕۆ بۆنی ژیان و
ره‌نگه سبه‌ینێ فریای ئه‌وه نه‌كه‌وین
كێدهڵێ سبه‌ینێ له رۆژ ژمێری ئێمه‌دا هه‌یه
7
له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا مانگ و رۆژ و ئاسمان و باخچه‌مان هه‌یه
روبارو ده‌ریا هه‌یه بۆ سه‌یركردن و
شاخیش هه‌یه بۆ هه‌ڵكشان به سه‌ریدا
كه‌مێك میوه هه‌یه بیخۆین و
ئه‌توانین به پێدهشتهكانا راكه‌ین و گۆرانی بڵێین
هیچی ترمان ناوێ
8
ئه‌گه‌ر شاعیره‌كان كاریان نووسینی شیعر‌و
فه‌یله سوفهكان كاریان رامان و
وه‌رزشوانه‌كان كاریان به‌خشینی چێژ بێت به‌وانی تر
سیاسیه‌كان كاریان شكاندنی ئاوێنه‌كانه تا مرۆڤ نه‌توانێ خۆی ببینێ
9
ئه‌توانین گوڵ بده‌ین له یه‌خه‌ی ژیان
ئه‌توانین باشتر بیر بكه‌ینه‌وه
ئه‌توانین به‌ده‌م یه‌كه‌وه پێبكه‌نین
ئه‌توانین ده‌ستی یه‌ك بگرین بۆ په‌ڕینه‌وه
ئه‌توانین دنیا جوانتر كه‌ین له ئێستا
بمانه‌وێ
10
چه‌ند خۆش ده‌بوو زمانی ئاو‌و باران و په‌پوله‌مان زانیبا
چه‌ند خۆش ده‌بوو دار گوتبای به یارمه‌تیت مهمشكێنه
چه‌ند خۆش ده‌بوو زه‌وی گوتبای به‌ر له‌وه‌ی به‌سه‌رمدا رێبكه‌یت پێیه‌كانت بشۆ
چه‌ند خۆش دهبوورۆژێكمان هه‌بوا بۆ ئاوێزانی سروشت
11
ئه‌گه‌ر تۆپ و تانك نه‌با ژیان شیرین تر بوو
خۆزگا سیاسیه‌كان هه‌موویان یا گۆرانی بێژ بوونایه
یان سه‌ما كارێكی كارامه
خۆزگا دنیا چه‌كی تیانه‌بوایه
12
تروسكه‌ی دوری هیوا
له هاژه‌ی نائومێدی باشتره
ئه‌وه‌نده‌ی لهژیانداین بۆ ئه‌وه‌یه بژین
ناكرێ ببینه دیلی نائومێدی
مادام یه‌ك تاڵه تیشكی هیوا له‌و سه‌ری دنیا بێت
13
وه‌ك ئه‌وه‌ی هێشتا چاوه‌ڕێی مه‌هدی بین
خۆمان هیچ ناكه‌ین
وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌هدی بێت و هه‌موو شتێكمان بۆ بكات
ده‌مانه‌وێ به‌م ده‌سته خاڵیانه‌وه
بڵێین سبه‌ی باشتره
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای كه‌سێكی تر بین باشتری كات
14
یه‌كجار وابژی كهدنیا به دڵی تۆیه
یه‌كجار وابكه كه‌دڵت ده‌یه‌وێ
دڵی هیچ شتێ مه‌شكێنه له ژیاندا
ئه‌و گۆرانیه بڵێ كه پڕه له به‌خته‌وه‌ری
خۆت به‌دوور بگره له‌و خه‌مۆكیه ئازاربه‌خشه
15
تۆ دێی باخچه بۆنی ژیانی لێدێت
تۆ دوری خه‌یاڵم پڕه له‌تۆ
تۆ هۆیه‌كی باشی بۆ مانه‌وه
هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی خۆم بكه‌م
تۆ منیت و من تۆ