خولقاندنه‌وه‌ی چه‌مك وجیاوازی فه‌لسه‌فی
“1”
خه‌وشێكی گه‌وره‌یه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین له‌م ده‌روازه‌یه‌وه رێگایه‌كی درێژ له‌كۆل خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه ئێمه زه‌مینه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له جیاوازیی فه‌لسه‌فی, ئه‌وه جگه له‌نائومێدیه‌كی گه‌وره چیتر نییه, چونكه ئه‌و كاره‌ی ئێمه ته‌نیا بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرسیار, ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ناو كولتوری ده‌قه‌كان توانای خوڵقاندنی جیاوازیی هه‌یه, ئه‌و جیاوازییه‌ش لای فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی ژیل دۆلۆز به پرسیار كردن له خودیی فه‌لسه‌فه خۆی ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و پرسیاره‌ش به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی چه‌مكی نێو ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌كانه, خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه بۆ ئه‌و كولتوره فه‌لسه‌فییه‌ی له‌ڕێگه‌ی پرسیاره‌وه ده‌یخاته ڕوو, كه مه‌به‌ستیشی ته‌نیا له‌وه‌دا نییه وه‌ڵامی پرسیاری (فه‌لسه‌فه چییه؟) به‌وه كۆتایی پێ بێنێت كه خولقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه, به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌و خوڵقاندنه‌وه‌یه له‌ناو ده‌قه‌كانی (فرۆید, نیتچه, فۆكۆ, برگسۆن) بدۆزێته‌وه, كه هه‌ر یه‌ك له‌و ئیشكردنانه ده‌كه‌ینه ڕووبه‌رێك بۆ تێگه‌یشتنمان له ئه‌زموونی دۆلۆز و دواتریش ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر ناونیشانی سه‌ره‌كی باسه‌كه‌مان كه جیاوازیی فه‌لسه‌فیه.
“2”
كاتێ ده‌مانه‌وێ له‌فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (ژیل دۆلۆز) بدوێین، ده‌بێ خۆمان له‌و راستییه بێ‌ئاگا نه‌كه‌ین، كه ئێمه له‌كه‌سێك ده‌دوێین به‌درێژایی مێژووی رۆشنبیریمان فه‌رامۆشمان كردووه، جگه له‌وه‌رگێڕانی دوو چاوپێكه‌وتنی بۆ سه‌ر زمانه‌كه‌مان، نه‌مانویستووه قسه له‌خوێندنه‌وه‌كانی بكه‌ین، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سووفیتر ده‌هێنینه نێو نووسینه‌كانمان، كه‌ڕۆژانه ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ش ده‌گۆڕین‌و ده‌ستمان له‌گه‌ڵا هه‌ندێكی تر تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین, تاسه‌ر ناتوانین فه‌یله‌سوفێكیش قبوڵا بكه‌ین، قبوڵكردن به‌مانای ئینتیمای دۆگمایانه نا, كه‌توانای خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییمان بكوژێت، به‌ڵكو قبوڵكردنێك له‌جۆری خوێندنه‌وه‌ی دۆلۆز بێت بۆ ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كان، بۆیه ده‌پرسین: چی واده‌كات رووناكبیری كورد له‌گه‌ڵا رۆژگاره‌كان سه‌یری فه‌یله‌سووفه‌كان بكه‌ن!؟ ئایا فه‌یله‌سووفه‌كان توانای ئه‌وه‌یان تیانییه وه‌ڵامی روناكبیری ئێمه بده‌نه‌وه؟ یاخود روناكبیری كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كانه‌وه ستایشی فه‌یله‌سووفه‌كان ده‌كه‌ن!؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌توێژینه‌وه‌كانمان بده‌ینه‌وه، ئه‌وسا ئه‌وه‌مان له‌لا رۆشن ده‌بێ كه‌ئێمه هه‌وڵمان نه‌داوه توێژینه‌وه له‌ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كان بكه‌ین، تا پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كان توانای رازیكردنی ئێمه‌یان نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بێته راڕایی بوونمان له‌به‌رامبه‌ر فه‌یله‌سووفه‌كان، نه‌بوونی سه‌لیقه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان، له‌ڕێگه‌ی راڤه‌كردن بۆ ده‌قه‌كان، ده‌مانه‌وێ به‌فه‌لسه‌فه ئاشنابین، ئه‌وه‌ش خه‌وشی خوێندنه‌وه‌یه نه‌ك ده‌ق، بۆیه پرسیارێك كه‌بتوانێ له‌قسه‌كردن له‌و گرفته دیالۆگی له‌ته‌كدا بكه‌ین، خوێندنه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كانی (دۆلۆز)ه بۆ فه‌لسه‌فه، ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ی له‌نووسینه‌كانیدا هه‌ستی ئه‌وه‌مان لادروست ده‌كات، كه‌چۆن به‌دوای خه‌وشه‌كانماندا بگه‌ڕێین، وریامان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌و جۆره سه‌یركردنه‌مان بۆ فه‌لسه‌فه، تائێستا نه‌مانتوانیووه له‌فه‌لسه‌فه نزیك بكه‌وینه‌وه، به‌ڵكو دیوارێكمان له‌نێوان خۆمان‌و ئه‌ودا دروستكردووه، دۆلۆز چه‌نده له‌و گرفتانه بدوێت كه پێوه‌ندی به‌خوێندنه‌وه‌ی ئێمه هه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه، به‌ڵام چونكه نه‌بووه به‌مۆدێك، ئیدی لای ئێمه زۆر به‌سانایی فه‌رامۆش ده‌كرێت، كه‌واته له‌كوێوه هه‌وڵده‌ین له‌و فه‌یله‌سووفه بدوێین!؟ چۆن له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و فه‌یله‌سووفه، ئیشكالی خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بخه‌ینه‌ژێر ره‌خنه‌وه!؟ ئایا له‌ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنمان له‌و روانینه ره‌خنه‌ییه نوێیه‌ی كه له‌بواری (ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی)و (ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی)و (فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه‌یی) خوڵقاندی، ده‌بێته چوونه ژووره‌وه‌مان كه بتوانێ جیهانبینیمان بۆ ره‌خنه بگۆڕێت!؟ ئه‌و پرسیاره‌ش به‌كراوه‌ی بۆ خوێنه‌ر جێدێڵین، كه‌دوای ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌توانێ (دۆلۆز)یش هه‌روه‌ك فه‌یله‌سوفێكی تر فه‌رامۆش بكات، یاخود قسه‌ی تری له‌باره‌وه هه‌بێت.
سه‌ره‌تا پرسیار به‌ره‌و گومانێكمان ده‌بات، كه‌چی وای له (میشێل فۆكۆ)كرد پێشبینی فه‌یله‌سووفی سه‌ده‌ی لێ بكات، ئاخۆ ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی توانای خوێندنه‌وه‌ی بوو بۆ ده‌قه‌كان!؟ قسه‌كردن له‌و پرسیاره توانای ئه‌وه‌ی نییه بمانگه‌یه‌نێ به‌مه‌به‌ستێك، ئه‌گه‌ر نه‌توانین چه‌مكی فه‌لسه‌فه لای ئه‌و فه‌یله‌سووفه نه‌ناسین، ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌پرسیاركردن ده‌یه‌وێ له‌چییه‌تی فه‌لسه‌فه بدوێت، وه‌نه‌بێت پرسیاری (فه‌لسه‌فه چییه!؟)پرسیارێك بێت ته‌نیا لای دۆلۆز كرابێت، به‌ڵكو پرسیارێكه به‌درێژایی مێژووی فه‌لسه‌فه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌تاكه وه‌ڵامێك ناگات، هێنده‌ی له‌وه‌ڵامه‌كان دیدی فه‌یله‌سووفه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، به‌ڵام كاتێك (دۆلۆز) ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه ده‌كات ده‌بێت له‌و راستییه بێئاگانه‌بین، كه‌بێ بوونی ئه‌و پرسیاره ئه‌سته‌مه توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ فه‌لسه‌فه بزانین.
ئه‌و پرسیاره ده‌روازه‌یه‌كه بۆ تێگه‌یشتنمان، كه‌ویستی ده‌ستبه‌رداری وه‌ڵامه باوه‌كان بێته‌وه، هه‌ر له‌و مه‌به‌سته‌ی یۆنانییه‌كان فه‌لسه‌فه‌یان ناوده‌برد به(بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی مه‌عریفه) تا پرسیاری (كانت)و (هیگل)كه بنه‌مای گوتاری فه‌لسه‌فی مۆدێرنه‌یه، به‌تایبه‌ت پرسیاری كانت، چونكه بووه بنه‌مایه‌ك بۆ پرسیاری فه‌لسه‌فی مۆدێرنه، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی دۆلۆز ره‌خنه‌بوو له‌باره‌ی تێگه‌یشتنی له‌فه‌لسه‌فه.
به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه پێویسته له‌سه‌ر وتراوه‌كانی پێشوو هه‌ڵوه‌سته نه‌كات هێنده‌ی ده‌بێ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بۆچوونی نه‌ووتراو بن، ئه‌گه‌رچی له‌و خاڵه‌شدا زۆر كه‌لێن به‌جێده‌هێڵن‌و ته‌نیا وه‌ڵام به‌و به‌شانه ده‌ده‌نه‌وه كه‌پێوه‌ندی به تێڕوانینه‌كانیانه‌وه هه‌یه، بۆیه پرسیاری فه‌لسه‌فی پرسیارێكه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یه‌وێ به‌شێكی نادیار ئاشكرا بكات.
هێنده مه‌به‌ستی گه‌ڕان نییه به‌دوای فه‌لسه‌فه له‌ناو پرسیاره‌كه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ره‌خنه‌ییه بۆ فه‌لسه‌فه دیدێكی نامۆ بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، به‌تایبه‌ت كاتێ فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات مه‌رج نییه له‌گرفته‌كان بێده‌نگ نه‌بین‌و به‌شداربین بۆ پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه، ئه‌و جۆره بێده‌نگییه به‌لایه‌وه پێوه‌ندی به‌جوانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، كه له‌كێشه‌و گرفتێكدا بۆچوونی نابێت‌و به‌شداری ناكات بۆ بیركردنه‌وه له‌و گرفته، وه‌ك چۆن خۆشی كاتێ كتێبی یه‌كه‌می بڵاوكرده‌وه، هه‌شت ساڵا بێده‌نگبوو و هیچی نه‌نووسی، ئه‌وه‌ش ئه‌و جوانیه بوو به‌لایه‌وه، كه‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دیارده‌و گرفتێك مه‌رج نییه بنووسی‌و بۆچوونی خۆت ده‌رببڕی، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ڕووده‌دات یا ئه‌وه‌ی روویدا، بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ده‌ریبكات، ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌گرتنی بوو له‌دیدی فه‌لسه‌فی هیگل، بۆیه ئه‌وه‌ی وای له (فۆكۆ)كرد پێشبینی ئه‌وه بكات كه دوور نییه ئه‌م سه‌ده‌یه به‌سه‌ده‌ی دۆلۆزیی ناو به‌رین، له‌و روانین‌و خوێندنه‌وه تازه‌گه‌رانه‌ی دۆلۆز هاتبوو، كه دواتر بیست ساڵی نه‌برد پێشبینییه‌كه‌ی (فۆكۆ) هاته‌دی‌و ئه‌مجاره ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌وه ناوبرد كه جێپه‌نجه‌كانی دۆلۆزی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت گه‌یاندمانییه ئه‌و راستیه‌ی به‌بێ (دۆلۆز) زه‌حمه‌ت بوو دیدگای فه‌لسه‌فی زۆر ده‌قمان لاڕۆشن بووایه.
چونكه سه‌ر له‌نوێ پرسیاری ئاراسته‌ی مانا فه‌لسه‌فییه‌كان كرد. ئه‌وه‌ی واشیكرد ره‌خنه به‌لایه‌وه ره‌خنه‌یه‌ك بێت هاودژ بۆ مانای باو، له‌حه‌قیقه‌تی فرماندان هاتووه، كه‌نووسین به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی نووسه‌ر نه‌بێ بۆ فرماندان، به‌ڵكو پێكگه‌یشتنێك بێت له‌نێوان ئه‌و دووانه نه‌ك فرمان ده‌ركردن‌و ناسین بێت بۆ ده‌ق.
ئه‌وانه‌ی به‌و مه‌به‌سته ده‌نووسن به‌لایه‌وه كارێكی باش ناكه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێ فرمان به‌سه‌ر ده‌قدا بده‌ن، فرمانی مردن، یاخود بۆیه ئه‌و ده‌قه به‌مردوو سه‌یرده‌كه‌ن كه‌نه‌یتوانیووه خۆی بناسێت‌و دابڕان بخوڵقێنێ، له‌بری ئه‌وه پێویسته (پێگه‌یشتن)ی خۆی له‌گه‌ڵا ده‌ق دروستبكات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌دیالۆگ بخوڵقێنن، له‌باره‌ی ئه‌و سیستمه رێكخه‌ره‌ی له‌ناو ده‌ق تاچه‌ند توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌سیمای سه‌مازانێكه‌وه به‌و سێركه شاگه‌شكه‌مان بكات‌و پرسیار له‌و رێكخه‌ره بكه‌ین كه‌ده‌ق ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی ئاگایی بۆ وه‌رگر.
تاوه‌كو خۆشی نه‌بێت به‌قوربانی فرمانه‌كانی، وه‌ك چۆن به‌و فرمانانه ئه‌وه ده‌یه‌وێ ده‌ق بكوژێت، نه‌ك ئه‌و وریامان بكاته‌وه له‌مردنی ده‌ق, چونكه زمان چۆن بێلایه‌ن نییه, ئاواش رۆڵی گه‌یاندنی هه‌واڵا نییه، كاری زمان نییه هه‌واڵی مردنی ئه‌و ده‌قه‌مان پێ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو كاری زمان دواندنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه رێكخه‌ره‌ی ده‌قه، كه‌ده‌ق‌و خوێنه‌ر به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت تا له‌ناو دوو زه‌مه‌ن‌و دوو جیهان‌و جیهانی خودێك‌و جیهانی ده‌ق, دیالۆگ بگۆڕنه‌وه؛ زۆر جار ده‌بێ به‌دیالۆگ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی كولتورره‌كان, له‌و دیالۆگه بایه‌خی زمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ده‌یه‌وێ له‌ئه‌نجامی دیالۆگ چه‌مكی فه‌لسه‌فیمان بۆ بخوڵقێنێت، به‌وه‌ش ره‌خنه ده‌گاته نه‌زانراوێكیتر، كه له‌كاتی فرماندان نه‌ك هه‌ر ناگات به‌هیچ نه‌زانراوێك، به‌ڵكو له‌بازنه‌یه‌كی بێسوود خولده‌خواته‌وه، بۆیه دۆلۆز له‌ره‌خنه‌كانیدا ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردنه‌وه بگات به‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق، فه‌یله‌سووفی له‌ناوی موقه‌ده‌سێكه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ ناو ده‌ق.
چۆنیه‌تی خوڵقاندنه‌وه‌ی پرسیار پێوه‌ندی به‌چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنه له‌ده‌قه‌كان، ئاستی كزی خوێندنه‌وه ده‌سبه‌رداری پرسیار ده‌بێ‌و بازده‌داته سه‌ر بابه‌تیتر، ده‌یه‌وێ له‌ناو پرسیاری ده‌ق بچێته ده‌ره‌وه، به‌بیانووی تێگه‌یشتن له‌ده‌ق، پرسیاری فه‌لسه‌فی لایان ده‌بێ به‌پرسیاری مردنی فه‌لسه‌فه‌و تێپه‌ڕاندنی فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌ش پرسیارگه‌لێكن، پرسیاره سه‌ره‌كی‌و جه‌وهه‌رییه‌كان ده‌كوژن، ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌بیانووی تێگه‌یشتن خۆیانی لـێ ده‌ربازده‌كه‌ن‌و دواجار ده‌یانه‌وێ شوێنگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن كه‌ده‌قه‌كه تا چه‌ند توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌یه، ئه‌و حوكمه ره‌هایه دیدێكی ئایدیۆلۆژیه ده‌یه‌وێ سیما رووكه‌شه‌كان ده‌ربخات‌و پرسیاره‌كان فه‌رامۆش بكات‌و قسه‌كردن له‌مردنی فه‌لسه‌فه له‌داهاتوودا پرسیارێكی بێهوده‌یه‌كه به‌هیچ ده‌ره‌نجامێك ناگات.
بۆیه (دۆلۆز) هه‌وڵیدا به‌جیاواز له‌و روانینانه ده‌سبه‌رداری ئه‌و دوو پرسیاره بێمه‌به‌سته بێته‌وه‌و به‌تێگه‌یشتن له‌پرسیاره‌كان، توانی ئه‌و پرسیارانه بخاته‌وه ژێر ره‌خنه‌وه، چونكه ده‌یویست گفتوگۆیه‌كیتر له‌ناو ده‌قه‌كان بخوڵقێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی جیاواز بۆ خوێندنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی خوڵقاندنی چه‌مكی فه‌لسه‌فی، كه‌به‌تاكه وه‌زیفه‌ی فه‌لسه‌فه سه‌یرده‌كات، ئه‌م كاره‌ش كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر دیالۆگ، له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ده‌یه‌وێ ده‌ق بكاته‌وه، تابتوانێ كرانه‌وه له‌ناو ده‌ق دیالۆگێك بخوڵقێنێ، ئه‌و خوڵقاندنه‌ش دامه‌زراندنی چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌یه، ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتنێكی جیاوازبوو بۆ فه‌لسه‌فه، كه‌وای كرد به‌بایه‌خه‌وه سه‌یربكرێت.
دۆلۆز له‌ڕێگه‌ی راكردن له‌شوێن هه‌وڵده‌دات به‌و چه‌مكه ئاشنامان بكات كه توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی چه‌مكی فه‌لسه‌فی تری هه‌یه، گه‌وره‌ترین راكردنیش نووسینه, ئه‌و ده‌قانه‌ی زۆرینه به‌خه‌یاڵاوی ناوی ده‌به‌ن، راكردنی نووسه‌ره بۆ ناو جیهانێكی تر، له‌جیهانێك نووسه‌ر ده‌ست به‌خیانه‌ت كردن ده‌كات له‌گه‌ڵا خۆی, به‌وه‌ی راده‌كاته ناو جیهانێكی تر، جیهانێك هه‌موو بونیاده‌كان به‌جێدێڵی‌و سه‌رله‌نوێ ده‌یه‌وێ له‌ناو شوێنه نوێیه‌كه‌ی كه رووبه‌ری نووسراوه ده‌ست پێبكات له‌سه‌ر بنه‌مای خیانه‌تكردن له‌ژیان.
چونكه گه‌ر وانه‌كات، ئه‌و ساته ده‌بێ خیانه‌ت له‌شوێنه نوێیه‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی كرد، راكردنی بۆ ناو نووسین گه‌ڕه‌نه‌وه‌یه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌لێی رایكردووه، چونكه راكردن به‌رهه‌می واقیعه نه‌ك راكردن بێ له‌واقیع، چڕكردنه‌وه‌ی ژیانه له‌ناو كارێكی ئه‌فڕێنه‌ر، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی پرسیاری (بۆچی ده‌نوسین(1)!؟)ببینه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌نووسین نایه‌وێ حه‌قیقه‌ت بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه خود خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی ژیان نییه، بۆیه (ئامانجی نووسین هه‌ڵگرتنی ژیانه بۆ حاڵه‌تی هێزی ناكه‌سی، لێره‌وه نووسین جیاده‌بێته‌وه له‌هه‌موو نیشتمانێك‌و له‌هه‌موو مه‌به‌ستێك كه له‌ئاستی خودی خۆی ته‌واو ده‌بێت(2)).
ئه‌و كاته‌ی نووسین توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو ژیان بۆ هێزێكی ناكه‌سی ببات وتیایدا خاڵی بكاته‌وه له‌نیشتمانێكی دیاریكراو، ئه‌وه ده‌توانێ نووسین بكات به‌و دیواره شووشه‌ییه‌ی كه‌خۆی له‌جیهان جیا بكاته‌وه، به‌واتای ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه له واقیع دیوارێكی شووشه‌ییه ده‌كه‌وێته نێوانی له‌گه‌ڵا نووسین، له‌ناو نووسین شووشه‌یه‌ك هه‌یه جیامان ده‌كاته‌وه، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق ئێمه رامانكردۆته ده‌ره‌وه، ده‌ره‌وه‌یه‌ك دیوارێكی شوشه‌یی له‌نێوانمانه، ئه‌گه‌ر تۆزێك زیاتر پێده‌بگرین، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌نمونه بێنینه‌وه زیاتر مه‌به‌سته‌كه روونتر دێته به‌رچاو، كاتی ده‌ڵێین (منی كوردی‌و منی دیكارت).
دیوار له‌نێوان ئه‌و دو (من)ه پیتی (و) كه‌من دووانه‌یه‌كن، یه‌كێكیان (كوردی)و ئه‌ویدی (دیكارتی)، له‌یه‌كه‌میاندا كه‌سێكی واقیعی ناو ژیانه خاوه‌ن ژیان‌و كه‌سێتی‌و دید‌و ره‌فتاری كه‌سێكه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌ستنیشانكراو، ئه‌ویتریش ئاماژه‌یه بۆ كه‌سێك بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به‌رهه‌می دێنێ، ده‌لاله‌ت له‌سنوری جوگرافی هیچ خودێك ناكات، نیشتمانێكی ده‌ستنیشانكراوی نییه، ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه بوونی نه‌بێت ئه‌و (من)ه له‌هیچ شوێنێك سه‌رهه‌ڵنادات، له‌ئاماده‌بوونی فه‌لسه‌فه‌ی (دیكارت)ئه‌و (من)ه‌ش ئاماده‌گی ده‌بێت.
كه‌بوونی په‌یوه‌سته به‌خودێكی بیركه‌ره‌وه، لێره‌دا وه‌زیفه‌ی (و) چه‌نده كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو منه‌یه له‌ڕسته‌دا، هێنده‌ش دوو خودی جیاواز دروستده‌كات، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پیته‌وه ده‌یانكات به‌دووڕوانینی جیاواز، به‌ڵام خوێنه‌ر هه‌ردووكیان ده‌بینێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پیته‌ی كه رۆڵی دیوارێكی شووشه‌یی ده‌گێڕیت‌و له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ده‌بێته خوڵقێنه‌ری پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو منه، ئه‌و پێوه‌ندییه له‌پێوه‌ندی نێوان (ئاده‌م‌و سێ‌و) ده‌چێت كه‌حه‌رامه، به‌واتای ئه‌ده‌م پێوه‌ندییه‌كی حه‌رام ده‌خوڵقێنێ، كه‌پیسبوونی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌تی، ژاراویبوونی جه‌سته‌ییه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سێوه‌ی كه‌حه‌رامكراوه، قه‌بوڵكردنی ئاده‌م بۆ ژاراویبوونی جه‌سته له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵا سێ‌و، كارێكه به‌لای (دۆلۆز) هێزی پرسیاری (سپێنۆزا) ده‌رده‌خات كاتێ ده‌پرسێ (جه‌سته له‌توانای دایه چی بكات!؟ ئه‌و سۆزانه چین كه‌توانایان به‌سه‌ریدا ده‌شكی!؟)(3)
ئه‌وه‌ش پرسیاره له‌توانای جه‌سته، پرسیارێك كه‌جه‌سته ئاماده‌نییه واز له‌و سۆزه بێنێت، بۆ نووسینه‌وه‌ی خود، كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌زیانێكی گه‌وره‌ش كۆتایی بێت، كه‌ده‌ركردنی بێت له‌به‌هه‌شت، به‌ڵام دواجار پێوه‌ندی نێوان زه‌وی‌و ئاسمان دیوارێكی تره له‌نێوان دوو جیهان، جیهانێك كه‌یه‌زدان جه‌سته‌ژاراویه‌كان قبوڵا ناكات، جیهانیكیتر كه (ئاده‌م)ێكی عاشق، نه‌یه‌زدان ده‌توانی قبوڵی بكات، نه‌خۆشی ده‌توانێ به‌قسه‌ی دۆسته‌كه‌ی نه‌كات‌و حه‌رامه‌كه نه‌خوات(4)
كه‌حه‌رام نووسینی ده‌قێكی ئه‌فڕێنه‌ره له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌قێك به‌تاوانی كوشتن له‌نێوان كوڕه‌كانی ئاده‌م ده‌ستپێده‌كات, به‌وێرانبوونی ئه‌و جیهانه كۆتایی دیت، به‌واتای ئاده‌م له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه خوڵقێنه‌ری ده‌قێكه، كه‌پرۆسه‌یه‌كه بۆ نووسینه‌وه‌ی جه‌سته، ئه‌ویش عه‌شقه حه‌رامه‌كه‌یه‌تی، عه‌شقێك به‌هۆی مه‌عشوقه‌كه‌ی له‌به‌هه‌شت ده‌رده‌كرێت، كه‌واته عه‌شق چییه!؟ پێوه‌ندی جه‌سته به‌نووسین چی به‌عه‌شق ده‌به‌خشێت!؟ ئایا عه‌شق توانای نووسینه‌وه‌ی خودی هه‌یه!؟ كاتێ جه‌سته ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی جوله‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌لاله‌ت به‌پێوه‌ندی جه‌سته‌یی ببه‌خشێت، ئه‌و كاته زمانێك به‌رهه‌مدێنێت كه‌زمانی جه‌سته‌یه، ئه‌و زمانه‌یه ده‌بێته خولقێنه‌ری پێوه‌ندییه‌كی ئیرۆسی، چونكه وتراوی نێو زمان (ئاخاوتن) خودی زمانه‌كه پێكناهێنێت، هێنده‌ی به‌شێكی نێو زمانه‌و جه‌سته‌یه (ته‌وابوون) به‌و زمانه ده‌به‌خشێت، به‌دوای رووبه‌ره شاراوه‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كه بۆ كه‌شفبوون، به‌ڵام كاتێ جه‌سته وه‌زیفه‌ی بۆ پرۆسه‌یه‌كی له‌كاركه‌وتوو ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا رووبه‌ری جه‌سته ده‌بێته شوێنگه‌ی پرسیار، پرسیاری كوشتنی جه‌سته‌و ناونانه‌وه‌ی له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی تردا كه له‌شفرۆشییه، ئاخۆ له‌و كاته‌دا جه‌سته گوناهباره یا وه‌زیفه‌یه‌كی تر به‌خۆی ده‌به‌خشێت!؟ گوناهباره به‌چی..؟ به‌خۆی یا به‌عه‌شق!؟ عه‌شق چیی!؟ ئایا عه‌شق‌و غه‌ریزه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین!؟ ئایا نیگاكان پرسیار له‌شكستی گۆڕینی وه‌زیفه‌ی جه‌سته‌ده‌كه‌ن!؟ یاخود نیگامان بۆ غه‌ریزه هه‌مان نیگایه بۆ عه‌شق!؟
ئاخۆ ئێمه واسه‌یری جه‌سته‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی به‌شداربین له‌پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی زمان، یاخود بۆ به‌تاڵبوونی غه‌ریزه‌و دواتر به‌یه‌ك روانین سه‌یری جه‌سته‌كانیتر ده‌كه‌ین!؟
ره‌نگه مه‌سه‌له‌ی گوناهباری جه‌سته نه‌بێ له‌وه‌ی رووتده‌بێته‌وه بۆ به‌رامبه‌ر، به‌ڵكو گوناهباری ئه‌و له‌گۆڕینی پێوه‌ندی سرووشتییانه‌یه بۆ به‌كاڵاكردن‌و فرۆشتنی ئه‌و جه‌سته‌یه، فرۆشتنی جه‌سته‌یه شوناسی گوناهباری پێده‌به‌خشێ، ئه‌و كاته‌ش جه‌سته ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌عه‌شق گوناهباره، گوناهه‌كه‌ش له‌وێدایه كاتێ هه‌موو پێوه‌ندییه‌كان وه‌ك یه‌ك سه‌یرده‌كات‌و هه‌ستێك نابێ له‌گه‌ڵا جه‌سته‌یه‌ك كۆی بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌شقه به‌پێوه‌ندییه‌كی جه‌سته‌یی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئه‌وه پاره‌یه توانای رووتكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌فرۆشێته هه‌ر كه‌سێك، به‌رامبه‌ر هیچ پێوه‌ندییه‌كی ئیرۆسی به‌جه‌سته‌ی ئه‌و نییه، هێنده‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ موماره‌سه‌ی غه‌ریزه بكات، هه‌ر ئه‌وه‌شه وامان لێده‌كات له‌هه‌موو باره‌كاندا نه‌توانین عه‌شق‌و غه‌ریزه به‌دوانه‌ی ته‌واوكه‌ری یه‌كتری ناوبه‌رین، چونكه غه‌ریزه بێ ئاماده‌گی عه‌شق ته‌نیا به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی چه‌پێنراوه، به‌ڵام كاتێ عه‌شق ده‌بێته پاڵنه‌ری غه‌ریزه، ئه‌وسا ئیرۆسییه‌ت هه‌ڵگری دوو چه‌مكی ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، ئه‌ڤینی (من‌و تۆ) چه‌مكێكی رۆحییه‌و په‌یوه‌سته به‌هه‌ستی دوانه‌یی، كه‌دواتر ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌بێ به (ئه‌ڤینی جه‌سته) به‌واتای ووردو خاشكردنی دیواره شووشه‌ییه‌كه‌ی نێوانمان، كه (و)ی پێوه‌ندی ده‌گۆڕێ بۆ (جه‌سته‌ی ئێمه)
چونكه له‌و كاته‌دا جه‌سته (سێكس) وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك بۆ به‌تاڵبوونه‌وه‌ی غه‌ریزه موماره‌سه‌ناكات، به‌ڵكو گه‌یشتنه ترۆپكی عه‌شقه، عه‌شقه زمانی خۆی له (وتراو) ده‌گه‌یه‌نێ به (جوله)، ئه‌وه‌ش له‌جۆری ئاخاوتن‌و زمانی نێو تیۆری زمانناسییه، دواجار پرۆسه‌یه‌كه عه‌شق ده‌گه‌یه‌نێ به‌ساتی باڵای چێژ‌و كرده‌ی ناونان به‌جێده‌گه‌یه‌نێت، (نیگا) له‌و پرۆسه‌یه‌دا بونیادێكی نێو زمانه, كه له‌ساتی چێژ به‌شداری ده‌كات، روانینیه‌تی له‌نیگای دۆست، چركه‌ساتی پێكگه‌یشتنی نیگا، بڕوابوونه به‌ئاوێته‌بوون.
ئه‌وه له‌كاتێكدا نیگا له‌پرۆسه‌ی له‌شفرۆشی گومانێكه پرسارمان لا دروست ده‌كات، پرسیاری بێ به‌هابوونی جه‌سته‌و بێزاربوون له فرۆشتنێك، كه له‌پێوه‌ندی به (دۆست) ده‌بێ به‌پێوه‌ندی جه‌سته به (بازاڕه)وه، بۆیه نیگا له‌فرۆشتنی جه‌سته هه‌موو هه‌سته‌كانی بۆ پاكیزه‌ییو جوانی ده‌فرۆشێت به كه‌سێك، كه‌پێوه‌ندی به‌هیچ ئه‌ندامێكی نییه، هێنده‌ی گه‌مه‌كردنه به‌ماتریاله‌كانی بازاڕ، به‌واتای ئه‌و وه‌ك هه‌ر جه‌سته‌یه‌كی تر سه‌یریده‌كات، له‌كاتێكدا (ئه‌ڤینی من) بۆ (جه‌سته‌ی تۆ) عه‌شقێكه جیاوازه له‌هه‌موو جه‌سته‌كانی تر، هه‌ر بۆیه له‌شفرۆشی ده‌سكه‌وتنی چێژی بازاڕه‌و پێوه‌ندی به‌زمانه‌وه نییه، جه‌سته له‌وكاته‌دا زمان نانووسێته‌وه، نووسینه‌وه‌ی زمان ته‌نیا له‌نێو پێوه‌ندیه‌كی ئیرۆسی له‌دایك ده‌بێت، پێوه‌ندییه‌ك پایه‌كانی له‌سه‌ر عه‌شق دامه‌زراوه، هێزێك نییه ملكه‌چی ئیراده‌یان پێبكات، ئه‌وه‌ی واده‌كات جه‌سته زمانی خۆی بنووسێته‌وه، ئیراده‌یه‌كی زانیانه‌یه بۆ عه‌شق‌و به‌ره‌نجامی پێوه‌ندییه‌كی رۆحییه، دواتر ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ده‌دات، له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سێكسییه‌وه.
ئه‌و كاته‌ش خود زمانێك به‌رهه‌مدێنێت كه‌زمانی جه‌سته‌یه، به‌ڵام بارگاویه به‌عه‌شق، هه‌ر بونیادێكی نێو جه‌سته به‌شداره له‌و زمانه، به‌واتای هه‌موو له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ نووسینه‌وه كه‌نووسینی زمانه، زمانێك توانای به‌رهه‌مهێنانیمان ده‌بێ، ئه‌گه‌ر به‌شداربین له‌پرۆسه‌ی نووسینه‌وه، ئه‌ویش پرۆسه‌یه‌كه به‌تێكه‌ڵبوونی جه‌سته ده‌ست پێناكات، به‌ڵكو جه‌سته له‌دوا قۆناغی ته‌وابوون كه‌زمانه تێكه‌ڵا به‌جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر ده‌بێت، كه له‌كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كان له‌نێو پێوه‌ندی ژن‌و مێرده‌كان نه‌گه‌یشتۆته ته‌وابوون، به‌ڵكو گۆڕدراوه به‌به‌جێگه‌یاندنی وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تاڵبونه‌وه‌ی غه‌ریزه‌یه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چونكه به‌بێ ئاماده‌گی عه‌شق ناتوانین زمانی جه‌سته به‌رهه‌مبێنین، كه‌هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته‌وه به‌فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ نووسینه‌وه‌ی خود، كه پێوه‌ندی نێوان (عه‌شق، جه‌سته)و (نووسین/ خود) بناسین‌و، به‌ره‌ولای پرسیاره‌كه‌ی (سپێنۆزا) بگه‌ڕێینه‌وه‌و كه‌شفكردنی جه‌وهه‌ری پرسیاره‌كه له‌وێوه ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێ دڵنیاده‌بین جه‌سته له توانای دایه ببێته گوتارێك بۆ خولقاندنه‌وه‌ی زمان، زمانێك هه‌رگیز توانای نییه ده‌سبه‌رداری سۆزبێت.
بۆیه ئه‌وه ته‌نیا جه‌سته‌ی ئاده‌م نییه به‌لای یه‌زدانه‌وه ژه‌هراوی بووه، به‌ڵكو كۆی جه‌سته‌كانیتر ته‌سلیمی ئیراده‌ی سۆزده‌بێت، بۆیه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی نووسین ده‌توانرێت به‌ره‌و شوێنێكیتر رابكه‌ین، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و چه‌مكه فه‌لسه‌فییانه‌ی لای (دۆلۆز) بایه‌خی پێده‌درێت، له‌ڕێگه‌ی پرسیاری فه‌لسه‌فه چیه؟
ده‌یه‌وێ ئه‌و چه‌مكه فه‌لسه‌فییانه بخوڵقێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌دوای ئه‌وه‌ی پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناو ره‌خنه، كه تاچه‌ند ئه‌م پرسیارانه توانای خوڵقاندنه‌وه‌یان هه‌یه، كه بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ده‌توانی دیدێكی فه‌لسه‌فی تازه‌مان پێ ببه‌خشێت، بۆیه (فه‌لسه‌فه چییه!؟) ئه‌و پرسیاره بوو كه‌دره‌نگ ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كرد، پرسیارێك ئه‌گه‌ر پێمان وابێ ده‌بوو سه‌ره‌تای كاره فه‌لسه‌فییه‌كان به‌و پرسیاره ده‌ستی پێكردبا، ئه‌وا خۆی ته‌واو به‌دژی ئه‌و بۆچوونه ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌و پرسیاره هێنده به‌گرنگ سه‌یرده‌كات، بڕوای ته‌واویش به‌وه هه‌یه كه دیدگا كامله‌كان له‌قۆناغی پیریدا ده‌ووترێن، ئه‌و كاته‌ی له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا قوڵا ده‌بێته‌وه، نمونه‌ش به (كانت) دێنێته‌وه كه (ره‌خنه له‌ئیجتیهاد)ی له‌پیریدا نووسیووه.
دیاره (دۆلۆز) كاری به‌وه نییه كاتێ پرسیار له‌فه‌لسه‌فه ده‌كات، بیه‌وێ بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه، نه‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه به‌دوای حه‌قیقه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیرمان بێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پرسیاره به‌دوای خۆڵقاندنی چه‌مكه‌وه ئیشده‌كات، ده‌یه‌وێ له‌نێو ده‌قی فه‌لسه‌فی چه‌مكی نوێ بخوڵقێنێت، كاتێ پرسیار له فه‌لسه‌فه ده‌گوازێته‌وه بۆ پرسیار له‌چه‌مك، ئه‌وسا تێگه‌یشتن له‌چه‌مك ده‌بێ به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پرسیاركردن، پرسیار له‌و چه‌مكه‌ی له‌ناو ده‌ق مه‌به‌ستیه‌تی، كه‌ئاخۆ چه‌مكێكه له‌ناو هه‌مان لۆژیكی پێشوو سه‌یری ده‌كات، یاخود مه‌به‌ست له‌چه‌مكێكه له‌ڕێگه‌ی پرسیار دێته بوون!؟
له‌كاتێكدا ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین هه‌رگیز خۆمان له‌و تێگه‌یشتنه قوتارناكه‌ین كه له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی فه‌لسه‌فه پێمان ده‌ڵێ: فره چه‌مكی له‌یادمه‌كه‌ن، له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا تاكه چه‌مكێك نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه چه‌مكێك ئاماده‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌سپێك بۆ ناو ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كانیش خاڵی نین له‌و فره چه‌مكییه، تاكه چه‌مكێك نییه ده‌بێته گومانی فه‌لسه‌فی دیكارت، به‌ڵكو زیاد له‌چه‌مكێكه، ئه‌و قسه‌یه بۆ هیگل‌و ته‌نانه‌ت (ماركس)یش راسته، چونكه دواجار ره‌خنه‌ی ماركس، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ده‌یه‌وێ ئومێدی ژیانمان پێ ببه‌خشێته‌وه له‌چه‌مكێك زیاتر وێنای ده‌ق ده‌كه‌ن، هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره له‌سه‌ر ئاستی ده‌ق چه‌نده له‌و راستییه نزیكمان ده‌كاته‌وه، كاتێ ده‌پرسین: فه‌لسه‌فه لای ماركس چییه!؟
ئه‌و خه‌ونه‌ی فه‌یله‌سووف ده‌یه‌وێ پێشبینی بكات، ئاخۆ گۆڕانێك نییه له‌ناو كۆمه‌ڵه چه‌مكێك كه‌پێوه‌ندی به پرسیاری ماركسه‌وه هه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه؟ پرسیارێكی له‌م چه‌شنه جگه له‌ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌ی كه‌چه‌مكه‌كان دواجار له‌ناو چه‌مكی سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه كۆده‌بنه‌وه چیدی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دۆلۆز له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكدا مه‌به‌ستییه‌تی چه‌مكێكی نوێ بخوڵقێنێ، جیاواز له‌و مانازاراوه‌ییه‌ی چه‌مك له‌فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یبوو، چه‌مك لای ئه‌و ده‌چێته ناو رووداو، ئه‌وه‌ش كارێكی داهێنه‌رانه‌ی فه‌یله‌سووفه، كه داهێنان له‌خوڵقاندنی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنی بایه‌خی فه‌لسه‌فه‌یه، بۆ ئه‌و كاره‌ش پشت به (نیتچه)ده‌به‌ستێ، نیتچه كه‌ڕه‌خنه‌ی له‌ئاستی وه‌ستان ده‌گرت، كه نابێ فه‌یله‌سووف مه‌به‌ستی خۆی له‌وه‌دا كۆبكاته‌وه كه‌چه‌مكه‌كان رووی بریسكه‌داری خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی خوڵقاندنی چه‌مكه‌كان‌وا له‌خه‌ڵكی بكه‌ن كه‌بتوانن رازییان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و رووی بچن، دۆلۆز كاتێ پشت به‌و قسه‌یه‌ی (نیتچه)ده‌به‌ستێت، مه‌به‌ستی له‌وه‌نییه بۆ چوونێك ده‌ستنیشان بكات بۆ پاڵپشتی قسه‌كانی خۆی، هێنده‌ی ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌یه، كه‌خوڵقاندنی چه‌مكه‌كان له ره‌خنه‌ی (نیتچه)وه وه‌رگیراوه، خوێندنه‌وه‌یه بۆ دیدگای فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ی، كه‌ڕوانینی وابوو به‌بێ بوونی زه‌مینه‌و ئاستێك له‌ناو داهێنان توانای گه‌یشتن به‌چه‌مكه‌كان ناگات به‌مه‌عریفه‌ی باڵا، كه‌بتوانێ خوڵقاندن بێنێته‌كایه‌وه.
چونكه به‌بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه مه‌عریفه ده‌یه‌وێ به‌هۆی چه‌مكه‌وه ئاماده‌بوونی خۆی ده‌ربخاته‌وه، مه‌عریفه له‌ڕێگه‌ی بنیاتنانی چه‌مكه‌كان، بنیاتێكی تازه‌گه‌رانه به‌خۆی ده‌به‌خشێت، كاتێ مه‌عریفه‌و چه‌مك به‌یه‌كه‌وه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو داهێنان بخوڵقێنن، ئه‌و ساته هه‌ست به‌جیاوازی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی داهێنان ده‌كرێ كه له‌چه‌مكه‌كان خوڵقێنراوه، ئه‌وه‌ش گۆڕانێكه له‌فه‌لسه‌فه كه‌توانیویه‌تی خوڵقاندن بخاته نێو ئیشكردنی پرسیاره‌كه، پرسیار به‌ده‌ره‌نجامێك گه‌یشتووه، كه‌سنوورو توانای فه‌لسه‌فه به‌ره‌و ئاستێكی ترده‌بات.
هه‌ڵبه‌ت له‌و ئاسته‌شدا ده‌بێ سه‌یركردنی بۆ فه‌لسه‌فه سه‌راوژێركردنی بینینه‌كانی پێشووبێت، بۆیه ده‌پرسین: ئایا دۆلۆز توانی شكست به‌و شوناسه بدات كه‌هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌فلاتونه‌وه به‌فه‌لسه‌فه به‌خشراوه!؟ به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه خاوه‌ن سیانه‌ی (تێرامان، بیركردنه‌وه، قسه‌كردنه)!؟ دیاره دۆلۆز نه‌ك یه‌كێك له‌و سیانه‌ی خسته‌ژێر ره‌خنه‌وه، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی له‌هه‌ر سێكیان ده‌گرت.
بۆیه ده‌یویست فه‌لسه‌فه له‌وه‌جیابكاته‌وه، كه پرۆسه‌یه‌كی تێڕامانخوازی بێت، چونكه به‌لایه‌وه فه‌لسه‌فه كارێكه له‌وه فراوانتره بته‌وی چه‌مكی تایبه‌تی هه‌بێت تا له‌ناویدا تێڕابمێنین، وه‌ك چۆن بیركردنه‌وه‌ش سیمایه‌كی فه‌لسه‌فی نییه، هێنده‌ی له‌ناو كایه جیاوازه‌كانیتر بوونی هه‌یه، بیركردنه‌وه‌ی به‌كاری (فیزیا، بیركاری، شیعر، مۆسیقا) ده‌زانی، له‌هه‌مووی سه‌رنجڕاكیشتریش ئه‌وه‌یه كه‌فه‌لسه‌فه به‌قسه‌كردن‌و دیالۆگ كردنیش نابینێت، چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی گومان‌و بۆچوونه‌كان بكرێت(5).
ئه‌وه‌ش به‌لایه‌وه ده‌بێ به‌بكوژی فره‌ده‌نگیو له‌پاڵا ئه‌وه‌ش گومان كه‌ده‌روازه‌یه‌كه بۆ پرسیار‌و ره‌خنه‌گرتن ده‌كوژرێت، یاخود به‌درێژایی زه‌مه‌ن له‌ناو فه‌لسه‌فه ده‌كرێته‌ده‌ره‌وه، ره‌خنه‌گرتن له‌و شوناسه گۆڕانه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌شوناسی فه‌لسه‌فی وه‌ده‌ست دێنن، گۆڕانیش له‌دیدی فه‌لسه‌فی، گۆرَانه له‌وه‌زیفه‌ی فه‌یله‌سووف، چیدی فه‌یله‌سووف به‌لایه‌وه حه‌كیمێك نییه كه‌په‌ندو ئامۆژگاریمان فێربكات، فه‌یله‌سووف لای ئه‌و عاشقێكه فێری هیچ حیكمه‌تێكمان ناكات، به‌ڵكو عه‌شق دنیایه‌كی نوێی پێ دێنێته‌بوون، بۆیه پرسیاری فه‌لسه‌فه چیه؟ پرسیارێكه پێمان ده‌ڵێ ئیدی فه‌لسه‌فه زانست نییه كه‌پێڕه‌وی بكه‌ین، به‌ڵكو خوڵقاندنێكه له‌ناو زه‌مه‌نی فه‌یله‌سووف, ئه‌و عاشقه‌ی به‌داهێنه‌ری داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سی عاشق پرسیاری ئه‌وه له‌خۆی بكات: ئاخۆ من له‌توانامدا هه‌یه له‌ڕۆمیۆ وه‌فادارتربم بۆ جۆڵێت!؟
بڵێی عه‌شقێكی وێرانكاری نه‌بێت ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م؟ چونكه دواجار وه‌فاداری له‌خواردنی ژه‌هره‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌مانای ئه‌وه‌ی نه‌مریی به‌رۆمیۆ ده‌به‌خشێ‌و ده‌یكاته ره‌مزی وه‌فایی بۆ عه‌شق ژه‌هرخواردنییه‌تی كه‌واته كاتێ وه‌فاداری به‌مردن كۆتایی دێت، ئه‌وساته چاره‌نووس تراژیدیاكه لای ئۆدیب به‌قاره‌مانی ده‌ستپێده‌كات‌و به‌دوای كوشتنی (ئه‌بی هۆل)و شادبوون به جه‌سته‌ی (جۆكاستا)چاره‌نووسی ده‌بێ به‌هه‌ڵكوڵینی هه‌ردوو چاوه‌كانی خۆی و كوژراو ده‌بێ به‌باوك‌و جه‌سته‌ی دۆست جه‌سته‌ی دایكه، بۆیه ده‌ركه‌وتنی حه‌قیقه‌ت بۆ ئۆدیب دڵنیابوونه له‌وێنه‌ی وه‌همبوونی پاڵه‌وانیه‌تیو هه‌ڵخه‌تانی خوده به‌وه‌ی عاشق بووه، ئه‌و حاڵه‌ته وا له‌كه‌سی عاشق ده‌كات بپرسێ: من به‌خته‌وه‌رده‌بم یا وه‌ك ئۆدیب ده‌بمه كوێرێكی سه‌رگه‌ردان!؟
له‌وه‌ڵام به‌و پرسیاره ده‌یه‌وێ بگات به‌و نهێنییه‌ی كه‌پرسیارێكی تر له‌خۆده‌گرێت عه‌شق چییه!؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره بگوازینه‌وه بۆ فه‌یله‌سووفی عاشق، ئه‌وسا ده‌بێ بڵێین، ئێمه له‌پرسیاركردنمان له‌فه‌لسه‌فه رووبه‌ڕووی ئه‌و گومانه ده‌بینه‌وه، كه‌ئاخۆ توانای ئه‌وه‌مان ده‌بێت، وه‌ك (فرۆید)گۆڕانی فه‌لسه‌فی بێنینه‌كایه‌وه!؟ ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تییه به‌رامبه‌ر چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كانی نێو ده‌قی فه‌یله‌سووفه داهێنه‌ره‌كانه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆچییه‌تی فه‌لسه‌فه (كه‌پرسیارێكه له‌باره‌ی چه‌مك به‌ڕێگایه‌كی نوێ هه‌ڵیده‌گرێ له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان تێگه‌یشتنی چه‌مك، له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونێكی ره‌سه‌ن‌و ناوازه، ئه‌وه‌ش له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چه‌مكه)(6)
به‌مانای چه‌مكه له‌ناو جینالۆجیای فه‌لسه‌فه ده‌خوڵقێنرێت، ئه‌و عه‌شقه‌ش بۆ خوڵقاندن، عه‌شقی عاشقێكه كه‌ناسڵه‌مێته‌وه‌و ترسی له‌پێشبینی نییه، عاشقێكه ته‌نیا مه‌عشوقه‌كه‌ی لاگرنگه، (دۆلۆز)یش فه‌یله‌سووفێكه حیكمه‌ته‌كانی هیچ نین، به‌ڵام عه‌شقی بۆ فه‌لسه‌فه دنیایه‌كی نوێیه، ئه‌وه‌ی (رۆمێو) ناتوانێ به (جۆلێت)ی ببه‌خشێت، ئه‌وا (دۆلۆز)ده‌یه‌وێ ئه‌و عه‌شقه به‌فه‌لسه‌فه ببه‌خشێت، عه‌شقێك لای فه‌یله‌سووفی عاشق بوونی هه‌بووه، به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه‌نه‌كراوه فه‌لسه‌فه له‌حیكمه‌ته‌وه ناوبنرێت عه‌شق، باشترین نمونه‌ش (نیتچه)یه، شێتی پرۆسه‌یه‌كی عاشقانه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه، عه‌شقه نیچه گه‌وره‌ده‌كات، نه‌ك حیكمه‌ت.
بۆیه ئه‌گه‌ر حیكمه‌ته‌كان له‌شوێنێكدا بوه‌ستن، به‌ڵام عه‌شق شوێنێك بۆ وه‌ستان ده‌ستنیشان ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بتوانێ له‌شوێنێكدا چه‌ق نه‌به‌ستێ، ده‌بێ له‌گه‌شتی خۆی نه‌كه‌وێت، ئه‌و گه‌شته‌ی فه‌یله‌سووف ده‌كاته گه‌شتیار، ئه‌و كاته‌ی فه‌یله‌سووف بوو به‌گه‌شتیار، پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه، له‌په‌ندو حیكمه‌ت‌و ئامۆژگارییه‌كان رزگاری ده‌بێت، (جیۆ- فه‌لسه‌فه) وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی تایبه‌تمه‌ند ده‌خوڵقێنێ، كه‌پێوه‌ندی نێوان جیۆلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌یه، گه‌شته به‌دوای جوگرافیا، كه‌تیایدا پرسیاری به‌رده‌وام بخوڵقێنێ‌و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌ك تووش بكات، نه‌توانێ له‌ناو گه‌شته‌كه‌ی ئارام بێت، ئارامی به‌خشین به فه‌یله‌سووف گیانی پرسیار‌و خوڵقاندن ده‌كوژێت، به‌تایبه‌ت چونكه گه‌شتی فه‌یله‌سووف تاكه گه‌شتێك نییه، ئه‌وكاته‌ی ره‌خنه‌ی له‌و شوناسه گرت‌و هۆكاری ره‌خنه‌گرتنه‌كه‌شیمان روونكرده‌وه، كه (تێڕامان، بیركردنه‌وه، قسه‌كردن) كاری فه‌لسه‌فه نییه، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی فه‌یله‌سووفی گه‌شتیار گه‌شتی خۆی بكات، كه‌سێ گه‌شته‌و ده‌بێ ئه‌نجامی بدات (گه‌شتێك بۆ رابردووی یۆنان كه‌نیشتیمانی یه‌كه‌می فه‌لسه‌فه‌یه، گه‌شتێك بۆ ئێستای خۆرئاوای دیموكراسی كه‌ئێستابووه به نیشتیمانی فه‌لسه‌فه، گه‌شتێكیش له‌دوا رۆژدا به‌ره‌و خاكێكی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه‌كه تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردووه یا رووه‌و میلله‌تێك كه‌فه‌لسه‌فه بۆیان تازه‌یه‌و تائێستا نه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه)(7)
بۆیه گه‌شتی فه‌یله‌سووف به‌چه‌مكێكیتر ئاشنامان ده‌كات كه‌پێوه‌ندی به‌كولتورری فه‌لسه‌فییه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش چه‌مكی (نیشتیمان)ه، یه‌كێكیان له‌رابردوودا كه‌به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویدیش كه له‌زه‌مه‌نی هه‌نوكه‌یی دۆلۆز، خۆرئاوا ده‌بێت به‌نیشتیمانی فه‌لسه‌فه له‌ئێستادا، له‌نێوان ئه‌و دوو گه‌شته‌دا ده‌یویست مرۆڤی ئێستا (هاوچه‌رخ)له‌و گوتاره ئه‌قڵانییه رزگاربكات، ئه‌وه‌ش رزگاركردن نه‌بوو له‌مۆدێرنه، به‌ڵكو رزگاركردنی بوو له‌كولتورری رۆشنگه‌ری.
ئه‌و كولتورره‌ی زه‌مه‌نێكی نه‌گۆڕی به‌فه‌لسه‌فه به‌خشیبوو، كه‌مۆدێرنه له‌سه‌ر ئه‌و كولتورره بنیاتنراوه، ده‌یویست مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نوكه‌ییه چاره‌نووسی خۆی ده‌ستنیشان بكات، نه‌ك له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی رۆشنگه‌ری، ئه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری مرۆڤ دێنێته سه‌رده‌مێكی نوێ، ئه‌وا له‌ئێستادا مرۆڤ ده‌بێ بڕوای به‌وه هه‌بێت ئه‌و توانایه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نییه، به‌ڵكو له‌ناوخۆیدایه‌و ده‌بێ ئه‌و توانایه‌ش بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌و كولتورره بخاته كار‌و سه‌رله‌نوێ پێوه‌ندییه‌كانی خۆی رێكبخاته‌وه، رێكخستنه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌توانای پرسیاره‌كانی له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خۆی، وه‌ك مرۆڤ‌و توانای عه‌قڵا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه كۆنتڕۆڵی بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وی كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته چونه ناو گه‌شتی سێیه‌م، كه‌ته‌واوكه‌ری سیماكانی چه‌مكی نیشتیمانه.
گه‌شتێكه له‌داهاتوودا، پێوه‌ندی ئه‌و گه‌شته‌ش بۆ چه‌مكی نیشتمان خولقاندنی چه‌مكێكی نوێی فه‌لسه‌فه‌یه كه‌له‌ڕێگه‌ی (رابردوو فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان)و (ئێستا- خۆر ئاوای دیموكراسی)و (داهاتوو- خاكێكی نادیار) دێته‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ گۆڕان له‌گوتاری فه‌لسه‌فی دروست بكات، ئه‌وه‌ش ئاشكراكردنی ئه‌و رووه شاراوه‌یه بۆ جیهان، كه‌به‌هۆی ئه‌قڵانییه‌تی مۆدێرنه سنوری ده‌ستنیشانكردنی فه‌لسه‌فه‌ی له‌چوارچێوه‌یه‌ك هێشتۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ناوه ده‌ره‌وشاوه‌كانی فه‌یله‌سووفه‌كان بژیێت، بۆیه (دۆلۆز)ئه‌و ئه‌قڵانییه‌ته ده‌خاته‌ژێر ره‌خنه‌وه تاوه‌كو كۆتایی به‌و دیده بێنێت كه‌نرخ له ئێستا وه‌رده‌گرێته‌وه(8)
چونكه فه‌لسه‌فه تیۆرێك نییه وه‌ك زۆرێك تێیگه‌یشتوون، به‌ڵكو هه‌ڵگری (مۆركێكی جیۆلۆجیه، زیاتر له‌وه‌ی مۆركێكی جینالۆجی هه‌بێت، به‌مانای توێژینه‌وه نییه له‌بنه‌ماو ره‌گه‌زه‌كان هێنده‌ی وێنه‌كێشانه بۆنه‌خشه‌ی فكر‌و گه‌ڕانه له‌جوگرافیای عه‌قڵا)(9)
ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه‌پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه، پرسیاره له‌عه‌قڵا، كه‌عه‌قڵا چییه!؟ كۆی پرسیاره‌كان هاوواتا ده‌بێته‌وه بۆ عه‌قڵا‌و ده‌گوازرێته‌وه بۆ پرسیاری ره‌خنه‌یی، ئه‌وه‌ش قوڵبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه له‌ناو رووداو، رووداو لای دۆلۆز ده‌مانگوازێته‌وه بۆ ناو فینۆمینۆلۆژیاو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، چونكه ده‌یه‌وێ ئه‌و ئه‌قڵانییه‌ته قبوڵنه‌كاته‌وه، له‌لایه‌كیتریش مه‌به‌ستی خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه، خوڵقاندنه‌وه‌ش ره‌خنه‌گرتنه له‌ده‌ق‌و ئاماده‌بوونی پرسیاره له‌ناو ره‌خنه‌دا، كه‌بێ قسه‌كردن له‌خوێندنه‌وه‌كانی بۆ ده‌قه فه‌لسه‌فه‌ییه‌كان، ئه‌سته‌مه تێگه‌یشتن له‌و فه‌یله‌سووفه، بۆیه ئه‌و ده‌سپێكه ته‌نیا ئاشنابوونه بۆ چوونه ژووره‌ی جیهانی دۆلۆز، نه‌وه‌كو خوێندنه‌وه بێت بۆ ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كانی، هێنده‌ی هه‌وڵدانێكه بۆ نزیكبوونه‌وه له‌پرسیاری ده‌سپێك، به‌مه‌به‌ستی چوونه ناوه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی، كه‌بێشك به‌بێ ئاراسته‌كردنی ئه‌و پرسیاره ناتوانین بچینه نێو خوێندنه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كانی بۆ ده‌قی فه‌لسه‌فی.
“3”
كاتێ پرسیار له‌مردن ده‌كرێت, به‌واتای كۆتایی هێنان به‌جه‌سته‌یه‌ك كه‌جوڵه له‌ده‌ست ده‌دات, بۆیه پرسیار له‌مردن .. پرسیاره له‌جه‌سته‌ی پێكهاتوو, كه‌تاچه‌ند ئه‌و جه‌سته‌یه توانای جوڵه‌كردنی له‌ده‌ستداوه!؟ ئایا جه‌سته‌یه‌كه توانای نه‌ماوه هه‌ناسه بدات!؟ كاتێ فكر به‌مردوو ناوده‌برێت, ئه‌و ساته ته‌نیا پرسیارنییه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت, به‌ڵكو ئه‌و ئاڕاسته ره‌خنه‌ییه‌ش كه‌له‌پشت پرسیار حه‌شاردراوه, تاچه‌ند توانای قسه‌كردنی هه‌یه له‌پشت ته‌رمی مردوو!؟
چونكه كێشه‌كه ته‌نیا له‌گوتراودا نییه, به‌ڵكو گوتراو ده‌توانێ ئه‌و مردنه بكاته ره‌خنه‌یه‌ك كه‌له‌وێوه دیدێكی ره‌خنه‌یمان پێ ببه‌خشێت, شوناسی تازه‌گه‌ری بۆ ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌وكاته ئه‌توانێ به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی قوڵایی ده‌ق بڕوات, كه‌ده‌ق له‌ناو بانگه‌شه‌ی مردن فڕێدرایه ده‌ره‌وه و هێنایه ناو دواندن, بۆیه كاتێ (ژیل دۆلۆز) قسه له‌مردنی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌كات, ئه‌و مردنه وه‌ك ئه‌و بانگه‌شانه‌ی پێشوو سه‌یر ناكه‌ین, كه‌ده‌یانوویست (فرۆید) بمرێنێت چونكه لای (دۆلۆز) فرۆید نامرێت, به‌ڵكو تیۆره ده‌مرێت, ناتوانێ پرسیاره زه‌مه‌نیه‌كان له‌ئێستا ئاماده بكاته‌وه, به‌مانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له‌ناو زه‌مه‌نی ئاڕاسته‌كراو, بوار بۆ ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌كاته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی به‌و روانینه‌دا بچێته‌وه كه‌له‌ئێستادا چۆن سه‌یری ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی فرۆیدبكه‌ین كه‌له‌بواری نه‌ستدا خوڵقاندنی, بۆئه‌وه‌ش له (گرێی ئۆدیب) ده‌دوێت, كه‌وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی فرۆید سه‌یری ده‌كات كه‌فرۆید له‌شانۆگه‌ری (ئۆدیپۆس)ی سۆفۆكلیس – ی وه‌رگرتووه.
كاتێ ئۆدیب له‌ڕێگای چوونه ژووره‌وه‌و ده‌روازه‌ی شار (ئه‌بی هۆل) ده‌كوژێت و ده‌بێته مێردی شاژن, دوای ئه‌وه‌ی چوار مناڵیان ده‌بێت, كه قه‌شه له‌ئاسمان دێته‌وه و ئۆدیب هۆی په‌تاكه‌ی شاری لێ ده‌پرسێ خواكان وتیان هۆیه‌كه‌ی ئۆدیبه, چونكه ئه‌وپاشایه‌ی كوشتویه‌تی باوكی خۆی بووه و شاژنی هاوسه‌ری دایكیه‌تی, كه‌له‌كاتی هاتنه دنیای دوورخراوه‌ته‌وه له‌كۆشك, گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆدیب و كوشتنی پاشا, چه‌نده بێ ئاگای ئۆدیبه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكوژێت باوكیه‌تی, به‌ڵام لای فرۆید ئه‌و كوشتنه په‌یوه‌ندی به‌نه‌ستی ئۆدیبه‌وه هه‌یه, كه‌باوك له‌ساتی مناڵ بوون له‌ئامێزی دایك ده‌ریده‌كات, بۆیه شادبوونه‌وه, به‌ئامێزی دایك, گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و حه‌زه‌ی مناڵی كه‌باوك له‌ڕێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له‌ماڵ ئاره‌زووی چه‌سپاندووه, ئه‌و ده‌قه‌ی (سۆفۆكلیس) لای فرۆید ده‌بێ به‌دۆزینه‌وه‌ی خاڵێكی فه‌لسه‌فی گرنگ كه‌به(گرێی ئۆدیب) ناوی ده‌بات و كه‌شفی چه‌مكی نه‌ستی تیا ده‌كات, كه‌مناڵ له‌خه‌ون به‌كوشتنی باوك, ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌كات به‌ره‌و ئامێزی دایك, ئه‌گه‌ر چی بڕوای وایه خه‌ونی كوشتنی باوك له‌بنه‌ماوه له‌ڕق سه‌ر هه‌ڵنادات, به‌ڵكو له‌سه‌ر سامی بوونی مناڵ به‌باوكی.
ده‌یه‌وێ لاسایی ره‌فتاره‌كانی بكات, كه‌دواجار باوك ده‌بێ به‌به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كه‌سایه‌تی ئه‌ودا, ئه‌وه‌ش ده‌بێته دروست بوونی ترس له‌باوك, ترسێك خه‌ونی كوشتنی لا دروست ده‌كات, چونكه له‌ئاماده نه‌بوونی باوك ئه‌و ده‌توانێ شوێنی بگرێته‌وه, كه‌دیاره ركابه‌ری له‌گه‌ڵ باوك, بۆ سه‌رنج راكێشانی دایكه, بۆئه‌وه‌ی سۆزی دایك به‌ده‌ست بێنێت, كاتێ ده‌بینێت له‌لایه‌ن باوكه‌وه داگیركراوه, بیرله‌كوشتنی ئه‌و داگیركه‌ره ده‌كاته‌وه, فرۆید پێی وابوو (هانز) ئۆدیبێكی بچكۆله‌یه, كاتێ حه‌زی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دایكی بخه‌وێت, رق و ترسیشی له‌باوك له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرت.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ, هانز له‌نێو نوێنی دایك دوور ده‌كرایه‌وه و باوك ده‌گه‌ڕایه‌وه نێوئه‌و نوێنه, بۆیه (ئاره‌زوو) چه‌نده به‌ره‌و لای دایكی په‌لكێشی ده‌كات, هێنده‌ش بۆ (مردنی باوك)ی به‌په‌رۆشه, ترسێك له‌ناوه‌وه‌ی ئاماده‌گی هه‌یه, كه‌له (ئه‌سپ)ه‌وه باوك ده‌بینێت, ئه‌و ئه‌سپه‌ی ده‌بێته ره‌مزێك بۆ باوك, ترس له‌و ئه‌وسپه‌ی كه‌په‌لاماری ئه‌ندامی سێكسی بدات, له‌بنه‌ماوه ترسه له‌خه‌ساندن له‌لایه‌ن باوكه‌وه, به‌و كاره‌ش فرۆید درێژه به‌تیۆری (داروین) ده‌دات, كاتێ وتی مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵه‌وه گه‌شه‌ی كردووه)(10)
لای (فرۆید)یش سێكس ئه‌و ئاسته‌یه كه‌به‌ره‌و ئاژه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ده‌بات, ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه سێكسیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, بۆیه ((ئه‌و هیچ جیاكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا ناكات لای فرۆید مرۆڤ ئاژه‌ڵێكه تۆزێك زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه))(11)
ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌ناوئه‌فسانه‌كان به‌نموونه دێنێته‌وه, كه‌خواوه‌ند خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ئاژه‌ڵیانه‌یه, یاخود كه‌لله سه‌ری ئاژه‌ڵه‌و خواره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤه, بۆیه كاتێ ترس لای (هانزی بچكۆله) له‌باوكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌سپ یان به‌پێچه‌وانه‌وه, له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا یه‌ك ده‌لاله‌ت ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه, ئه‌ویش ده‌لاله‌تی ترسه .
به‌ڵام كاتێ ئه‌و بڕوایه ده‌خرێته ژێر ره‌خنه‌وه و ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌گرێی ئۆدیب ناو ده‌برێ به(ئه‌نتی ئۆدیب), ئه‌و كاته پرسیارێك كه‌ئاڕاسته‌ی دۆلۆز بكرێت ئه‌وه‌یه : چۆن له‌ناو ده‌قێكی مردوودا ده‌یه‌وێ چه‌مكی فه‌لسه‌فی بخوڵقێنێت!؟
ئه‌گه‌ر چه‌مكی (مردن) لای (دۆلۆز) هه‌مان ئه‌و واتایه بدات به‌ده‌سته‌وه كه‌پێشتر به‌خشرایه فرۆید, ئه‌وا ئه‌وساته ئه‌و پرسیاره تووشی جۆرێك له‌گومانكردنی ده‌كردین, به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات له‌پشت مردنی (فرۆید)ه‌وه چه‌مكی نوێ بخوڵقێنێت, ده‌ره‌نجامی تێگه‌یشتنی دۆلۆزه له‌مردن و دواجاریش ره‌خنه گرتنیه‌تی له‌ناو ده‌ق, ره‌خنه له‌و چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌ی بردراوه‌ته ئاستی تیۆر, ئه‌و تیۆره كه‌له‌لای دۆلۆز كه‌وتۆته به‌رده‌م گومانی فه‌لسه‌فی)(12)
به‌وه‌ی تیۆرێكی مردووه, تیۆرێكه توانای بزاوتی نییه, چوونكه ئه‌و چه‌مكه‌ی تیۆری له‌سه‌ر دامه‌زراوه, سێنته‌ری ره‌خنه‌گرتنه له‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه‌نه‌سته, بۆیه مردن له‌ناو چه‌مكی نه‌ستدا گه‌شه به‌خۆی ده‌دات, نه‌ك له‌ناو فه‌یله‌سووف, وه‌ك له‌پێش دۆلۆز قسه‌كردنه‌كان له‌مردنی فرۆید بوون, به‌ڵام ئه‌و هۆكاره‌ی واده‌كات ئه‌و قسه‌كردنه به‌جیاواز له‌و راگه‌یاندنه سه‌یربكه‌ین, مردن ئه‌و چه‌مكه‌ی پرسیارێكی بێ ئه‌نجامی به‌لایه‌وه ده‌خوڵقاند بووه‌ستین, ئه‌وه‌یه كه‌مردنی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌كاته رووه‌رێكی تر بۆ دایالۆگی فه‌لسه‌فی, له‌و خاڵه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌نه‌ست لای ئه‌وان وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی به‌رده‌وام بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه, كه‌ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی فرۆیده له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا, به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای دۆلۆزمایه‌ی سه‌رسامیه‌و بووه هۆی ره‌خنه‌گرتن لێی, ئه‌وه‌یه كه‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی نه‌ست به‌سێنته‌ری ئاشكراكردن ناوده‌بات, كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا به‌به‌رده‌وام هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌دات, بۆیه ره‌خنه‌كه‌ی دۆلۆز به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت, ئه‌وانیش (هه‌موو به‌رهه‌م هێنانه‌كانی ئاره‌زوو ده‌شكێنێت, ((هه‌موو شێوه گوتراوه‌كان راده‌كێشێت, لێره‌وه هه‌ماهه‌نگیه‌كه به‌ڕوویدا ده‌شكێنێ, هه‌ماهه‌نگی ئامێریانه بۆ ئاره‌زوو, هه‌مانگی كۆمه‌ڵێ بۆ ده‌ربڕین))(13)
مه‌به‌ستیش له‌وه‌یه كه‌ده‌ربڕینه‌كان ده‌خرێنه نێو ئاستی ماملانێ و گه‌مه‌كردن و ئاڵ‌وگۆڕكردن, به‌واتای شێوه پێكهاته‌یه‌ك كه‌له‌ده‌ربڕین ده‌یخوڵقێنێ, په‌یوه‌ندی به‌و ته‌ئویله هه‌یه كه‌ته‌ئولیكار پێی هه‌ڵده‌سێ, وه‌ك چۆن ئاره‌زوو له قه‌باره‌ی خۆی چه‌ندین جار گه‌وره‌تر ده‌كرێته‌وه, ئه‌وه‌ش به‌لایه‌وه پێوه‌ندی نییه به‌تیۆره‌وه, هێنده‌ی جۆری ئه‌و ته‌ئویله ده‌یسه‌پێنێ كه‌له‌نازووی سێكس قوڵ ده‌بێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ش زیاتر مه‌به‌ستی له‌ئۆدیبه, به‌لای (دۆلۆز) نه‌ست و توانای ئه‌وه‌ی نییه وڕێنه‌كان بیگه‌یه‌نێ به‌نهێنی ژیانی دایك و باوكی, ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌بوو له‌سه‌نته‌ری بڕواكانی فرۆید, به‌وه‌ی ئه‌و له‌بنه‌ماوه توانای ناسینی مناڵی نه‌بووه, چونكه نه‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه وه‌ك فرۆید بۆی چوو بوو, ئه‌و كاته‌ش ره‌خنه‌كانی چڕده‌بنه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی : كه‌بۆچی ده‌بێ چاره‌نووسی ئۆدیب بگاته ئاستی كوشتنی باوك ؟ ئاخۆ ئه‌و كوشتنه هه‌ر پێوه‌ندی به‌ڤینی دایك و رق لێبوونه‌وه و ململانێیه له‌گه‌ڵ باوك!؟
دیاره مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی له‌و پرسیاره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه‌فرۆید چه‌نده ئاشكراكردن بۆ نه‌ست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه, به‌ڵام دۆلۆز له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاشكراكردنه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات, كه‌ئه‌وه دوور خستنه‌وه‌ی نه‌سته, كه‌پێوه‌ندی به‌ته‌ئویلی فرۆیده‌وه هه‌یه بۆ ئاره‌زوو, ده‌قی فرۆید له‌تیۆره‌وه نه‌هاتووه, به‌ڵكو له‌ته‌ئویله‌وه تیۆر ده‌سه‌پێنێ, ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو كه‌له‌نه‌ست ئازاد ده‌بێت ئه‌و جارێكی تر ده‌یچه‌پێنێ و رێگه‌ی ئازاد بوونی لێده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنه‌وه‌ی دۆلۆز و چۆنیه‌تی ره‌خنه‌كه‌ی له‌فرۆید ده‌ست نیشان بكه‌ین.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دوو بیریار كه‌توانیویانه دایه‌لۆگ له‌لای فرۆید بكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گومان له‌تیۆره‌كه‌ی بكه‌ن ئه‌وانیش (ئه‌ریك فرۆم)و (جاك لاكان)ن, یه‌كه‌میان قسه له‌گرێی ئۆدیب ده‌كات, كه‌تا چه‌ند ئه‌و رێگرییه لای هانز ئاماده‌گی هه‌یه, ئه‌ویدیش پڕۆژه‌كه‌ی ناو نا (گه‌ڕانه‌وه بۆ فرۆید), ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا مه‌به‌ستمان بێت (فرۆم)ه كه‌گومان له‌و تیۆره ناكات كه‌گرێی ئۆدیب ده‌خوڵقێنێ, به‌ڵكو ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی شیكردنه‌وه كه‌ناكۆك ده‌بێت, بۆ ئه‌وه‌ش پرسیاره‌كه‌ی فرۆید له‌باره‌ی راستگۆی لای دایك و باوكی هانز ده‌وروژێنێته‌وه, كه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان راستگۆ بوونه, چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و دۆخه‌ی(هانز)تێی كه‌وتووه, ئه‌نجامی درۆكردن و هه‌ڕه‌شه‌ی دایكیه‌تی, هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامی سێكسی و درۆكردن له‌نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باوك, ئه‌وه‌ش واده‌كات دایك متمانه بدۆڕێنێت, چونكه لای فرۆم وه‌ك دایكه‌كه سه‌یری (هانز) ناكرێت, كه‌مناڵێكی هێنده ساده بێت, تا بڕوای ئه‌وه‌ی پێ بهێنرێت, كه‌خوشكه تازه بووه‌كه‌یان له‌قله‌ق ده‌یهێنێت, كه‌ئه‌وه‌ش شاردنه‌وه‌ی پرسیاری نێو خێزانه (ئه‌و مناڵه‌مان چۆن بوو!؟)
كاتێ دایكی هانز رۆڵی فریوده‌رێك ده‌گێڕێ بۆ ده‌سخه‌ڕۆكردانی مناڵه‌كه‌ی, ئه‌و ساته دایك ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتی خێزان ده‌دۆڕێنێت ناتوانێ وابكات مناڵه‌كه‌ی متمانه‌ی پێ بكات, بۆیه هانز چه‌نده حه‌ز به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ دایكی بێت, هێنده‌ش ترسی له‌خه‌ساندن هه‌یه, بۆیه حه‌ز ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌توانای بێت ئه‌شكه‌نجه‌ی بدات, هه‌ر به‌ده‌سكی ئه‌و گسكه‌ی كه‌له‌پێشتر دایك وه‌ك هه‌ڕه‌شه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرد, ئه‌وه‌ش مانای وانیه هانز ئاره‌زووی كوشتنی دایكی بكات, به‌ڵكو ئاره‌زوویه‌كی سادییانه‌ی تێدایه به‌رامبه‌ر به‌دایك, ئه‌مه‌ش گوزارشته له‌ئاره‌زوو بوونی باوكییه‌تی, دڵنیاشه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی مردنی باوكه‌وه, ئه‌و ده‌توانێ ئه‌و شوێنه بگرێته‌وه.
كه‌چی (فرۆم) ڕه‌خنه له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌داعیه ده‌گرێت به‌لایه‌وه ئه‌و كاره ((گوزارشت له‌وه ناكات كه‌ڕقی له‌باوكیه‌تی یان حه‌ز به‌مه‌رگی ده‌كات, نابێ ئه‌وه‌مان له‌یادبچێت كه‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه نه‌ویسترین خواسته‌كانی مناڵان گه‌وره بوون و رزگاربوونه له‌ژێر ده‌ستی گه‌وه‌ركان و له‌وه‌ی كه‌نه‌بنه مایه‌یی پێكه‌نین و گاڵته پێكردنیان, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه‌كچه‌مناڵه‌كان حه‌زیان له‌یاری بوو كه‌شووشه‌یه و كوڕه‌مناڵه‌كانیش خۆیان به‌گه‌وره‌و باڵق ده‌زانن))(14)
ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌و ترسه‌ی فرۆید له‌هانز دۆزیه‌وه, فرۆم ئه‌و ترسه به‌ئاره‌زووی گه‌وره بوون ناوده‌بات, ئه‌وه به‌لایه‌وه ئاره‌زووی بوونه باوك, نه‌ك ترس بێت له‌باوك, هه‌ڵبه‌ت گۆڕینی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ش به‌واتای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه نییه, هێنده‌ی گۆڕینی ده‌ره‌نجامی چه‌مكه‌كه‌یه, لێره‌دا له‌گه‌ڵ فرۆم هاوڕا ده‌بینه‌وه به‌دژی فرۆید, كه‌ئه‌گه‌ر هانز به‌و راده‌یه رقی له‌باوكی بوایه به‌شداری ئه‌ودایالۆگانه‌ی نه‌ده‌كرد و به‌م چه‌شنه وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه, بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ چوونه‌كان چڕبكه‌ینه‌وه, ئه‌و دیدگایه به‌لای فرۆم له‌و ڕه‌خنه‌یه ده‌توانین كۆی بكه‌ینه‌وه, سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاره‌زووه‌ی بوونه باوكایه‌تی (وادێته به‌رچاو, فرۆید كه‌له‌ژێر كاریگه‌ری و ده‌مارگیریی باوك سالاری و باڵاده‌ستی ره‌گه‌زی نێردا بوو, به‌ڵگه كلینیكیه‌كانی یه‌كلایه‌نه لێكدابێته‌وه, وه‌ڵامی ئه‌و شتانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ودا ناكۆك بوون)(15)
بۆیه ئه‌گه‌ر (فرۆم) به‌مجۆره سه‌یری فرۆید بكات, ئه‌وا (لاكان) خوێندنه‌وه‌كانی هێنده دژه فرۆید ناكه‌ونه‌وه, به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌ره‌و فرۆید بگه‌ڕێته‌وه, ده‌یویست فرۆید به‌رزبكاته‌وه بۆ ئاستێكی تر كه‌له‌دژی مردنی فرۆید وه‌ستا, ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی لاكان بۆ دۆلۆز و گوتاری بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بوو, (گوتاری) پێشتر خوێندكاری (لاكان) بوو, سودێكی زۆری له‌مامۆستاكه‌ی وه‌رگرتبوو, چونكه لاكان كاتێ بۆ فرۆید گه‌ڕایه‌وه ویستی كۆتایی به‌و ڕاڤه‌كردنانه‌ی پێشوو بێنێت و خوێنه‌وه‌یه‌كی نوێگه‌رانه به فرۆید ببه‌خشێت, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كۆتایی به‌و روانینه ئاڵۆزه بێنێت و دیدێكی روونی پێ ببه‌خشێت به‌تایبه‌ت به‌چه‌مكی نه‌ست كه‌له‌ناو راڤه‌كردنه‌كان شێوێنرا بوون, به‌واتای ئه‌و نه‌هات گۆڕان له‌وچه‌مكه بكات, هێنده‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ی برده نێو چاوگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی, بۆئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له‌داهێنانی فرۆید بكات, بوونی خۆشی له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌قه‌دا ئامانجێكی هه‌بوو, بۆیه (ئه‌و ئامانجه‌ی كه(لاكان) بۆخۆی ده‌ست نیشانی كرد, بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوو له‌بیركردنه‌وه‌ی فرۆید))(16)
بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ناو ده‌قی فرۆید له‌ئاستی چه‌پاندن تێبگات, ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ناو شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی, كه‌ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش جۆرێك له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گه‌رایی تیا‌بوو, كه‌ده‌یویست له‌به‌رنیاده هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كانه‌وه بیركردنه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه ناوده‌ق, كه‌هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش خه‌ونێك بوو كه‌ده‌یویست بیهێنێته‌دی له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی فرۆید, به‌واتای پرۆژه‌ی لاكان, پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونێك بوو, كه‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیه, به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ی لاكان له‌لای دۆلۆز گوتاری ده‌بێته ره‌خنه, به‌واتای خه‌ون به‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌گۆڕن به‌ڕه‌خنه له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌رون, جیاوازی سه‌ره‌كی خۆشیان له‌گه‌ڵ لاكان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن, له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌به‌لای (لاكان) نه‌ست وه‌ك زمان خوڵقێنراوه.
ئه‌وه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نه‌ست بوو له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه بۆ زمان‌ناسی, بردیه‌وه ناو ئه‌و ئاسته‌ی كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كه سیستمێك رێكیان ده‌خاته‌وه, ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌تێگه‌یشتنی (سۆسێر) بۆ زمان, بۆیه ئه‌گه‌ر (فرۆید) ده‌ره‌كی به‌وه نه‌كردبێ كه‌نه‌ست وه‌ك زمان وایه, به‌ڵام (لاكان) به‌دوای ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی سۆسێر له‌بواری زانستی زمان هێنایه بوون ئه‌و حه‌قیقه‌ته جه‌وهه‌ریه‌ی بۆ ده‌رخستین, ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی روانینه له‌شێوه‌ی زمانه‌وه بۆ نه‌ست, كه‌مه‌به‌ستی شوبهاندنی بوونیاده‌كانیان نییه, به‌ڵكو پرسیار كردنه له‌و بونیادانه‌ی كه‌هه‌ردوو لایان وه‌زیفه‌یه‌كیان پێ سپێردراوه كه‌له‌بنیاتدا له‌یه‌ك ده‌چن, چه‌سپاندن له‌ناو نه‌ستدا, له‌شێوه‌ی سانسۆر كردنه له‌ناو زمان, به‌واتای چه‌سپاندن له‌ناو نووسین ئاماده‌یی هه‌یه, وه‌ك چۆن سانسۆر له‌ناو نه‌ستدا وێنای خه‌ون ده‌كات.
بۆیه سیستمی رێكخه‌ر هه‌مان وه‌زیفه‌ی ده‌بێت كه‌له‌ناو زماندا هه‌یه‌تی, سه‌رباری ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ناكرێ فه‌رامۆش بكرێت, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا پێوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان (چه‌پاندن) و (سانسۆر), كه‌زات به‌هۆی ترێكه‌وه نهێنی ناوه‌كی ده‌چه‌سپێنێ, ئه‌و ساته‌ی جورئه‌تی ئه‌وه ناكات به‌پرۆسه‌ی زمان به‌شداری دایالۆگی نه‌فیكردن بكات, ئه‌وه‌ش واده‌كات زمان ببێته هۆیه‌كی تر بۆ چه‌پاندن, كه‌له‌و كاته‌دا ئه‌و دووانه ئاره‌زوو ده‌كوژن و له‌نه‌ستیدا كۆی ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی زات له‌نا ئاگایدا ده‌ری ده‌بڕێت, یاخود چه‌پاندن له‌ناو خه‌وندا ده‌یه‌وێ ئازادبێت, ئه‌وكاته‌ش بڕوای ئه‌وه‌ی لادروست ده‌كات كه‌خه‌ون ئه‌و ئاماژانه‌یه كه‌له‌ناو وشیاریدا پێی ناگه‌ین, یاخود له‌پشت زه‌لله‌ی زمان به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بێت ئاماژه‌ی تر فڕێ ده‌ده‌ین, یان ناته‌واویه‌ك له‌ڕسته به‌جێ دیڵین, كه‌پێوه‌ندی به‌سانسۆری پێشتر هه‌یه كه‌له‌به‌ر ترسێك چه‌سپاندوومانه, كاتێ له‌نامه‌یه‌كدا هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ده‌ستمان ده‌رده‌چێ و بۆ هاوڕێیه‌ك ده‌نووسین (حه‌زده‌كه‌م نه‌تبینم)
دوا وشه هه‌ڵه‌یه‌ك نییه, به‌ڵكو زه‌لله‌یه‌كی نووسینه و پێوه‌ندی به‌حه‌قیقه‌تی ئێمه هه‌یه, كه‌ئه‌وه‌یان راستیه‌كه, له‌بنه‌ڕه‌تدا حه‌ز ناكه‌ین ئه‌و هاوڕێیه ببینین . بۆیه ئه‌و خه‌ونه‌ی لاكان به‌لای دۆلۆز ئنتیماكردنه بۆ گه‌وره‌كردنه‌وه و ستایشكردن كه‌هه‌ڵقوڵاوی چه‌مكێكی مێژووییه, له‌ڕوانینی ئه‌وانه‌وه (دلۆز و گوتاری) چیدی فرۆید نابێ به‌پڕۆژه‌یه‌ك كه‌خه‌ون به‌چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كه‌یه‌وه ببینین, به‌ڵكو ئه‌و چه‌مكه بردرایه نێو ره‌خنه.
ره‌خنه له‌نێو گومان و پرسیار, گومان له‌نه‌ست و پرسیار له‌توانای ده‌ست نیشان كراوی مناڵ, كه‌توانای ئه‌وه‌ی نییه وڕێنه‌كانی بگۆڕێت بۆ ئاشكراكردنی نهێنی, ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی نوێی له‌نێو ده‌قی فرۆید خوڵقاند, كه‌ناویان نا (ئه‌نتی ئۆدیب).
دۆلۆز له‌و ده‌قه‌دا جگه‌له‌وه‌ی ویستی ئه‌و ده‌ره‌نجامه فه‌لسه‌فیه‌ی فرۆید بخاته نێو ره‌خنه‌ش چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی نوێ بێنێته بوون, هه‌وڵبدا ره‌خنه له‌هاو سۆزانی (فرۆید و ماركس)یش بگرێت, كه‌ده‌یانوویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه‌وه فه‌لسه‌فه له‌ناو زاسته‌كان به‌شداری پێبكه‌ن, ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌گرتن بوو له‌وانه‌ی زۆر به‌خێرایی ده‌یانوویست ده‌ره‌نجامی نوێ بۆ ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه بدۆزنه‌وه, له‌و ره‌خنه‌یه‌ش مه‌به‌ستی له(لاكان) نه‌بوو, هێنده‌ی ره‌خنه‌كه (هربرت ماركۆزه) و به‌شێكی دیاری (قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت) ده‌گرێته‌وه, ئه‌وه‌ش ته‌نیا ره‌خنه نه‌بوو له‌ده‌قی فه‌لسه‌فی, به‌ڵكو ره‌خنه گرتن بوو له‌و ده‌سته بژێره‌ش كه‌هه‌ولیان ده‌دا بونێكی تر بۆ ئاره‌زوو بخوڵقێنن, ئه‌وانه‌ش كه‌پێكهاتبوون له‌سیاسیه ناسراوه‌كان, به‌لای (دۆلۆز) ئیرهابی تیۆرین و له‌ناو كه‌سێتی شۆڕشگێڕی ساخته‌كاری دان, ئه‌وه‌ش وایده‌كرد ره‌خنه‌كه‌ی ببێ به‌ره‌خنه‌گرتن له (كه‌سایه‌تی فكری) ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی فاشیه‌تی نوێی ده‌خوڵقاند, كه‌پێوه‌ندی به‌فاشیه‌تی مێژوویی نییه, به‌ڵكو فاشیه‌تێك له‌قولایی ناخماندا خۆی حه‌شارداوه و له‌گه‌ڵ ره‌فتار و خه‌یاڵمان بزاوت ده‌كات(17).
ئه‌گه‌ر چی بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه ئه‌وانه ده‌سته بژێرێك نین دۆلۆز ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ده‌كات, به‌ڵكو ئه‌وانه سێ ره‌گه‌زن كه‌ڕه‌خنه‌كه‌ی دۆلۆز بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌رسێ ره‌گه‌زه‌كه‌یه ئه‌وانیش (سیاسیه ناسراوه‌كان, ته‌كنیكاره‌كانی ئاره‌زوو, فاشیه تازه‌كان) به‌ڵام له‌دواجاردا ئه‌و سێ ره‌گه‌زه ستراتیژێك هه‌یه كۆیان ده‌كاته‌وه, كه‌له‌ناو (فاشیه تازه‌كان)دا چه‌مكی نه‌ست به‌ده‌رده‌خات.
ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه كه(ئه‌نتی ئۆدیب) چه‌نده چه‌مكێكی فه‌لسه‌فیه, هێنده‌ش ره‌خنه‌یه له‌و ئایدیا وێرانسازی و ئه‌نتی هیومانیزمیه‌ی كه‌ئیرهابی تیۆركارن, له‌وه‌شدا ده‌گه‌ینه ئه‌و خاڵه‌ی كه (دۆلۆز) له‌به‌رامبه‌ر (فاشیه تازه‌كان) ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه نه‌ست ئه‌گه‌ر هه‌ر توانایه‌كیشی هه‌بێت, ئه‌وا دیسان له‌مناڵه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت, هێنده‌ی ئه‌و حاڵه‌ته له‌ساتی گه‌وره بوون ده‌رده‌كه‌وێت, چونكه ئه‌گه‌ر به‌لای فرۆیده‌وه (ئه‌و – id) توانای هه‌ڵگرتنی نهێنیه‌كانی (من – Ego)ی له‌خۆگرتووه, ئه‌وا واخۆی وته‌نی (ئه‌وكاته‌ی من هه‌بوو ئه‌و له‌وێدا ئاماده‌یه)
ئه‌وه‌ش بۆ دۆلۆز بووه به‌ڕه‌مزێكی دیار بۆ مردنی هه‌ر دوو ته‌وه‌ری (ئاره‌زوو ده‌ربڕین), چونكه دۆلۆز ئه‌و قسه‌یه‌ی فرۆید به‌وه لێكده‌داته‌وه, كه‌وێرانكردنی هه‌موو ئه‌و ئاره‌زووه‌یه كه‌به‌رهه‌می هێناوه, وه‌ك چۆن هه‌موو پێكهاته‌كانی ئاخاوتنیش به‌هه‌مان ده‌رد ده‌بات(18).
ئه‌وه‌ش چه‌نده ره‌خنه‌گرتنه له‌سێنته‌ری بڕوای فه‌لسه‌فیه‌كانی فرۆید, هێنده‌ش كۆتایی هێنایه به‌و خوێندنه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ داكۆكی له‌وبیره فه‌لسه‌فیه بكه‌ن, ئه‌وه‌ی (لاكان) به‌پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ فرۆید خستیه ڕوو, ئه‌و ره‌خنه‌یه به‌ر له‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك به‌ره‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌چێت, چونكه لاكان نه‌یتوانی ئه‌و چه‌مكه وه‌ك خۆی نه‌هێڵێته‌وه, لێره‌وه پرسیارێك كه‌هاوسۆزانی فرۆید, ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌و مردنه ناكه‌ن ده‌پرسن:
ئه‌گه‌ر نه‌ست له‌ناوخه‌ون و له‌پشت زه‌لله‌ی زمان ده‌رناكه‌وێت و ئه‌وه مناڵ نییه كه‌شفی توانا نه‌ستیه‌كانی ده‌كرێا, ئه‌دی نه‌ست چیه‌و كێ خاوه‌نی ئه‌و توانا داهێنه‌رانه‌یه!؟ له‌و باره‌یه‌وه دۆلۆز ده‌ڵێ: (نه‌ست مادده‌یه‌كه پێویستی به‌درووستكردنه بۆ ئه‌وه‌ی به – الانسیاب –ده‌ست پێبكات, كه‌ئه‌ویش پانتایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه و پێویستی به‌ملكه‌چ بوون هه‌یه)(19)
ئه‌وه‌ش ته‌نیا پێوه‌ندی به‌چه‌مكی نه‌سته‌وه نییه, به‌ڵكو به‌لای دۆلۆز هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش به‌دحاڵی بوونی فرۆیده‌له (ئاره‌زوو), كه‌زمان بۆته هۆكاری سڕینه‌وه‌ی مرۆڤ, سڕینه‌وه‌ش به‌مانای چاودێری كردن له‌سه‌ر جۆری گووتراوه‌كان, بۆ ئه‌وه‌ش ئۆدیبی به‌وه ناوبرد كه‌دووره له‌وتێگه‌یشتنه‌ی فرۆید كه‌ئاره‌زووی كوشتنی باوك بكات و غه‌ریزه بیگه‌یه‌نێ به‌دایك, به‌ڵكو دۆلۆز ئۆدیبی له‌وه ده‌ركردوو بردیه ناوبیرۆكه‌یه‌ك, بیرۆكه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی وێرانسازیه‌وه هه‌ڵقوڵاوه, ئه‌و پێشنیارییه دۆلۆزییه بۆ ئه‌وه‌یه كه فرۆید به‌هه‌ڵه‌له ئاره‌زوو گه‌یشتووه, ئه‌وه ئاره‌زوونییه كه‌باوك ده‌كوژێت و له‌گه‌ڵ دایك ده‌خه‌وێت, به‌ڵكو بیرۆكه‌یه‌كه خزمه‌ت به‌سڕینه‌وه و وێرانسازی ده‌كات, هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌ده‌قی شانۆگه‌ری (ئۆدییۆس)ی سۆفۆكلیسه, كه‌ده‌یه‌وێ بڵێت ئه‌و شانۆگه‌ریه هه‌ڵگری ئه‌و بیرۆكه‌یه, نه‌ك وه‌ك فرۆید تێی گه‌یشتووه, كه‌وابێ با پرسیار له‌و هۆكاره بكه‌ین كه‌فرۆید ده‌مرێنێ, ئایا ئه‌و مردنه به‌دژی ئه‌و بڕوا فه‌لسه‌فییه ناكه‌وێته‌وه, كه‌به‌لای دۆلۆز بانگه‌شه‌كردن بۆ مردنی فه‌لسه‌فه بانگه‌شه‌یه‌كی پووچگه‌رانه‌یه!؟
ئه‌وه‌ی فرۆید ده‌مرێنێ دۆلۆزنییه, به‌ڵكو نه‌سته ((ئه‌گه‌ر ئه‌نتی ئۆدیب بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌ڕه‌خنه‌ی له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی گرتووه, ئه‌وه به‌پێی چه‌مكی نه‌ست وای كردووه, جاچ باش بێت یان خراپ, له‌كتێبه‌كه‌دا به‌درێژی دیاره, به‌ڵام كاتێ فه‌یله‌سووفه نوێیه‌كان ماركس تاوانبار ده‌كه‌ن, خۆیان هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رمایه ناخه‌نه ڕوو, ئه‌م ره‌گه‌زه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌نووسینه‌كانیدا بزره, ئه‌وانه هه‌ندێ ئه‌نجامی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ستالینیزم ره‌یسوا ده‌كه‌ن, واده‌زانن كه‌له‌ماركسیزمه‌وه هاتبن, ئه‌مانه زۆر له‌و كه‌سانه نزیكن كه‌هه‌ندی ئه‌نجامی بێ ره‌وشتیان ده‌دایه پاڵ فرۆید, ئه‌مه‌ش هیچ پێوه‌ندیه‌كی به‌فه‌لسه‌فه‌وه نییه))(20).
له‌و قسه‌یه‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی قسه‌كردن له‌مردنی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی زۆر به‌ڕوونی خۆ ده‌نوێنێ, مه‌سه‌له‌كه ته‌واو جیاوازه له‌و راگه‌یاندنانه‌ی بانگه‌شه‌ی مردنی ده‌ق ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌خاته نێوان دۆلۆز و ئه‌وانیتر ئه‌وه‌یه, كه‌ئه‌وانیتر هه‌وڵیان داوه حوكمی پێشینه و ئه‌خلاقی به‌سه‌ر (فرۆید)دا بده‌ن, هه‌رچی (دۆلۆزه)ه له‌ڕێگه‌ی (چه‌مكی نه‌ست)ه‌وه هه‌وڵی خوێندنه‌وه ده‌دات, داخستنی ده‌رگاكانی دایالۆگ ده‌كاته‌وه.
به‌واتای ئه‌وه (فرۆید)ی فه‌یله‌سووف نییه كه‌ده‌مرێت, ئه‌وه مردنی ئه‌و پیاوه نییه كه‌گۆرانی فه‌لسه‌فی هێنا, به‌ڵكو مردنی ته‌ئویلی فرۆیده, كه‌له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌ئویله تیۆر ناتوانێ بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فی دابمه‌زرێنێت, ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌ناو خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك, بۆیه ئه‌نتی ئۆدیب چه‌مكێكی نوێی فه‌لسه‌فییه نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی, چه‌مكێك تیایدا چه‌مكی نه‌ست ده‌خاته به‌ر گومان و ئه‌و تیۆره‌ی بووه به‌گرێی ئۆدیب تیۆرێكه ده‌مرێت و ئه‌و گرێیه‌ش ده‌بێ به‌ئه‌نتی ئۆدیب, كه‌له‌قوڵایی ئه‌و چه‌مكه‌دا روویه‌كی تری له‌خۆگرتووه ئه‌ویش له(ئه‌نتی ئۆدیب و مردنی فرۆید) هاوكێشه فه‌لسه‌فیه‌كه ده‌گۆڕێت به (ئه‌نتی فرۆید و مردنی ئۆدیب) .
“4”
فه‌لسه‌فه‌ی لای نیتچه خوڵقاندنی چه‌مك‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هابوو، چونكه گوتاری فه‌لسه‌فی نه‌یتوانیبوو به‌ها بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی رێڕه‌وێكیتر بوو بۆ گۆڕان، ئه‌وه‌ش له‌ناو عه‌قڵه‌وه ده‌یویست ره‌خنه له‌عه‌قڵا بگرێت، به‌ڵام نیتچه به‌رله‌وه‌ی ره‌خنه بگرێت، ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی عه‌قڵانیه‌ت كرد.
ره‌خنه‌گرتنی له‌عه‌قڵانیه‌ت پێوه‌ندی به‌و گوتاره باوه هه‌بووه كه‌توانای بزاوت‌و گه‌شه‌كردنی نه‌بوو، ئه‌و گوتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌مرۆڤ ده‌سه‌نده‌وه، بۆیه ره‌خنه‌ی نیتچه ره‌خنه‌گرتنێكه له‌سێبه‌ری ئه‌و عه‌قڵه، كه‌هه‌وڵیداوه مرۆڤ بخاته شوێنی یه‌زدان، گه‌روا نه‌بێت مرۆڤ ناتوانێ تواناكانی خۆی بخاته‌كار، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش گۆڕانێك بوو له‌گوتاری فه‌لسه‌فی كه(دۆلۆز) به‌بایه‌خه‌وه سه‌یری ده‌كات‌و ده‌یه‌وی له‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی، به‌پرسیاری مۆدێرنه‌دا بچێته‌وه‌و رۆشنگه‌ری بخاته نێو روانینێكی ره‌خنه‌یی، له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن له‌فه‌لسه‌فه‌و ره‌خنه‌گرتن له(كانت).
له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن له‌فه‌لسه‌فه ده‌یه‌وێ ئه‌و رووبه‌نده‌ی سه‌ر مانا فڕێبدات، كه‌تێگه‌یشتنی سه‌یری بۆ فه‌لسه‌فه دروستكردووه‌و به‌ئامۆژگاری ناوبراوه‌و فه‌یله‌سوفیش بووه به‌حه‌كیمێك.
بۆیه دۆلۆز ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ فه‌یله‌سوف له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه چه‌مكی نوێمان بۆ ده‌خوڵقێنێ، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه ده‌كاته پرۆسه‌یه‌ك بۆ ئه‌فراندن، كاتێ فه‌لسه‌فه ببێت به‌پرۆسه‌یه‌ك بۆ حاڵه‌تێكی ئه‌فرێنه‌ر، ئه‌وساته فه‌یله‌سوف له‌حه‌كیمێكه‌وه به‌ره‌و عاشقێتی ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش گۆڕانی وه‌زیفه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه، به‌مانایه‌كی تر فه‌لسه‌فه‌ی نوێ خوڵقاندنی چه‌مكه‌و فه‌یله‌سووفیش گه‌شتیارێكی عاشقه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی پرسیاری فه‌لسه‌فی له‌نیتچه‌وه نه‌گۆڕی، به‌ڵكو عاشقی نیتچه بۆ فه‌لسه‌فه زیاد له‌سنوورێكی ده‌ستنیشانكراوبوو، وانه‌بێت فه‌لسه‌فه لای فه‌یله‌سوفانی یۆنانیش ته‌نانه‌ت (ئه‌فلاتون) كه‌بڕوای به‌تێڕامانه نه‌ك چه‌مك، به‌ڵام به‌هۆی بڕوا نه‌بوون له‌ئه‌فراندنی چه‌مكه‌كان وایكردبوو ئه‌و پرسیاره به‌ئاقاری تر ببردرێت، به‌ڵام كاتێ نیتچه ده‌یه‌وێ فه‌یله‌سوفه‌كان بڕوا به‌چه‌مك بێنن، له‌وێوه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دیدێكی جیاواز ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر (میشیل فۆكۆ) بڕوای وابوو كه‌كاتێ پرسیارمان له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ لێبكه‌ن، پێویسته بۆ (كانت) بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام (دۆلۆز) بڕوای وایه ده‌بێت بۆ (نیتچه) بگه‌ڕێینه‌وه نه‌ك (كانت) ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو فه‌یله‌سووفه‌كه هه‌ڵگری عه‌قڵێكی ره‌خنه‌یی جیاوازن‌و ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه‌ی نوێ، هه‌ر كاتێك بۆ فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وا جیاوازی جه‌وهه‌ری نێوان (دۆلۆز)و (فۆكۆ)مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌گه‌ر فۆكۆ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ پرسیاری رۆشنگه‌ری لای كانت، ئه‌و پرسیاره‌ی مۆدێرنه به‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ره‌خنه‌یی سه‌یری ده‌كات، كه‌بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌خنه له‌و عه‌قڵه چه‌قبه‌ستووه بگرێت، به‌ڵام دۆلۆز سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وا سه‌یری (كانت) ده‌كات كه‌یه‌كه‌م فه‌یله‌سووفه ره‌خنه‌ی به‌ڕووه پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی وه‌رگرت، هه‌ر ئه‌و سه‌یركردنه‌شه كه‌ڕه‌خنه به‌شێوه سه‌راپاگیرییه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌یرده‌كات، كه‌ڕه‌خنه‌یه‌كه بێ‌هۆكارنییه، به‌واتای كانت ته‌نیا نیازی ره‌خنه‌گرتنی نییه، به‌ڵكو ئه‌و دۆخی بیركردنه‌وه‌یه وای لێكردووه ره‌خنه‌بگرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ره‌خنه‌یه مژده‌ی پرۆژه‌یه‌كی مه‌زنی پێ‌نه‌بوو، بۆیه (دۆلۆز) به‌بڕوایه‌كی جیاوازه‌وه سه‌یری ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌كات، چونكه (كانت) نه‌یتوانی به‌هاو مانا له‌و ئیشكالیه‌ته‌ی ئاماده‌گیان هه‌بوو بیانخاته‌ڕوو، بۆیه “(كانت) هه‌ڵنه‌ستا به‌ڕه‌خنه‌یه‌كی راسته‌قینه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یزانی كێشه‌كه‌ی خۆی بخاته‌ڕوو به‌گوزارشته‌كانی به‌ها(21).
بۆیه ئه‌وه كانت نه‌بوو پرۆژه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی مه‌زنی هێنایه بوون، به‌ڵكو ئه‌وه (نیتچه) بوو ئه‌و كاره‌ی كرد، كه‌ڕه‌خنه‌ی برده ئاستی حه‌قیقه‌ت‌و حه‌قیقه‌تی له‌و وێنه ره‌هایه تێكشكاند‌و (مه‌عریفه، ئاكار‌و ئایین)ی خسته‌به‌رده‌م گومانكردن، چونكه (كانت) ده‌یویست عه‌قڵا له‌یه‌ك كاتدا ره‌خنه له‌خۆی بگرێت ره‌خنه لێگیراویش بێت، بۆیه نیتچه به‌دژی ئه‌و ململانێ جیاوازه‌ی كانت وه‌ستایه‌وه‌و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌قڵیداو ره‌خنه‌ی له‌میتافیزیكیاتی فه‌لسه‌فی گرت(22)
بۆیه ئه‌وه (نیتچه) بوو توانی به‌ها به‌فه‌لسه‌فه ببه‌خشێت، لێره‌وه جیاوازی نێوانیان له‌وه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو كه(كانت) ده‌یویست ره‌خنه‌بگرێت تا به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ بگات، به‌ڵام (نیتچه) مه‌به‌ستی ره‌خنه‌گرتن نه‌بوو هێنده‌ی وه‌ڕسی له‌و دۆخه وایكرد روانینه‌كانی خۆی بخاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر لێره‌دا پرسیاری رۆشنگه‌ری چییه‌ی كانت به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی عه‌قڵا بێت، به‌ڵام پرسیاری نیتشه له‌مردنی ئه‌و عه‌قڵا بوو، ئه‌وه‌ش لای (دۆلۆز) بوونه به(چه‌مكی مانا‌و به‌های فه‌لسه‌فه)، نیتچه مانای له‌ڕێگه‌ی فره‌ییه‌وه برده ئاستی چه‌مكی فه‌لسه‌فی، چونكه له‌ڕێگه‌ی فره‌یی مانا ئیدی (روخسار)ێك نه‌بوو به‌تاكه حه‌قیقه‌ت، ئه‌و مانایه‌ی خۆی به‌چاوگه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌زانی، به‌لای نیتچه‌وه ئاوێنه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست خواوه كه‌وته خواره‌وه‌و شكا، ئیدی مانا ئه‌گه‌ر ئه‌و (ئاوێنه)یه بێت، ئه‌وا چه‌ند پارچه‌یه‌كی شكاوه، به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر تاك مانایی (روخساری مانا) بێت، ئه‌وه نیتچه له‌ڕێی فره ماناییه‌وه (ده‌مامكه‌كانی مانا)مان پێده‌ناسێنێ، كه‌كۆمه‌ڵه ده‌مامكێكی بۆ مانا كه‌ته‌ئویل به‌ره‌و كۆمه‌ڵه ئاستێكی جیاواز داده‌به‌ن‌و تاكمانایی له‌ناو فره‌مانایی نوقمده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی یه‌ك ته‌ئویله‌بووین بۆ مانا ئه‌وا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێ بێمانایی ببه‌خشین به‌مانا، چونكه ئه‌و كاته مانا خاڵی ده‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌موو كه‌ینوونه‌یه‌كی زمانه‌وانی‌و گه‌مه‌ی گۆڕینی ده‌مامكه‌كان، بۆیه ئه‌وه فره ماناییه ته‌ئویلی جیاواز بۆ ده‌مكه‌كان ده‌كات‌و حه‌قیقه‌ت وه‌ك كۆمه‌ڵه مانایه‌ك سه‌یرده‌كات. ئه‌و سه‌یركردنه‌ش دابڕاو نییه له‌كولتوررێكی فه‌لسه‌فی، بۆیه لای (دۆلۆز) ماهیه‌تی ده‌رخستنی جیهانی هه‌ست پێكراو‌و جیهانی عه‌قڵا بۆ (سوكرات) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه (سوكرات) بوو رۆڵی میتافیزیكی ده‌رخست، ئه‌وبوو توانی زه‌مینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی بۆ عه‌قڵا‌و هه‌ست ده‌ستنیشانبكات، (كانت)یش بوارێكی له‌و زه‌مینه‌یه دۆزییه‌وه، به‌ڵام به‌جۆرێك له‌حه‌قیقه‌تی ناوبرد، (مه‌عریفه، ئاكار‌و ئایین) كه‌گفتوگۆی قووڵی له‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو ناویبرد به(به‌رژه‌وه‌ندییه موقه‌ده‌سگه‌راكانی عه‌قڵا) كه‌نیتشه به‌ته‌واوی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی موقه‌ده‌سی ئه‌و عه‌قڵه كرد‌و به‌حه‌قیقه‌تی مردوو سه‌یری ده‌كرد، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین به‌لای (نیتچه)وه مردنی یه‌زدان به‌س نییه بۆئه‌وه‌ی به(گۆڕانی به‌هاكان) ناویبه‌رین، چونكه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌به‌لای كه‌مییه‌وه پانزه رۆمان نووسراون له‌باره‌ی ئه‌و مردنه‌وه، كه له‌ئاستی جوانكاری به‌رزیشدا بوون، به‌ڵام مه‌به‌ستی (نیتچه) ده‌بێ له‌و ئاكار‌و مه‌عریفه‌یه بێت كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌نكی مرۆڤه كه‌ده‌یسه‌پێنێته‌سه‌ر خۆی، ئه‌وه یه‌زدان نه‌بوو ئاكاری مه‌سیحی سه‌پاند، به‌ڵكو مرۆڤ بوو ئه‌و كائینه‌ی ده‌بووه مه‌سیحی درێژه‌ی به‌نه‌ریتێكی ئاكاریداو مه‌عریفه‌یه‌كی سواویان به‌حه‌قیقه‌ت ناوده‌برد، به‌لای (نیتچه)وه چه‌نده (هێز) گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی ده‌بێـت، بوونی (ئیراده)ش به‌هه‌مان ئاراسته گرنگه، كۆیله چه‌نده له‌نه‌بوونی هێز ناتوانێ به‌شدار بێت بۆ گۆڕینی به‌هاكان، هێنده‌ش پێویستی به‌ئیراده‌یه‌كی خودییانه هه‌یه، كه‌ده‌بێت خۆی هه‌ڵگری بێت، نه‌خۆشێك ئه‌گه‌ر چه‌نده هێزێكی ته‌ندروستی هه‌بوایه ده‌یتوانی به‌كارێك هه‌ڵبستێت، به‌ڵام ئه‌و كاره به‌قه‌د (هێز) پێوه‌ندی به(ئیراده)ی نه‌خۆشه‌كه‌وه هه‌یه، ئیراده‌ی هه‌ڵسانه‌وه له‌ناو نوێن‌و هه‌ڵسان به‌و كاره‌ی كه‌مه‌به‌ستیه‌تی پێی هه‌ڵبستێت.
بۆیه ره‌خنه‌گرتن ته‌نیا دیدێكی فه‌لسه‌فی نییه بۆ مردنی یه‌زدان، به‌ڵكو مردنی مرۆڤیشه، مردنی ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه‌خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نێت، ئه‌و مرۆڤه‌ش ده‌كوژێت‌و له‌شوێنیدا به‌دوای مرۆڤێك ده‌گه‌ڕێت كه‌سیفاتی سوپه‌رمانی تێدابێت، ئه‌و مرۆڤه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی مرۆڤێكه بۆئه‌وه‌ی خۆی له‌كۆمه‌ڵگا جیابكاته‌وه، ده‌بێ شێوه‌ی ژیانیشی بگۆڕێت، به‌واتای تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و مرۆڤه ته‌نیا له‌وزه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه‌بۆئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه‌و بتوانێ گۆڕان له‌و بیركردنه‌وه وه‌ستاوه دروستبكات، پێویسته ببێ به(ئاژه‌ڵا) یان (یه‌زدان), بۆچی ده‌یه‌وێ له‌یه‌كێك له‌و دوانه بچێت!؟ ئه‌گه‌ر رووكه‌شانه سه‌یری ئه‌و هه‌وڵه بۆ لێكچواندنی ئه‌و مرۆڤه بكه‌ین، ده‌بێ به‌ره‌ِخنه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه وه‌ریبگرین، به‌ڵام له‌قووڵبوونه‌وه‌مان، ده‌زانین مه‌به‌ستی له(ئاژه‌ڵا) به‌واتای ده‌ركردنی‌و فڕێدانی عه‌قڵه له‌ناو خۆیدا، نابێت گوێ به‌و عه‌قڵه بدات، كه‌جوله‌و كردار ده‌ستنیشانده‌كات، ئه‌وه‌ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قڵه‌دا ئاژه‌ڵێك بێت، چونكه ژیانی تایبه‌تی‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی خۆی ده‌ژیێت، بڕوابوون به‌و مرۆڤه‌ش ده‌بێت له‌بڕوابوونێكی فه‌لسه‌فییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ كه‌خۆی له‌شێوه‌ی (یه‌زدان) ببینێت، یه‌زدانێك ئه‌وانیتر له‌دواجاردا كڕنوشی بۆ به‌رن‌و ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئه‌وبن، ئه‌وێك له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه هێزێكیتر، هێزێكی جیاوازه هێزێك كه‌گۆڕان ده‌خوڵقێنێت، ده‌به‌خشێته بوون.
ئه‌و كاته‌ی له‌نهێنی‌و مه‌ستی ژیان حاڵی بووین، به‌واتای توانیومانه به‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه زاڵا بین كه‌ده‌بێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خۆشنودی، ئه‌وه‌ش قسه‌كردن نییه له‌فاكته‌ره‌كانی ژیان، هێنده‌ی پرسیاركردنه له‌خودی ژیان خۆی، بۆئه‌و پرسیاره‌ش (نیتچه) جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر (سوكرات)و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی بۆ ژیان، كاتێك له‌سه‌ره‌مه‌رگی ژیانی جگه له‌نه‌خۆشیی ئیفلیجی به‌شتێكیتر ناونه‌برد، ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كه له‌توانای فه‌یله‌سووف نییه به‌دوای چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێت‌و ببێ به‌پزیشكی، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی (دۆلۆز)ه له‌فه‌لسه‌فه، بۆیه (به‌ته‌نیا مردنی ئه‌و پزیشكه‌یه، به‌ڵام سوكرات شتێ نه‌بوو ته‌نیا نه‌خۆشێك نه‌بێت بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ)(23), نه‌خۆش ده‌بێت به‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و خوڵقاندنی پرسیار، بۆیه ئه‌گه‌ر شێتی به‌نه‌خۆشییه‌ك ناوبه‌رین، ئه‌وا نه‌خۆشی به‌لای (نیتچه) ئازارێك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌وه بپه‌ڕێته‌وه ناویه‌وه، به‌ڵكو نه‌خۆشیی ڤایرۆسێكه له‌ناو جه‌سته ئاماده‌بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نایه‌وێ بهێنێرته‌ناو فه‌لسه‌فه‌وه، چونكه نه‌خۆشیی نابێته پاڵنه‌ر بۆ ئینتیماكردن بۆ فكر، به‌ڵكو ده‌توانین زۆر به‌جیاواز سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، كه‌هیچ سیستمێك له‌توانایدا نه‌بێت ئه‌و دوانه كۆبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی دابڕانی له(لۆسالۆمی) توانی (وه‌های وت زه‌رده‌شت) بنووسێ سه‌رباری كاریگه‌ری (شۆپنهاوه‌ر) له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت بپرسین پێوه‌ندی له‌نێوان (لۆسالۆمی)و (زه‌رده‌شت)دا چییه؟ ئایا ره‌خنه‌كانی نیتچه له‌سه‌ر زمانی زه‌رده‌شت ئاراسته‌ی جیهانی ده‌كات، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به(لۆسالۆمی)یه‌وه هه‌یه!؟
بێگومان نه‌خێر، ئازاری نیتچه هه‌رهێنده‌یه (لۆسالۆمی) ئاماده‌نییه مێردی پێبكات‌و له‌سه‌ر داوای نیتشه پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تییه‌كه‌یان ده‌پچڕێت، كه‌هه‌ڵبه‌ت له‌و كتێبه‌ی (لۆسالۆمی) ساڵی 1894 له‌باره‌ی نیتچه نووسیویه‌تی ده‌ریده‌خات كه‌ئه‌و شه‌یدای نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت له‌و كتێبه‌كه‌دا نیتچه له‌لوتكه‌ی جوانی فه‌لسه‌فی باسده‌كرێت، بۆیه ئه‌و پێوه‌ندیه خاڵیه له‌ڕه‌خنه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی قووڵا له‌باره‌ی دنیا، به‌پێچه‌وانه‌ی (زه‌رده‌شت) كه‌ڕه‌خنه‌یه‌كه ئاراسته‌ی مه‌سیحیه‌تی ده‌كات، بۆیه ئازار‌و نه‌خۆشییه‌كانی به‌پاڵنه‌ری فكری ناونابات، به‌ڵكو دوو حاڵه‌تی جیاوازن، ئه‌و ئازاره خودییه ده‌گۆڕێت به‌ئازاری فكری، ئازارێك به‌بڕوای (دۆلۆز) جۆره ماسكێكه كه‌نیتشه به‌كاریان دێنێت “ته‌ندروستی ماسكییه كه‌مه بۆعه‌بقه‌ریه‌تی‌و ئازاره‌كانیش له‌هه‌مان كاتدا ماسكێكیتره بۆ عه‌بقه‌ریه‌تی‌و ته‌ندروستی(24).
وه‌ك چۆن لای (سوكرات) ده‌بینین قسه‌كردن هه‌یه نه‌ك نووسین، به‌ڵام قسه‌كردن ده‌بێت به‌و ماسكه‌ی فه‌لسه‌فه بگات به‌دیالۆگێكی ئازاد، كه‌وابێت ئه‌گه‌ر (ئه‌فڵاتون) فه‌لسه‌فه له(قسه‌كردن)ه‌وه به‌ره‌و (نووسین) دێنێت، ئه‌وا (نیتچه)ش ماسكه‌كان له‌قسه‌كردن ده‌گۆڕێت بۆ كۆمه‌ڵه چه‌مكێك، چه‌مك دیدێكی سه‌راپاگیری نییه، چه‌نده له‌خوڵقاندنه‌وه داڕێژه‌ییه، هێنده‌ش توانای ره‌هابوونی هه‌یه. به‌واتای خۆی له‌سه‌ریه‌كێكیان یه‌كلایی ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌مكی (له‌بیرچوون) به‌نموونه بهێنێته‌وه، ئه‌و چه‌مكه‌ی له‌دواجار (خود) تووشی نه‌خۆشیی ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی بووه هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئازاره‌كان‌و ده‌قی مه‌زنی به‌رهه‌مهێنا، ئه‌و چه‌مكه كرداره‌كانی پێشووی بیرده‌چێت، بیرچوونیش به‌واتای له‌یادكردنی ده‌قه مه‌زنه‌كان (یاسبرز) له‌و بڕوایه‌دایه (نیتچه) نموونه‌یه‌كی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه ئه‌و “بۆخۆی هه‌ڵه‌كانی راستده‌كرده‌وه، تاوه‌كو بیرێكی نوێ دابمه‌زرێنێت، بێئه‌وه‌ی به‌ڕوونی دان به‌وه‌دا بنێت‌و له‌حاڵه‌تی پووكانه‌وه‌دا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی بیرده‌چوو كه‌پێشوو پێی گه‌یشتبوو(25), بۆیه ئه‌و گه‌یشتبووه ده‌ره‌نجامی گه‌وره، به‌ڵام چونكه چاوی له‌ستایشكردن نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌یویست رێگایه‌كی تاریك له‌به‌رده‌م مرۆڤدایه رۆشنبكاته‌وه.
رۆشنكردنه‌وه‌ی كه‌ئه‌و رێگایه‌ش ره‌خنه‌گرتن بوو له‌مه‌عریفه‌و ئاكار‌و ئایین، ئایین كه‌به‌شێكی دیاری پرۆژه‌ی ره‌خنه‌یی نیتچه بوو، چونكه ئه‌گه‌ر ئایین بۆ ئه‌وه‌بێت رزگارمان بكات‌و ببێ به‌فریادڕه‌سی مرۆڤ، خۆشی له‌دواجاردا ده‌بێته‌وه قوربانی وه‌ك كاتێ (مه‌سیح) له‌پێناو مرۆڤدا له‌خاچ ده‌درێت، نیتچه پێیوایه مه‌سیح قوربانی نییه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین سیستمێكی ئاكاری جیاواز دروستده‌كات، ئه‌وه‌ش به(میتافیزیكیای جه‌للاد) ناوده‌بات، به‌واتای ئاكاری ئایین ده‌بێت به‌ئاكاری جه‌للاد‌و له‌قوربانییه‌وه هاودژ ده‌بێته‌وه بۆ جه‌للاد، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌و راستییه‌وه هه‌یه كه”ئاكار‌و ئایین متمانه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌نه‌سه‌ر سایكۆلۆژیایه‌كی هه‌ڵه(26)
چونكه ئایین له‌ڕێگه‌ی یه‌زدانه‌وه‌بوونی له‌مرۆڤ سه‌ندۆته‌وه، ژیانی داوه‌ته‌وه ده‌ست یه‌زدان، (نیتچه) له‌و بڕوایه‌دایه ته‌نیا به‌سه‌ندنه‌وه‌ی بوون له‌یه‌زدان‌و به‌خشینه‌وه‌ی به‌مرۆڤ توانای رزگاربوونی جیهانمان ده‌بێت، مرۆڤێك ده‌بێت فێری زانین بێت، فێربوونی ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی پرسیاره‌وه ره‌خنه‌بخوڵقێنێت، فێری ئه‌وه‌بێت شته‌كان ببینێت، بیریان لێبكاته‌وه، پرسیاریان لێبكات، قسه‌ی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت‌و له‌باره‌ی شته‌كانه‌وه بنووسێت، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه له‌ناو ژیانه‌وه، تیۆریزه‌كردن‌و خوڵقاندنی پرسیاری فه‌لسه‌فییه له‌ڕابردوویه‌ك، كه‌بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌رزو ده‌قی جیاواز بین، ده‌قێك كه‌پرسیاری تازه‌ی بۆ فه‌لسه‌فه هه‌ڵگرتبێت ده‌بێت سه‌رله‌نوێ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بین له‌ڕێگه‌ی (بینین، نووسین، پرسیار‌و ئاخاوتن). به‌لای (نیتچه)وه ئه‌ڵمانییه‌كان خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی بیركه‌ره‌وه ده‌بینن، به‌ڵام له‌ئێستادا بیریارێكیان نییه، به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێیان بگه‌یه‌نێت، بۆیه ره‌خنه‌گرتنی له‌عه‌قڵا ره‌خنه‌گرتن بوو له‌فه‌لسه‌فه، ره‌خنه‌گرتن بوو له (داروین) كه‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه ته‌ماشاده‌كرا، بۆیه گه‌ر به‌لای داروینه‌وه ململانێیه‌ك هه‌بێت له‌پێناو ژیاندا، ئه‌وا (نیتچه) ئه‌و ململانێیه به‌ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ناوده‌بات، ململانێیه‌ك به‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌هێزه‌كان كۆتایی دێت، بۆیه وای ده‌بینێ (داروین) چه‌مكی عه‌قڵی به‌ته‌واوی بیرچۆته‌وه.
ئه‌و ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌ی نیتشه خوازیاری بوو كه‌له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی بوونی نه‌بوو، دواجار ئه‌و ده‌قه ته‌نیا خۆی هێنایه‌بوون، ئه‌وه‌ش ئه‌و تێگه‌یشتنه فه‌لسه‌فیه‌یه كه(دۆلۆز) له‌هه‌موو فه‌یله‌سووفه‌كانیتر لای (نیتچه) هه‌ستی پێده‌كات. ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی نیتچه‌ی كردووه به‌پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مك‌و به‌ها كه(كانت) نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات، كاتێ (نیتچه) هه‌ڵساوه به‌و پرۆژه‌یه كه‌ته‌نیا زه‌مینه‌یه‌ك له‌ئارادا بووه بێئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و گوتارێكی جیاوازی بنیاتنا، گوتارێك به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی (دۆلۆز) نه‌ك ته‌نیا ماهیه‌تی ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كانی تریشدا بچینه‌وه، چونكه توانی له‌و رێگه‌یه‌وه گفتوگۆی پرسیاری تازه‌گه‌ری بكات لای (فۆكۆ)، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیدا (فۆكۆ)ش وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی جیاواز بخوێنێته‌وه كه‌به‌رهه‌می ره‌خنه‌ی نیتچه‌یه، له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی چه‌مكی (هێز) به(ده‌سه‌ڵات)، پرۆژه فۆكۆییه‌كه‌شی ناونا (ده‌سه‌ڵات‌و مه‌عریفه.. ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی فۆكۆ) كه‌ئه‌وه‌شیان ئێستا دێینه سه‌ری,ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ناوبردنه دولوز ییه‌كه,كه فۆكۆی به‌فه‌یله‌سوفی سه‌ده ناوبرد.
“5”
ده‌ق به‌دوای پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌چێته پرۆژه‌ی ته‌واوكردن، كه‌جارێكیتر ده‌ست به‌نووسینه‌وه‌ی ده‌كرێت، تیایدا چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو، كه‌ده‌ق ئیشیپێكردووه، به‌وه‌ش خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌ستێ به‌قسه‌كردن له‌پێوه‌ندی ده‌لالی‌و ئاماژه‌ی زمانه‌وانی له‌نێو نووسیندا، به‌تایبه‌تی كاتێ ده‌مانه‌وێ روانینی فه‌یله‌سوف بۆ پرسیاری (فه‌لسه‌فه چییه؟) ده‌ربخه‌ین، چونكه ئه‌وه پرسیارێك نییه بۆ ناسینی فه‌لسه‌فه هێنده‌ی گه‌ڕانه به‌دوای میتۆد، فه‌یله‌سوف كاتێ ئه‌و پرسیاره ده‌كات، مه‌به‌ستی جۆری میتۆده نه‌ك گوتاری فه‌لسه‌فی، بێ بوونی میتۆد گوتار بوونی نییه، ئه‌وه میتۆده زه‌مینه بۆ پرسیار‌و بیركردنه‌وه ده‌خوڵقێنێت، میتۆده ده‌بێ به‌و رووبه‌ره بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بۆ پرسیاری فه‌لسه‌فه، كه‌بیركردنه‌وه به‌دوای میتۆد ده‌بێ به‌ته‌واوكه‌ری ئه‌و میكانیزمه بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر پرسیاره‌كه، كاتێ توانیمان له‌ناو میتۆد‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ستراتیژی باسه‌كه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، ئه‌وسا له‌ناو میتۆد له‌وه‌ش ده‌گه‌ین كه‌بیركردنه‌وه پرسیاره‌كه به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بات، میتۆد نایه‌ڵێ بیركردنه‌وه بچێته سه‌ر ئاراسته‌یتره‌وه، به‌ڵكو میتۆد واده‌كات بگاته جه‌وهه‌ری پرسیاره‌كه، بۆیه میتۆد رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێ بۆ بیركردنه‌وه، نه‌بوونی هه‌ریه‌كێكیان خه‌وشێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌ویتریان، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن گوتار به‌ره‌و ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فی به‌رن، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سیستمه ده‌لالیه‌ی ده‌ق ئاشكرا ده‌كات، بۆیه (فۆكۆ) چه‌نده وه‌ك فه‌یله‌سوفێك روانینی نوێی به‌مێژوو به‌خشی، هێنده‌ش خوێندنه‌وه قووڵه‌كه‌ی (دۆلۆز) بوو چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كانی ده‌رخست، ئه‌وه‌بوو (ده‌سه‌ڵات/ مه‌عریفه)ی وه‌ك دوو چه‌مكی فۆكۆیی ده‌رخست، كه‌میكانیزمی گوتاره فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌تی، گوتارێك ئه‌و له‌چه‌مكه‌كانی نه‌ده‌دوا، هێنده‌ی فكره‌كانی ده‌خسته‌كار‌و ئیشی پێده‌كردن، به‌ڵام ئه‌وه (دۆلۆز) بوو تیۆریزه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی ده‌كردو فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هێنایه ناو دواندنی فه‌لسه‌فی‌و ره‌خنه‌یی، به‌وه‌ی فۆكۆ هه‌وڵیداوه مه‌عریفه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ركیۆلۆژیاوه بخاته‌وه نێو پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز، كه‌سڵا له‌هیچ ده‌ره‌نجامێك نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو پرسیاری نوێ له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییانه كه‌شف بكات، ئه‌و كاره‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك بیخه‌نه ژێر ره‌خنه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندین تۆمه‌تیشیان دایه پاڵییه‌وه، سه‌یرترینیشیان ئه‌وه‌بوو كتێبه ناوازه‌كه‌ی (وشه‌كان‌و شته‌كان) به‌كتێبه‌كه‌ی هیتله‌ر شوبهێنرا، ئه‌وه‌ی توانی كۆتایی به‌و تۆمه‌ت‌و سه‌رزه‌نشت كردنانه بێنێت‌و ره‌خنه‌كانی بگوازێته‌وه ناو چه‌مك‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ده‌ق (دۆلۆز) بوو، دوای نووسینی پرۆژه ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ده‌بێ فۆكۆ ده‌یالۆگی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و سه‌رنجه‌ش بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی به‌رچاو وتار‌و كتێبی له‌باره‌وه بنووسن.
جیاوازی فۆكۆ له‌گه‌ڵا فه‌یله‌سوفه‌كانیتر له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وان ویستویانه بۆ قسه‌كردن له‌مۆدێرنه له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن، له‌ساته‌وه‌ختی كه‌تیایدا بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌نووسن، هه‌رچی (فۆكۆ)یه بۆ قسه‌كردن له‌مۆدێرنه پشت به‌ڕاڤه‌كردنه كلاسیكییه‌كان ده‌به‌ستێت، یاخود به‌ره‌و رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه (مێژووی شێتی له‌سه‌رده‌می كلاسیك‌دا)و (چاودێر‌و سزا) دوو نمونه‌ی دیاری كاركردنیه‌تی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پشت به‌ستنه‌ی به‌ڕابردوو بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی زۆركه‌س، به‌ڵام دواتر له‌كتێبی (ئه‌ركیۆلۆژیای مه‌عریفه) به‌قووڵی له‌و چه‌مكه مێژووییه نزیكمان ده‌كاته‌وه، فۆكۆ بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مه‌عریفه مێژووی وه‌ك ئه‌و كایه سه‌ربه‌خۆیه سه‌یرده‌كرد، رسته‌كان له‌بڕی ئه‌وه‌ی به‌ڕابردوویه‌ك ئاشنامان بكه‌ن، ئه‌و رابردووه‌ی به‌چه‌نده‌ها به‌شی جیاواز‌و لێكترازاو ده‌بینی، هه‌ر رسته‌یه‌ك ته‌واوكه‌ری رسته‌كه‌یتر نییه، به‌ڵكو ئه‌و رسته‌یه له‌توانایدایه ئه‌ویدی به‌درۆبخاته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی رسته‌ی پێشوو بدات، مه‌به‌ست له‌و كاره فره ته‌ئویل به‌خشین بوو به‌مێژوو، بۆئه‌وه‌ی مێژوو وه‌ك كاییه‌كی وه‌ستاو سه‌یرنه‌كرێت، به‌ڵكو بینینمان بۆ مێژوو زه‌وییه‌كی نه‌كێڵدراوبێت، فۆكۆ له‌به‌رده‌م مێژوو خۆی له‌ناو زه‌مینه‌یه‌ك ده‌دۆزییه‌وه، كه‌ئه‌وه فه‌یله‌سوفه ده‌توانێ فرمان به‌و زه‌مینه‌یه بكات‌و مانای پێ ببه‌خشێت، نه‌وه‌كو زه‌مینه مێژووییه‌كه فرمان به‌فه‌یله‌سوف بكات، چونكه ئه‌و كاته ملكه‌چی مه‌عریفه‌یه‌كی كۆن ده‌بین، فۆكۆ به‌و كاره‌ی واسه‌یری مه‌عریفه‌ی مێژوویی ده‌كرد، كه‌ژێرخانێكه بۆ ده‌ستكه‌وتنی مه‌عریفه، چونكه مه‌عریفه‌ی مێژوویی مه‌عریفه‌یه‌كی ناوازه نه‌بوو، تاوه‌كو پێویستی به‌بوونی نوێ نه‌بێت، كاتێ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی (بییر ریڤێر) كاری كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانباری نه‌بوو بۆ كه‌سێك كه‌تاوانی كوشتنی (دایك، خوشك‌و برا)كه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه، به‌ڵكو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌روازه بوو بۆ قسه‌كردنی له‌مێژووی تاوان‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌له‌پشت كوشتن خۆیان حه‌شارداوه، ئه‌و خوێندنه‌وه ئه‌ركیۆلۆژییه بوو بۆ مێژوو وایكرد دۆلۆز ئیشكردنی فۆكۆ به‌وه ناونه‌بات، كه‌له‌ناو مێژوو مه‌عریفه به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵكو مه‌عریفه‌ی مێژوویی مه‌عریفه‌یه‌كی گوماناویه مه‌عریفه‌كه مێژووی گوتار تیایدا نادیاره، فۆكۆ مێژووی گوتاری بۆ قۆناغێكی نوێ هێنا، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه خاوه‌ن بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و هه‌ڵگری گوتاری تایبه‌تی خۆیه‌تی، گوتارێك ده‌سته‌واژه ئاماژه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، كاتێ ده‌سته‌واژه توانیی ئاماژه‌ی فه‌لسه‌فیمان پێببه‌خشێت، ئه‌وكات فه‌لسه‌فه‌ش به‌و چالاكییه عه‌قڵییه ناوده‌به‌ین، كه‌له‌بزاوتێكی به‌رده‌وامدا بۆ مانای نادیار، ئه‌وه‌ش ئه‌ركیۆلۆژیا ده‌كات به‌چه‌مكێك كه‌له‌مانا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی به‌تاڵا ده‌كرێته‌وه‌و (فۆكۆ) بارگاوی ده‌كاته‌وه به‌مانای نوێ له‌خوڵقاندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه‌وه بۆ چه‌مكی فه‌لسه‌فی، كه‌وابێت (داهێنانی عه‌قڵی مرۆیی، سه‌ره‌تاكانی هه‌رچۆنێك بێت، ده‌بێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی بۆ بكرێت نه‌ك ده‌روونی)(27).
ده‌سته‌واژه كاتێ توانای ته‌ئویلكردنی هه‌یه، پێوه‌ندی به‌ئاماده‌نه‌بوونی شوناسه‌وه هه‌یه، چونكه شوناسێكی نییه تاوه‌كو ته‌ئویل نه‌كرێت، لێره‌وه فۆكۆ، ده‌یه‌وێ شوناس به‌ده‌سته‌واژه‌كان ببه‌خشێت، ئه‌وه ته‌ئویله شوناسیان پێده‌دات، نه‌ك چه‌قبه‌ستن له‌ناو مانا وه‌ستاوه‌كانی رابردوو، بۆیه ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌كانن له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كان توانای هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و مه‌عریفه‌ییه‌یان هه‌یه، نه‌ك سه‌یركردنه‌وه‌ی گرفت‌و رسته‌كان، بۆیه فۆكۆ له‌كاركردنی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ستبه‌رداری دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی مێژوونووسان بووه، بۆ ئه‌وه‌ش (وازی هێنا له‌زنجیره‌ی ئاسۆیی بۆ كێشه‌كان، كه‌به‌جۆرێك به‌ره‌و رێكخستنه‌وه‌یه‌كی ده‌برد كه‌وای لێبكات به‌دوای یه‌كتردا بێن، هه‌روه‌ها بۆ زنجیره ستونییه‌كان له‌ڕسته‌دا، وایده‌كرد هه‌موو رسته‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه وابێت وه‌ڵام بێت بۆ ئه‌ویتر)(28).
كاتێ (مه‌عریفه) وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ره‌كی كاركردن وه‌ربگرین، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت، ئه‌و چه‌مكه‌ش له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگری چه‌مكێكیتره كه(ده‌سه‌ڵات)ه، فۆكۆ وته‌نی مه‌عریفه ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م دێنێت، لای فۆكۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ته‌نیا دژی ئه‌و چه‌مكه بۆرژوازییه نییه, به‌ڵكو دژی ئه‌و چه‌مكه ماركسییه‌شه كه‌بۆ ده‌سه‌ڵات وێنای ده‌كات(29).
لای ئه‌و ده‌سه‌ڵات له‌ناو دامه‌زراوه مه‌عریفی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بوونی هه‌یه: (ماڵا، نه‌خۆشخانه، ده‌وڵه‌ت، كارگه، خوێندنگا‌و زیندان) هه‌ریه‌ك له‌و دامه‌زراوانه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته فۆكۆییه له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌تی بۆ چه‌مكی (هێز)ی نیتشه، ئه‌و چه‌مكه‌ی گۆڕیوه به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه قووڵه وه‌ستاوه، كه‌ونبوونی پێوه‌ندییه‌كانی هێز زه‌مینه بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌عریفه ده‌خوڵقێنێت، ده‌ركه‌وتنی مه‌عریفه‌ش ده‌ركه‌وتنی جۆرێكیدیكه‌ی ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاتێك له‌نێو دامه‌زراوه‌كان پیاده‌ده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی زمانه، ده‌سه‌ڵاتێك له‌توانای گوتراو به‌رهه‌م دێت كه‌شوێنی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌عریفه ده‌كات به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش مادییانه‌یه، چونكه زمان بونێكی مادییه، ئه‌وه‌ش جیاوازبوونی شێوه‌ی مه‌عریفه‌یه له‌ده‌سه‌ڵات، بۆیه (فۆكۆ) ده‌سه‌ڵاتی به‌جۆره هێزێكی نه‌بینراو ناوبرد، هێزێك له‌ناو مه‌عریفه‌دا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، له‌ناو زماندا بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌شی ناونا (میكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات).
ده‌سه‌ڵات كرۆكی نییه كه‌خۆی بخاته‌ڕوو، به‌ڵكو له‌ناو پێوه‌ندی به‌دواداچووه‌كاندایه، كه‌كۆمه‌ڵه پێوه‌ندییه‌كی هێزه، به‌واتای ئه‌وه پۆلیسێك نییه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس ده‌كات، به‌ڵكو جۆری جل‌وبه‌رگه‌كه‌یه‌تی پێوه‌ندی خۆی ده‌كات به‌پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، پێوه‌ندییه‌ك سه‌رباز له‌ڕێگه‌ی (خوده)كه‌ی سه‌رییه‌وه هێزو ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات، نه‌ك بوونی ئه‌و له‌ناو سوپایه‌كدا، به‌ڵكو له‌وێوه كه‌پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌خۆی ده‌به‌خشێت، چه‌پاندنی سێكسی له‌ڕێگه‌ی هێزێكی تۆقێنه‌ره‌وه پیاده‌ناكرێت، به‌ڵكو زمان ده‌بێته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ده‌یچه‌پێنێ.
وه‌ك كاتێ دوو ده‌وڵه‌ت به‌نموونه دێنینه‌وه (ده‌وڵه‌تێكی تۆتالیتا‌ر) و (ده‌وڵه‌تێكی یاسایی) له‌جه‌وهه‌ردا هه‌ڵگری یه‌ك شێوه ده‌سه‌ڵاتن‌و جیاوازیان له‌به‌ڕێوه‌بردن نییه، هێنده نه‌بێ ئه‌ویتر له‌ژێر ناوی یاسا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات چه‌مكێكیتری پێده‌ده‌رێت، ته‌نانه‌ت لای مه‌عریفه‌ش شێوه‌كه‌ی گۆڕدراوه، لێره‌دا گه‌ر سه‌یری (زیندان‌و نه‌خۆشخانه) بكه‌ین، وه‌ك دوو (دامه‌زراو-شوێن) كه‌ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌مدێنن، ده‌سه‌ڵاتێك كه‌له‌و رووبه‌ره جوگرافییه، خوده تیا ئاخنراوه‌كانی تیاده‌بینین، (نه‌خۆش‌و گوناهبار) دوو تاوانن، ئه‌وان له‌ئێمه جیاده‌كه‌نه‌وه، له‌و شوێنه‌دا ده‌توانین بیانبینین.
ئه‌وان له‌جیهانی ئێمه جیاده‌كرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕنه‌وه ناوئێمه، بۆیه ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی مایه‌ی ره‌خنه‌لێگرتنی (فۆكۆ)یه، ئه‌گه‌ر گوڵه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه جیاده‌كرانه‌وه، له‌به‌ر مه‌ترسی تووشبوون، به‌ڵام خۆ شێتی نه‌خۆشییه‌ك نییه تا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێبكرێت كه‌تووشمان بێت، بۆیه كاتێ مۆدێرنه به‌گوناهبار سه‌یرده‌كات نه‌ك شێتی، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مۆدێرنه ویستوویه‌تی عه‌قڵا‌و شێتی له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكیتر بوو وایكرد، كه‌ده‌سه‌ڵات به‌په‌یوه‌ندی هێز ناوببات، چونكه ده‌سه‌ڵات به‌لایه‌وه نه‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته خۆی‌و نه‌شێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كانه، چونكه ده‌سه‌ڵات كاتێ ده‌بێته به‌رهه‌می پێوه‌ندییه‌كانی هێز، مه‌به‌ست له‌تاكه هێزێك نییه، به‌ڵكو هێز پێوه‌ندی به‌هێزه‌كانی تره‌وه هه‌یه، پێوه‌ندی بوون به‌هێزه‌كانی تر ده‌سه‌ڵات ده‌خوڵقێنن، بۆیه ئه‌وه جۆری پێوه‌ندییه‌كان نین ده‌سه‌ڵات ده‌خوڵقێنن، به‌ڵكو پێوه‌ندی هێزه‌كانه، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان بۆ ده‌سه‌ڵات نموونه‌ی دیاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
بۆیه پرسیاری (ده‌سه‌ڵات چییه!؟) پرسیارێكه بۆ نزیكبوونه‌وه‌و لێحاڵیبوون نییه بۆ ئه‌و وێنه تۆقێنه‌رو توندوتیژه‌ی كه‌بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌مانه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات براكسیسه له‌ناو كایه‌كان، لای فۆكۆ (نه‌خۆشخانه، كارگه‌و خوێندنگا) هه‌ر له‌شێوه‌ی (زیندان) ده‌چن، چونكه پێوه‌ندییه‌كانی هێز له‌هه‌ریه‌ك له‌و دامه‌زراوانه به‌هه‌مان سیستمی جوڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه (به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا)و (به‌ڕێوه‌به‌ری زیندان) وه‌ك یه‌ك موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، پێوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌شوێن، دواتر به‌خوێندكاران یان زیندانییه‌كان یه‌ك شێوه پێوه‌ندی هێزن كه‌ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م دێنێت، كه‌وابێ بابپرسین (چۆن سه‌یری ده‌سه‌ڵات بكه‌ین!؟)
سه‌یركردنمان بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیه‌تی نه‌ك له‌ڕێگه‌ی شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆیه سه‌یركردنمان بۆ ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵه پێوه‌ندییه‌كه ده‌وڵه‌ت گریمانه‌ی ده‌كات، وه‌ك چۆن ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی هێز له‌ناو دامه‌زراوه‌كان ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست دێنن، ته‌نیا بوونی شوێنه‌كه نییه بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو هێزی هه‌ریه‌ك له(زمان، كار‌و ژیان)ه، له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ مێژووی خۆیان وه‌ده‌ست دێنن، دواتر مرۆڤ ئه‌و مێژووه ده‌خاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، به‌وه‌ش خود ده‌بێ به‌ته‌ئویلكارێك كه‌مێژووی ئه‌وسێ هێزه بۆ خۆی ته‌ئویل ده‌كات، بۆیه پرۆسه‌ی ته‌ئویل لای خود، پرۆسه‌یه‌كه چه‌نده هرمنیۆتیكای هێزه، هێنده‌ش ته‌ئویل جیاوازی فۆكۆ له(هایدگه‌ر‌و میرلۆپۆنتی) ده‌ستنیشان ده‌كات, دژی ئه‌و دیدگا فه‌لسه‌فییه‌ی (هایدگه‌ر) وه‌ستایه‌وه، كه‌یۆنانییه‌كان له‌ڕێگه‌ی داستانه مێژووییه‌كان بوونیان ئاشكراكردبێت، فۆكۆ ره‌خنه له‌و بۆچوونه ده‌گرێت، نه‌ك هه‌ر وانییه شتێكیان بۆ بوون ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵكو واسه‌یری ده‌كرد كه‌یۆنانییه‌كان نه‌یانتوانیوه ساكارترین كرانه‌وه له‌ناو داستانه مێژووییه‌كان بكه‌نه‌وه، ره‌خنه‌ی له‌و بڕوایه‌ی (میرلۆپۆنتی) گرت له‌باره‌ی (دیدگا/ ئاخاوتن)، به‌وه‌ی خود هیچ پێوه‌ندییه‌كی هه‌بێت له‌نێوانیان، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌و نێوه‌نده‌شدا كردی ئه‌وه‌بوو (كاتێ فینۆمینۆلۆژیای سه‌راوژێر كرد بۆ ئه‌بستمۆلۆژیا، به‌ڵام مرۆڤ ئه‌و شته نابینێ كه‌قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كات‌و قسه‌ش له‌وه‌ناكات كه‌ده‌یبنێت)(30).
دۆلۆز سه‌باره‌ت به‌پرسیاری فۆكۆ له‌باره‌ی (خود)ه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ی له‌سه‌ر توانا‌و ئیراده‌ی خود قسه‌ده‌كات، پرسیارێكه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ پرسیاری (كانت)، پرسیاری خۆناسین (ئێمه كێین له‌و ساته‌وه‌خته له‌مێژوودا؟!) ئه‌و پرسیاره‌ش لای فۆكۆ سێ ره‌هه‌ندی ئه‌نتۆلۆژی ده‌خوڵقێنن ئه‌وانیش دواجار ده‌بنه‌وه چه‌مكی سه‌ره‌كی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی (ده‌سه‌ڵات، مه‌عریفه‌و خود)، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك فه‌یله‌سوفێك بتوانێ وه‌ڵام به‌و پرسیارانه بداته‌وه، كه‌له‌باره‌ی ئه‌و وه‌ك كائینێكی فه‌لسه‌فی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه پرسیاری (ده‌توانم چی بكه‌م؟ چی ئه‌زانم؟ چیم پێده‌كرێ) ئه‌و پرسیاره‌ی فۆكۆ له‌ناو ره‌هه‌نده ئه‌نتۆلۆژییه‌كان ده‌یه‌وێ بیركردنه‌وه بیگه‌یه‌نێت به‌مانا شاراوه‌كان. گه‌یشتن به‌و رووبه‌ره شاراوه‌یه به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه (مانای گشتی بۆ وشه‌ی بیركردنه‌وه رێكخستنی ئاژاوه فكرییه‌كانمان‌و ئه‌زموونه‌كانمانه)(31).
به‌واتای بیركردنه‌وه له‌ناو ئاژاوه‌ی فكری‌و ئه‌زموونیدا ده‌ژی، بۆیه پێویستی به‌ڕێكخه‌ر هه‌یه، له‌نێوان خود‌و شته‌كان، به‌هه‌مان مانا كاتێ ئه‌ركیۆلۆژیا ده‌یه‌وێ (مه‌عریفه‌ی نه‌ستی) به‌زانسته مرۆییه‌كان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش بۆخۆی ره‌خنه‌یه له‌و زانسته، خوڵقاندنی زمانێكی نوێیه، مه‌عریفه له‌زمانێكی ئاشكرا ده‌گۆڕێ، بۆ زمانێكی نائاشكرا، بۆیه مه‌عریفه‌ی نوێ (نه‌ستی) ده‌بێ به‌زمانی نه‌ستی، ئه‌وه‌ش خۆنزیككردنه‌وه نییه له‌مه‌عریفه، هێنده‌ی هه‌وڵێكی پراكتیكیانه‌ی میتۆدییه له‌بواری مه‌عریفه‌دا، پیاچوونه‌وه‌یه به‌پرسیاری فه‌لسه‌فه، به‌لای (فۆكۆ)وه فه‌لسه‌فه چیتر به‌و جۆره پێناس ناكرێت كه(سارته‌ر)و (میرلۆپۆنتی) ده‌یانویست ماناكانی (ژیان، ئازادی، مردن، سێكس‌و بوون) بكه‌ن به‌پرسیاری سه‌ره‌كی، به‌ڵكو پێویسته فه‌لسه‌فه له‌ناو بواری مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ربكه‌وێت‌و (ئه‌فسانه)و (مێژووی ئایینه‌كان) به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بایه‌خ پێبدات.
مه‌به‌ستی له‌مێژوو ده‌ستكه‌وتنی مه‌عریفه‌یه له‌چه‌شنی (مه‌عریفه‌ی نه‌ستی) كه‌پێشتر نه‌بینراوه، تیایدا قۆناغێك خاوه‌نی یه‌ك گوتاری فه‌لسه‌فی‌و تاكه فه‌یله‌سوفێك نه‌بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ده‌سكه‌وتنی نه‌زانراوه، دیدێكی فه‌لسه‌فی به‌خشینه به‌و مه‌عریفه‌یه، بۆیه كاتێ (كوشتنی مرۆڤ) وه‌ك پێشنیازێكی فه‌لسه‌فی ده‌خاته‌ناو پرۆژه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌ی نیتشه كه(كوشتنی یه‌زدان)ی خسته‌ڕوو، دیاره (فۆكۆ) به‌و پرۆسه‌ی كوشتنه، مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی دادوه‌ری نه‌بوو، به‌و ناوه‌ی بكوژی یه‌زدان كه‌مرۆڤه بیكوژێت، به‌ڵكو فۆكۆ ئه‌و سه‌رنجه ره‌خنه‌یه به‌وه ناوده‌بات (زانسته مرۆییه‌كان له‌ئێستادا له‌ئاسۆیه‌ك بڵاوده‌بنه‌وه كه‌نه‌زعه‌ی مرۆیی دانه‌خراوه یاخود ده‌ست نیشان كراوبێت، مرۆڤ له‌فه‌لسه‌فه‌دا ون ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك بابه‌تێك بۆ مه‌عریفه، به‌ڵكو وه‌ك خودێك كه‌چێژ وه‌رده‌گرێ له‌ئازادی‌و بوون، له‌و كاته‌شدا مرۆڤ وه‌ك خودێكی بكه‌ر، خودێكی بكه‌ر بۆ وشیاری‌و سه‌ربه‌ستی خۆی، ئه‌و له‌قووڵایی وێنه‌یه‌كی به‌رزی هه‌ڵواسراوه بۆ یه‌زدان، بۆیه مرۆڤی سه‌ده‌ی نۆزده، یه‌زدان له‌مرۆییه‌تی به‌رجه‌سته ببوو)(32).
له‌و قسه‌یه‌ی (فۆكۆ) ده‌گه‌ینه دوو ئه‌نجام، یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه‌كاتێ (نیتشه) مردنی یه‌زدانی راگه‌یاند وتی مرۆڤه‌كان كوشتیان، مه‌به‌ستی له‌كوشتنی مرۆڤی سه‌ده‌ی نوزده خۆی بوو، چونكه مرۆڤێك بوو، وێنه‌ی یه‌زدانی له‌ناو به‌رجه‌سته ببوو، ئه‌وه‌ش (كوشتنی مرۆڤ) له‌لای (فۆكۆ) له‌بری ئه‌وه‌ی بیكات به‌دژی، ده‌بێ به‌درێژه‌ی ئه‌و كوشتنه.
ئه‌نجامی دووه‌میش پێیبگه‌ین ئیشكالیه‌تی (فۆكۆ)یه له‌گه‌ڵا فه‌لسه‌فه، كاتێ له‌و بڕوایه‌دایه مرۆڤ له‌ناو فه‌لسه‌فه ون ده‌بێت، بۆیه نه‌یده‌ویست خۆی وه‌ك فه‌یله‌سوفێك بناسرێ، به‌ڵكو وه‌ك مێژوونووسێك، مێژوونووسێك به‌دوای مه‌عریفه‌ی نه‌ستییه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت كاتێ قسه له(خود)یش ده‌كات، بۆ رابردوویه‌كی دوورتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین، كه(دۆلۆز) له‌ڕوانینی بۆ خود لای فۆكۆ (دیكارت) فه‌رامۆشده‌كات، ئه‌و فه‌رامۆشكردنه ده‌كرێ بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، فۆكۆ زیاتر له(هایدگه‌ر)و (میرلۆپۆنتی) ره‌خنه‌ی گرتووه، بۆیه دۆلۆز ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌رناگرێت خود لای هایدگه‌ر له‌كۆژیتۆ ناسراوه‌كه‌ی (دیكارت) وه‌رده‌گیرێت، له‌وێوه دۆلۆز له‌ته‌ئویلی (فۆكۆ)و جیاوازبوون له‌هایدگه‌ر سه‌یریده‌كات، نه‌ك بۆ كوژیتۆكه‌ی دیكارت.
(فۆكۆ) گریمانه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنێ بۆ ته‌ئویل (من هه‌ڵه‌ده‌كه‌م، كه‌واته من هه‌م) خود ده‌خاته نێو گریمانی هه‌ڵه‌كردنه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌له‌وێ له‌ئه‌نتۆلۆژیای خود دڵنیاده‌بین كاتێ هه‌ڵه‌ده‌كات، نه‌ك بیربكاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ركیۆلۆژیای مێژوو به‌به‌رهه‌می بیركردنه‌وه بناسین دواجار ده‌كرێ ته‌ئویلی فۆكۆ بێت بۆ مێژوو، بۆیه (بیركردنه‌وه)ی دیكارت ده‌گۆڕێ به(هه‌ڵه‌كردن)، به‌مانای (بیركردنه‌وه‌ی خود) ده‌باته‌نێو (هه‌ڵه‌كردنی خود)، بۆیه فه‌رامۆشكردنی لای (دۆلۆز) ئه‌و زه‌مینه فه‌لسه‌فییه ده‌سڕێته‌وه كه‌فۆكۆ (دیكارت) به‌زه‌مینه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌بینێت، وه‌ك چۆن لای (هیگڵا) ده‌بێ به‌شوێنی (مه‌عریفه، خود، ئاكار) به‌واتای پرسیاری هیگڵا له‌هه‌ریه‌ك له‌وسێ چه‌مكه، به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌تی بۆ دیكارت، لای (نیتشه) ته‌واو ئه‌و چه‌مكه گۆڕانی به‌سه‌ردادێت، كه‌ده‌بێ به‌دوای خودێكی سوپه‌رمانی بگه‌ڕێت، خودێك بێت تواناكانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌رخستنی بوونی، به‌واتای نیتشه به‌دوای كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز ده‌گه‌ڕێت، نه‌هات خود له‌مردنی یه‌زدان وریابكاته‌وه، به‌ڵكو له‌دوای ئه‌و مردنه‌وه ده‌یه‌وێ خه‌ونی گۆڕان دروستبكات.
لای نیتشه مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی یه‌زدانی كوشت، تواناكانی خۆشی دۆڕاند، به‌واتای به‌و كوشتنه تواناكانی له‌ده‌ست ده‌رچوو، ده‌بێ به‌دوای وزه‌یه‌كی ئه‌فسوناوی بگه‌ڕێت، كه‌ناوی سوپه‌رمانی لێده‌نێت، به‌واتای نیتشه بڕوای وانییه بیركردنه‌وه بتوانێ بوون بسه‌لمێنێ ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی به‌دوای خودێكیتر گه‌ڕا, بۆیه له‌و بڕوایه‌دا بوو (دیكارت هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرا بوو بۆ مرۆڤی خۆرئاوایی)(33).
به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌یه به‌دوای ئه‌و راستییه سه‌یرده‌كات، كه(دیكارت) شوێن‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی له‌ناو مۆدێرنه‌دا هه‌یه، دواتر هایدگه‌ر له‌ناو (وێنه‌ی دیكارتی) خود به‌ده‌سپێك بۆ كرانه‌وه‌و رزگاربوون ناوده‌بات، بۆیه كاتێ (فۆكۆ) ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت، ئه‌و ره‌خنه گرتنه به‌ته‌نیا ئاراسته‌ی ئه‌وی ناكات، به‌ڵكو گفتوگۆ ده‌خاته ناو ئه‌و فه‌زایه‌ی كه‌بیركردنه‌وه ده‌كاته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه، به‌واتای نایه‌وێت به‌ته‌نیا قسه له‌بۆچوونی (هایدگه‌ر)و (میرلۆپۆنتی) بكات، به‌ڵام دۆلۆز ئه‌و كاره‌ی فۆكۆ واده‌رده‌خات كه‌ڕه‌خنه‌یه له‌و دوانه، نه‌وه‌كو گفتوگۆیه‌كی فه‌لسه‌فی ره‌خنه‌یی بێت، كه‌له(دیكارت)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا دۆلۆز توانی ده‌رگایه‌ك بكاته‌وه له‌سه‌ر ده‌قی فۆكۆ كه‌له‌و كرانه‌وه‌یه دیالۆگی فه‌لسه‌فی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سوفه ده‌ستپێبكات، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژگارێك فۆكۆ (دۆلۆز)ی به‌وه ناوبرد كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه جێپه‌نجه‌ی ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وا (دۆلۆز چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی، له‌دیمانه‌یه‌كدا وتی: به‌لای منه‌وه فۆكۆ مه‌زنترین فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخه)(34)، مه‌به‌ستی دۆلۆز دانه‌وه‌ی قه‌رزێك نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌ده‌قه‌كانی گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م فه‌یله‌سوفێكی تیانییه له‌فۆكۆ مه‌زنتر بێت، بۆیه ناوی برد به‌فه‌یله‌سوفی سه‌ده.
“6”
تائه‌و شوێـنه‌ی ده‌گه‌ینه ئاستێك كه توانای په‌ڕینه‌وه بۆ ناو ده‌ق د‌رك پێ بكه‌ین، ئه‌وا پرسیاری چیه‌تی فه‌لسه‌فه لای دۆلۆز، پرسیارێكه ناتوانین رووی شاراوه‌ی نێو زمانی تیا ببینین، به‌ڵام كاتێ ئه‌و پرسیاره ئیدی ته‌نیا وه‌ك پرسیارێكی گشتی ئاراسته ناكرێت، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی ده‌قێك ده‌كرێته‌وه، ئیدی پرسیار ده‌بێ به‌شوێنگه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتن، ره‌خنه ده‌ستنیشانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه ده‌كات، كه‌توانی زمانی فه‌لسه‌فی ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ش زمانێكه بۆ خوڵقاندنی جیاوازیی زه‌مه‌نی‌و جیاوازیی ده‌ق، كه‌فه‌یله‌سوف تیایدا ده‌بێ به‌به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌قێكی نوێ، ده‌قێكی جیاواز كه‌مانا نه‌خوێنراوه‌كانی تیا ده‌خوێنرێته‌وه، كاتێك ئه‌و جیاوازیه بۆ خوێندنه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ نێو ده‌قێك كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری خاسیه‌تی له‌یه‌كچوو نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و ساته به‌رله‌وه‌ی پرسیار له‌چیه‌تی فه‌لسه‌فه بكرێت، ده‌بێ پرسیار ئاراسته‌ی جیاوازی بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك بێت، ئه‌وا چه‌مك له‌نێوان كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه‌كی جیاواز سه‌ر هه‌ڵده‌دات، بۆیه جیاوازیی فره‌ده‌نگیه‌كه له‌ناو چه‌مك، كه‌چه‌مكه‌كان له‌ناو تاكه سیستمێك كۆ ناكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر چه‌مكێك خاوه‌نی سیستمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و پارێزگاری لێده‌كات، هه‌ر كاتێك ویستی به‌شداریی له‌سیستمی چه‌مكێكی تر بكات، ئه‌و كات تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه نابێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه قوڵه له‌ده‌ق، ئه‌گه‌ر له‌ناو رووبه‌ری زمانی ده‌قه‌وه سه‌یری جیاوازی نه‌كرێت.
بۆیه بۆده‌رخستنی ئه‌و جیاوازییه، دۆلۆزهات له‌پاڵا كۆمه‌ڵه ئیشكردنێك له‌سه‌ر چه‌ندین ده‌قی جیاواز، دێته سه‌رده‌قی فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (برگسۆن) كه‌میتۆده فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌سه‌ر جیاوازی بنیاتنراوه، ئه‌و میتۆده‌ی ده‌بێته لانكه‌یه‌ك بۆ ئیشكردن‌و په‌یوه‌ندی كردن به‌چه‌مكه‌وه، به‌مانای میتۆد چه‌مكێك نییه چه‌مكه‌كانی تری تیا هاتبێته بوون، به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كه بۆ خوڵقاندن، بۆیه لێره‌دا پرسیار كردن له‌فه‌لسه‌فه ده‌بێ به‌پرسیاركردن له‌میتۆد، ئه‌و پرسیاره‌یه دواتر چه‌مكی تیابه‌رهه‌م دێت.
با خۆمان له‌و راستیه‌ش نه‌دزینه‌وه، كه‌ناكرێ فه‌لسه‌فه‌ی برگسۆن بخه‌ینه نێو رووبه‌ری چه‌مكه‌وه، به‌بێ دوان له‌ومیتۆده فه‌لسه‌فیه‌ی فه‌یله‌سوف پیاده‌ی ده‌كات، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی له‌و سێ چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌ی بێینه قسه‌كردن، ده‌بێ هه‌وڵی ناسینی میتۆده‌كه‌ی بده‌ین، كه(هه‌سته‌وه‌ریی)ه له‌ئاسانترین پێناسدا ده‌ڵێین، هه‌سته‌وه‌ری بریتییه له(دیدێكی راسته‌وخۆ، هاوسۆزه، شتێكه زیاتر له‌غه‌ریزه ده‌چێ له‌وه‌ی له‌عه‌قڵ)(35) ئه‌گه‌رچی ئه‌و میتۆده یه‌كێك له‌چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كانی ده‌یهێنێته‌بوون، به‌ڵام دواتر به‌بێ ئه‌و میتۆده رێك وه‌ك ئه‌وه وایه (Plan)(36)و زه‌مینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیمان نه‌بێت، به‌ڵام پرۆژه‌وی خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكمان كردبێ به ستراتیژی پرسیار، كه‌ئه‌وه‌شیان ته‌نیا ده‌بێ به‌خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێك بۆیه ئه‌و میتۆده كه‌چه‌مكی (زه‌مه‌ن) بوونی كردووه به‌پێویستییه‌ك، كه له‌رووكه‌شدا شتێكی ئه‌وتۆیان له‌یه‌كتری جیاواز نییه، ئه‌وه‌ی توانای ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و جیاوازییه‌ی هه‌یه، ئه‌و مانا جیاوازه‌یه كه‌فه‌یله‌سوف له‌رووبه‌ری تیۆرییه‌وه ده‌یانگۆڕێت بۆ چه‌مك‌و میتۆد، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه‌میتۆد به‌لایه‌وه رۆڵی له‌ئه‌یستمۆلۆژیا كه‌متر نییه، وه‌ك ده‌بستیم سه‌یركردنی میتۆد وایكردووه چه‌مكه‌كانی (زه‌مه‌ن، یاده‌وه‌ریی، پاڵنه‌ره زیندووه‌كان) له‌میتۆد جیا بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌و جیاكردنه‌وه‌یه میتۆد وه‌ك كردارێكی ساكار ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا كردارێكه هه‌وڵی گۆڕینی هێز ده‌دات بۆ كردار، كه‌ئه‌وانه‌ش بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كات، ئه‌و پۆلین كردنه‌ش پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئاشكراكردن.
(گرفته‌كان‌و خوڵقاندنیان)و (جیاوازییه راسته‌قینه‌كان له‌سرووشتدا)و (هه‌ستكردن به‌زه‌مه‌نی راسته‌قینه)
ئه‌و پۆلینكاریه رۆڵ‌و وه‌زیفه‌ی میتۆد ده‌رده‌خات، به‌ئاراسته‌یه‌ك كه توانای فه‌لسه‌فی برگسۆنی تیا بناسرێت، چونكه له‌نێوان وه‌هم‌و راستیدا كۆمه‌ڵه گرفتێك سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، كه‌گرفته‌كان‌و چۆنیه‌تی خوڵقاندنیان له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات،كه‌له‌وێوه گرفته‌كه ده‌رده‌كه‌وێ‌و به‌ره‌وكام ئاراسته ده‌ڕوات، چونكه ناسینی ئاراسته‌ی گرفت، ده‌مانباته سه‌ركرداری دووه‌م، كه‌ئه‌گه‌ر گرفته‌كان له‌نێوان راستی‌و به‌وه‌هم كراویه‌تی، ئه‌وكاته‌ی گرفته راسته‌قینه‌كانمان دۆزییه‌وه، ئه‌وا كرده‌ی جیاوازییه راسته‌قینه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و جیاوازییه بیركردنه‌وه‌و پرسیاركردنه فه‌یله‌سووفی پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام گه‌یشتنێك ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌و دووحاڵه‌ته له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، نه‌وه‌كو رێگه‌ی خۆش كردبێت، بۆ ئیدراك كردن به‌زمه‌ن، ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته نێوكرداری سێیه‌م، كاتێ فه‌یله‌سوف زه‌مه‌نێكی راسته‌قینه د‌رك پێ ده‌كات، ئه‌وه‌ش چه‌نده ده‌بێته هۆی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی له‌سه‌ر چه‌مك هێنده‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان (هه‌سته‌وه‌ریی/ زه‌مه‌ن) ده‌بێ به‌په‌یوه‌ندیه‌كی جینالۆژیی، به‌ڵام دۆلۆز چه‌نده به‌وردی میتۆد له‌فه‌لسه‌فه‌ی برگسۆن ده‌خاته روو، دواتر ئه‌و میتۆده دانابرێت له‌میتۆدی ره‌خنه‌یی لای كانت، چونكه پێی وایه له‌جه‌وهه‌ردا بیرۆكه‌یه‌كه له‌كانته‌وه هه‌لێنجراوه، ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه له‌خۆمان بكه‌ین، چۆن بۆ كانت ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه چییه وا له دۆلۆزده‌كات به‌وی ببه‌ستێته‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی دروست‌و لۆژیكیانه بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزینه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا نه‌كه‌وینه سه‌ر باسی لابه‌لای تر، هێنانه‌وه‌ی وته‌یه‌ك خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه كه‌ده‌ڵێ؛ كانت بوو ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد، عه‌قڵا له‌قوڵی قوڵاییه‌وه هه‌ڵه‌كانی تیا له‌دایك نابێت، به‌ڵكو له‌ووه‌همانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی)(37) مه‌به‌ست له‌و وه‌همانه‌یه كه‌دێته نێو عه‌قڵه‌وه، ئه‌وه هه‌ڵه‌كردن نییه، به‌ڵكو وه‌همه ده‌بێ له‌عه‌قڵا جیا بكرێته‌وه.
له‌پاڵا ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كانت، به‌ڵام كاریگه‌ری دیكارت له‌سه‌ر برگسۆن به‌ته‌واوی فه‌رامۆش ده‌كات، كه‌ده‌كرێ ئه‌و فه‌رامۆش كردنه ببه‌سترێته‌وه به‌چه‌ندین گریمانه‌وه، له‌وانه دیكارت مادامه‌كی به‌لای دۆلۆزه‌وه یه‌كێكه له‌دوو گه‌مژه‌كه‌ی مۆدێرنه ئیدی فه‌رامۆش ده‌كرێت، له‌گریمانه‌یه‌كی تریش ده‌بێ بڵێین په‌یوه‌ندیی به‌جیاوازیی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی (عه‌قڵا/ رۆح)ی برگسۆن له (عه‌قڵا/جه‌سته)ی دیكارته‌وه هاتووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه (دیكارت له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه‌عه‌قڵا‌و جه‌سته‌ی سه‌رباری ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دوو جه‌وهه‌ری له‌یه‌ك نه‌چووی ته‌واو جیاواز ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یان هیچ بواری تیانییه كه‌كه‌ناڵی گه‌یاندن له‌نێوانیان، رێگه‌یه كه‌بۆ به‌ستنه‌وه‌یه‌كی ده‌ستنیشان كرا‌و، هه‌روه‌ك (برگسۆن)یش وایداده‌نێ یاده‌وه‌ری خاڵێكه له‌نێوان دووبوون، كه‌ناكرێ به‌هه‌مان رێگه پێوانه‌بكرێت(38).
ئه‌وه‌ش مانای وایه رۆح‌و جه‌سته‌وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵا عه‌قڵا جیاده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی لای برگسۆن ده‌بێته جیاكردنه‌وه‌ی عه‌قڵا‌و رۆح ئه‌وه یاده‌وه‌رییه،( له‌و بڕوایه‌دایه یاده‌وه‌ری هه‌موو ئه‌زموونه‌كان خه‌زن ده‌كات، هه‌رچه‌نده مرۆڤ ته‌نیا به‌شێكی به‌كاردێنێت)(39)، به‌كارهێنانی ئه‌و به‌شه ده‌بێته خاڵێك بۆ جیاكردنه‌وه، كه‌دواتر ئه‌وكاره‌ش گۆڕینی جه‌سته به‌رۆح به‌مانای ئیشكردنه‌وه‌و خولقاندنه‌وه‌یه‌كیتره بۆ چه‌مك كه‌تیایدا ویستوویه‌تی گه‌شه به‌چه‌مكه دیكارتییه‌كه بدات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بێت خۆ لادانی دۆلۆزه له‌وكاریگه‌رییه، كه‌ئاخۆ ئه‌وه‌نده به‌سه مادامه‌كی لای برگسۆن فله‌سه‌فه بریتی بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی هۆشیارانه بۆ ناواخنی هه‌سته‌وه‌ریی، ئیدی پێویست به‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه نه‌كات؟
ئه‌وه‌یان به‌پرسیارێك ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پرسیارێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پێمان بڵێت كه‌له‌دووتوێی میتۆده‌وه پێویست به‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه نه‌كات، چونكه درێژبوونه‌وه‌یه‌كه، درێژبوونه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی شوێن، نه‌وه‌كو خه‌سڵه‌تێكی زه‌مه‌نی بێت، خه‌سڵه‌تی زه‌مه‌نی به‌رده‌وام بوونه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بوایه چونكه یه‌كێكه له‌سێ چه‌مكه‌كه ده‌كرا بۆی بگه‌ڕابوایه‌وه، جگه له‌وه پێویسته ئه‌و تێبینه میتۆدیه‌ش بخه‌ینه‌سه‌ر بۆچوونه‌كانمان، كه‌جیاوازیی سروشتی له‌زه‌مه‌ندا له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه‌ده‌بێ به‌رده‌وام له‌زه‌مه‌نی ئێستادا بڵێین (ده‌بوو) ئه‌وه كردارێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گۆڕان له‌ناو ئه‌و زه‌مه‌نه بنیات بنرێت، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌گرانه‌یه له‌زه‌مه‌ن، وه‌ك چۆن له‌زه‌مه‌نی رابردوودا (ده‌كرا) وێنه‌یه‌كی ئه‌به‌دیی بۆ رابردوو ده‌كێشێ، ده‌كرا به مانای هه‌ڵه‌كردنی رابردووه، بۆیه (ده‌بوو، ده‌كرا) دوو گریمانه‌ی زه‌مه‌نین كه‌جیاوازیی نێو سروشت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
جیاوازییه‌ك نه‌ك له‌خه‌سڵه‌تی ده‌قیتر ناچێت، به‌ڵكو له‌نێوان زه‌مه‌نه‌كانیش ته‌واو جیاوازن، وه‌ك چۆن چه‌مكه‌كانیش هه‌ر به‌شدارییه‌ك له خه‌سڵه‌تی ئه‌ویدی بكه‌ن له‌سه‌ر قوربانیدان به‌وه‌زیفه‌ی چه‌مكه‌كه‌ی خۆی ته‌واو ده‌بێت.
بۆیه ئه‌و سێ چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌ی برگسۆن، چه‌نده په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واوكه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، هێنده‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌ناو میتۆددا ستراتیژی فه‌لسه‌فی تیاده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی زه‌مه‌ن ئێمه له‌باسێك نادوێین، كه‌هاودژ بێت بۆ میتۆد، به‌ڵكو ستراتیژی قسه‌كردن له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریی كۆده‌بێته‌وه، وه‌ك دۆلۆز ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، بێئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هیچ قورسیه‌ك بێته‌وه له‌نێوان به‌رده‌وامی‌و پچڕانی زه‌مه‌ن، به‌ڵكو به‌لایه‌وه بیركردنه‌وه له‌جیاوازییه‌كانی ناو سرووشت مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كییه.
كاتێ بیركردنه‌وه له‌جیاوازییه‌كان ببێ به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ساته به‌ته‌نیا زه‌مه‌نه‌كان نین توانای گه‌یاندنی ناو پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت،به‌ڵكو یاده‌وه‌ریی راسته‌وخۆ ده‌بێ به‌شداریی بكات له‌ته‌ك زه‌مه‌ندا، چونكه كۆی زه‌مه‌نه‌كانی رابردووی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و ئاگاییه زه‌مه‌نیه‌ی كردووه به‌ئاگاییه‌كی مێژوویی تیایدا برگسۆن به‌دوو رێگه خستویه‌تیه روو (پاراستنی رابردوو له‌ئێستاداو پێچانه‌وه‌ی به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی روون، له‌سه‌ر وێنه‌ی رابردوو له‌خۆی ده‌گرێت كه به‌هه‌ڵوه‌شاوه‌یی گه‌وره ببێت، وه‌یان به‌جۆریتر ده‌یبینێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كرداره‌وه جۆری به‌رده‌وامبوون ده‌گۆڕێت)(40) كه‌وابێ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر دابه‌شبوونی زه‌مه‌نه بۆ رابردوو له‌پاڵا ئێستا، كه‌دیاره چه‌مكی سێیه‌میش كه (پاڵنه‌ره زیندووه‌كان)ه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو جوله، (خاوبوون، گرژبوون)
خاوبوون سه‌ر له‌نوێ وردوخاش ده‌بێته‌وه بۆ ناو مادده، كه‌دیاره جوله‌ی دووه‌م ته‌واو جیاوازه، به‌مانای له‌نێوان دوو جوڵه‌دا دووجیاوازیی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینین، چونكه (گرژبوون) ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی (خاوبوون) سه‌ر له‌نوێ به‌ره‌و ناو زه‌مه‌ن سه‌رده‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه پاڵنه‌ره زیندووه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، جیاوازیی نێوان مادده‌وزه‌مه‌ن ده‌ربخه‌ن، رۆڵی سه‌ركیش نیشان بده‌ن، سه‌رباری ئه‌وه ئه‌و جیاوازییانه‌ی له‌ناو سرووشت زه‌مه‌ن ده‌یدۆزێته‌وه‌و یاده‌وریی به‌شدارییه هاوبه‌شییه‌كانی ئه‌و پله‌و ئاستانه‌ی كه‌ده‌كرێ له‌رووی كرداره‌وه پێی هه‌ڵبستێت، وا پاڵنه‌ری زیندوو ئه‌و كرده‌یه ئه‌كتیڤ ده‌كات‌و ئه‌و هێڵه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رسێ چه‌مكه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته‌وه، ئه‌و به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنه‌ی چه‌مك په‌یوه‌ندیه‌كه بۆ میتۆد تاوه‌كو توانی خولقاندنه‌وه‌ی (Plan)یتری هه‌بێت له‌ساته وه‌خت خولقاندنه‌وه‌و گۆڕان له‌ناوچه‌مكدا.
“7”
جیاوازیی بانگه‌وازێكی فه‌لسه‌فی نییه، به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌و پرسیاركردن ده‌یكه‌ن به‌ستراتیژێكی فه‌لسه‌فی، بێ ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووف بانگه‌شه‌ی بكات، به‌ڵكو ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌ق‌و پرسیاركردن له‌ماناكان، شوناسی فه‌یله‌سووفی جیاوازیی پێده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌ت بۆ فه‌یله‌سووفێكی وه‌ك دۆلۆز كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستی نه‌بووبێت له‌ناو گریمانه فه‌لسه‌فییه‌كان سه‌رسامیی خۆی نیشان بدات، هێنده‌ی ویستوویه‌تی هه‌ستی سه‌رسامی بگۆڕێت به‌پرسیار، ته‌نانه‌ت پرسیار له‌وه‌زیفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ش ده‌خاته‌وه نێو گومانه‌وه، بۆیه فه‌لسه‌فه به‌لایه‌وه ده‌بێت به‌خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك، بۆئه‌وه‌ی له‌چه‌مك تێبگه‌ین، پێویسته سه‌ره‌تا پرسیار له‌و دیده فه‌لسه‌فییه بكه‌ین؛ كه‌بۆچی فه‌لسه‌فه به‌خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك ناوده‌بات..؟ ئایا خوڵقاندنه‌وه دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان ناگه‌یه‌نێت..؟ ده‌بێت وه‌ڵاممان له‌به‌رامبه‌ر پرسیاری له‌م چه‌شنه چی بێت..؟ گومانمان نییه له‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره رووبه‌ڕووی هه‌ر خوێنه‌رێك ببێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و گومانه لای دروستبێت، پێویسته ئاماژه بۆ رۆڵی چه‌مك بكه‌ین، كه‌چه‌مك خاوه‌ن یه‌ك مانای نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵكو خاوه‌ن فره‌ماناییه، فره ماناییش رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێده‌دات وه‌زیفه‌ی فه‌لسه‌فه له لامان مانایه‌كی نه‌دۆزراوه‌ی پێ ببه‌خشرێت، مانایه‌ك له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بۆ چه‌مك‌و پرسیاركردن له‌و چه‌مكه، چه‌مكی نوێ ده‌خوڵقێنێت، ئه‌و خوڵقاندنه‌ش گۆڕین‌و ده‌ستكاریكردنی وه‌زیفه‌ی فه‌لسه‌فییه، هه‌ر له‌تێڕامانخوازیی ئه‌فلاتوون‌و بیركردنه‌وه لای دیكارت‌و تا به‌تیۆریی (به‌رده‌وامبوون)ـی هابرماس ده‌گات، ئه‌و گۆڕینه‌ش به‌تایبه‌ت له‌نێو چه‌مكه‌كانی نێو ده‌ق له‌نێو سیاقی مێژوویی ده‌قه‌كان ده‌رناهێنێت، به‌ڵكو چه‌مكه‌كان به‌ره‌و چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی ده‌بات كه‌ناویده‌نێ (Plan) كه‌لایه‌نگیریی ده‌كات بۆ گفتوگۆ‌و قسه‌كردن، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر ناكۆتاكانی چه‌مك ده‌كرێته‌وه نه‌ك دایبخات، ئه‌و كرانه‌وه‌یه واده‌كات ئاستی بیركردنه‌وه‌و تێڕامان‌و به‌رده‌وامبوون بگۆڕێت بۆ گفتوگۆكردنێكی كۆمه‌ڵی، یادی فه‌یله‌سووف ده‌هێنێته‌وه نێو یاده‌وه‌ریی گشتی، له‌نێو ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌وه گفتوگۆی تێدا ده‌كات، گفتوگۆیه‌ك چه‌نده چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كه له‌سیاقی مێژوویی‌و مانای ده‌ق دانابڕێت، هێنده‌ش گفتوگۆكه دابڕاو ناكات له‌زه‌مه‌نی هه‌نووكه‌یی، ئه‌وه‌یان رێك بۆ چه‌مكی (گرێی ئۆدیب) ده‌كرێت وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌ربگیرێت، كه‌ئه‌و چه‌مكه گۆڕان به‌ره‌و دۆخێكی جیاوازیی ده‌بات‌و ناویده‌نێت (ئه‌نتی ئۆدیب)، كه‌گرێ به‌دژ (ئه‌نتی) ده‌گۆڕێت، بۆیه چه‌مك ده‌بێت به‌سێنته‌رێك بۆ پێكگه‌یشتنی زه‌مه‌نه‌كان، تاوه‌كو له‌و به‌یه‌كگه‌یشتنه كولتورورببێت به‌زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ هه‌نووكه‌مان، كه‌فرۆید له‌تاوانی كوشتنی باوكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ مانایه‌كی تر، كه‌په‌یوه‌ندیی به‌فاشییه تازه‌كانه‌وه هه‌یه.
(Plan) چه‌نده چه‌مكێكی دۆلۆزییه كه‌زیاتر وه‌ك میكانیزمێكی فه‌لسه‌فی ده‌رده‌كه‌وێت بۆ جیاوازیی، به‌ڵام چه‌مكێكه چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كانی ناو ده‌ق پرسیاریان ئاراسته ده‌كاته‌وه‌و جیاوازیی خوێندنه‌وه‌ی تیادا ده‌رده‌خات، نابێت به‌سڕینه‌وه‌ی چه‌مك هێنده‌ی شوێنگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان پێده‌به‌خشێت، ده‌سه‌ڵات ئه‌و چه‌مكه فۆكۆییه، كه‌چه‌نده بۆ دۆلۆز هه‌وڵێكه بۆ ناسینی توانای ده‌ق‌و ستراتیژی فه‌لسه‌فی، دواتر ئه‌و ناسین‌و ستراتیژ‌و توانایه هه‌یبه‌ته‌كه‌ی بۆ چه‌مك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌مانای یه‌كێك له‌وه‌زیفه پۆزه‌تیڤه‌كانی (Plan)، ده‌رخستنی رۆڵی ئه‌فراندن‌و سه‌ربه‌خۆیی چه‌مكه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چه‌مكێكه بۆ په‌یوه‌ندیی گفتوگۆ‌و قسه‌كردنی كۆمه‌ڵی له‌ناو ده‌ق، به‌ڵام له‌ڕاستیدا “نه چه‌مكێكی فكرییه‌و نه‌بیركردنه‌وه‌یه تیایدا، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كه بۆ فیكر، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌فیكر به‌خۆی ده‌به‌خشێت، له‌سه‌ر ماهیه‌ت‌و به‌كارهێنان‌و ئاراسته‌ی ناو فیكر”(41).
ئه‌وه‌ش شتێ نه‌بوو زوو پێی بگات، به‌ڵكو كامڵبوونی پرۆژه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی بوو، كه له‌دوا كتێبی به‌ناوی (فه‌لسه‌فه چییه) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵا (فلیكس گوتاری) هاوڕێی پێیگه‌یشتن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی توانیی ئه‌وه‌ش بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ئه‌و چه‌مكه خاوه‌ن دوو رووشه، دووڕوویی له‌جۆری (مادیی/ رۆحی) ئه‌وانیش (فكریی/سروشتی)ـن، بۆیه به‌و كتێبه ئیدی پرۆژه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی گه‌یشته ئاستێك كه‌توانای قسه‌كردن تیایدا ئاخاوتن نییه له‌پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واو، به‌ڵكو دووانه له‌پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو، تیۆریزه‌كردنه بۆ پرۆژه ره‌خنه‌ییه‌كان، بۆیه پرسیاركردن له‌فه‌لسه‌فه، هێڵا كێشانه بۆ ئه‌زموونێكی سه‌ربه‌خۆ كه(جیاوازیی فه‌لسه‌فییه) چ
له‌ڕووی خوێندنه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌قی فه‌لسه‌فی‌و چ له‌تێگه‌یشتنی جیاوازیی بۆ فه‌لسه‌فه، ئه‌وه‌ش مانای وایه به‌نووسینی ئه‌و كتێبه هه‌ستده‌كات پرۆژه‌كه‌ی خۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، بۆیه بیرۆكه‌ی خۆكوشتن له‌لای سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا فه‌یله‌سووفێكی ترمان نه‌بێت جگه له(سوقرات) كه‌ڕه‌فتار‌و بیركردنه‌وه‌ی ناكۆكیی نه‌كه‌وێته نێوانی، ئه‌و هاوكۆكبوونه‌ش سووربوونی بووبێت له‌سه‌ر په‌یامه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی، كه به‌ژه‌هرخواردنی كۆتایی به‌ژیانی هات، ئه‌و ا (دۆلۆز)یش ده‌چێته ریزی ئه‌و تێڕوانینه، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی بۆ پرسیاری فه‌لسه‌فه.. خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك بێت، ئه‌و خوڵقاندنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌یاده‌وه‌ریی فه‌لسه‌فیی فه‌یله‌سووفه‌وه هه‌بێت، ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی ده‌یه‌وێت چه‌مك به‌مانای جیاواز بارگاوی بكاته‌وه، ئه‌وا دواساته‌كانی ژیان‌و كۆتاییهێنان به‌و ژیانه ده‌بێته‌وه به‌خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مك، چونكه دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌و په‌نابردنه به‌ر ئۆكسجینی ده‌ستكرد، له‌نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌كه‌ی تیایدا ده‌ژیا، خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش خۆكوشتنی (ئه‌مبدۆقلیس)ـی فه‌یله‌سووفی یۆنانیمان بیرده‌خاته‌وه، چونكه “فه‌یله‌سووفه یۆنانییه كه‌خۆی فڕێدایه نێودڵی بوركانی ئه‌تنا كه‌تێكه‌ڵا به هه‌ناویی زه‌وییه ئاگراوییه‌كه بوو، دۆلۆزیش خۆی فڕێدایه سه‌رشۆسته‌ی شه‌قام”(42)..
ئه‌وه‌ش دابڕاو نییه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ژینالۆژیی له‌نێوان دۆلۆز‌و نیچه. پێویستمان به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین، چونكه به‌دوای فه‌لسه‌فه‌ی وجوودییه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی (سارته‌ر)، نه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتن كه به‌نه‌وه‌ی (نیچه‌یی) ناسراون، ئه‌وانیش (دریدا، دۆلۆز، فۆكۆ)ـن، كه له‌ڕاستیدا ئه‌وان زیاتر نیچه‌یه‌كی هایدگه‌رین، چونكه پرۆسه ته‌ئویلكارییه‌كه‌ی هایدگه‌ر وایكرد بایه‌خی فه‌لسه‌فه‌ی نیچه لای ئه‌وان بێته‌وه نێو گفتوگۆكردن، پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كه له‌نێوان ئه‌و سێ فه‌یله‌سووفه هه‌ندێك بۆچوون ئه‌وانیش پۆلێنده‌كه‌ن بۆ دوو نه‌وه، ئه‌گه‌ر سارته‌ر كه‌وتبێته نێوان ئه‌و دوو نه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌لێنه هه‌ڵده‌قۆزنه‌وه‌و پێیان وایه ته‌نیا (دۆلۆز‌و گوتاری) سه‌ر به‌نه‌وه‌ی نیچه‌ن، هه‌ندێك سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی تر به‌نه‌وه‌ی سارته‌ریی ناوده‌به‌ن، دوو ناوی تریشیان ده‌خه‌نه پاڵا، به‌مانای (فۆكۆ، دریدا، ئاڵتۆسێر، لیوتار)..
ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه‌ئه‌وان كوڕی ئه‌و نه‌وه‌یه نین، به‌تایبه‌ت (فۆكۆ)و پێداگریی‌و ره‌خنه‌كانی له‌دژی سارته‌ر، وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و واقیعه‌ی كه‌ئه‌و دیارترین ده‌نگی نیچه‌ییه له‌فه‌لسه‌فه‌ی فه‌ره‌نسیدا، ده‌كرێت ئه‌و بۆچوونه بۆ دووانه‌كه‌ی دوایی راست بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانیتر، تاڕاده‌یه‌كی زۆر جێگای گومانكردنه.
خاڵێكی تری په‌یوه‌ندیی نێوان دۆلۆز‌و نیچه خاڵێكه ده‌كرێت له‌خۆكوشتنه‌كه‌ی نزیكمان بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نیچه سه‌رسامیی خۆی بۆ هۆلدرین ده‌رده‌بڕی، به‌تایبه‌ت بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ی به‌ناوی (ئه‌مبادۆقلیس) ئه‌وه‌ش قسه‌كردنی دۆلۆز له‌باره‌ی نیچه‌وه قووڵده‌كاته‌وه، نه‌ته‌نیا بۆ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌ره‌و تێگه‌یشتن‌و سه‌رسامبوونی له‌ناو عه‌قڵی فه‌لسه‌فیی نیچه‌ییدا، كه‌تاچه‌ند ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه مه‌رگی (ئه‌مبادۆقلیس) یانه مه‌رگێكی رێككه‌وت نییه بۆ ناونان، به‌ڵكو مه‌رگێكی ژینالۆژییه، ئه‌و مه‌رگه په‌یوه‌ندیی به‌و یاده‌وه‌رییه فه‌لسه‌فییه هه‌یه، كه‌ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه‌ی دۆلۆز ئاراسته‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی بكه‌ین، ده‌بێت بڵێین فه‌لسه‌فه خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكێكی ئه‌مبادۆقلیسیانه‌یه، كه‌خوڵقاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ش به‌خۆكوشتنی فه‌یله‌سووف كۆتاییدێت، بۆیه خۆكوشتن خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكێكی نێو یاده‌وه‌رییه، بارگاویكردنه‌وه‌ی چه‌مكی مردنی فه‌لسه‌فیه به‌مانای جیاوازه‌وه، ئه‌و خۆكوشتنه مردنی كرد به‌وه‌ڵامێكی تر بۆ پرسیاری فه‌لسه‌فی، كه‌چه‌مك به‌خشینه به‌ژیان، ئه‌و به‌و خۆكوشتنه‌ی هه‌وڵیدا دواساته‌كانی ژیان بكات به‌دڵنیاییه‌ك بۆ پرۆژه‌كه‌ی، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه‌دۆلۆز ته‌نیا وا سه‌یری فه‌لسه‌فه ده‌كات كه‌خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه.
ئه‌و چه‌مكه بارگاویكردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه بۆ كولتوروری ده‌ق، چه‌مك ته‌ئویلكردنه‌وه‌یه‌كی تری زمانی فه‌لسه‌فییه، چونكه چه‌مك به‌لایه‌وه خاوه‌ن گوتارێكی ناكۆكییه‌و خاوه‌ن گوتارێكی ره‌هایی نییه، بۆیه له‌پرسیار كردنه‌وه له‌ناو فه‌لسه‌فه به‌ره‌و گوتاره نادیاره‌كه‌ی ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای وانییه كه‌دابڕاوه له‌مانا بینراوه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و چه‌نده به‌رهه‌می ئه‌و عه‌قڵه پرسیارییه، به‌ڵام له‌هه‌ناوی ئه‌و كولتوروره فه‌لسه‌فییه هاتووه‌ته بوون، كه‌ئه‌وه‌ش خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی (دۆلۆز)ه به‌فه‌یله‌سووفه‌كانی تر، چونكه چه‌مك خاڵی ده‌ستپێكی فه‌لسه‌فه‌یه “دامه‌زراندن‌و زه‌مینه‌ی فه‌لسه‌فییه، به‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌كاتێ‌موحایه‌سه‌كردنی دۆزییه‌وه، كه‌شفی ئه‌وه ده‌كات كه‌فه‌یله‌سووف ره‌سمی ده‌كێشێت بۆ (Plan) بۆ موحایه‌سه، وێنه‌یه‌كیش بۆ فیكر داده‌نێت، كه‌بابه‌تێكی نوێیه بۆ كه‌ینوونه”(43)..
ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تر كاریگه‌ریی نیچه له‌سه‌ر عه‌قڵی فه‌لسه‌فی، وایكرد ره‌خنه‌كانی له‌مۆدێرنه ده‌ستنیشان بكات.
ته‌نانه‌ت پێی وایه نیچه به‌و ره‌خنه‌یه جیاوازیی فه‌لسه‌فیی نێوان زه‌مه‌نه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و بنه‌ما‌و زه‌مینه ره‌خنه‌ییه‌وه‌ش ره‌خنه له‌مۆدێرنه ده‌گرێت، ره‌خنه‌یه‌ك كه‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌قڵی مۆدێرنێته‌یه. ئه‌وه‌ش خاڵی نییه له‌پرۆژه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی، به‌ڵكو له‌پاڵا ئه‌وه‌دا ره‌خنه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت ئه‌و پرۆژه‌یه له‌وه‌همه‌كان جیابكاته‌وه، ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش دژایه‌تیكردنی وه‌همه‌كانی مۆدێرنه‌یه، كه‌بۆ ئه‌و وه‌همه‌ش به‌ره‌و مێژووی مۆدێرنه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مێژوویه‌ك كه به‌لای خۆی‌و گوتاری هاوڕێی وه‌ك له‌كتێبه‌كه‌یان ئاماژه‌یان بۆكردووه، ئه‌و مێژووه‌یان (كورتكردووه‌ته‌وه بۆ دوو دووگه‌مژه،گه‌مژه‌ی یه‌كه‌م دیكارته، كه‌وتی: من، به‌كۆجیتۆكه‌ی په‌ڕییه‌وه بۆ بوون، كه‌وابه‌سته‌یه به‌و پێشه‌كییه خودییانه‌یی كه‌ڕه‌سمی پلانه‌كان ده‌كێشێت، ئه‌و بیریارێكی تایبه‌تمه‌نده له‌به‌رامبه‌ر فكری گشتگیریی، سكۆلاریی، گه‌مژه‌ی دووه‌م گه‌مژه‌یی دیستۆیفسكییه، ئه‌ویش هه‌روا بیریارێكی تایبه‌تمه‌نده، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر یه‌كه‌م (ئه‌ویتر) كه‌خۆی به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌گه‌ڕا، ئه‌وه‌ی ده‌یویست حه‌قیقه‌ت له‌كڵێسا ئازاد بكات، نه‌یده‌ویست ته‌نیا بیر بكاته‌وه، ناگه‌ڕێت به‌دوای حه‌قیقه‌ت، ئه‌و بێهوده‌یی ده‌وێت)(44)..
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه كورتبكه‌ینه‌وه، ده‌ڵێین جیاوازیی نێوان دیكارت‌و دیستۆیفسكی، له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌میان ده‌یویست له‌گه‌ڵا بیركردنه‌وه، به‌شداریی خودی له‌ناو ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بكات، له‌ڕێگای ئازادكردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له‌كڵێسا، ئه‌وه‌ش له‌كۆجیتۆ ناسراوه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات،كه‌دواتر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یلای دۆلۆز به گه‌مژه‌یی ناو ده‌برێت هه‌رچی دیستۆیفسكییه ته‌نیا بیر ده‌كاته‌وه‌و له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش مه‌به‌ستی به‌شداریكردن نییه له‌گۆڕان، هێنده‌ی شه‌رعییه‌تدانه به‌دۆخێكی بێهوده‌یی.
لای دۆلۆز كۆجیتۆكه‌ی دیكارت وه‌ك چه‌مك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام چه‌مكێك ده‌چێته نێو (گریمانه) نه‌ك به‌وه‌ی مرۆڤ كائینێكی عاقڵه‌و به‌وه له‌ئاژه‌ڵا جیاده‌كرێته‌وه، كه‌منی عاقڵا به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه هه‌ڵده‌ستێت، یاخود رازیبوون به‌ناوبردنی (مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی عاقڵه) ئه‌و له‌ڕێگای ئه‌و گۆڕینه، ته‌واوی ئه‌و بنه‌ما كۆنكرێتییه‌ی خسته نێو گومانه‌وه، به‌گومانكردن له‌چه‌مك، مانای وانییه چه‌مكه دیكارتییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵكو كردارێك ده‌خاته نێوان چه‌مك‌و (Plan) به‌ر له‌چه‌مكبوون، كه‌ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌مان بۆكرد (گه‌مژه‌ییه) كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ناونیشانی رۆمانێكی دیستۆیفسكی وه‌رگیراوه، بۆچی ئه‌و كاره ده‌كات؟ چونكه ئه‌گه‌ر دیكارت بنه‌ما‌و زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ مۆدێرنه، زه‌مینه‌یه‌ك له‌و كۆجیتۆیه‌وه ده‌ستپێبكات، ئه‌وا زه‌مینه‌یه‌كی بێئاگایه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه منی بیركه‌ره‌وه له‌ئاژه‌ڵێكی عاقڵا بگۆڕێت بۆ بیركه‌ره‌وه‌یه‌ك كه‌وێنای چه‌مك ده‌كات، به‌واتایه‌كی تر، منی بیركه‌ره‌وه، به‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌ستبه‌رداری مه‌عریفه‌ی پێشینه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌عریفه‌ی به‌ر له‌بیركردنه‌وه، مه‌به‌ست له‌ساته‌وه‌ختی هاتنی كۆجیتۆكه‌ی دیكارته، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵێین دیكارت نه‌هات ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی پێشوو نه‌هێنێته نێو بیركردنه‌وه‌ی خود، به‌ڵكو هێنایه‌وه، به‌ڵام به‌بیانووی ئاژه‌ڵێكی عاقڵه‌وه، ئه‌وه‌ش قبووڵكردنی چه‌مكێكی پێش خۆی بوو، كه‌بێ كۆجیتۆكه‌ی دیكارتیش هه‌ر هه‌بوو، بۆیه ده‌بوو له‌گه‌ڵا خوڵقاندنی بیركردنه‌وه وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی، رووبه‌رێك بۆ كه‌سێتیی چه‌مك ده‌ستنیشان بكات، ئه‌و كه‌سێتییه ده‌بووه زه‌مینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی كه‌جیاوازیی فه‌لسه‌فیی دیكارت دیاربخات، ئه‌و كه‌سێتییه‌ی دۆلۆز به (گه‌مژه) ناویده‌بات‌و بۆ دوو شێوه له‌یه‌كیان جیاده‌كاته‌وه، به‌پێی تێگه‌یشتنی زه‌مه‌نی، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌و كه‌سێتییه ته‌نیا به‌ها بۆ عه‌قڵا داده‌نێت، ئه‌وا له‌ئێستادا به‌ها ده‌به‌خشێته قوربانییه‌كانی مێژوو، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه كه‌كه‌سێتیی چه‌مك له‌ناو هه‌موو چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی ئاماده‌یی هه‌یه، وه‌ك ده‌بینین لای ئه‌فلاتوون ئه‌و كه‌سێتییه سوقراته‌و، لای دیریدا ماركسه‌و لای دۆلۆز خۆی فۆكۆ كه‌سێتییه‌كی چه‌مكییه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێتییه‌ی دیكارت حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت‌و (ئه‌رستۆ)ی تیادا ناكاته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا دیكارت ده‌كاته قوربانییه‌كی نێو مێژوو، قوربانییه‌ك كه‌ده‌بوو به‌كۆجیتۆكه‌ی “له‌مه‌حاڵه‌وه به‌رزترین توانا بۆ فیكر دروست بكات”(45)..
لای دۆڵۆز ئه‌وه‌ش ته‌نیا ره‌خنه‌گرتن نییه له‌و مێژووه، به‌ڵكو ره‌خنه‌یه له‌ته‌واوی داكۆكیكارانی ئێستای مۆدێرنه، كه له‌ڕێگای تیۆریی (به‌رده‌وامبوون) ده‌یانه‌وێت مۆدێرنه به‌پرۆژه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی ته‌واو نه‌بوو ناوبه‌رن، لێره‌وه ئه‌وه به‌پێویست ده‌زانین بپرسین، بۆچی هابرماس له‌ڕێگای تیۆری به‌رده‌وامبوون كه له‌بنه‌ڕه‌تدا تیۆرێكی كانته، ناتوانێت درێژه به‌پرۆژه‌ی مۆدێرنه بدات..؟
پرسیاری له‌م چه‌شنه بۆ دۆلۆز پرسیاری به‌رده‌وامبوونی كولتوروری ده‌قه‌كان نییه، به‌ڵكو پرسیارێك ده‌بێت كه‌چه‌مكه بۆ گوتاری فه‌لسه‌فی پێویستیی به‌جیاوازییه، ئه‌م تیۆره نه‌ك ته‌نیا توانای هه‌ڵگرتنی جیاوازیی نییه، به‌ڵكو تیۆرێكه بوونه كولتوروریی وایكردووه نه‌چێته ناو په‌یوه‌ندیی دیاله‌كتیكی له‌گه‌ڵا ده‌قه‌كان، بۆیه لێره‌دا ده‌بێت د‌رك به‌و راستییه بكه‌ین كه‌گرفته‌كه له‌به‌كه‌م وه‌رگرتنی ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كان نییه، هێنده‌ی گرفتێكی فه‌لسه‌فییه رێگای ئه‌وه نادات به‌سه‌ر كولتوورێكی ره‌خنه‌ییدا بكرێته‌وه، ئه‌و جۆره داخرانه له‌ناو ده‌قدا پرۆژه‌یه‌كه دواجار به‌مه‌رگی فه‌لسه‌فه ده‌شكێته‌وه، بۆیه ئه‌و دژایه‌تیكردنه لای دۆلۆز به‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه كه”فه‌لسه‌فه هیچ دوا ئارامگه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون كه به‌هێز كارناكات، ته‌نیا له‌بواری بۆچوونه‌كان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خوڵقاندنی كۆمه‌ڵییه، نه‌وه‌ك له‌پێناو خوڵقاندنی چه‌مك بێت”(46)..
به‌مانای ئه‌و نایه‌وێت له‌پێناو چه‌مك دژایه‌تیی مۆدێرنه‌و مێژووه‌كه‌ی بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مۆدێرنه به‌ره‌و كۆتایی بوون ده‌بات، دید‌و بۆچوونه هاوبه‌شه كۆمه‌ڵییه‌كانه، ئه‌و دیده‌ی له‌ناو مۆدێرنه‌دا نائاماده‌یه، دیدێكه به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ره‌خنه‌وه جیاوازییه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات، جیاوازییه‌ك له‌ناو ئه‌و نه‌وه ره‌خنه‌ییه‌ی كه‌به‌پۆست مۆدێرنه‌كان ناسراون، جیاوازیی ده‌كه‌وێته نێوان خۆشیان، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆلۆز بۆ بنه‌چه‌كه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه به‌ره‌و لای نیچه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا یه‌كێك له‌هه‌ره هاوسه‌رده‌مییه‌كانی خۆی كه(فۆكۆ)یه، به‌ره‌و كانت ده‌یباته‌وه، كه‌دیاره ئه‌و دووانه‌ش سه‌ره‌تای ره‌خنه‌ی مۆدێرنه‌و پۆست مۆدێرنه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه(47)..
ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای ئه‌و پرسیاركردنه‌وه له‌ده‌قه‌كان ده‌توانرێت جیاوازییه فه‌لسه‌فییه‌كانی تێدا بدۆزرێته‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ش چه‌نده به‌وه‌ڵامی خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكمان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام دواتر تێده‌گه‌ین، ئه‌و پرسیاره له‌جه‌وهه‌ردا به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ئاراسته‌یه‌كی نوێیه بۆ جیاوازیی.
نیهاد جامی
په‌راوێزو سه‌رچاوه‌كان:
1- به‌لای (دۆلۆز) نووسین پرۆسه‌یه‌كه بۆ نه‌خوێنده‌واره‌كان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وانه‌ی خوێنده‌وارییان نییه، یان به‌لانی كه‌م ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ بمانخوێننه‌وه.
2- حوارات، جیل دولوز- كلیربارنی ترجمه (عبدالحی ازرقان)- (احمد العلمی) افریقیا الشرق 1999, ص67
3- هه‌مان سه‌رچاوه, ص78.
4- دڵه‌ڕاوكه‌ی مرۆڤ حاڵه‌تێكه له‌وێوه دروستده‌بێ، پرسیارێك به‌دوای فره‌چه‌مكی مانا ده‌گه‌ڕێت، ئاده‌م چه‌نده پێویستی به‌وه‌یه كه له‌به‌هه‌شت ده‌رنه‌كرێت‌و یه‌زدان قبوڵی بكات‌و دوای ده‌كردن پرسیاری (بۆچی له‌به‌هه‌شت ده‌ركراین؟) ببێ به‌و پرسیاره، له‌هه‌مان كاتدا پرسیارێكی تر هه‌یه، پرسیاری (من)ی ئاده‌مه له‌خۆم، كه‌بۆچی ئیراده‌ی ئه‌وه‌م نه‌بوو به‌قسه‌ی حه‌وانه‌كه‌م‌و سێوه‌كه نه‌خۆم!؟ ئه‌و پرسیار‌و گومانكردنه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه ده‌خوڵقێنێ، كه‌پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی (سپێنۆزا)یه
5- نقد النص, علی حرب, المركز الپقافی العربی- 1995, ص247
6- هه‌مان سه‌رچاوه, ص248
7- هه‌مان سه‌رچاوه, ص250
8- ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و بنه‌ما ره‌خنه‌ییانه‌ی (دۆلۆز)و (دیریدا)له‌یه‌ك نزیكده‌كاته‌وه، چونكه پێشتر (دریدا) له‌ڕێگه‌ی چه‌مكی (سێنتر الیزمی لۆگۆسی) ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌قڵانییه‌ت كرد، وه‌ك چۆن كاتێ (دۆلۆز) ده‌یه‌وێ له خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژوو، ئازادبێت له‌چه‌مكی (هیگلیو هایدگه‌ری)، ئه‌وه‌ش نزیكبوونه‌وه بوو له‌چه‌مكی (میتافیزیكیای ئاماده)ی (دیریدا)ه‌وه، له‌كاتێكدا له دوا كتێبی له‌گه‌ڵا (فلیكس گوتاری) نووسیویانه به‌ناوی (فه‌لسه‌فه چییه؟) كه‌ده‌بوو ئاماژه بۆ دیریدا بكه‌ن، كه‌چی پشتگوێی ده‌خه‌ن.
ئه‌و فه‌رامۆشكردنه ته‌نیا له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئێمه نییه بۆ ده‌قی ئه‌و دوو فه‌یله‌سووفه، به‌ڵكو لای بیریارێكی عه‌ره‌بی وه‌ك (علی حرب)یش بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی، كه‌له‌و هۆكاره بپرسێت كه (دۆلۆز) قسه له‌فه‌یله‌سووفه مه‌زنه‌كانی فه‌ره‌نسی ده‌كات، كه‌چی (دیریدا)له‌و قسه‌كردنه دوورده‌خاته‌وه.
9- نقد النص, ص252
10- فرۆید بڕوای وایه ئه‌و له‌ته‌ك (كۆپه‌ر نیكۆس و داروین) سێ زامی نه‌رسیسی ده‌خه‌نه كولتوروری خۆرئاوا .
11- ده‌روون شیكاری و پێڕه‌وی فرۆید جه‌ی . ئێف . دۆنسێڵ وه‌رگێڕانی (ئاوات ئه‌حمه‌د) سه‌رده‌م ژماره (9) ل155 .
12- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی (دۆلۆز) جیابكه‌یه‌نه‌وه له‌و گومانه هرمنیۆتیكیه‌ی (پۆل ریكۆر) كه‌گومانی فرۆیده له‌شیكاری, ئه‌گه‌ر چی دواجار له ته‌ئویل كردنه‌وه‌ی بۆ گومان ئه‌وه‌مان لابه‌جێ دێڵێت, كه ئه‌و گومانه پرۆسه‌یه‌كه بۆ كرانه‌وه‌ی زمان, ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌زۆر خاڵدا بۆ فرۆید له‌گه‌ڵ (لاكان) هاوڕابێت, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ وته ناسراوه‌كه‌ی (جاك لاكان) بگه‌ڕێینه‌وه (زمان وه‌ك نه‌ست بونیاندنراوه), ئه‌وه (ریكۆر) بڕوای وایه ئه‌گه‌ر (فرۆید) ره‌مزی خستنه ناو نه‌سته‌وه, مه‌به‌ستی له‌و كاره ئه‌وه بوو له‌فه‌زای نائاگایدا راڤه‌ی ره‌مز بكه‌ین, هه‌رچی (دۆلۆز)ه مه‌به‌ستی له‌و گومانكردنه, گومانكردنه له‌ته‌واوی ئه‌و تیۆره, چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌ست ره‌تده‌كاته‌وه .
13- حوارات / جیل دولوز- كلیر بارنی ترجمه (عبدالحی ازرقان)- (احمد العلمی), افریقا الشرق- 1999 / ص101 .
14- گرێی ئۆدیب / ئه‌ریك فرۆم :
وه‌رگێڕانی (ئازاد به‌رزنجی) سه‌رده‌م, ژماره (9) / ل182 – 184 .
15- هه‌مان سه‌رچاوه / ل185 .
16- جاك لاكان و اغوا‌و التحلیل النفسی, ترجمه (عبد المقصود عبد الكریم) المشروع القومی للترجمه 1999 / ص81 .
17- الفلسفه ترحال / عمر مهیبل :
نزوی / العدد (26) ابریل 2001 / ص28 .
18- قرا‌وه المعرفه / مایكل باین, ترجمه (دانا سردار) 2001 / ص189 .
19- هه‌مان سه‌چاوه / ل190
20- ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌به (ژیل دۆلۆز)ه وه ده‌ناسرێت وه‌رگێڕانی (ئاوات ئه‌حمه‌د) بوون ژماره (5)ل115.
21- نیتشه والفلسفه، جیل دولوز، ترجمه اسامه الحاج، المۆسسه الجامعیه للدراسات، بیروت، 1993، ص5.
22- لێره‌دا كاتێ قسه له‌چه‌مكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌قڵا ناكه‌ین، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له به‌شێكی تری ئه‌و كتێبه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه قسه‌مان كردووه، بڕوانه: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌قڵا‌و میتافیزیكیای فه‌لسه‌فه.
23- افول الاصنام، فریدریك نیتشه، ترجمه (حسان بورقیه) و(محمد الناجی)، افریقیا الشرق، 1996، ص24.
24- نیتشه والفلسفه، جیل دولوز، ترجمه اسامه الحاج، المۆسسه الجامعیه للدراسات، بیروت، 1998، ص11.
25- ماهی الفلسلفه، جیل دولوز، فلیكس غتاری، ترجمه مگاع صفدی، مركز الانما‌و القومی، بیروت، 1997، ص44.
26- افول الاصنام، فریدریك نیتشه، ترجمه (حسان بورقیه) و(محمد الناجی)، افریقیا الشرق، 1996، ص53.
27- مقال فی المنهج الفلسفی، ر.ج.كولنجوود، ترجمه ودراسه وتقدیم (فاگمه اسماعیل)، مراجعه (امام عبدالفتاح امام)، المجلس الاعلی للپقافه، 2001، ص22.
28- المعرفه والسلگه، جیل دولوز، ترجمه سالم یفوت، المركز الپقافی العربی، 1987، ص8.
29- ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌به‌شێكی دیاری شه‌ڕی نێوان سارته‌رو فۆكۆه‌وه هه‌یه، لای سارته‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی فۆكۆ ته‌واو مایه‌ی ره‌خنه‌لێگرتنه، چونكه به‌لایه‌وه كاتێ (مرۆڤ له‌ماركسیه‌ت دوور ده‌كه‌وێته‌وه مانای دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌تێگه‌یشتن بۆ په‌ڕینه‌وه) بڕوانه ده‌قی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی سارته‌ر: الحوار، المعركه (سارتر)، بیت الحكمه، عدد (1)، 1986، ص17.
30- المعرفه والسلگه، جیل دولوز، ترجمه سالم یفوت، المركز الپقافی العربی، 1987، ص118.
31- حفریات المعرفه، بییر بورجلان، ترجمه مصگفی كمال، بیت الحكمه، عدد (1)، السنه الاولی 1986، ص27.
32- الحوار، المعركه (فوكو)، ترجمه مصگفی كمال، هـ. س. پ، ص20.
33- فوكو قارئاً لدیكارت، محسن صخری، مركز الانما‌و الحچاری، حلب، 1997، ص42.
34- ئه‌و شاره‌ی لێی له‌دایكبووم، دیدیار ئیربۆن، وه‌رگێڕانی ئاوات ئه‌حمه‌د، سه‌رده‌م، ژماره (9)، ل16.
35- تاریخ الفلسفه الحدیپه/ ولیم كلی رایت, ترجمه (محمود سید احمد) المجلس الاعلی للپقافه 2001-ص518
36- نووسینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه دۆلۆزییه وه‌ك خۆی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌له‌زمانی كوردیدا وشه‌یه‌كمان نییه ده‌قاوده‌ق ئه‌ومانایه بگه‌یه‌نێ، بۆیه نه‌مانویستووه وشه‌ی تری بۆ دابتاشین‌و نووسینه‌وه‌ی وه‌ك خۆی پێمان باشتر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر ماناكه روون بكه‌ینه‌وه ده‌ڵێین له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به (المسگح) ناسراوه.
37- البرغسونیه/ جیل دولوز, ترجمه (اسامه الحاج) المۆسسه الجامعیه للدراسات (بیروت)1997،ص15
38- التفسیر الفلسفی للژاكره، میری ورنوك, ترجمه (فلاح رحیم) افاق عربیه، حزیران،1992/ص86.
39- هه‌مان سه‌رچاوه ص86
40- البرغسونیه/ جیل دولوز, ترجمه (اسامه الحاج) المۆسسه الجامعیه للدراسات (بیروت)1997،ص53
41- ماهی الفلسفه، جیل دولوز-فلیكس غتاری، ترجمه: مگاع صفدی، مركز اڵانما‌و القومی، 1997، ص56.
42- جیل دولوز.. القگب الفلسفه الفرنسیه، ترجمه وتقدیم: كاڤم جهاد، نزوی، العدد6-انترنیت.
43- دولوز وغتاری: الفلسفه هی فن ابداع وصنع المفاهیم، عمر كوش..مجله الكرمل، العدد61، ص254.
44- جینالوجیات مابعد الحداپه، رشید بوگیب، مجله افق، العدد27نوفمبر2002-انترنیت.
45- ماهی الفلسفه، جیل دولوز-فلیكس غتاری، ترجمه: مگاع صفدی، مركز اڵانما‌و القومی، 1997، ص78.
46- هه‌مان سه‌رچاوه، لا31.