
که‌رکووکه‌خه‌م … – یه‌ک –
هه‌س به‌رده‌وام و بێ پشوو و بێ راوه‌ستان و بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداتێ، گوێی لێ ده‌گیرێ یا نه، قسه ده‌کا و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ، له زۆرگوتن یا زۆر بڵێیی زیاتر هیچی دیکه نییه. هه‌س زۆر به ده‌گمه‌ن قسان ده‌کات، به‌ڵام که قسه‌ی کرد گه‌وهه‌ر و زێڕ و شه‌کر له زاری دێته ده‌ر و ده‌بارێ. هه‌س ئه‌گه‌ر له ژیانیدا قسه‌یه‌کی کرد، دهیبزڕکێنێ و مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێ له ژنهفتنیشی.
عارف ته‌یفوور، له ساڵی 2005ه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقه، به ناوی کورده‌وه و هه‌ر له‌وێ ده‌میه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه بووه و ئێستاش له سه‌ر هه‌مان کورسی دانیشتووه. له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌دا خوێندمه‌وه، که ته‌یفوور هێرشی توندی کردووه‌ته سه‌ر په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک و به‌شکستخواردوو ناویان ده‌بات و پێیوایه، که ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ربڕی خواستی شه‌قام و داخوازییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه نین، که ده‌نگیان پێ داون و بێده‌نگن له ئاست ئه‌و ده‌ستگیرکردن و گوشارخستنهسهرهی له لایه‌ن هێزه‌کانی دیجله‌وه بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران ده‌کرێن. به کوردییه‌که‌ی عارف ته‌یفوور، داوا له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک ده‌کات، که کارا بن و ده‌نگ هه‌ڵبڕن و داکۆکی له خۆپێشانده‌رانی عه‌ره‌بی که‌رکووک بکه‌ن، که دژی حوکوومه‌ت عیراق ڕاده‌بن .
عارف ته‌یفوور، که بۆ خۆی خه‌ڵکی که‌رکووکه و ساڵانێکیشه خه‌ریکی سیاسه‌ته، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی کردبا ده‌بوو بیری له هه‌ندێ ڕاستیی پێوه‌نددار به که‌رکووکه‌وه و به ڕه‌وشی کوردستان و عیراقه‌وه کردبا :
1. ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی، که عه‌ره‌بی که‌رکووک سازی ده‌که‌ن و خه‌ڵکی بۆ ده‌به‌نه سه‌ر شه‌قام، به‌شێکن له‌و خۆپێشاندانانه‌ی، که نزیکه‌ی سێ مانگێکه، ڕه‌مادی و فه‌للووجه و مووسڵ و سامه‌ڕا و شوێنانی دیکه‌ی گرتووه‌ته‌وه، دژی حوکوومه‌تی عیراق. ئه‌و خۆپێشاندانانه، خۆپێشاندانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراقه و له ده‌ڤه‌ره سوننهنشینهکاندایه دژ به ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی شیعه(مالیکی و حوکوومه‌ته‌که‌ی).
2. عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراق به گشتی و عه‌ره‌بی سوننه‌ی که‌رکووک به تایبه‌تی، زۆرینه‌یان له سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عسدا، به‌عسی بوون و له خزمه‌ت ڕێژیمی به‌عسدا بوون.
3. عه‌ره‌بی که‌رکووک به سوننه و شیعه‌یانه‌وه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن لێیان ده‌رچێت و کورد گوته‌نی:”مه‌گه‌ر بۆ خوێ چێشت”، وه‌ک تاکه‌تاکه‌یه‌کی عه‌ره‌به کۆنه‌کانی که‌رکووک، ئه‌وانه‌ی، که کورد به عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن، ناویان ده‌بات، ده‌نا سه‌رله‌به‌ریان، به‌عسی و سیخوڕ و موخابه‌رات و ئه‌من و جه‌یشوششه‌عبی و داگیرکه‌ر بوون.
4. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی، که ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی که‌رکووک ده‌که‌ن، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و عه‌ره‌به داگیرکه‌رانه‌ی که‌رکووک ده‌که‌ن، که هه‌رگیز یه‌ک قسه‌ی خێر بۆ کوردستانیه‌تی که‌رکووک، بۆ کورد، بۆ تورکمان، به زاریاندا نایه‌ت.
5. ته‌واوی عه‌ره‌بی که‌رکووک، به‌شدارن له پرۆسێسی ده‌یان ساڵه‌ی داگیرکردن و عه‌ره‌باندنی که‌رکووک و وه‌ده‌رنانی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشانه و سیمای کوردستانیه‌تیی که‌رکووک. ئه‌وان، که‌رکووک به باژێڕێکی عه‌ره‌بی و عیراقی ده‌ژمێرن و خۆیان به خاوه‌نی که‌رکووک ده‌زانن و گچکه‌ترین حیساب بۆ کورد ناکه‌ن.
6. که‌رکووک و خورماتوو و مووسڵ و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و مه‌نده‌لی و ده‌یان ده‌ڤه‌ری دیکه‌ی دابڕێنراوی کوردستان، له دوای 2003یشه‌وه و ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت، ڕۆژانه کوردی لێ وه‌ده‌رده‌نرێ و ده‌کوژرێ و به تۆبزی کۆچی پێ ده‌کرێ و بار ده‌کرێ و دهتۆقێنرێ، به‌ڵام هه‌رگیز نه عارف ته‌یفوور و نه حیزبه‌که‌ی عارف ته‌یفوور و نه حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی حیزبه‌که‌ی عارف ته‌یفوور، بۆ یه‌کجاریش نه‌یانویستووه و نه‌یانتوانیوه، مانه‌ندی عه‌ره‌بی سوننه، کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بهێننه سه‌ر جاده و هانیان بده‌ن، خۆپێشاندان و ڕێپێوان بکه‌ن، دژی ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی به‌غدا و دژی سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌ژادیی دژ به کورد و کوردستانیه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، که ئێستاش له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا و له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و حوکوومه‌تی نێوهندییهوه، پێڕۆ ده‌کرێ. تاقه یه‌کجار وه‌ها کارێکیان کرد و هانی خه‌ڵکی کوردیان دا بۆ خۆپێشاندان و ڕێپێوان، بریا ئه‌و جاره‌ش ئه‌وه‌یان نه‌کردایه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، که له باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه، ده‌ستڕێژ و ته‌قه له خه‌ڵکه‌که کرا و خه‌ڵکێکی زۆر له خۆپێشانده‌رانی کورد، کوژران و بریندار کران و حیزبه کوردییه‌کان له‌بری سه‌رکۆنه‌ی به‌ره‌ی تورکمانی و خستنی تاوانی کوشتنی خۆپێشانده‌ران به ئه‌ستۆی ئه‌وان، که‌وتنه پاڕانه‌وه و پاساوهێنانه‌وه بۆ به‌ره‌ی تورکمانی.
7. به خۆپێشاندانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی که‌رکووک، جه‌له‌ولا، خورماتوو، یا هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی دابڕێنراوی کوردستان، عه‌ره‌ب ده‌یسه‌لمێنێ، که ئه‌و ده‌ڤه‌رانه پتر هی ئه‌وانه و ئه‌وانن، که خه‌ڵک ده‌جووڵێنن و ده‌توانن خواسته‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌و کاره‌ش کوردستانیه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه کاڵتر و گوماناویتر ده‌که‌ن.
8. عه‌ره‌بی شیعه‌ی عیراق، ساڵانێکی زۆری سه‌رده‌می به‌عس، هاوئازار، هاوخه‌م، هاوده‌رد، هاوچهوسانهوه، هاوزیندان، هاوسێداره، هاونهگبهتی و هاوبهدبهختی کورد بوون، به‌ڵام عه‌ره‌بی سوننه، به‌عسی و دارده‌ستی به‌عس بوون و کوردقڕان و ئه‌نفال و چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا. که‌واته عه‌ره‌بی شیعه نه‌ک سوننه، له کورده‌وه نێزیکترن و له خراپترین حاڵ‌دا، عه‌ره‌بی شیعه، ڕه‌نگه هاوسۆزییه‌ک و تێگه‌یشتنێکی بۆ کورد هه‌بێت، ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی گشتی و له‌سه‌ر ئاست عیراق، به‌ڵام که باس له که‌رکووک بکرێ، عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه، چ جیاوازییه‌کان نه‌بووه و نییه و هه‌ردوویان به‌رانبه‌ر به پرسی کورد و کوردستان و که‌رکووک یه‌کهه‌ڵوێست بوون و یه‌کهه‌ڵوێستن.
9. داواکردنی عارف ته‌یفوور، له په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی که‌رکووک بۆ وه‌ده‌نگهاتن و ده‌نگهه‌ڵبڕین و داکۆکی له خۆپێشاندانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی که‌رکووک، داکۆکییه له عه‌ره‌باندنی که‌رکووک و سڕینه‌وه‌ی کوردستانیه‌تیی که‌رکووک و پێشاندانی وه‌ک شارێکی عیراقی و عه‌ره‌بی و سوننه‌نشین.
10. عارف ته‌یفوور، له‌بری ئه‌و ماندووبوونه‌ی بۆ هاندانی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک، ده‌بوو که‌مێک خۆی ماندوو کردبا و هانی خۆی و په‌رله‌مانتاره کورده‌کانی که‌رکووکی دابا، که به ده‌نگی کوردانی که‌رکووک هه‌ڵبژێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام وهدهنگهاتبان و وههانای که‌رکووک و کوردی که‌رکووک و کوردستانیه‌تیی که‌رکووکه‌وه هاتبان، که هه‌میشه ئه‌تک ده‌کرێن.
بریا عارف ته‌یفوور، وه‌ک چۆن تا ڕاده‌یه‌ک هه‌میشه، بێده‌نگ، له سه‌ر کورسییه‌که‌ی خۆی، له بان سه‌کۆکه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، له ته‌نیشت سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه، دانییشتووه و داده‌نیشێ، ته‌نێ جاروبار به‌ملاو به‌ولادا سه‌ر باده‌دا، هه‌روا، ئارام، دانیشتبا و ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌کردبا.
26 – 2 – 2013