
گفتوگۆی ڕۆژنامەی هاوڵاتی لەگەڵ کامیار سابیر
كامیار سابیر: ئه‌وانه‌ی باسی زمانی كوردیی په‌تیی ده‌كه‌ن، له‌ڕووی زمانناسییه‌وه نه‌زانییه‌كی گه‌وره‌یان پێوه دیاره
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
نووسه‌ر و رووناكبیر كامیار سابیر، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی هاوڵاتیدا باس له دروستنه‌بوونی زمانی ستاندهرد ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات گه‌ر زمانی كوردیی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ئه‌و پێشهاته‌ی تا سه‌دوپه‌نجا ساڵی تر، شتێك به ناوی كوردستانه‌وه نامینێ.
هاوڵاتی: مه‌به‌ست له زمانی ستاندهردت چییه، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ت تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ڕووی سیاسیی و كولتوریی و ستراتیژییه‌وه گرینگ و پێویسته؟
كامیار سابیر: زمانی زمانی ستاندهرد (ستاندارد)، ئه‌و زمانه‌یه، یان ئه‌و دایه‌لێكته(دیالێكت) پرێسیژهیه كه جڤاكێك، گه‌لێك، گرووپێكی ئیسنیكیی یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دیسكۆرسی گشتیی خۆیاندا به‌كاری ده‌هێنن. دیاره پاش ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی پرۆسێسی زمانه‌وانیی و سیاسیی و كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ر ده‌بێت. سه‌ره‌نجامیش بڕیاری به‌ستانده‌ربوونی زمان، یان خۆبه‌خۆ به‌هۆی ده‌قه‌كانه‌وه (ده‌قی ئاینی، فه‌لسه‌فیی و رۆشنبیریی) ده‌بێت، یاخود به بڕیاری سیاسیی و كۆده‌نگیی لینگویستهكان، به پلانی زمانیی و توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانیی و ئارگیومێن، فۆرمه‌له ده‌كرێ و به ره‌سمیی ده‌ناسرێ. دواتریش له‌رووی قانوونیی و سیاسییه‌وه، به زمانی په‌روه‌رده و خوێندن و كارگێڕی جێكه‌وت ده‌بێت.
هاوڵاتی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك لهمهوپَش 53 نووسه‌ر و ئه‌كادیمستی كورد، یاداشێكیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دایه‌لێكتی ناوه‌ڕاست (سۆرانیی)، له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به زمانی ستاندهرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و كار گه‌یشت به‌و به‌وه‌ی، كه هه‌ندێك به فاشیزمی سۆرانیی و هه‌ندێكی دی به هه‌ڵوێستی بێده‌نگ و شه‌رمنانه بهگرییان لێ كرد. ئه‌م یاداشته له چۆن سه‌رچاوه‌ی گرتبوو؟ .
كامیار سابیر: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و یاداشته، غهمخۆریی و په‌رۆشیی كۆمه‌ڵی نووسه‌ر و رۆشنبیریی كورد بوو، ئه‌وه‌نده‌ی بێته‌وه یادم، شێرزاد حه‌سه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندرێنی شاعیر له ئه‌وروپا رۆڵێكی به‌رچاویان تێدا هه‌بوو. دیاره له داڕشتنی ده‌قه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكاندا ، زۆینه‌ی به‌شداربووان تێدا هاوكار بوون. راستییت ده‌وێت، ده‌كرا ئه‌و 53 كه‌سه تا 530 كه‌س بڕۆن، به‌ڵام مه‌به‌ست له زۆریی و بۆریی نه‌بوو. هه‌رچه‌ند زۆر رۆشنبیر و نووسه‌ری تر، ویستیان ناویان له‌گه‌ڵ ده‌قی یاداشته‌كه بێت و ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ن، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌كه، ئیتر هه‌ل نه‌ما بۆ بڵاكردنه‌وه‌ی بۆیه ناوی كه‌سانی تر، بۆیه هه‌ر به‌و 53 كه‌سه مایه‌وه. ئه‌وانه‌ی، به فاشیزمی سۆرانیی، به‌و جوێنه ئایدیۆلۆژییه، ره‌خنه‌كانیان له كه‌مپه‌ینی بهستاندهردكرنی زمانی كوردیی (كرمانجی ناوه‌ڕاست وه‌ك بناغه‌یه‌ك)، ده‌ستپێكرد، كۆمه‌ڵێ چه‌پی تووده‌یی و چریكیی و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانی ئێران بوون. هاوكات هه‌ندێ له نه‌ته‌وه‌ییه فهندهمێنتالیستهكانی باشووریان له‌گه‌ڵدا بوو، كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، لۆبییه‌كی ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، پاڵشتییان ده‌كردن. ئه‌و گرووپه، به ئه‌جێندای تایه‌فیی و شۆڤینیزمی لههجهییهوه، ده‌یانویست رێگریی ئه‌كادیمیی و زمانه‌وانیی و سیاسیی بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ینه دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆر كۆمیدیی بوو، ئه‌وه بوو هه‌ندێك له كۆمۆنیسته‌كان و ناسیۆنالیسته‌كان، پێكه‌وه دژایه‌تیی ئه‌و كهمپهینهیان ده‌كرد. به‌داخه‌وه، كه‌مترین كه‌س له‌وانه‌ی واژۆیان كردبوو، داكۆكییان له هه‌ڵوێسته‌كانیان كرد. ئه‌وه‌بوو یه‌كێكیان تۆبهنامهیهكی نووسی و له‌ژێر هه‌ژموونی چه‌پ و راسته‌كانی گرووپی جووتستاندهردهكاندا،
فه‌توایه‌كی به‌ناوی ” فاشیزمی سۆرانیی راوه‌سته” بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه ده‌رده‌خات، كهمپهنیی كورد له‌هه‌ر بوارێكدا بێت، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خۆده‌رخستن و خۆنواندنه، ئه‌وه‌نده‌ی به میزاجی شه‌خسیی و ویستی كه‌سانی تر ئاوه‌زیان ده‌جوڵێ، ئه‌وه‌نده بۆ داكۆكیی له پره‌نیسپ و ئایدیاكه‌ی خۆیشیان نییه. به‌مشێوه‌یه، قورسایی و گوشاره‌كه، واته رووی رمهكان، زیاتر له‌سه‌ر ره‌فیق سابیر، هه‌ندرێن، سایتی ده‌نگه‌كان و من بوو.
هاوڵاتی: چ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان لینگوافرانكا و چه‌مكی ستانده‌رددا هه‌یه؟
كامیار سابیر: لینگوافرانكا، به‌و زمانه هاوبه‌شه ده‌گوترێ كه پێشتر بوونی هه‌یه، له نێوان كۆمه‌ڵی گرووپی زمان و دایه‌لێكت جیاوازدا بهكاردههێرێ. هه‌ندێ زمان‌ناسی كورد، به‌هۆی ئاڵۆزیی و گرفت و كێشه سیاسیی و كولتووریی و جێوگرافیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نێو دایه‌لێكته جیاوازه‌كانی زمانی كوردیی، پێیانوایه، بۆ ئه‌وه‌ی دایهلێكتهكوردییهكان لێكتر دوور نهكهونههوه، زمانی ئینگلیزیی به زمانی په‌روه‌رده و فێركردن و كارگێڕی بكرێ. له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه، وه‌ك زمانی لینگوافرانكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ. هاوكات دێدێكی تر هه‌یه، كه ده‌ڵێ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان له كوردستانی باشووردا، كرمانجی ناوه‌ڕاست، بكرێ به بناغه‌ی ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌ی له هه‌رێمدا پێیگرتووه. لێره‌وه، جیاوازیی سه‌ره‌كیی نێوان لینگوافرانكا و زمانی ستاندهرد دروست ده‌بێ.
به واتایه‌كی تر لینگوافرانكا، ده‌كرێ زمانێكی تر بێت، یان یه‌كێ له دایه‌لێكته گه‌شه‌كردووه‌كان بێت، به‌ڵام زمانی ستاندهرد، ده‌بێت له رۆحی زمان یان یه‌كێك له دایه‌لێكته‌كانی ئه‌و زمانه بێت.
هاوڵاتی: ده‌توانین بڵێین ناسیۆنالیزمی كوردیی، زمانی كوردیی له فیكر و رۆشبیریی دوورخستوه‌ته‌وه و هه‌ژار و كڵۆڵی كردووه، دهیشتوترێت ئه‌و چه‌مكه زانستیی و كوولتورییانهی كه به زمانی عه‌ره‌بیی و فارسیی هاتبوونه ناو زمانیی كوردییه‌وه، ناسیۆنالیزمی كوردیی دهریانكردو تهكریدی وشه و چه‌مكه‌كانی كرد؟
كامیار سابیر: زمان و ناسیۆنالیزم، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وانه‌ی كه له قۆناغی رزگاریی نیشتمانییدان به چه‌مكه كلاسیكییه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردیی، زۆریان به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌یه. كورد ناسیۆنالیزمی رێكخراوی نه‌بوو، ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزم له هه‌نووكه و له رابردووش‌دا، ناسیۆنالیزمێكی داوه‌شاو و گه‌لحۆ بووه. گه‌لحۆ بووه به‌و واتایه‌ی له باری مه‌عریفه‌ی سیاسیی و كولتووریی و ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژییشه‌وه، زۆر وێران و به‌سته‌زمان و بێده‌ره‌تان بووه. ناسیۆنالیزمێك مه‌عریفه‌ی گشتیی نه‌بێ، له‌گه‌ڵ بابه‌ته تیۆرییه‌كاندا هیچ نێوانێكی نه‌بێ، بهدڵناییشهوه له‌باری مه‌عریفه‌ی زمانییه‌وه، لیخاوی نه‌زانیی به‌سه‌رخۆیدا ده‌كات.
گه‌شه‌كردنی زمان، قۆناغی جیاواز جیاواز ده‌بڕێ تا گه‌شه بكات. زمانی كوردیی وه‌ك فاكتێكی زمان‌ناسی له‌باری ئهنسرۆپۆلۆجییهوه به‌گشتیی و كولتووریی به‌تایبه‌تیی ، پێویستییه‌كی ژیاریی به وه‌رگرتنی چه‌مكه بیانییه‌كان هه‌بووه‌و له‌ناو خۆیدا بیانتوێنێته‌وه و خۆیشی له‌گه‌ڵ رۆح و ئینێرژیی زمانه‌كانی تردا گه‌شه پێبدات. من ناڵێم ناسیۆنالیزمی كورد وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ئه‌مه‌ی كرد، به‌ڵكو هه‌ندێ ناسیۆنالیست و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی فه‌نده‌مێنتالیست و رادیكاڵ، ئه‌م كاره‌یان له ئه‌ستۆ گرت، كه زیانێكی زۆر كه‌مه‌رشكێنیان له گه‌شه‌كردنی زمانی كوردیی دا. پێشتر له‌شوێنی تردا باسی ئه‌وه‌م كردووه، پتر %30 زمانی ئینگلیزیی، چه‌مكه‌كانی، تێرمه‌كانی و ده‌ربڕینه‌كانی له زمانی فرانسییه‌وه وه‌رگرتووه، به‌شێكی تری له زمانی لاتینی كۆن و نوێ و ئاڵمانیی و زمانه‌كانی تره‌وه وه‌رگرتووه. ئینگلیزه ناسیۆنالیسته‌كان، وه‌ك ناسیۆنالیزمه نێو- عهشیرهتییهكهی كورد، وه‌ك ناسیۆنالیسته هه‌رزه‌كانی كورد، نه‌هاتن پاكسازیی زمانه‌كه‌یان له وشه‌ی بێگانه بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی باسی زمانی كوردیی په‌تیی ده‌كه‌ن، له‌رووی زمانناسییه‌وه نه‌زانییه‌كی زۆر گه‌وره‌یان پێوه دیاره. به داتای زمان‌ناسی، ده‌ركردنی وشه‌ی بێگانه زیان له زمان و گه‌شه‌كردنی زمان ده‌دات، ئه‌م پاكسازییهی زمانی كوردیی، نیشانه‌ی بێئاگایی و بێسه‌ودایی ئه‌و ناسیۆنالیزمی نێو عهشیرهتییهی كورد، ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوڵاتی: له كاتی مۆركردنی بهیناننامهی ئازاردا (مه‌لا مسته‌فا بارزانی)، سه‌رۆكی پارتییی دیموكراتی كوردستان زمانی دایه‌لێكتی ناوه‌ڕاست (سۆرانی)، وه‌كو زمانی ره‌سمی له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی قبووڵ كرد. ئاخۆ هه‌ست ناكه‌یت هه‌مان پارت له ئێستادا پاشهكهی له‌م دیالێكته كردووه”
كامیار سابیر: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارزانیی یه‌كه‌م ده‌گوترێ، شتێكی باشی كردووه، ئه‌جێندای تایه‌فیی و ناوچه‌یی به‌سه‌ر ئه‌جێندای نیشتمانییدا نه‌داوه. ته‌نانه‌ت له ئاستی نه‌ته‌وه‌یشدا، ئه‌جێندای دایهلێكتیی و شۆڤیینیزمی له‌هجه‌یی به‌سه‌ر مه‌ودا پانوپۆرهكانی نه‌ته‌وه‌دا نه‌داوه. تانانه‌ت له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییشدا، ئه‌جێندای دایهلێكتیی و شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی به‌سه‌ر مه‌ودا پانوپۆرهكانی نه‌ته‌وه‌دا نه‌داوه. تا ئێره زۆر دروسته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته، هیچ دۆكیومێنتێك نییه به نووسراو، ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه‌و هه‌ر به(قال و قیل) ی عه‌ره‌بیی، ده‌ماوده‌م، من و تۆیش بیستوومانه كه بارزانیی ئه‌وه‌ی باسكردووه.
له هه‌نووكه‌دا، پارته سیاسییه‌كه‌ی بارزانیی، واته پارتیی/عێراق، نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه‌ی له بۆچوونی زه‌عیمه رۆحییه‌كه‌ی خۆی كردووه، به‌ڵكو ئه‌جێندای تایه‌فیی و ناوچه‌یی و دایه‌لێكتی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانیدا زۆر زاڵه. پارتیی به كرده‌وه، لهناومۆخی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، له كوردستانی باشووردا، زمانی كوردیی، كهرتوپهرت كرد. زمانی په‌روه‌رده‌و خوێندن و كارگێڕیی شه‌قكرد.
پارتیی به‌كرده‌وه، یه‌كه‌مین به‌ردی ئه‌و بناغه‌یه‌ی دانا، كه كورد له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا به‌خاوه‌نی دوو زمانی سه‌ربه‌خۆ(دوو دایه‌لێكت نا) ده‌بێت. له داهاتووی دوورتریشدا، به‌دڵنیاییه‌وه دایه‌لێكته‌كانی تر مافی خۆیانه داوای خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و مافه بۆ ئه‌وانیش ده‌بێ هه‌بێ، تا به زمانی خۆیان (نه‌ك دایه‌لێكتی خۆیان) بخوێنن . له زمانناسییدا، هه‌ر دایهلێكتێ، بناغه‌ی ستاندهردبوونهكهی به رێزمانی جیاواز له دایه‌لێكته‌كانی تر داڕشت، به‌ره‌و دایه‌لێكتی ستاندهرد ناڕوات، به‌ڵكو به‌ره‌و زمانی ستاندهرد و جیاواز و سه‌ربه‌خۆ ده‌ڕوات.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، ره‌چه‌ڵه‌كی توركه‌كان، له ئامو-ده‌ریا، بۆ یه‌كه‌مین جار نیشته‌جێبوون، ئه‌و رووباره‌ی ئاریانا و تورانی لێك جودا ده‌كرده‌وه. دواتر سه‌لجوقییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداو بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌مێژووی نووسراودا، وشه‌ی كوردستان به‌كار هات. له ره‌چه‌ڵه‌كی قهرهخاینیاكان Qarakhanids و ئۆغوزه‌كان، چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، وه‌ك توركه‌كان و ئازهربایجانییهكان، توركمانه‌كان و ئۆزبه‌كییه‌كان و كازاخییهكان و توركمانه‌كان و تهتهرییهكان …. و تاد دروست بوون. ئێستا زمانی، ئه‌و نه‌ته‌وانه ته‌واو له‌یه‌ك جیاوازن و نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆن، ته‌نیا وه‌ك نه‌ژادی تورك ئه‌ژمار ده‌كرێن. سهرهئجامیش، كورد هه‌موو زاراوه‌كانی، به‌ره‌و زمانی سه‌ربه‌خۆ و جودا له‌یه‌كتر ده‌ڕۆن و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له‌نووكه‌وه بۆ دامێن، كهرتوپارچه ده‌بێت. به‌لێكدانه‌وه‌ی مێژوویی و ئه‌نسرۆپۆڵۆجیی … مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و پێشهاته‌ی سه‌ت (سه‌د) تا سه‌توپه‌نجا ساڵی تر، شتێك به‌ناوی كوردستانه‌وه، ناوی نامێنێ، به‌ڵكو ده‌گوترێ نیشتمانی دێرینی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی باكگراوندیان كورد بووه. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش، كرمانجیی، هه‌ورامیی، زازایی و كرمانجیی ناوه‌ڕاست (سۆرانیی) … تاد ده‌بن. تا ئه‌وسایش، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا بزانێ، چه‌ند عه‌شیره‌ت و بنهخێڵی تر راست دبنهوهو داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه زمانی دۆڵه‌كه‌ی ئه‌وان، یان ناوچه‌كه‌ی ئه‌وان به زمانی جودا و سه‌ربه‌خۆ بناسرێ.
هاوڵاتی: به‌كارهێنانی ئه‌لفبای لاتینیی- توركیی له‌ناو زمانی كوردیدا مشوومڕێكی زۆری له‌نێو هه‌ندێك له رۆشبیران و نووسه‌ران و زمانناسه كورده‌كاندا دروستكرد، كه هه‌ندێكیان پێیانوابوو له ئه‌لفبای عه‌ره‌بیی دوور ده‌كه‌وینه‌وه و له ئه‌لفوبای ئه‌وروپا نزیك ده‌بینه‌وه، چ بۆچوونێكت له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه؟
كامیار سابیر: به‌كارهێنانی چه‌مكی ئه‌لفبای لاتینیی – توركیی له ئه‌ده‌بی كوردییدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌مپه‌ینی بهلاتینییكردنی رێنووسی كوردیی، به‌هۆی كه‌مالیزمی توركییه‌وه زیاتر بره‌وی په‌یداكردووه. راسته به‌درخان پێش تۆتالیتاریانیزمی كه‌مالیزم ئه‌مه‌ی باسكردووه، به‌ڵام ئه‌وه كه‌مالیزمه بره‌وی به‌م به‌زمه‌دا. ئه‌وانه‌ی پیێانوایه ئه‌لفبای توركیی – لاتینیی له دواكه‌وتویی دوورمان ده‌خاته‌وه له رۆژئاوا نزیكمان ده‌خاته‌وه، له باری سیاسیی و جێوگرافیی و گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی ئاسیاوه هیچ نازنن، یان به ئه‌نقه‌ست خۆیانی لێ لاده‌ده‌ن. ژاپۆنیی و چایینیی و كۆریی، ئهلفباكهیان، وه‌ك كورده‌واریی ده‌ڵێ له ده‌رگه و په‌نجه‌ره ده‌چێت، له زۆر بواردا ژاپۆن و كۆریا و ته‌نانه‌ت چایینهش له هه‌ندێ وڵاتی رۆژئاوا له پێشترن.
بۆچوونی من ئه‌وه‌یه، ئه‌م ئه‌لفبا ئارامییه عه‌ره‌بییه‌ی كه زمانی كوردیی له هه‌نووكه‌دا به‌كاری ده‌هێنێت و نزیكه‌ی دوو سه‌ت ساڵه تێكستی كوردیی پێ ده‌نووسێته‌وه، چاكتره گه‌شه‌ی پێ بدرێ، چونكه ئه‌م ئه‌لفبایه، به‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌وه، چه‌ندین جار له لاتینیی توركیی بێ دهردهسهرتره. ئه‌م ئهلفبایهش ئه‌وه‌نده‌ی تر شه‌قڵی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كرمانجیی ناوه‌ڕاست و كرمانجی ژوورووی گه‌وره‌تر كردووه‌ته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی زمانی كوردیی، به‌ده‌ست شۆڤینیزمی لههجهییهوه، ته‌واو په‌رته‌وازه بووه و به‌شێكی زۆر له دایه‌لێكته كوردییه‌كان، به‌ره‌و ستاندهردبوون هه‌نگاو ده‌نێن، به‌ڵام دوو ئه‌لفبایی، پرۆسێسی دوو زمانیی و چه‌ند زمانیی له‌ناو كورددا، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، وه‌ك دیفاكتۆ و حه‌قیقه‌تێكی تاڵ، زمانی كوردیی به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی ریشه‌یی ده‌بات. لێره‌دایه، ئه‌مه به لینگویستهكان و كۆڕ‌و سێمینار و توێژینه‌وه‌ی زمانناسیی چاره‌سه‌ر ناكرێ. ئه‌مانه بڕیاری سیاسی‌یان ده‌وێت و سیاسییه‌كان و حیزبه ههژمووندارهكانی پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌رپرسانی سه‌ره‌كیین له‌وه‌ی كورد له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، بۆ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز كه‌رت و په‌رت ده‌بێت.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌رتووك و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ردوو دایه‌لێكتی ناوه‌ڕاست و ژووروو به‌كارهێنراون، كه تاڕاده‌یه‌كیش له‌ڕووی رێزمانه‌وه جودان، ئه‌مه بۆچی؟
كامیار سابیر: دوو دایه‌لێكتی سه‌ره‌كیی ناوه‌ڕاست و ژووروو، له‌رووی رێزمانه‌وه، زۆر جودان. نێرومێ له راناوی كرمانجییدا هه‌یه له ناوه‌ڕاستدا نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستراكتۆری دارشتنی رسته‌كان به‌ته‌واویی لێك جودان. ناكرێ پرۆگرامی خوێندن به‌م تێكه‌ڵیی و پێكه‌ڵییه به‌ڕێوه‌بچێت. زمان وه‌ك دهسكهگوڵ تێكه‌ڵ ناكرێ، زمان له ڕه‌گه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێ، ده‌بێ یه‌ك ره‌گوریشه‌ی هه‌بێ، به‌ڵام ده‌كرێ لق‌وپۆپی زۆری له‌سه‌ر موتوربه بكرێ. باشترین رێگه‌چاره‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه كرمانجی ناوه‌ڕاست بكرێت به به‌ردی بناغه‌ی زمانی كوردیی له‌هه‌رێمدا و به كرمانجیی ژووروو، به هه‌ورامیی و زازایی و ….. تاد له‌سه‌ره‌وه به‌هێز بكرێ و له‌قه‌د و باڵای به‌سه‌ره‌وه تێكه‌ڵ بكرێن. لێره‌شه‌وه، پێویسته پیرۆزبایی له ئه‌جێندای گرووپی جووتستاندهرهكانی زمانی كوردیی و حیزبه كوردییه مێنتاڵ عه‌شایه‌ریی و ناوچه‌ییه‌كان بكرێ، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی به‌عسیزم و عروبه‌و كه‌مالیزم و ئه‌ردۆغانیزم نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌مان به‌زیاده‌وه كردیان.
پڕۆڤایل:
كامیار سابیر، ده‌رچووی به‌شی فیزیایی زانكۆی به‌غداده له، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان.
ساڵی 2005 تا 2007، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له پێوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان و ماسته‌ری Mphil ماسته‌ری له به‌شی ئه‌نسرۆپۆڵۆجیای هه‌مان زانكۆ (ماكواری) له ئوستوالیا.
دوو كتێبی له‌سه‌ر زمان نوویسوه، به‌ناوی (لینگوافرانكای زمانی كوردیی، ئه‌نسرۆپۆلۆجیای زمانی كوردیی)
هه‌روه‌ها به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێكی تردا، چه‌ند كتێبێكی وه‌رگێڕاوی هه‌یه.
تێبینی:
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتییدا له ژماره (997)، بڵاوكراوه‌ته‌وه.