
كه رۆژنامه نووس ده‌بێته ئاوێنه‌ی مێژوو
( بوب وودوورد ) وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئه‌مریكا
ره‌نگه له‌ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ركه‌سێكدا ته‌نها جارێك به‌خت یاوه‌ری بێت ,به‌ڵام له كاروانی ژیانی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی وه‌ك ( بوب وودوورد) دا چه‌ند جارێك به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌خت یاوه‌ری بووه‌و , رێكه‌وتیش رۆڵی گرنگی هه‌بووه له‌و به‌خته‌دا كه ئه‌و ناوبانگه‌ی پێ ببه‌خشێ وبه ئه‌مریكاو دنیادا ناو ناوبانگی بڵاوبێته‌وه‌و بناسرێت .ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی كاری رۆژنامه نووسی ئه‌و مرۆڤه‌دا هاته به‌ر .
له‌نێوان رۆژنامه‌گه‌ری و پارێزه‌ریدا
ئه‌لفرید بوب كه‌له‌دایكبووی شاری جنیفیایه وه‌ك پارێزه‌رێكی ناوداریش یۆ پێش رێكه‌وت رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی گێرا له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك وخۆیدا بۆ سه‌ركه‌وتنی كاروانی پشوو درێژی كاری رۆژنامه گه‌ری .ژیانی ئه‌م مرۆڤه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه له زانكۆی (هارفارد) وه‌ك باوكی به ئه‌فسه‌ری ده‌ریاوانی ده‌رچوو.تا داواتر له ئاگستۆسسی 1970 خانه‌نشین كرا.پاش ئه‌و راژه سه‌ربازییه‌ی كه وه‌ك یاریده‌ده‌ری ئه‌میرال تۆماس مۆری پێشه‌وای چالاكی ده‌ریاوانی له ئه‌مریكا خزمه‌تی كرد .له ئاخرو ئۆخری كۆتایی هاتنی راژه‌كه‌یدا بوو كه ( مارك فیلت )ی ئه‌فسه‌ری ده‌ریاوانی ناسی .كه دواتر هاوكارییه‌كی باشی كرد له ئاشكراكردن و پێزانینی كێشه‌ی ( ووترجیت ) ی سه‌رده‌می نیكسۆنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا .بوب پاش خانه‌نشین بوونی داوایه‌كی پێشكه‌ش به رۆژنامه‌ی ( واشنتۆن پۆست ) كرد كه وه‌ك په‌یامنێر دایبمه‌زرێنن.ده‌سته‌ی رۆژنامه‌كه‌ش باوه‌ریان به ئه‌زمونه‌كه‌ی هه‌بوو ,هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش بریاریان دا یۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بێ به‌رانبه‌ر دایبمه‌زرێنن .ئه‌میش پاش قیل بوونی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد ,له ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا توانی (14) لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام بدات وپێشكه‌ش به رۆژنامه‌كه‌ی بكات.به‌ڵام هیچ كامێكیان بڵاونه‌كرانه‌وه ,به‌مه‌ش له‌و دامه‌زراندنه‌یدا شكستی هێنا .چونكه بابه‌ته‌كانی لاوازبوون و له ئاست رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگ وبه‌ر فراوانی وه‌ك واشنتۆن پۆست‌دا نه‌بوون .هه‌ر بۆیه ستافی رۆژنامه‌كه بۆ دڵنه‌وایی ورێزگرتن له قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بوب وایان به‌چاك زانی له رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی وه‌ك پاسه‌وانی مه‌نتیجمه‌ری montgmery sentineكار بكات .ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌مه‌به‌ستی فێربوون وشاره‌زایی په‌یدا كردن ده‌ست به‌كاربوو .له به‌ر لێهاتوویی و بزێوی خۆی توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ببێته په‌یامنێری سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه .تا له ساڵی 1971 دا دووباره په‌یوه‌نی كرده‌وه به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆسته‌وه بۆ دامه‌زراندن, به‌ڵام ستافی رۆژنامه‌كه وایان به چاك زانی كه هه‌لێكی تری بده‌نێ ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رایانسپارد بۆ هه‌واڵه‌كانی پۆلیس .ئه‌ویش له كاتژمێری حه‌وتی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێری سێ ی به‌ره‌به‌یان ,به‌ڵام بوب پابه‌ندی ئه‌و كاتانه نه‌بوو به‌ڵكو كه‌وته سۆراخ وگه‌ران به‌دوای راستییه‌كاندا ,ئه‌ویش له فه‌رمانگه حكومییه‌كان فشارێكی زۆری له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دروست كرد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌خۆی ده‌یویستن وسه‌ركه‌وتنی خۆی تیا به‌دی ده‌كردن به مسۆگه‌ری.
خاڵی وه‌ر چه‌رخان
بۆ هه‌تا هه‌تایی 17ی یونیوی 1972 له بیره‌وه‌ری بوبدا به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه .ئه‌و رۆژه‌ی كه بوو به بناغه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوبانگی له‌چاو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانیدا .ئه‌و رۆژه‌ی كه ستافی واشنتۆن پۆست روویان لێنا كه له‌گه‌ڵ ( كارل بیرنستین ) ی‌دا هه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌وئابرووچوونه‌كه‌ی ووترجیت ,كه نیكسۆنی سه‌رۆكی ئه‌وسای ئه‌مریكا پاڵه‌وانه‌كه‌ی بوو.له‌و لێكۆڵینه‌وه به‌دوادا چوونه‌دا ئه‌و فرت وفێڵ وساخته‌كاری وئابرووچوونانه ئاشكرا بكرێن كه لیژنه‌ی راسپێردراو كاری له‌سه‌ر ده‌كرن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆك نیكسۆن به‌كاری هێنابوون له‌و كاته‌دا ,له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه ئیتر بوب ناوبانگی ده‌ركرد .ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگ بوون له ژیانی بوبدا بۆ پته‌وبوون وتوندو تۆڵ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رمایه‌داران وسیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا .وای كرد كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت له به‌ده‌ست هێنانی زۆر شتی چاوه‌رواننه‌كراوی كاری رۆژنامه‌نووسیدا.هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی چه‌ندین تێوه‌گلانی گه‌نده‌ڵی له‌و ووڵاته‌دا .له ساڵی 2000دا بوب وهاوه‌ڵه‌كه‌ی (دان بالز) توانیان كۆمه‌ڵه ووتارێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه‌له‌و كاته‌دا به به‌ڵگه‌نامه‌ی woridwde attask matrix ناسراوبوون .كه بریتی بوون له كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاشكرا نه‌كراو كه ئه‌مریكا پێ ی هه‌ڵده‌ستێت دژ به تیرۆر له (80 ) ووڵاتی دنیادا .كاروانی رۆژنامه‌نووسی بوب به‌و سه‌ركه‌وتووییه درێژه‌ی كێشا ,تا ئه‌و رۆژه‌ی له 11 یسێپته‌مبه‌ری 2001 دا كاره‌ساته به‌ناوبانگه‌كه‌ی لێدانی سه‌نته‌ری بازرگانی له‌و ووڵاته‌دا روویدا و دنیای هه‌ژاند .له‌و رۆژه به‌دواوه بوب بوو به په‌یامنێری سه‌ره‌كی واشنتۆن پۆست بۆ به‌دوادا چوون ووورده‌كارییه‌كانی رووداوی هێرشه‌كه‌ز ئێستا بوب به‌رپرسی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌تایبه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌یه ,سه‌ره‌رای كاری جێگری سه‌رنووسه‌رییه‌كه‌ی له هه‌مان رۆژنامه‌دا .
بوب وخه‌ڵات
ده‌توانین بڵێن بوب زۆربه‌ی خه‌ڵاته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكای به‌ده‌ست هێناوه,گرنگترین خه‌ڵاتی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ش له‌ساڵی 1973 بوو ئه‌ویش خه‌ڵاتی بالتزر Pulitzer بوو بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی كه له ئاشكراكردنی ئابروو چوونه‌كه‌ی ووترجیتدا ره‌نگی دایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كارلی هاورێیدا ئه‌نجامیانداو به‌ده‌ستیان هێنا . هه‌روه‌ها خه‌ڵات national reporting politer پۆلیته‌ری نه‌ته‌وه‌یی ناردنی كاری رۆژنامه‌وانی ,له‌ساڵی 2002 دا ز ئه‌ویش له ئاكامی ئه‌و ماندووبوون وبه‌رچاوخستنه‌ی كه نواندی له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌لادا .سه‌ره‌رای خه‌ڵاتی ( جیرارد فورد) بۆ رووماڵكردنی رۆژنامه‌وانی نایاب له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 دا ,له ماوه‌ی ژیانی رۆژنامه‌وانی بوبدا گه‌لێك گله‌یی وگازنده و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌كراو رووبه‌رووی كرانه‌وه ,به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی ئه‌مریكاوه ,هه‌ندێكیان به‌وه تاوانباریان ده‌كرد كه‌په‌یوه‌ندی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكادا هه‌یه ,ئه‌م تاوانباركردنه‌ش ناكۆك و پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی بوب بوون له ئاشكراكردن ووه‌ده‌رخستنی كێشه‌و ئابرووچوونه‌كه‌ی ووترجیتدا ,زۆر كه‌سیش ئه‌و تاوانباركردنه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و بوبیان به گرنگترین وبه جورئه‌تترین رۆژنامه‌نووس له ئه‌مریكادا له‌قه‌ڵه‌مدا