
بێ په‌ڕو باڵ به‌بن ده‌ستی نــيــــگـــه‌رانــيـــه‌وه
په‌روين محه‌مه‌د فه‌ره‌ج …..
دڵم شـــارێکی چۆڵــه‌و..
که‌ناری ده‌ريــايــه‌کــه له نيگــه‌رانیی
من مناڵێکــی پێخاوســــــــم
برســـی ومــانـــد و،..
برسێتی له‌شــم ده‌گه‌زێ و..
ماندوێتيش.. تاوێ نا …
تاوێکی تر،پارچه پارچه‌م ده‌کـــا
زۆرده‌ترســـم
نيگه‌رانیی..له‌جه‌سته‌ی نه‌هه‌نگێکدا
هه‌ڵملوشـــێ
شــــارێک..چــۆڵ له‌ده‌نگ و
شـــارێک..پڕ له‌جه‌سته‌ی سێبه‌ر
کۆڵانه غه‌مگينه‌کانی،درێژده‌بنه‌وه‌و
له‌هه‌موو سوچـێکه‌وه..
جيـڕه‌ی ده‌رگـــاکـــانی نيـگـــه‌رانیی
ســـه‌رم پــڕده‌کــــات..
***************
به‌نێو گه‌ڕه‌که‌کانی دڵته‌نگيدا
به‌سه‌رپرده‌کــانی بێ ئومێديــدا
ته‌ماشای ده‌رياچه‌کـــانی
بێ هوده‌يی ده‌که‌م
ده‌ڕۆم..ده‌ڕۆم
ده‌ڕۆم و ناتانبينمه‌وه
ئه‌ی نه‌وڕه‌سه‌کانی خۆشه‌ويستیی
بێ په‌رو باڵ به‌بن ده‌ستی نيگه‌رانيه‌وه
هه‌ڵــم گــــرن
وه‌رن باپێکه‌وه چيرۆکی..
بێ سه‌روشوێن
بۆيه‌کتری باس که‌ين
ئاخۆچه‌ند سه‌ده‌يه
ئه‌م شـــــــــاره..؟
ئه‌م شـــــــــــــاری دڵـــه‌م..
بوه به‌ژێر چۆڵه‌وانــيـــــه‌وه ..؟
چه‌ندسه‌ده‌يــــه..؟
ئه‌م ديوارانه
سێبه‌ريـان که‌وتۆته سه‌ر شــانی نيگه‌رانييم..؟
بسوتێ ئه‌ی نيگه‌رانی
له‌چاوه‌کانما برژانگه‌کــانم ڕه‌ش کـــه و..
من بۆ خه‌ونی جوانيم..
ئيتر لێوه‌کانم ئاڵ ناکـــه‌م.
له‌منداڵيه‌وه..بێ په‌ڕو باڵ
به‌بن ده‌ستی نيگه‌رانــيــــــــه‌وه
ده‌فڕم وده‌سوتێم و ده‌کوژرێم..
سوێند به‌چاوه‌کانم ..ناترسم
عاشــــق به‌سه‌رکێشــيم و..
کواماڵی عه‌شقيش ڕوخانی تێدايه..!!!