سه‌رنجێك له‌سه‌ر( ڕۆژمێری شارێك)ی نه‌ناسراو
سه‌ره‌تایه‌كی كورت/ له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌و مانگی ڕابردودا درامای ڕۆژمێری شارێك له 31 زنجیره‌دا له كه‌ناڵی كوردساته‌وه پیشكهشكرا. به‌رله ته‌واوبوونی، ئه‌م زنجیره درامایه كه‌وته‌به‌ر ڕه‌خنه‌و گازنده‌ی به‌شیك له بینه‌ران ونووسه‌ران وهونه‌رمه‌ندان. به‌بڕوای من دوو هۆكار جولینهری ئه‌و په‌رچه‌كرداره بوو؛ له‌لایه‌ك ئاستی چاوه‌روانی له هونه‌رمه‌ندانێكی به‌ئه‌زموون كه ئه‌م به‌رهه‌مه كۆیكردنه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه كرچوكالی ولاوازی فۆرم وناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كهتائیسته له‌وه‌لامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌دا بهردێدو گویمان كه‌وتووه جۆرێك لهپاكانهو پاساوهینانهوهو ڕاوهستانهیهكی زیانباره بۆ داكوكیكردن و بێخه‌وش نیشاندانی ئه‌م به‌رهه‌مه. بۆیه گۆمان ده‌كه‌م كهسهرنجهكانی ئیمه‌ش به‌ر ڕه‌حمه‌تی هه‌مان شێوازی وه‌لامدانه‌وه نه‌كه‌ون. به‌لام له‌پال ئه‌وشدا بازدانم به‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا بۆ قوت نادرێت. بۆیه هیوادارم ئه‌كادیمی نه‌بوونی ئیمه له‌بواری هونه‌ری درامادا نه‌بیته به‌هانه‌ی شانخالیكردنهوهی ئه‌و به‌ڕێزانه له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك كه له‌ئه‌ستۆیاندایه. به‌داخه‌وه ئه‌م ڕه‌وشته نا تهندورستیداره له وه‌لامدانه‌وه به ڕه‌خنه بووه‌ته دیویكیتری شێوازی خۆده‌ربازكردنی ده‌رهێنه‌رو ستافی ئه‌م درامایه. كه له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه لۆژیكی و تهندروستداربێت، ئه‌وكاته ده‌بیت نه‌هیچ نووسه‌رو هونه‌مه‌ندێك مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌هیچ به‌رنامه‌و سیاسه‌ت وهه‌لویستی حزب ولایهنیك بگرن ونه‌هیچ سیاسی و سیاسهتمهداریكیش نابیت ده‌م له هونه‌رو ئه‌ده‌ب وبۆواره جیاوازهكانیتری ژیانی ڕۆژانه‌مانه بده‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م میتۆد‌و تیروانینه له سونه‌ت وشیوازی كاری سنفیگهری وسندیكالیستی ده‌چێ كه ئه‌و ڕێكخراوه ته‌نیاو ته‌نیا له‌بازنه‌ی سنف وڕێكخراوێكی تایبه‌تیدا داكۆكی له ماف وداواكاریهكان بكرێت؛ بۆیه لیره‌دا جیگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وپرسیاره ئاراسته‌ی ئه‌م به‌ریزانه بكه‌ین وبلین ئایا ئه‌گه‌ر ههرنهبیت له‌و قۆناغه میژوویهدا چین وتویژیكی ئه‌م شاره داخوازیه‌كی ره‌وایان بخستایه‌ته ڕوو ئیوه پشگیریتان لێ نه‌ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه پۆزیتیڤه ئه‌وكات ده‌لین هه‌ر به‌هه‌مان ده‌لیل هه‌ر نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ته‌نانه‌ت هاولاتیهكیش مافی خۆیه‌تی بۆچوون لیكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌یان بكات. به‌تایبه‌ت له‌كاتیكدا كه نههونهرو ئه‌ده‌ب له‌سیاسه‌ت وكۆمه‌لگا جیایه‌و نه ته‌وه‌ری ئه‌م درامایه له‌ده‌ره‌وه‌ی دیاریده سیاسی وكۆمهلایهتیهكاندایه مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه‌وا دوینی مۆتیڤی داكوكیكردن له‌ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌یه‌ك هانده‌ری بووبێت بۆ دهنگههلبرین و ئه‌مڕۆ له به‌ده‌سه‌لات گه‌شتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌دا نانی له رۆندابێت وئاماده نه‌بیت كه ووشه‌یه‌ك بلیت كه له فلته‌ری ئه‌و دهسلاتهوه دهنهچیت. گهبهداخهوه به‌شێكی سه‌ره‌كی لهبهرههمیهنانی ئه‌م درامایه ئاو به‌ئاشی ئه‌م ڕاستیه‌دا ده‌كت و له سه‌نگه‌ری جوان ومقهدهسكردنی بالیكی ئه‌و بزوتنیهوه هونهریكی له‌م چه‌شنه پرخهوشمان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئیسته بینه‌وه سه‌ره باسه.كه‌و تیشكیك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م درامایه.
درامای كام ڕۆژو كام شار ؟
ئه‌گه‌ر لاریه‌كمان له‌وه‌ی نه‌بیت كه (كات وشوین) له‌هه‌ر شانۆ، دراما، چیرۆك، ڕۆمان وبه‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا دوو بنه‌مای دیار‌و سه‌ره‌كین ئهوادیاره غیاب وناڕۆشنی هه‌ریه‌ك له‌م دوو فاكته‌ره سه‌ره‌كیه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان ده‌بیت له ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كار‌و به‌رهه‌میكی هونه‌ریدا. به‌بروای من یه‌كیك له لایه‌نه لاواز‌و ناپۆختهكانی ئه‌م درامایه‌ش دروست لیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت. درامایه‌ك له ته‌نیا وه‌رزێكی ساڵدا باس له قۆناغی میژووی شارێك ده‌كات. نه باران وبه‌فر، نه قوروچلپاو، نه گهلارێزان، نه گه‌رمای هاوین و ئاره‌ق كردنه‌وه…ته‌نانه‌ت كار بهشوینیك گه‌شتووه كه سلیمانیهكی بێڕهشابامان پێ‌نیشان ده‌ده‌ن. به‌هه‌رحال ئه‌گه‌ر ناكرێ هه‌موو ئه‌م خه‌وشانه به ئاكامی نامۆبوونی ئه‌م به‌ڕێزانه به سرۆشتی ئه‌م شار له‌قه‌له‌م بده‌ین، هاوكات ناشكرێ هه‌موو ئه‌م ڕه‌خنه‌و سه‌رنجانه به‌قولی نه‌بنه جێگه‌ی سه‌رج وتیاڕامانی ده‌رهینه‌رو ستافی ئه‌م درامایه. ڕۆژمێری شارێك باس له مێژووی یه‌كێك له دیارترین شاره‌كانی كوردستان ده‌كات كه ده‌كرێ بلین پیشكه‌وتووترین شاری ئه‌م مهلبهندهیه له‌رووی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، ئابوری وفه‌رهه‌نگیه‌وه. به‌لام ئایا ئه‌وه‌ی له زۆنی كامێرهوه نیشانی ئێمهدرا ئه‌و شاره به‌و تایبهتمهندیانهوهیه ؟ یا شارێكی نامۆ به‌بنه‌ماكانی شاربوون، شارێكی بێكاره‌با كه ڕێبوارانی شه‌وانه به چراو فانۆسه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن ودووره له‌هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهینان و له‌هیچ جۆره كۆمپانیا‌و شهریكهو مانیفاتۆرو هۆكاریك، له‌كاتیكدا كه له هه‌مان میژوی دیاریكراوی ئه‌م شاره‌دا چه‌ندین كارخانه‌ی وه‌ك چیمه‌نتۆی تاسلوجه، كارگه‌ی شه‌كر، كارگه‌ی جگه‌ره‌و، كارگه‌ی ئهلبسه…تیدابووه كهههزارن كه‌س وخیزانی ئه‌م شاره بژیوی ژیانیان له‌ویوه دابینكردوه. له‌كاتێكدا هه‌ر له‌و میژووی ئه‌و رۆژمیرهدا ئه‌م شاره قۆناغیگی هه‌ر دیار‌و به‌رچاوی هونه‌ری وئه‌ده‌بی به‌تایبت تیدهپهرینیت و ڕوانگه ده‌بیته هه‌وینی جۆریك له‌تازه‌گه‌ری كه‌ژماره‌یه‌كی بهراچاو له‌نووسه‌رو ئه‌دیبی هه‌ره دیاره ئه‌و قۆناغه تا به ئه‌مرۆی بهرههمیناوه. هه‌روه‌ها له رووی سیاسیشه‌وه هه‌ر له‌و قوناغه‌دا كۆمه‌له‌ی ماركسی لینیی داده‌مه‌زریت لایه‌نی كه‌م دواتر بۆ ده‌هه‌یه‌ك ده‌بیته ناسراو ترین و دیارترین رۆیكخرایكی سیاسی ئه‌م شاره. ئه‌لهه‌ق له‌چه‌ند ڕسته‌و پهرگرافیكدا ئاماژه به ڕۆلی حشك ده‌كریت ئه‌ویش كه به‌عیس جیانكردون، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه شیوعی حزبی دووهه‌می ئه‌م شاره بوو. سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه له‌م شاره دوور له شارستانیه‌ته‌دا سیناریۆو دهرهێصهری ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ سه‌روسامان پیدانی به‌رهه‌مه‌كه‌یان باخێكی عاشقانیان دروستكردوه كه بریا سلیمانی به ئیستهشیهوه باخیكی هاوشیوه‌ی تیدابووایه. ئه‌وه هه‌قیقه‌ته كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی له‌و قۆناغه‌دا كراوه‌و شارستانی بوو به‌لام ئه‌مه ناكات به‌وه‌ی كه كاكی ده‌رهینه‌ر باخیكی ئاشیقان دروست بكات كه هه‌موو دلدارانی شار نه‌مامی خۆشه‌ویستی خۆیانی تیدا بڕوێنن. كه‌واته هه‌ر بۆیه ئاسان نیه كه‌ئیتر سیمای ئه‌م شاره بناسینه‌وه.
رۆژمیری شاریك و گریی دراماكه‌ی
لاوازیه‌كی ئه‌م درامایه له‌وه‌دایه كه میژووی شاریك له سیكوچكهی عشق وسیاسه‌ت و گیشهكی كۆمه‌لایه‌تی نیوان ئه‌م دوو خیزانه‌دا ده‌بینیته‌وه. له‌مباره‌شه‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م كێشه‌ی نێوان دوو كه‌سایه‌تی دارای شار كراوته بنه‌ما دراماكه. دوو كه‌سایه‌تی گهیهك پیگه‌ی كۆمهلایهتیان هه‌یه به‌لام له سرۆشت وڕهوشتدا جیاواز‌و دژ به‌یه‌كن. میرزا دل پاك ومیهرهبان دهسئاوهلاو دلسوز، قادربهگ توره‌و هه‌لچوو قین له‌دل وچاوچنۆك وبیویژدان…ڕواله‌تی ئه‌م گرفته ده‌كریته بنچینه‌ی كیشهگانی ئه‌م درامایه له‌و قۆناغه میژوویهدا. هونه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بۆ به‌رده‌وام بوون ونیشاندانی ئه‌و كیشمه‌كیشه كه‌سایه‌تی سهیدێكی ( فیتنه، درۆزن، ئاژوهگیر، ساخته‌چی) نه‌ك هه‌ر ده‌كریته جه‌مسه‌ری فراوان بوونه‌وه‌ی قلشتی نیوان ئه‌و دوو خیزانه به‌لكو ده‌بیته هه‌وینی گه‌لیك كیشه‌و ئاشوب و گرفته‌كانی شارێك وئه‌وه‌نده زبردهست و حه‌كیمه كلاو ده‌خاته سه‌ر ئاقلو دانانی ئه‌م شاره‌و ناوبه‌ناویش ته‌قله به پۆلیس وپیاوانی میریش لێده‌دات. من له فهنتازیاو روئیای هونه‌ری ده‌رهێنان حالی ده‌بم و ڕه‌نگه هه‌ندێجار له‌م ڕیگه‌وه بتوانرێ به‌قولی سه‌رنجی بینه‌ر به‌لای به‌رهه‌مه‌كه‌دا ڕاكیشن، به‌لام كاتیك كه ئه‌و ڕوئیایه بكریته كاركته‌رێكی هینده به‌رچاو چاره‌نووساز، ئیتر داتاشینی ئه‌م جۆرمعجزانه نه‌ك ههردهبنه به‌لا بۆ به‌رهه‌مه‌كه؛ به‌لگو ده‌بیته هیمای به‌ده‌ستی گهمگرتنی میژووی شارستانیه‌تی شاركیش، كه كه‌سایه‌تیه‌كی ساخته‌چی ده‌توانیت له‌سه‌ر نوكی په‌نجه‌ی ئه‌و عاله‌مه بیخولینیتهوه. هه‌ربۆیه میتودی له‌مجۆره سیناریۆیه ناتوانێت میژووی شارستانیه‌تی شاریكی وه‌ك سلیمانی نیشان بدات.
دراما و ده‌رهینه‌ر
به‌ر لهههرشتیك هیوادارم ئێسته كاك ئه‌رسه‌لانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه پاش پشوویه‌ك ده‌ركی به‌و ڕاستیه كردبێت، كه ئه‌م به‌رهه‌مه تیكهلیكه له دراما‌و شانۆ هه‌ر له به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی سیما‌و جه‌سته‌و جوله‌ی ده‌موچاو ده‌ست و په‌نجه‌وه تا بیرۆكه‌ی نمایشكردنی زۆریك له كه‌سایه‌تیه‌كان به‌رۆشنی ئه‌مه‌یان پیوه دیاربووه, ئه‌گه‌ر كاك ئه‌رسه‌لان ئه‌مه‌ی قبوولبێت كه ده‌رهینه‌ر نووسه‌ری دووهه‌می ده‌قه ئه‌وا هه‌م ئه‌رك وههم مافێكی زیاتر بۆ خۆی قایله. نه‌ده‌قی شانۆ‌و نه‌ده‌قی دراما خۆبه‌خۆ ئه‌و له‌زه‌ت و چیژهیان هه‌یه كه بینه‌ر به‌دوای خۆیدا په‌لكیش بكات؛ نه به‌رهه‌میكی سهركهوتوومان ده‌بیت به‌بێ بوونی سیناریۆیه‌كی جه‌زاب وسه‌رنج ڕاكیش. كه‌واته له‌مباره‌وه ده‌رهینه‌ر ده‌توانیت كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌و سهركهوتنهبیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هاو توانا‌و به‌هه‌رمه‌ندی نووسه‌ر كه‌م بكاته‌وه. به پیچه‌وانه‌وه له ڕیگه‌ی خه‌لاقیه‌تی دهرهینانهوه، دهتوانێریت سیناریۆی به‌رهه‌میكی زۆر جوان وپرشنگدار ده‌وله‌مه‌ند بكات. كه به‌شیكی ئه‌مه‌ش له‌گره‌وی ته‌نیسق وهاوكاری ولیكحالی بوونیكی ته‌واو ده‌رهینه‌رو سیناریۆیستدایه بۆ بهرههمینانی شاكارێكی گه‌لیك مه‌زنتر. به‌لام له ڕاستیدا هه‌رچه‌ند له‌م درامایه دهكوڵمهوه گۆمانێكی گه‌وره دامدهگریت بۆ په‌یداكردنی زمانیكی هاوبه‌ش له نێوان سیناریۆو دهرهینهردا. جێگه‌ی خۆیه‌تی ههرلیرهدا ئاماژه‌یه‌ك بكه‌ین بهلایهنیكی تری ناپوخته‌ی ئه‌م درامایه كهبهروكی ده‌رهینه‌ر ده‌گریته‌وه. كه‌له‌م به‌رهه‌مه 31 زنجیره‌یدا شاهیدی بووین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تیناگه‌ین كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی قادره به‌گ ئه‌نجامی میراتیكه كه باوكیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه‌و یان كرێ دوكان وخانووهكانهیهتی، ئه‌ی میرزای ده‌ست ودل باز ئه‌و هه‌موو چاكه‌و ده‌س بلاویهی به‌پشتیوانه‌ی چ سهرچاهویهكی مادیه. له‌مه‌ش زیاتر بهدریژهی ئه‌م زنجیره درامایه نه‌مانبینی چوار جار مامهلهو كرین و فرۆشتینك بكریت له دووكانه‌كانی قادربهگ و میرزا غفوردا، دروست هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م دوكانانه ته‌نیا بۆ ساخكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌وپلانی شه‌رو فیلوتهلهكه تهرخانكرابن. با له باسی دارتاشخانهكهی كه‌شتی گه‌ڕین كه بۆ ماوه‌ی 4 سال بژیوی خیزانیك به‌هیوای دروستكردنی كه‌شتیه‌كه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، كه تائیسته‌ش وه‌ك چۆن قه‌تاره‌كه نه‌گه‌شت ئاواش كه‌شتیه‌كه هه‌ر دروست نه‌بوو. لهلایهكیتریشهوه درامایه‌ك باسی میژووی شاریك ده‌كات به‌لام به‌دریژای 31 ئه‌لقه ته‌نیاو ته‌نیا چاپیخانهیهك هه‌یه كه جارجاره چایه‌كی تیدا بفرۆشن.
لایه‌نی هونه‌ری چه‌ند مهشهدێك به نموونه
پرسیاریك كه له سه‌ره‌تای ئه‌م درمایهوه دیته گۆرێ ئه‌وه‌یه كه ئایا مسته‌فا ڕۆلی حیكایه‌تخوان ده‌بینیت یان چهقۆتیژكهرهوه؟ وا گریمان حیكایه‌تخوانی رۆژه له چایخانه‌و لاشهقامهكانی شاره‌و چهقۆتیژكهرهوهی شهوانیشه. به‌ڕاستی ئه‌وه چ ئاستێك له‌هونه‌ره كاتیك كه چه‌ند گه‌نجیك به‌و نیوه‌شه‌وه له‌باتی دیوارنووسین یا به‌یان هه‌لواسین ژماره‌یه‌ك چرا به‌دیواره‌كاندا هه‌لده‌واسن. ئه‌مه چ واقعهیهتیكه كه مسته‌فای چهقۆتیژكهرهوه به‌و نیووه شه‌وه دیت و له‌و شوینه‌دا كه پۆلیسه‌كان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌رین كه ئهوجموجۆهیان كردوه، ئه‌م وه‌ك فریشته ئاماده دهبێتو ده‌ست ده‌كات به‌چه‌قۆ تیژكردنهوه. وا گریمان ئه‌و پۆلیسانه ئه‌وه‌نده گیلو حهپۆلهن ده‌ستیان له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گهنجهنه هه‌لگرت، ئه‌ی به‌ڕاستی قورقوشمیان به‌سه‌ردا تواوه‌ته‌وه كهناپرسن ئه‌ری كابرا به‌م نیوه شه‌وه كێ خه‌به‌ره‌و خه‌می چه‌قۆ تیژكردنهوهیهتی؟ لهلایهكیكهوه لهزنجیرهكانی كۆتایدا فاتمه‌خان كه گوایه سه‌یری (( ته‌له‌فزیون)) ده‌كات له پر هاوار ده‌كات قادربهگ ئه‌وه دلیره. ئه‌وه‌یان با بوه‌ستیت كه به‌راستی ئه‌م تهلقینكردنه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌لام ئایا به‌ڕاستی شپرزی و بێخه‌می چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهینانی ئه‌م درامایه به‌و شوینه گه‌شتبوو كهدهرهینهرهكهی تهلقینكردنیكی به‌و راده ناسهركهوتوومان پیشكه‌ش بكات، نه‌ده‌كرا به شیوه‌یه‌كی زیندو ئه‌و گرته‌ی پیشان بدایه كه چۆن دلیر له‌گه‌ل كۆمه‌لێك خهلكانیتر ده‌گه‌رینه‌وه. یاتۆبلی گرته‌یه‌كی عایدونهكان له(ئه‌رشیفدا) ده‌ست نه‌كه‌وتبێ تا پیشانمان بده‌ن. ده‌نگ و مۆسیقا ، به‌بروای من شه‌پۆلی ناجیگیری ده‌نگی ئه‌م درامایه قیاسی شكاند‌و ناكریت له‌خانه‌ی كاریكی جدیدا ههلبسهنگاینین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له پیشكه‌شكردنی هه‌ر زنجیره‌یه‌كدا 6 خولهك هه‌ر شه‌و دووباره ده‌بووه‌و له كوتای ئه‌و زنجیره‌شدا به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه دووباره ده‌بووه. پاشاگه‌ردانی ئه‌م بواره به‌راده‌یه‌ك بوو قادر كابان له سالاكانی پاش ئاشبهتالدا گۆرانیه‌ك تۆمارده‌كات كه‌چی له‌سه‌ره‌تای سالانی حه‌فتاكانه‌وه پیشكه‌ش ده‌كریت. له كۆتایدا ده‌بیت بلیم زۆر لایهنیكهی وه‌ك ( دیكور، ئیكسهسوار، ئارایشت، نواندن…) ماوه قسه‌یان له سه‌ر بكریت، به‌لام له توانای ئه‌م نووسینه‌دا نیه‌و هیواداریشم ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نیگه‌رانن خه‌لكی كوردستان سهریانكردوهته درامای وولاتانیكه، بیر له‌به‌رهه‌مهینانی هونهریكی شایسته به‌خه‌لكی كوردستان بكه‌نه‌وه.
ریبوار عارف
ئه‌م بابه‌ته له هاولاتی به‌رواری 4.3.2013 بلاوكراوه‌ته‌وه!