پارازایتی سیاسی سه‌رچاوه‌ی قه‌یران‌و گه‌نده‌ڵییه له کوردستان!
حه‌مه‌غه‌فور……
ده‌ورو دووکانی نه‌گریسی تاڵیبان وه‌کو لوویه‌کی پیس له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تیدا، سه‌ره‌نجام ده‌بووایه له ڕێگای زۆر‌و به‌کاربردنی توندوتیژییه‌وه پاککرایه‌ته‌وه! بۆیه ئه‌و‌سا که ئه‌مریکا جه‌نگی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌سپێکرد هه‌موو که‌س له سه‌راسه‌ری دنیادا به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی داماڵینی ئه‌م په‌ڵه ڕه‌شه‌ی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌و تاوانکاریی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی بوون له‌گه‌ڵ سۆز‌و محیببه‌تێکی بێوێنه‌یان بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌بوون‌و پاراستنی خه‌ڵکی سڤیلی ناو ئه‌و چاڵه تاریکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له‌و ووڵاته‌دا هه‌ڵیکه‌ندبوو له په‌لاماری سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌و ووڵاته! ئه‌مه نییه‌ت‌و ته‌مه‌نناو هاوسۆزییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئینسانی‌و بێگه‌رد بوو که له‌ناو جه‌رگه‌ی سه‌رله‌به‌ری کۆمه‌ڵگاکانی جیهانه‌وه به عیشق‌و عیلاقه‌وه چاودێر‌و چاوه‌ڕووانی ڕزگاربوونی خه‌ڵکی هه‌ژارو سته‌مدیده‌ی ئه‌فغانستان بوو، له‌ڕۆحیانه‌وه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوخساری ژیان بوون بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه!
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌و هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه، به هه‌مان هاوسۆزیی‌و محیببه‌ته‌وه به سه‌راحه‌ت‌و ڕوونییه‌کی بێ‌وێنه‌وه له دژی جه‌نگی ئه‌مریکا له عێراق که گوایا بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی سه‌دام حسه‌ین به‌رپاده‌کرێ ڕاوه‌ستان‌و له سه‌رانسه‌ری ناوجه‌رگه‌ی شاره گه‌وره‌کانی ووڵاتانی دنیادا زیاتر له 20بیست ملیۆن که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و داوایان کر‌د ئه‌مریکا ده‌س له‌و جه‌نگه کۆنه‌په‌رستانه‌و ماڵوێرانکه‌ره هه‌ڵگرێت! چونکه خه‌ڵکی دنیا ده‌یانزانی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه که ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا خۆیان تۆتالیتاریزمی به‌عسی‌و سه‌دامیان په‌روه‌رده‌و گۆشکردووه، ده‌شیانزانی که کۆمه‌ڵگای عێراق جیاوازه له ئه‌فغانستان‌و ئه‌گه‌ر جه‌نگ له عێراق به‌رپابکرێت کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌و نابوودی ئینسانییه‌ت‌و داته‌پینی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی یه‌کێک له ئاکامه‌کانی ده‌بێت.
به‌ڵام کاتێک ده‌زگا جاسووسییه‌کانی ئه‌مریکاو ماسمیدیای به‌کرێگیراویان له چه‌شنی (بی‌بی‌سی و سی‌ئێن‌ئێن) وێنه‌ی هێنانه‌خواره‌وه‌ی موجه‌سه‌مه‌کانی سه‌دامیان په‌خشده‌کرده‌وه که هێزی سه‌ربازی‌و تانکه‌کانی سوپای ئه‌مریکا له‌پشتییه‌وه بوون، وه په‌یامی درۆیینه‌ی به‌رپاکردنی دیموکراسی‌و ڕێزگرتنی ماف‌و حورمه‌تی مرۆڤیان ئه‌دا به گوێی خه‌ڵکی جیهاندا، له‌ودیوی زوومی کامێراکان‌و چاوی میدیای گوێله‌مسته‌وه بۆردمانه‌کان‌و هێرشه سه‌ربازییه‌کان زه‌مینه‌و فه‌زایه‌کی له‌بارو باشیان لێده‌که‌وته‌وه بۆ گه‌شه‌و نه‌ش‌ونمای ئه‌نواع‌و ئه‌شکاڵ داروده‌سته‌و تاقمی چه‌قۆکێش‌و ئینسانکوژ، له چه‌شنی ئه‌لقاعده‌و جه‌یشی مه‌هدی‌و جه‌یشی محه‌مه‌دو له‌شکری ئیسلام‌و ئه‌بوبه‌کرو عه‌لی‌و عومه‌ر! یه‌کێک له ئاکامه هه‌ره فه‌ورییه‌کانی جه‌نگی ئه‌مریکا له عێراق گۆڕینی کۆمه‌ڵگای شارستانی بوو بۆ بازاڕێکی گه‌وره‌ی مشه‌خۆری‌و بۆ کێڵگه‌یه‌یه‌کی به‌پیتی پارازایتی سیاسی‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌ره‌ڵڵایی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا. پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق ئه‌مه‌یه که ده‌یبینین؛ زیاتر له پێنج ساڵه کۆمه‌ڵگای عێراق به‌ناو تونێلی قووڵایی نابودی‌و کاولکاری‌و شه‌ڕو کێشه‌و یه‌کتربڕینه‌وه‌ی تائیفی‌و قه‌ومیدا ڕۆچووه‌و هێشتاش ئه‌وسه‌ری بۆ که‌س دیار نییه!
ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانی به فڕکانفڕکان چوون به‌پیری ئه‌م پرۆسه‌ی کاولکارییه‌وه‌و بوونه پێشله‌شکری ئه‌مریکا بۆ به‌رپاکردنی ئه‌م مێژووه ڕه‌ش‌و ناله‌باره‌ی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگای عێراقی تێکه‌وتووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیباده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ گه‌یشتن به سه‌روه‌ر‌ی جیهان له نه‌زمی نوێی جیهانی بۆش‌و بلێردا، وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه کوردیانه بگه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له داڕمانی سه‌رتاپای بناغه‌و پایه‌کانی ئابووری‌و مه‌ده‌نی ووڵاتدا مێشێکیش میوانیان نه‌بوو، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو لاف‌و گوزافیش به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه لێده‌ده‌ن که ته‌جروبه‌یان به‌ده‌سهێناوه‌و دیموکراسیان بۆ کوردستان گواستۆته‌وه! به‌ڵام با بزانین دوای پازده ساڵ ناسیونالیزمی کوردی‌و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌کوێ گه‌یشتوون‌و چی‌یان بۆ خه‌ڵکی کوردستان هێناوه! ئایا بێجگه له شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵی‌و بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له کوردستان، وه ئایا جگه له تۆوکردنی نیفاق‌و مشه‌خۆری‌و پارازایتی سیاسی‌و حیزبی شتێکی دیکه‌یان به‌دیاری هێناوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان!؟
به‌ڵام هاتنه‌ئارای ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئه‌حزابی کوردیش هاوڕێی سیاسه‌تی داگیرکاری ئه‌مریکایه له عێراق‌و به‌شێکه له‌و ئاکام‌و کاردانه‌وه سیاسییه‌ی که به‌هۆی پاشه‌کشه‌ی مه‌ده‌نییه‌ت له عێراق‌و داڕمانی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگاو داڕزانی ده‌ماره سه‌ره‌کییه‌کانی سیمای شارستانیه‌وه هاته‌ئاراوه. خودی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و حیزبه‌کانی یه‌که‌مین هێزێکن که به‌هره‌به‌رداریان له به‌رپاکردنی سیناریۆی ڕه‌ش کر‌د له عێراق‌و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه ناله‌بارو هه‌ڵواسراوه‌دا گرێدایه‌وه. ناسیونالیزمی کورد‌و حیزب‌و حکومه‌تیشی خۆیان پارازایتی سه‌ر دۆخی داغانی عێراقن‌و ڕۆژگاری سیاسی‌یان به‌سراوه به‌وه‌زعی ئێستای عێراقه‌وه. دوای پێنج ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی ئه‌مریکادا هێشتا له کوردستان ده‌سه‌ڵاتی چاو‌دێر به‌سه‌ر ته‌جروبه‌ی نموونه‌یی کوردستاندا نه‌یتوانیوه ڕۆشنایی‌و ئاوی خواردنه‌وه‌و سووته‌مه‌نی بۆ خه‌ڵکی دابینبکه‌ن. له کوردستان نه پلانی سیاسی هه‌یه نه پرۆژه‌ی سیاسی هه‌یه نه به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌یه که له خزمه‌تی خه‌ڵک‌و له‌پێناوی دامه‌زراندنی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای شارستانیدا بێت. ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌ته‌کان بوونه‌ته شوێنی گه‌نده‌ڵی‌و ته‌خشان‌وپه‌خشانی ئیمتیازاتی حیزبی‌و میلیشیایی، ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی کوردستان‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان خۆیان خه‌ریکن تۆوی نیفاق‌و به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیازات به‌ناوی ئه‌نفال‌و کیمیاباران‌و بارزانییه‌کان‌و زه‌ره‌روزیانی فڵانه ناوچه‌و جێگا به‌هۆی سه‌رده‌می شاخ‌و ئه‌م شتانه‌وه بۆته سه‌ره‌کی ترین‌و گرنگترین به‌رنامه‌ی سیاسی‌و پرۆژه‌یان، مه‌ترسییه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یه که له‌پێناوی داپۆشینی گه‌نده‌ڵیی‌و پارازایتی سیاسی‌و حیزبی‌دا ده‌ستیان داوه‌تێ.
ئایا ساڕێژبوونی کاره‌ساتی ئه‌نفال‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌هامه‌تییه‌کانی تری خه‌ڵکی کوردستان له نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی‌و نادیاری چاره‌نووسی خۆیان‌و مناڵ‌و ئاینده‌ی ووڵاتیشیانه‌وه به ئیفتیتاحی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی وه‌کو کردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خانوو یاخود بنیاتنانی کۆمه‌ڵێک شارۆچکه‌و بازاڕگای سۆپه‌رمارکت وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه!؟ سه‌یرکه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان‌و وه‌زاره‌ته‌کان‌و زۆر دام‌و ده‌زگای تری حکومی‌و حیزبی‌و غه‌یریشیان بوونه‌ته شوێنی ململانێی حیزبی‌و مشه‌خۆری‌و پارازایتی سیاسی‌و ئه‌م شتانه ئه‌یانجووڵێنێت نه‌ک وه‌کو موئه‌سه‌ساتی هاوچه‌رخ‌و مه‌ده‌نی له خزمه‌تی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگادا بن!
مهمترین کێشه‌و مه‌سه‌له‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به خه‌یاڵی سه‌رۆک‌و حیزب‌و حکومه‌ت‌و که‌سدا نایه‌ت مه‌گه‌ر بۆ به‌رچاوی میدیاکان باسێکی لێوه‌بکرێت. کێشه‌ی توندوتیژی دژی مناڵان‌و بێ‌حورمه‌تی کردنی موزمن به وورده ساڵان له هه‌موو ئاسته‌کاندا له لا‌یه‌ن هه‌موو کۆمه‌ڵگاوه چی به‌رنامه‌و پلانێکی سیاسی بۆ دانراوه؟ ده‌بێ وه‌زاره‌تی گه‌نج‌و مناڵان دابمه‌زرێت له جێگای ده‌یان وه‌زاره‌تی بێناوه‌رۆک. ئه‌نفالی ژنان‌و ڕه‌شه‌کوژی مێینه له کوردستان به کردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی تابیعی پۆلیس جواب نادرێته‌وه! ده‌بێ حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان پلان‌و نه‌خشه‌ی بۆ دابڕێژێ که هیچ شتێک له‌ئارادا نییه له‌و باره‌وه جگه له هه‌ندێ هه‌وڵی سه‌ره‌تایی بۆ ئیحتیواکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره که له دژی ده‌سه‌ڵات له مه‌یداندایه. مه‌سه‌له‌ی گه‌نجان به به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی‌و پرۆگرامی "شێوازێکی تازه"و ئه‌م کارانه کۆنترۆڵ ناکرێ. قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، ئه‌زمه‌ی هه‌ژاری، بێ‌کاری، نه‌خوێنده‌واری، ئاواره‌بوونی گه‌نجان، په‌روه‌رده‌و خوێندن، خزمه‌تگوزارییه‌کان‌و ده‌یان کێشه‌و گرفتی تر ده‌بێ هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌سئول بێت‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر واڵابکات‌و ئیمکانییه‌تی پێویست بخاته ئیختیاره‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان! له هه‌موو شتێکیش به‌ولاوه‌تر مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی کوردستان‌و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ووڵاته هه‌تا که‌ی ده‌بێ له‌ناو پاشاگه‌ردانی دۆخی سیاسی عێراقدا بهێنرێ‌و ببرێ؟ کوا به‌رنامه، کوا پلان‌و نه‌خشه، کوا سیاسه‌تی ڕۆشن بۆ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟ ئه‌سڵه‌ن ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌م جووڵانه‌وه قه‌ومییه نییه.
به‌ڵام مشه‌خۆری‌و پارازایتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناو گێژاوی بێ‌ئه‌وپه‌ڕی وه‌زعی سیاسی عێراقدا، به‌جۆرێک ڕه‌گی داکوتاوه نه‌زانی‌و گێلییه که‌سێک چاوه‌ڕووانی کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نه‌جاتێک، هه‌ر جۆره نه‌جاتێک بکات له‌م هێزه سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن تیایدا. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م بارۆدۆخه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌هوه‌نتر له کوردستان له‌سایه‌ی لامبالاتی‌و بێ‌هووده‌یی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده‌وه هێواش هێواش جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌هاڕێت. ئه‌م حیزبانه‌و ئه‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بێجگه له لۆبی سیاسی‌و پارازایتی موزمن له هه‌موو ئاسته‌کاندا چاوه‌ڕووانی ئه‌وه‌یان لێ ناکرێت مێژووی ئه‌م خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگایه به ئاراسته‌ی سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی‌دا به‌رن. هه‌ر که‌سێک چاوه‌ڕووانییه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ی لێیان هه‌بێت له خۆ خه‌ڵه‌تاندن زیاتر نییه!
20/4/2008