Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
ئامریکا بوو به‌ زلهێز…! به‌شی دووه‌م.

ئامریکا بوو به‌ زلهێز…! به‌شی دووه‌م.

Closed
by May 6, 2008 گشتی

زاگرۆس زه‌رده‌شتی …
له‌ سویدیه‌وه‌ کردوویه‌ به‌ کوردی….

هه‌موو سه‌ده‌ی 18 ده‌ ئامریکا ولآتێکی کشتکاری بوو. به‌لآم ئه‌و ولآته‌ به‌رفراوانه‌، توانایه‌کی گه‌له‌ک ره‌خساوی له‌ پێش بوو، که‌ ببێته‌ ولآتێ پیشه‌سازی. ئه‌و ولآته‌ خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی خاوی به‌بێ ژمار بوو. بۆ نموونه‌. دارستانی زه‌به‌نگ، خه‌ڵوز و کانزای جۆراوجۆر، له‌ ئالیه‌یه‌کی تره‌وه‌، ده‌سته، ده‌سته‌‌ مرؤڤه‌ خاوه‌ن به‌هره‌ و تواناکان له‌ ئاوروپاوه‌، رووه‌ و ئامریکا کۆچیانده‌ کرد.
له‌ باکووری ولآتی ئامریکا، پیشه‌سازی سه‌ریهه‌ڵدا. پیشه‌سازی ئامریکا له‌ته‌ک پیشه‌سازی هه‌ردوو ولآتی به‌ریتانیا و ئاڵماندا که‌وته‌ پێشبڕکی. کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کانی ئامریکا، که‌لوپه‌ل و مه‌کینه‌ی کشتکاری،چه‌ک هێڵی ئاسنین، فارگۆن، ماتۆڕی هه‌ڵم، کاخه‌ز و جلوبه‌رگیان به‌ ماتریاڵی گه‌لێک نایاب به‌رهه‌م ده‌هێنا. باشووری ولآت به‌ کشتکاریه‌وه‌ خه‌ریکبوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌، له‌ باشوور پیشه‌سازی به‌هیچ جۆرێک سه‌ریهه‌ڵنه‌دا.
له‌ نێوراستی سه‌ده‌ی 18 دا جووداییه‌کی مه‌زن له‌ نێوانی ئه‌و دوو به‌شه‌ی ولآت، واتا باکوور، باشوور به‌ روونی ده‌بینرا. به‌شی باکوور گه‌ره‌کیان بوو، که‌ سیستێمی کۆیله‌داری نه‌مێنێ، پڕانی گه‌ل ئه‌و کۆیله‌دارییه‌یان به‌شه‌رم و له‌هه‌مانکاتدا، به‌ دژه‌ یاسای نچینه‌یی ولآت ده‌زانی. که‌ له‌ یاسای بنچینه‌ییدا هاتووه‌ و ه‌بێژێت:"مرۆڤه‌کان یه‌کسانن، هه‌مان مافی ئازادی و وه‌کیه‌کیان هه‌یه‌."
باشووریه‌کان ئه‌م داخوازییه‌ی باکووریه‌کانیان په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد، ده‌یانگوت:" هه‌موو ئابووری ئێمه‌ به‌و کۆیلانه‌وه‌ به‌نده‌، ئه‌وان باشترین هێزی هه‌رزانن،"
باکووریه‌کان ده‌یانویست پاریزگاری، له‌ بازاڕ و نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌ن‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باج و گومرگێکی زۆریان له‌سه‌ر که‌لوپه‌ل و مه‌کینه‌ی هاورده‌ بۆ ناوه‌وه‌ی ولآت داده‌نا.
باشووریه‌کان ده‌یانگوت:" نابێت بۆ کڕینی که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی ئامریکایی گران به‌ها زۆرمان لێبکرێت، له‌کاتێکدا که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی هاورده‌ له‌ ولآتانی ده‌ره‌وه‌ هه‌ر‌زانتر ده‌که‌ون.!"
باکووریه‌کان گه‌ره‌کیان بوو، که‌ سه‌رکۆمار و گۆنگرێس ده‌سه‌لآتیان زیاتر بێت.
باشووریه‌کات ده‌یانگوت:" نا… هه‌ر هه‌رێمێکی ولآت، ده‌بێت ئازادی ته‌واوی له‌ خۆ به‌ریوه‌بردن هه‌بێت."
جه‌نگی نێوخۆ..!
له‌ ساڵی 1860 دا خورته‌ و بۆڵه‌ له‌ نێوان پۆله‌تیکوانانی باکوور و باشووردا، ده‌ستیپێکرد، تاده‌هات تاوی ده‌سه‌ند.
به‌ دامه‌زراندنی پارتی کۆماری، به‌ سه‌رکرده‌ی (ئه‌بره‌هه‌م لینکۆلن) ئه‌م مرۆڤه‌ په‌یمانیدا ئه‌گه‌ر بێت و به‌ سه‌ر‌کۆمار هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌و کاته‌ کۆیله‌داری ناهێڵێت.
ساڵی 1860 (ئه‌بره‌هه‌م کینکۆلن) به ‌سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرا،ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی (کینکۆلن) بۆ باشووریه‌کان بوو به‌ دڵه‌روکه‌ و ترس. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ باشووریه‌کان له‌ یه‌کێتی هه‌رێمه‌کان، واتا یه‌کێتی (فیدراڵه‌کان) کشانه‌وه،‌ له‌بری ئه‌وه‌ یه‌کیه‌تیه‌کی (کۆنفیدراڵیان) له‌ نێو هه‌رێمه‌کانی باشووردا پێکهانی. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کیه‌تی هه‌رێمه‌ (فیدراڵه‌کان) هه‌ڵنه‌وه‌شێت و ئامریکا نه‌بێته‌ دوو ولآت، باکووریه‌کان ئاگری جه‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌ جیابوونه‌وه‌ی باشووریه‌کان هه‌ڵگیرساند.
جه‌نگی نێوخۆی ئامریکا.
له‌ 1860 – 1865 درێژه‌ی کێشا. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ پتر بوو، بانگهێشتی جه‌نگ کران. دووای راهێنانیان، ره‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگ ده‌کران. به‌لآم هه‌ندێک له‌ مرۆڤه‌کان بۆ خۆ دزینه‌وه‌ له‌و جه‌نگه‌، توانیان له‌ ته‌ک خیزانه‌کانیاندا، رووه‌و خۆرئاوای ولآت ده‌ربازکه‌ن و خۆ له‌ ئاگری ئه‌و جه‌نگه‌ لاده‌ن. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ به‌ نیازی ژیانێکی ئاسووده‌ کۆچیان بۆ ئامریکا کردبوو، هه‌رگیز چاوه‌ڕیی رۆژێکی ئاوا ره‌ش نه‌بوون..!
باکووریه‌کان هه‌موو رێگا و بان و به‌نده‌ره‌کانی باشووریه‌کانیان کۆنترۆل و بایکۆتکرد. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ باشووریه‌کان نه‌توانن له‌هیچ شوێنێکه‌وه‌ که‌لوپه‌لی جه‌نگ به‌ده‌ست بهێنن. له‌ هه‌موو به‌ره‌ی جه‌نگه‌کاندا ئامریکییه‌کان که‌وتنه‌ ویزه‌ی یه‌ک و یه‌کدیان ده‌کوشت. له‌ کۆتاییدا پاش نزیکه‌ی 5 سالآن، له‌و جه‌جگه‌ ناوخۆییه‌دا، باکورییه‌کان به‌سه‌ر  باشووریه‌کاندا سه‌رکه‌وتن. له‌ راستیدا باکووریه‌کان له‌ توانایاندا هه‌بوو ده‌یانکاری که‌ جه‌نگێکی دریژخایه‌ن بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌ی دانیشتوانیان گه‌لێک زۆرتر و له‌هه‌مانکادا خاوه‌نی پیپه‌سازی پێشکه‌وتو بوون.
سوپای باکوور، Yankees و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باشووردا گرت. چه‌ند ساڵ دووای کۆتایی جه‌نگه‌که‌ش هه‌ر باکووریه‌کان ده‌سه‌لآتیان به‌ڕێوه‌ ده‌برد. گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانی باشوور، هه‌ر دووای کۆتایی جه‌نگ، خۆیان رێکخست.
له‌ ساڵی 1865دا له‌ نمایشێکی شانۆگه‌ریدا، که‌ سه‌ر‌کۆمار بۆ بینینی ئاماده‌ بوو، به‌ ده‌ستی یه‌کێک له‌ توندره‌وه‌ باشووریه‌کان وژرا. جه‌نگی نێوخۆی ئامریکا و کوشتنی سه‌رکۆمار برینیک بوو، له‌ لاشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئامریکادا، ساڕێژکردنی هاسان نه‌بوو.
پێشه‌ڕۆژی ولآت…!
هه‌رچی لاو و خاوه‌ن به‌هره‌ و مێشکی به‌رهه‌مهینان بوو، له‌ ئاوروپاوه‌ به‌ره‌و ئامریکا کۆچیانکرد، هه‌ر مرۆڤه‌ و به‌ دوو ده‌ستی به‌تاڵه‌وه‌، ده‌یتوانی به‌شداری له‌ پێشه‌ڕۆژی ئامریکادا بکات. ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌  کۆلۆنیالیسته‌ نوێکانیش ببوونه‌ خاوه‌نی زه‌وی و ده‌ست به‌کاربوون.
پاش کۆتایی جه‌نگی نێوخۆ، ئامریکا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خیرا بوو به‌ یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ ولآته‌ پیشه‌سازیه‌ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان. ئه‌م ولآته‌ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌ مه‌زنه‌کانی، وه‌ک خه‌ڵوز، نه‌وت و دارستان…تد. ییه‌.
ساڵی 1900 ئامریکا سێ یه‌کی هه‌موو به‌رهه‌می پیشه‌سازی جیهانی پێکده‌هێنا. هه‌روه‌ک چۆن له‌ کیشوه‌ری ئاوروپادا، هێڵی ئاسنیین، ره‌وتێکی مه‌زنی به‌ پیشه‌سازیدا، ئاواش به‌و جۆره‌، هێڵی ئاسنین، ولآته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکای له‌ ولآتێکی کشتکاریه‌وه‌ گه‌یانده‌ ولآتێکی پیشه‌سازی مه‌زن. له‌ ریگای هێڵی ئاسنینه‌وه‌ مرۆڤه‌کان و که‌لوپه‌له‌کان به‌خیرایی و زۆر به‌ ئاسانی، ده‌گه‌یشتنه‌ هه‌موو سوچ و گۆشه‌یه‌کی ولآت.
ساڵی 1869 رێگای ئاسنین هه‌موو که‌نار و رۆخه‌کانی ولاتی ئامریکای پێكه‌وه‌ به‌سته‌وه‌، له‌ پێشان ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک کاته‌که‌ی مانگێکی بویستایه‌، ئه‌وا پاش گه‌یاندنی هێڵی ئاسنین بۆ هه‌موو ناوچه‌کان ته‌نیا به‌ هه‌فته‌یه‌ک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ گه‌ره‌ک بوو. ئه‌م جۆره‌ پێشکه‌وتن و ئاڵوگۆڕانه‌، پیشه‌سازی ولآتی پێشخست و گه‌یشته‌ ترۆپک.
نمونه‌ی به‌رچاو ساڵی 1800 (تۆماس ئێدیسۆن) ئه‌و مرۆڤه‌ بلیمه‌ته‌، به‌ گڵۆپ هێزی (ئلێکتریک)Electric  ئافراندن، رووناکای خسته‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئامێری Phonograph که  سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ئامێری Gramophone و Kinemtograf پێشینه‌یه‌ک بوو بۆ Camera –ی Cinem –ی ئه‌م مرۆڤه‌ بلیمه‌ته‌، به‌م کارانه‌ی هاسانکارییه‌کی مه‌زنی له‌ ئافراندنی مرۆڤه‌کانی تریشدا کرد. بۆ نمونه‌: Aelegraph و Telephone هه‌روها مه‌کینه‌ی نووسین چاپ. ئه‌مانه‌ له‌ پاکتیکدا کارئاسانیان هێنایه‌ مه‌یدان و کاری مرۆڤیان گه‌له‌ک ئاسانکرد.
له‌ ساڵی 1913دا (هینر فۆرد) کارگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی دروستکرد. به‌ شیوه‌یه‌کی به‌ربلآ و ئۆتۆمۆبیلی به‌دووای یه‌کدا ریزده‌کرد. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی ڤۆرد، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبیل به‌م رێژه‌ زۆر و به‌ربلآوه‌، گۆڕانکاریه‌کی مه‌زنی له‌ بواری پیشه‌سازیدا هێنایه‌ ئاراوه‌. (ده‌توانیت هه‌زاران ئۆتۆمۆبێل بفرۆشیت، له‌ هه‌مانکاتدا موچه‌ی کارکاران زیادکه‌ی) (ئه‌گه‌ر کارکاران موچه‌ی زۆرتر وه‌رگرن، ئه‌و کاته‌ ده‌توانن زۆرتر بکڕن، ئه‌گه‌ر زۆرتریشیان کڕی ئه‌و ده‌مه‌ش کارگه‌ پیشه‌سازیه‌کان ده‌سکه‌وتیان زۆرتر ده‌بێت.) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو، که‌ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمۆبیل، مه‌کینه‌ی به‌رگدروو، مه‌کینه‌ی نووسین، گه‌سگی کاره‌با، پایسکیل، گامافۆن و کامێرا..تد. رێژه‌ی به‌رهه‌مهینانیان پتر کرد. پێش ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی فۆرد خه‌ڵکی توانای کڕینی ئه‌م که‌لوپه‌ل و ئامیرانه‌یان نه‌بوو، به‌ واتایه‌کی تر ئه‌م شتانه‌ هه‌ر هه‌موویان LYX  بوون.
خه‌وبینین به‌ کۆمپانیاوه‌ له‌ Hollywood …!
له ‌ده‌ره‌وه‌ی (لۆیس ئه‌نگلس)، Hollywood ناوه‌ندی بنکه‌ی فیلمه‌ ئامریکاییه‌کان. یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌گه‌شه‌کانی فیلمی بێده‌نگ (چارلی چاپلن) ئه‌و پیاوه‌ هه‌ژاره،‌ به‌ خۆی و شه‌پقه‌ و گالۆکه‌ که‌یه‌وه‌ بوو به‌ یه‌کێک له‌ (گه‌لکێشترین) ترین Popular ئه‌کته‌ر له‌ جیهاندا.
زنجیره‌ کارتۆنه‌کان کرانه‌ فیلیم..!
ساڵی 1928 له‌لایه‌ن (وه‌ڵت دیسنی) وه‌ (میکی ماوس) به‌شێوه‌ی کورته‌ فیلم و به‌ ده‌نگه‌وه‌ ئافراندرا. ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ کارتۆنه‌ زۆر ده‌نگی دایه‌وه‌ و گه‌لکێش بوو، خۆشبه‌ختانه‌ کورته‌ فیلمی کارتۆنی (دۆناڵ ده‌ک) و (گوفی) و هه‌ندیک فیگۆری تریش له‌ دایک بوون. تاکو ئه‌مرؤشی له‌گه‌ڵدا بیت، زارۆکان و گه‌وره‌ ته‌مه‌نان، تامه‌زرۆی بینینیانن.
کاتێک کا یاسای کۆیله‌داری له‌ ئامریکا هه‌ڵگیرا، مۆسیک و سترانی مرۆڤه‌ ره‌شه‌کان به‌ ئامریکادا بلآو بوونه‌وه‌.
له‌ ساڵی 1900 دا سپیپێسته‌کان کولتوری سترانی مرۆڤه‌ ره‌شه‌کانیان، بۆ موسیکی سه‌ما و دانس گۆڕی و له‌سه‌ر قه‌وانی گرامافۆن تۆماریان کردن.
له‌ناو ئه‌م مرۆڤه‌ ره‌شانه‌دا، موسیکژه‌نی جاز و که‌ره‌نا  ستران بیژی لێهات و هه‌بوون> وه‌ک ستانبێژی مه‌زن خانمی (بێسی سمیس) مۆسیکزان و مۆسیکژه‌نی وه‌ک (کیدی ئوره‌، کینگ ئولیڤتر، لۆویس ئه‌رمیسترۆنگ و دوکی ئیڵینگتۆن.)
جاز و رۆکیش په‌یدا بوون..!
مرۆڤه‌ کۆیله‌کان به‌ زۆری زۆردار کران به‌ کریستیان.. خاوه‌ن کۆیله‌کان پیتی یه‌که‌می پێش ناو و پاش ناوی خۆیان، واتا ناوی خاوه‌ن کۆیله‌کان، ئه‌گه‌ر ناو و پێش ناوه‌که‌ به‌مجۆره‌ بووایه‌،(کارته‌ر جێیم) ئه‌وا پیتی یه‌که‌می پێشناو که‌ (K) و پیتی یه‌که‌می پاش ناو(J) له‌سه‌ر ئاسن ده‌نووسران پاشن ئه‌و ئاسنه‌  گه‌رمده‌کرا به‌ شێوه‌ی مۆری ئیمزا به‌ پشتی یان به‌ باسکی کۆیله‌که‌وه‌ ده‌چزینرا. واتا مۆری خاوه‌نداریه‌تیان لیده‌دان. رۆژانی کاری ئه‌م کۆیلانه‌، رۆژانێکی سه‌خت و پڕ چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌رده‌سه‌ری بوو ، ده‌بوو ئه‌و کۆیلانه‌ له‌به‌ر تینی ئه‌و خۆره‌تاوه‌ پڕوکینه‌ره‌دا له‌کاردا بن، ئه‌م مرۆڤانه‌ ده‌بوو به‌ ناچاری خۆڕاگربن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ ده‌م گۆرانی و ستران چڕینه‌وه‌، له‌سه‌ر جۆره‌ ریتمێک تایبه‌ت به‌ خۆیان که‌ له‌گه‌ڵ کاره‌کانیاندا بگونجێت، هاوتا ده‌بوون. وینه‌ی ئه‌و سترانانه‌ش گۆرانی ئاینی یان سترانی Plantation, Negro, Spirituals  و Nobdy know the trouble  بوون.

زاگرۆس زه‌ده‌شتی
2008

له‌ په‌رتوکی Puls Historia وه‌ کراوه‌ته‌ کوردی.
له‌ نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim  سالێ 2002

Previous
Next