![چاخی بی وه‌ڵامی گه‌رمیان چاخی بی وه‌ڵامی گه‌رمیان](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/latifFatihFarage_440385644.jpg)
چاخی بی وه‌ڵامی گه‌رمیان
گه‌رمیان وتی
دایه مزاهه‌ره‌چیه؟
دایكی وتی
هه‌موو خه‌ڵك كۆئه‌بنه‌وه و
ڕه‌نگه گۆرانی بڵین
یان داوی ئازادی بكه‌ن
یان بڵین نا بۆ گه‌نده‌ڵی
گه‌رمیان وتی
ئه‌ویش وه‌كو سه‌یران وایه
دایكی وتی
له‌هه‌موو شوینێ وانیه
گه‌رمیان وتی
ئه‌ی دایه گه‌نده‌ڵی چیه؟
دایكی وتی
یه‌كێ مافی گشتمان ده‌خوات
گه‌رمیان بزه‌یه‌كی كرد‌و
له‌به‌ر خۆیه‌وه ئاوای وت
وای چه‌ند عه‌یبه؟
23ساڵ ڕێك له‌مه‌وبه‌ر
چه‌ند ڕۆژ دواتر
مناڵانی كوچه‌و كۆڵانی چه‌مچه‌ماڵ
مناڵانی دایك‌و باوك ده‌ست به‌سه‌ری
بێ په‌ڕو باڵ
مناڵانی نه‌وه‌ی قه‌ڵا
مناڵانی دژی به‌عس دژی به‌ڵا
بێ ئه‌وه‌ی به‌عس بناسن
یا بزانن به‌عس چییه
له‌گه‌ڵ جیهادی قاله‌دا
ڕژانه نێو شهقامو
به‌یه‌ك به‌سته‌و په‌یامه‌وه
نا بۆ ئه‌نفاڵ نا بۆ سته‌م
23 ساڵ ڕێك له‌مه‌و به‌ر
ئه‌شێ هه‌ر ئه‌و مناڵانه
یه‌كێكیان باوكی گهرمیانو
یه‌كێ خاڵی‌و یه‌كی دیكه خزمێكی بێ
ئه‌شێ هه‌ر ئه‌و مناڵانه
دواتر هه‌ندێكییان شه‌هیدو
هه‌ندێكیشیان پارێزه‌ری نیشتمان بن
یان پۆلیس بن یان پێشمه‌رگه
گه‌رمیان له دوای 23 ساڵ له‌و مێژووه
له هه‌مان شار
بێ ئه‌وه‌ی تێبگات له هاوار
كه‌وتۆته دوای ئاپۆڕه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك
له خۆیه‌وه شتێك ده‌ڵێ
به‌ڵام نازانێ وه‌ك ئه‌وان
به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی
نابۆ نادادی‌و گه‌نده‌ڵی
نا بۆ به‌رپرسی بێ كه‌ڵك
گوله‌یه‌ك دێ
ئه‌و گوله‌یه له كێ وه دێ
ڕه‌نگه 23 ساڵ پێشتر
هه‌مان ته‌قه‌كه‌ری ئه‌مڕۆ
وه‌كو گه‌رمیان
شتێكی گوتبێ وه‌ك ئه‌وه‌ی
ماناكه‌ی هه‌مان مانابێ
نا بۆ سته‌م
گوله‌یه‌ك دێ
له‌باخی جه‌سته‌ی گه‌رمیانا
گڕ به‌ر ئه‌دا له دڵی شار
ده‌نگێك ئه‌ڵێ ئه‌و مناڵه
ئیدی گه‌رمیان ئهكهوێتو
په‌پوله‌ی گیانی ده‌فڕێ
بۆلای ڕێژوان
له‌وێ له گه‌ڵ هاوڕێكانیا
به‌هه‌شتیان ده‌بێ به جێ‌ژوان
له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیا
یه‌ك له یه‌كتری ده‌پرسن
كوڕی سه‌رۆك كوڕی به‌رپرس
كوڕی كار بهدهستو سه‌ردار
چیان له ئێمه زیاتره
باوكیان چی له باوكی ئێمه
دایكیان چی له دایكی ئێمه
ئه‌ی نیشتمان ماڵێك نییه بۆ هه‌موان
بۆ چی به‌هه‌شته بۆ كهمێو
بۆ زۆرێ بۆته ته‌م تومان
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و
نه‌یزانی گه‌نده‌ڵی چییه
له‌وه‌تێ گه‌یی كه عه‌یبه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و نه‌یزانی نادادی چیه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و وه‌ك چۆن چركه ساتی یاری
ده‌سته‌كانی خاڵین له به‌رد
ئێستا له نێو خێزانه‌كه‌ی
جێگاكه‌ی ئه‌ویش خاڵییه
ته‌نانه‌ت له پۆلهكهیشیا
كه‌سێ گوێی له ده‌نگی نیه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و
نه‌شیزانی مزاهه‌ره مانی چییه