ڕێبه‌ر له سیسته‌می دیموکراتیدا
ڕێبه‌ر له سیسته‌می دیموکراتیدا
به‌شی چوار
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده
ستۆکهۆڵم/ سوید
ڕه‌خنه له ڕێبه‌ر
ڕێزگرتن له ڕێبه‌ر نابێت بواری ڕه‌خنه‌گرتن ته‌سک بکاته‌وه. خۆشه‌یستی بۆ پارت و ڕێکخراوێک له سیسته‌می دیموکراتیدا نابێته ڕێگه‌خۆشکردن بۆ گه‌نده‌ڵی له ناو پارت و ڕێکخراوه‌که‌دا.
له هه‌مانکاتدا ڕێبه‌ری ڕێکخراوێک، سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌ک یا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر زۆر گوێی له ڕه‌خنه گرت و به پێی هه‌موو ڕه‌خنه‌کان بڕیاره‌کانی گۆڕی، ئه‌و کات ڕێبه‌ر ده‌بێت به که‌سێکی پۆپۆلیست و ته‌نیا بۆ ڕازیبوونی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ئاسۆ و ئامانجه‌کان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌م بۆچوونه بۆچوونی زۆر له ڕاهێنه‌ری تیپی میللی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌رزشییه.
له‌کاتی ڕه‌خنه‌گرتن له ڕێبه‌رێک گرنگه بیرله‌وه بکرێته‌وه که کێ ڕه‌خنه‌که ده‌گرێت؟ بۆ ده‌یگرێت؟ مه‌به‌ستی چییه؟ زۆر که‌س هه‌یه که ئاواتێتی سه‌رنه‌که‌ویت. ناکرێت مرۆڤ هه‌ر بیر له‌وه بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بێت، ده‌بێت مرۆڤ به‌رپرسیارێتی ڕێبه‌ری وه‌رنه‌گرێت. ڕه‌خنه هه‌ندێجار واده‌کات که ڕێبه‌ر نه‌وێریت له کاتی کارکردن‌دا بڕیار بدات. هه‌ندێجار بڕیاری هه‌ڵه باشتره له بڕیار نه‌دان و دروستکردنی سستی و بێ هیوایی له کۆمه‌ڵگادا. به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له کاتی پێویستدا گرنگه، به‌ڵام خراپ به‌کارهێنانی جاری وایه کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. گه‌وره‌و بچوکی ده‌رئه‌نجامی خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی به جۆری کاری ڕێبه‌ره‌وه هه‌یه. بۆ نموونه ده‌رهێنه‌رێکی سینه‌مایی یا شانۆگه‌ریه‌ک په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه، که به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، هه‌یه. بڕیاری ده‌رهێنه‌ر ده‌بێته یاسای ئه‌کته‌ر. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی له فه‌رمانگه‌یه‌کدا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی نیه له سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌ره‌کان، ته‌نیا کاریگه‌ریه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به شێوه‌ی کاره‌که‌وه هه‌یه و پێویست ناکات هه‌موو ڕۆژێک هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کان ببینێت.
هه‌موو ڕێبه‌رێک مرۆڤێکی ئاساییه و جێگای ڕه‌خنه‌یه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ش ده‌بێت بیناکرابێت له‌سه‌ر فاکتا (زانیاری ڕاست). ئه‌گه‌ر نا، ده‌کرێت ڕه‌خنه‌که به‌لاوه بنرێت و گوێی پێنه‌درێت، ئه‌گه‌ر بکرێت و کارنه‌کاته سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان له کارکردن‌دا.
هه‌موو ڕێبه‌رێک ده‌بێت ئه‌نجامی کاره‌که‌ی دیار بێت. ڕێبه‌رێکی ڕێکخراێکی سیاسی ده‌بێت ساڵ له دوای ساڵ ڕێکخراوه‌که‌ی تۆکمه تر و به‌هێزتر کردبێت، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێت ڕێبه‌رێکی به توانای تر جێگه‌ی بگرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رێکی قوتابخانه ده‌بێت ئه‌نجامی کاره‌که‌ی به پێشکه‌وتنی قوتابخانه‌که‌یه‌وه دیار بێت. ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتنی قوتابخانه‌که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا به‌دی نه‌کرا، ئه‌وه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره سه‌رکه‌وتوو نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی قوتابیانی قوتابخانه‌که‌ی ساڵانه باشتر نه‌بوو ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێکی سه‌رکه‌وتوو نییه. ده‌بێت چیبکات بۆ ئه‌وه‌ی باشی بکات؟ ئه‌گه‌ر وه‌زیرێک له وه‌زاره‌ته‌که‌یدا پاش دوو سێ ساڵ جێگه په‌نجه‌ی پێشکه‌وتن و چاکسازی له وهزارهتهکیدا به‌دی نه‌کرا، ده‌بێت له پێش هه‌موو که‌سێکدا خۆی له خۆی بپرسێت که بۆ له کاره‌که‌یدا سه‌رنه‌که‌وتووه.
هه‌موو ڕێبه‌رێک ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕه‌خنه بکات، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ده‌بێت بیر له‌وه بکاته‌وه که ڕه‌خنه‌که له کوێوه دێت و له کێوه دێت! بۆ له‌و کاته‌دا ڕه‌خنه‌که ده‌گیرێت! ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕه‌خنه جار له دوای جار گیرا ده‌بێت ڕێبه‌ر به وردتر بیری لێبکاتهوهکه له کام بڕیاری گیراوه، ده‌بێت هۆیه‌ک هه‌بێت، ده‌شێ بڕیارێکی هه‌ڵه‌ی تێدابێت.
ڕێبه‌ر و به‌رپرس
ڕێبه‌ر و به‌رپرس دوو شێوه‌ی جیاوازی به‌ڕێوه‌به‌رن، ڕێبه‌ر که‌سێکه که له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه به کۆمه‌ڵگاوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کات. توانای قسه‌کردن و گوێگرتنی هه‌یه. پێش بڕیاردان بڕیاره‌کانی له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا باسکردووه و ئه‌رگومێنتی به‌هێزی هه‌یه بۆ وه‌ڵامی پرسیاری: بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه؟ به‌ڵام به‌رپرس نه قسه‌که‌رێکی باشه و نهگوێگرێکی باشیشه. هه‌رکاتێک به‌رپرس بوو به قسه‌که‌ر و گوێگرێکی باش ئه‌و کاته له به‌رپرسه‌وه ده‌بێته ڕێبه‌ر. به‌رپرسی کارێکی ڕێکخراوه‌ییه و وه‌ریگراوه به پێی ستره‌کچه‌رێکی دیاریکراو. پێویستی به ڕوونکردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار نییه. له وڵاته دیموکراتیه‌کاندا ڕێبه‌ر هه‌یه، له وڵاته دیکتاتۆریه‌کاندا به‌رپرس هه‌یه.
ڕێبه‌ر خاوه‌نی ویژدانێکی به‌هێزه. ویژدانی خۆی له پێش کۆمه‌ڵگاوه لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کات. . ڕێبه‌ر له ناو کۆمه‌ڵگادایه و هێزی خۆی له وزه‌و توانای کۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی هاتوه.
به‌رپرس کارێکی کارگوزاری ده‌کات و کارمه‌نده، دووره له کۆمه‌ڵگاوه. زۆرجار کۆمه‌ڵگا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی لێپرسینه‌وه و مه‌ترسی بۆی هه‌ر بۆیه به چاوی ترس و گومانه‌وه له کۆمه‌ڵگا ده‌روانێت.
هه‌موو داموده‌زگایه‌کی دیموکراتی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کۆمیونێک (شاره‌وانیه‌ک) خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی خۆیه‌تی. هه‌موو هاووڵاتیه‌ک ده‌توانێت بهنوسراویی دۆکیومێنتی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی کۆمیونهکهی ده‌ستبکه‌وێت. بۆ نموونه به‌شێک له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی شاره‌وانی تێبی له ستۆکهۆڵم بریتیه له گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن ، فێربوون و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون،… هتد.
فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باسێکی قووڵ و دوور و درێژه، به‌و هیوایه‌ی له ده‌رفه‌تێکی تردا زیاتر تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م باسه.