پێشبڕكێی شاره‌وانی مه‌زنی ئامه‌د بۆ تێكستی شانۆیی
بۆ بایه‌خدانی زیاتر به نووسینی تێكستی شانۆیی خۆماڵی و تێكستی تازه بخاته سه‌ر خه‌رمانی ئه‌ده‌بیاتی شانۆی كوردی ، شاره‌وانی مه‌زنی ئامه‌د سێیه‌مین پێشبڕكێی تێكستی شانۆیی كوردی له‌ژێر ناوی (پێشبڕكێی عه‌بدوڵڕه‌حیم ره‌حمی هه‌كاری ) كه یه‌كه‌م نووسه‌ری تێكستی كوردییه ڕێكده‌خات.
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن:
1_نووسه‌ر له هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت سه‌ربه‌سته‌و ده‌توانێت تێكسته‌كه له ڕۆمان یا چیرۆك یا هه‌ر تێكستێكی تر (جگه له تێكستی شانۆیی) ئاماده بكات و بنووسێته‌وه.
2_ژماره‌ی پیته‌كانی تێكسته‌كه له 30000 سی هه‌زار پیت كه‌متر نه‌بێت و به‌كۆمپیوته‌ر نووسرابێت و به ۆرد ڕه‌وانه‌ی بكات.
3_تێكسته‌كان بڵاونه‌كرابێته‌وه پێش واده‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه نمایش نه‌كرابێت.
4_هه‌ر نووسه‌رێك ده‌توانێت ته‌نها به یه‌ك تێكست به‌شدار بێت.
5_ده‌بێ نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌یه‌كی جیاواز سیڤی تایبه‌تی خۆی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ناونیشان و ئیمێل بنووسێته‌وه، به‌مه‌رجێك له كۆتایی تێكسته‌كه نه‌بێت.
6_تێكسته‌كان تا ئێواره‌ی رۆژی 22/3/2013 وه‌رده‌گیرێن له‌ڕێگه‌ی ئیمێلی ڕاگه‌یاندراو.
ناونیشان: شانۆی شاره‌وانی مه‌زنی شاری ئامه‌د
بۆ ناردنی تێكست و په‌یوه‌ندیكردن:
masrahs@gmail.com
mob:07504530066