Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
وڵاتێک تەنها بۆ تۆ

وڵاتێک تەنها بۆ تۆ

Closed
by October 17, 2007 ئەدەب

وڵاتێک تەنها بۆ تۆ

پەسار فایەق
Pasar_pna@yahoo.com

دوای توەڕەبوونی
هەناسەی گەرمت لەم وڵاتە
بەڵێنی دروستکردنی وڵاتێکت پێدەدەم
تەنها بۆ تۆ
وڵاتێکی جوانتر بۆ عەشق
وڵاتێکی جوانتر بۆ ماچ
خۆت دارێژەری دەستوور و یاسای ئەم وڵاتە بیت
منیش تەنها دروستکەری
گشت وشە و گەڵا زەردەکانم
ماچە پەپولەییەکانت
کە لەسەر جەستەم پیاسە دەکەن
هەموو ساتە تەنیاییەکانی
خۆم و تۆ
وڵاتێکی پێ دەنەخشێنم
لەو وڵاتە قسەی تۆ قسەی خودا بێت
لەوێ دەتوانی مەمکە گەورەکانت
هەرزانتر بە حەزەکانم بفرۆشیت
لێوە پەپولەییەکانت
زیاتر لەسەر لێوەکانم بخەوێنیت
هەناسەت زیاتر لە ناخمدا رابکشێت
بەڵێن بێت
تۆ رێگە بە ماچی نێوان پایزو بەهار بدەیت
بەڵًێنی بۆ تۆ
لەوێ زیاتر دەتوانی سەیری چاوەکانم بکەیت
منیش زیاتر دەستە باریک و درێژەکانت ماچ دەکەم
وڵاتێک تەنها بۆ تۆ
وڵاتێک تەنها بۆ عەشقی تۆ!!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.