
سه‌نگسار …لوقمان زه‌هرایی
عه‌لی ره‌زا وه‌کوو ڕۆژانی ڕابردوو له دوای ته‌واوبوونی مه‌دره‌سه رۆیی بۆ قاوه‌خانه‌ی خالۆ گوڵمراد تاکوونێوقاوهخانهکه وده‌وروبه‌ری خاوێن کاته‌وه وکاسه وکه‌وچک وزهرفه پیسه‌کان بشواوسهری ههموومێزهکانیش به ده‌سره‌ی تهڕخاوێن کاته‌وه.
سه‌ری مانگ پولێکی زۆرکه‌می له قهدهرکاره زۆره‌که‌ی وه‌رده‌گرت وبۆخهرجی ماڵی له ده‌ستی دایکی ده‌کرد.
ته‌مه‌نی سێزده ساڵ بوو. له بهرخراپی وناله‌باری گوزه‌رانی ژیانیان ناچاربوو وێرای خوێندن کاریش بکا بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی دایکی بدا بۆدابین کردنی خه‌رجی ژیانیان .
عه‌لی رهزابراوخوشکێکی له خۆی چوکتری هه‌بوو. براکه‌ی ته‌مه‌نی نۆساڵ وخوشکه‌که‌ی حه‌وت ساڵ بوو. بابیان که شۆفیری ئوتوبوس ببوو، دووساڵ پێشترله ڕووداوێکی جاده دا گێانی له ده‌ست دابوو.
نازپهری دایکیان دوای مردنی مێرده‌که‌ی به جل شوردن وکارهکهری ماڵان بژێوی خۆی ومنداڵه‌کانی دابین ده‌کرد. ئهوناچاربوو هه‌موو ڕۆژێ دوای ناردنی منداڵه‌کانی بۆمهدرهسه، سه‌ره‌رای نه‌خۆشی له‌وماڵ بۆئهوماڵ بڕوا وبه ته‌حه‌ممولی ده‌یان قسه‌ی سووک وناخۆش، کاره‌که‌ری ماڵان بکا. سه‌رباقی ئه‌وه‌ش هه‌مووکات وهکوونۆکهرچاویان لێده‌کرد وبه چاوێکی سووک سه‌یریان ده‌کرد.
نازپهری ژنێکی باڵا به‌رزی شوخ وشه‌نگ بوو. به‌ژن وباڵایهکی جوان ورێک وپێکی هه‌بوو که وێنه‌ی چنارههڵچوو بوو. ته‌مه‌نی سی ساڵ بوو. سه‌ره‌رای جوانی زۆریش ژنێکی حه‌یا به خۆبوو. زۆرله زمانی خه‌ڵکی ده‌ترسا. به دایم ئاگای له هه‌ڵس وکه‌وتی خۆی بووکه نه‌کا هه‌ڵه‌یه‌ک بکا ودهوروبهروخزم وجیرانان بۆی بکه‌ن به شانامه وله گه‌ڕه‌ک دا ئابرووی به‌رن.
ژیانی ته‌نیایی وبه‌خێوکردنی سێ منداڵ کارێکی یهکجارسهخت ودژواربوو. ئه‌و زۆرهه‌ستی به ته‌نیایی ده‌کرد. کوێره‌وه‌ری ژیانیش وا خه‌ریک بوو ته‌مه‌نی جوانی به بای خه‌زانی بێ واده سیس وژاکاو ده‌کرد.
له ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا ده‌رگای دڵی به ڕووی هیچ پیاوێک دا نه‌کردبۆوه ونهیویستبوو منداڵه‌کانی تووشی زڕباب بکا. هه‌رچه‌ند ژیان وگوزه‌ران به‌وشێوه زۆر بۆی سه‌خت وگران بوو. هه‌م خۆی وههم منداڵه‌کان پێویستیان به که‌سێک بووکه هاوده‌م وچاوه‌دێری وسهرپهرهستیان بکا وبژێوی ژیانیان بۆدابین بکا.
منداڵه‌کان، زۆرجاربه حه‌سره‌ته‌وه ده‌یانکوت که بۆچی له خۆشه‌ویستی باب بێ به‌رین وبۆچی نابێ وه‌کوو منداڵه‌کانی ده‌رو جیرانیان ئێواران که بابیان دێته‌وه خۆی له باوه‌شی هاوێن وماچی بکه‌ن وبه خێرهاتنه‌وه‌ی پێ بلێن وئه‌ویش ماچیان بکا وله باوه‌شیان بگرێ؟
ئه‌وقسانه‌ی منداڵه‌کان نازپهری زۆرئازاردهدا وله خه‌ڵوه‌تی ته‌نیایی خۆیدا بۆسووک بوونی غه‌م وپه‌ژاره‌ی په‌نگ خواردووی ناودهرونی به کوڵ ده‌گریا.
بۆ ژنێکی جوان وجحێڵ که بێوه‌ژنیش بێ، شتێکی زۆرساده نیه که به که‌یفی خۆی هه‌ڵسووکه‌وت بکات وبه ئاره‌زووی خۆی هاتووچۆی ئه‌م لاوئهولابکا ویان له گه‌ڵ ئه‌م وئهوقسه بکا.
داب ونهریتهکهش وا دارێژراوه که ژنی بێ مێرد هه‌میشه به چاوێکی سووک و گوماناوی سه‌یری ده‌که‌ن وزۆرجارقسهی ناحه‌زیشی وه‌دوا ده‌خه‌ن وزۆرتۆمهتی ناڕه‌واشی ده‌ده‌نه پاڵ.
عه‌لی ره‌زا له یه‌کێک له مه‌دره‌سه‌کانی ناوه‌ندی شاری کرماشان ده‌رسی ده‌خوێند وله دوای مه‌دره‌سه وه‌ک هه‌موو ڕۆژانی ڕابردوو رۆیی بۆقاوهخانهی” خاڵۆگوڵمراد” ودوای ته‌واوکردنی کاره‌کانی به‌ره‌وماڵ که له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کانی شارههڵکهوتبووکهوته رێ. له شوێنی کاره‌که‌ی ڕا هه‌تاکوو ماڵه‌که‌یان نیوساعه‌ت دووربوو. بۆیه وه‌کوو ڕۆژانی ڕابردوو به پێیان ملی رێگای گرته به‌ر.
عه‌لی ره‌زا کاتێک گه‌یشته سه‌ری کوچهکهیان دیتی خه‌ڵکێکی زۆرکۆبونهتهوه وسهروسهدایهکی زۆریان ساز کردووه و هه‌موویان جنێوی سووک ده‌ده‌ن وده‌لێن ئه‌و” قاحبه‌ی” ده‌بێ بکوژن، ئابڕووی گهرهکهمانی بردووه. هه‌وڵی دا زۆرتربچێته پێش تاکوو له نزیکه‌وه باشتر ڕووداوه‌که ببینێ . به خۆراکێشان به نێوئاپۆرای خه‌ڵکه‌که دا گه‌ێشته نزیک ماڵه‌که‌ی خۆیان.
له پێش ده‌رگای ماڵه‌که‌یان ماشێنێکی” کومیته “ ڕاوه‌ستا بوو. چه‌ند پاسداری چه‌ک به ده‌ستیش له پێش ده‌رکه وله حه‌ساری ماڵه‌که‌یان دابوون.
خه‌ڵکه‌که به دیتنی عه‌لی ره‌زا به ده‌نگێکی زۆر ناخۆش وترسناک کوتیان، ئه‌وه‌ش کوڕی ئه‌و” فاحیشه‌یه، ئه‌وه بیژوویه “.
“خودا ده‌زانێ ئه‌وه‌ی له کێ بووه وئه‌وانی دیکه‌شی له کێ فڕێ داون. رێگای بده‌ن با بڕوا که‌ڵه‌گای دایکه قاحبهکهی” ببینێ.
عه‌لی ره‌زا که‌وته بهرجنێو وقسه‌ی سووکی خه‌ڵکه‌که. به بیستنی ئهوههمووسووکایهتیه وبه دیتنی پاسداره‌کان زۆرعهبهسا. هه‌مووگیانی وهکوومێژۆکه ده‌له‌رزی وزمانی گیرابوو، نه‌یده‌زانی چی بکا.
له پڕدایکی به ده‌ستی که‌له‌پچه لێدراوله گه‌ڵ پیاوێکی نهناسراوکه ئه‌ویش دهزبهندی له ده‌ستی درابووله ماڵ هێنایانه ده‌ر.
هه‌ردووکیان له شه‌رمان سه‌ریان داخستبوو.
خه‌ڵکه‌که نازپهری وکابرایان جنێوباران کردوهاواریان ده‌کرد که ” ئه‌وبێ دینانه هه‌رده‌بێ لێره به‌رده‌باران بکرێن. ده‌بێ ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه وبێ ناموسییه له داوێنی گه‌ڕه‌که‌که‌مان بشۆردرێته‌وه وده‌بێ منداڵی ئهوفاسیدهش له‌وگه‌ڕه‌که وه‌ده‌رنرێن “.
پاسداره‌کان به پچڕپچڕوبه پاڵ پێوه‌نانی خه‌ڵکه‌که نازپهری وکابرایان سواری ماشێنه‌که کرد وزۆربه زه‌حمه‌ت خۆیان له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکه‌که ده‌ربازکرد.
عه‌لی ره‌زا ده‌گریا ودهلهرزی وله ترسی خه‌ڵکه‌که خۆی له ژوورێ هاویشت ودهرکهی داخست. سێ منداڵی بێبه‌خت و‌دڵ شکاو ده‌س له ملان ده‌گریان وداوای دایکیان ده‌کرد. بێ که‌س وبێ نازله ژوورێ دامابونهوه. ورده ورده سه‌روسه‌دای خه‌ڵکه‌که که‌م بۆوه و حه‌شیمه‌ته‌که بڵاوه‌یان ڵیکرد.
وڵات تاریک ببوو. سه‌روسه‌دا وههڵلا ههڵلای خه‌ڵکه‌که به ده‌وری ماڵه‌که‌یان نه‌مابوو. عه‌لی ره‌زا دڵخۆشی خوشک وبراکه‌ی ده‌دایه‌وه که نه‌گرین وناراحهت نه‌بن وسبه‌ینێ دایکیان ده‌گه‌رێته‌وه.
بۆسبه‌ینێ را دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌که چه‌ند نه‌فه‌ریان وهکوونوێنهرچوون بۆ” کومیته” ودوای شکایه‌ت کردن له نازپهری و کابرای له‌گه‌ڵی ببوو ڕۆیشتن بۆدادگای به ناو” ئینقڵاب” تاکووشکایهتنامهی گه‌ڕه‌که‌که بده‌ن به دادگا.
جه‌واد ئاغا له نێو بازار دوکانێکی گه‌وره‌ی هه‌بووکه هه‌مووجۆره ئازوقه‌ی وشکی تێدا ده‌فرۆشت وکه‌سێکی زۆرناسراو بوو. که‌سێکی زۆرسهرو ڕووخۆش بوو. زۆرکه‌س شتی لێ ده‌کری وزۆرکهسیش به قه‌رز پێداویستی ماڵه‌که‌ی له دوکانه‌که‌ی وی دابین ده‌کرد. ئه‌وکات که مێردی نازپهریش زیندوو بووجاروباربه قیست شتوومه‌کی له جه‌واد ئاغا ده‌کری وسه‌ری مانگ پاره‌که‌ی پێ ده‌دا. نازپهریش هه‌رله‌و رێگایه‌وه له گه‌ڵی ئاشنا ببوو.
جه‌واد ئاغا ساڵێک بوو ژنه‌که‌ی به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کردبوو. دوو منداڵی پارده ویازده ساڵانه ی له دوای خۆی به جێ هێشتبوو. نازپهری به هۆی خراپی گوزه‌رانی ژیانیان وده‌ست کورتی زۆرجارناچاربوو به قه‌رز پێداویستی ژیانیان له لای جه‌واد ئاغا بهێنیته‌وه وسه‌ری مانگ پاره‌ی قه‌رزه‌که‌ی ده‌دا به جه‌واد ئاغا.
جه‌واد ئاغا چه‌ند جاربه گوێ نازپهری ههلێنابووکه مێردی پێ بکا، به‌ڵام نازپهری قه‌ت بیری له پێشنیاره‌که‌ی ناوبراونهکردبۆوه وهیچ کاتیش بێ حورمه‌تی پێ نه‌کردبوو.
چه‌ندکه‌سێکی دیکه‌ش له گه‌ڕه‌کی خۆیان له نازپهریان ڕاسپاردبوو که شوویان پێ بکا، به‌ڵام ئه‌و وڵامی ڕه‌دی به هه‌موویان دابۆوه. ئه‌وه‌ش ببووهۆی ئه‌وه‌یکه قسه‌ی سووک وچروک وه‌دوای نازپهری بخه‌ن و ئیده‌عای ئه‌وه بکه‌ن که گۆیا نازپهری له گه‌ڵ جه‌واد ئاغا که‌ین وبه‌ینی هه‌یه وبۆیه زوو زووش ده‌چێته دوکانه‌که‌ی. شایهعهیان بڵاو کردبۆوه که جه‌واد ئاغا زۆرجاربه تایبه‌تی که‌ڵ وپه‌له‌کانی به نه‌فه‌ری تایبه‌ت دا بۆدهنێرێتهوه ماڵی.
جه‌واد ئاغا زۆری پێ خۆش بوو که نازپهری مێردی پێ بکا وخۆشیشی ده‌ویست، به‌ڵام له ترسی زمانی خه‌ڵکی نه‌یده‌وێرا زۆر له نازی په‌ری نزیک بێته‌وه. زۆرجارخۆی به نازپهری ده‌کوت که ئهگهرشتێکت پێویسته یان عه‌لی ره‌زا بنێره ویان ڕاسپێره که که‌ڵ وپهلهکانت به شاگرده‌که‌م دا بۆبنێرمهوه ماڵێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه قه‌وما شاگردی جه‌واد ئاغا به هۆی نه‌خۆشی له دوکانێ نه‌بوو. جه‌واد ئاغاش زووترله جاران دوکانه‌که‌ی داخست وبڕیاری دا له گه‌ڵ ده‌ستی خۆی یه‌کجاری ئهوشتوومهکانهش که نازپهری داوای کردبوو بۆی به‌رێته‌وه ماڵێ.
کاتێک له ده‌رکه‌ی ماڵه نازپهری دا، نازپهری خۆی ده‌رکه‌ی لێ کرده‌وه وبه خێرهاتنی کرد وکوتی زۆرشهرمهندهم که جه‌نابت زه‌حمه‌تت کێشاوه وئهوکهل وپهلانهت بۆهێناومهتهوه. جه‌واد ئاغاش له وڵام دا کوتی، شاگرده‌که‌م نه‌خۆشه وبۆیه خۆم بۆم هێناوییهوه.
له‌و کاته دا که قسه‌یان ده‌کرد چه‌ند که‌س له ژنانی جیرانیان چاویان لێ بوو. ناز په‌ری زۆرسپاسی جه‌واد ئاغای کرد وپێ کوت که تازه چایم دێم کردوه فه‌رموونه ژوورێ چایه‌ک بخۆنه‌وه ودوای ته‌شریفتان به‌رن.
جه‌واد ئاغا کوتی نامهه‌وێ زه‌حمه‌تتان بده‌م. نازپهریش کوتی زه‌حمه‌تی چی . ماڵه خۆتانه. ئێمه نازانین به چ شێوه‌یه‌ک وڵامی چاکه‌کانی ئێوه بده‌ینه‌وه.
دوای چه‌ند جار تهعارووف کردن، جه‌واد ئاغا چوو ژوورێ. به‌دوای چونه ژووره‌وه‌ی جهوادئاغا له نێو ژنانی دراوسێ دا بوو به سرت وخورت.
ماوه‌یه‌کی زۆرله بوونی جه‌واد ئاغا له ماڵه نازی په‌ری تێنه‌په‌ری بوو که سه‌روسه‌دایه‌کی زۆرله ده‌ره‌وه دروست بوو. هات وهاوارهکه ههردههاتوو زۆرترده‌بوو. تاکوو وای لێهات که ده‌رکه‌ی ماڵه نازپهری درایه به‌رشه‌ق وداروبه‌رد.
نازپهری زۆرترسا. پێی سهیربووکه ئه‌وخه‌ڵکه بۆجنێوی پێده‌ده‌ن وسووکایه‌تی پێ ده‌که‌ن. جه‌واد ئاغا به دیتنی ئه‌و وه‌زعه ترس هه‌مووگیانی داگرت وله ئاکامی ئه‌ومه‌سه‌له ده‌ترسا که ئابرووی بچێ. ده‌رفه‌تی خۆ ڕزگارکردنیشی نه‌مابوو.
“کومیته چیه‌کان” به زه‌حمه‌ت توانیبویان به نێوحهشیمهتهکه دا خۆیان بگه‌ینه به ده‌رکی ماڵه نازپهری. به سه‌ردیواری ماڵه‌که دا خۆیان هاویشتبوو حه‌سارێ ونازپهری وجهواد ئاغایان به ده‌ست به‌ستراوه‌یی هێنابوو ده‌رێ.
زۆرکه‌سی دیکه که ههرنهیان ده‌زانی نازپهری کێیه هاتبوونه به‌رده‌رگای ماڵه‌که‌ی وجنێویان دهداوسووکایهتیان به نازپهری ده‌کرد.
ئه‌وشه‌وه عه‌لی ره‌زا خه‌وی به چاواندا نه‌هات. یهکجارغهمی دایکی بوو. زۆربۆدایکی نیگه‌ران وبه په‌رۆش بوو. له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یکوت بڵێی دایکم چی لی بکه‌ن وچی پێ بلێن، بڵێێ سبه‌ینێ بگه‌رێته‌وه بۆلامان؟ ئه‌وته‌نیا که‌سی مه‌یه، هه‌م بابمانه وههم دایکمانه.
به خۆی ده‌یکوت، بڕواناکه‌م دایکم ژنێکی خراپه بێ. دایکم له‌وجۆره ژنانه نیه. ئه‌و زۆر پاک وبێ گه‌رده. ئه‌وهه‌مووه قسانه‌ی به دایکمیان کوت وئهوههمووه بوختانه‌ی بۆیان هه‌ڵبه‌ست بووههمووی درۆیه. دایکم ژنێکی به ناموس وبه شه‌ره‌فه وئه‌و جۆره کارانه‌ی لێ ناوه‌شێته‌وه. ئه‌و شه‌وه تاکوو ڕۆژ بۆوه خه‌وی لێنه‌که‌وت وله بیری گه‌ڕانه‌وه‌ی دایکی دابوو. به‌یانی زوو ده‌ستی خوشک وبراکه‌ی گرت وبه ههزارترس وله‌رز رۆیی بۆماڵه خاڵی.
ئه‌وه خه‌به‌ره وه‌کوو بۆمب له شاردا ده‌نگی دایه که گۆیا ژنێک له فڵان گه‌ڕه‌ک زه‌نای له گه‌ڵ پیاویکی کردووه وخه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که‌ش داوای سه‌نگساری ژنه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌وهه‌واڵه بۆخوشک وبرای نازپهری زۆرسه‌خت وناخۆش بوو. ئه‌وان شه‌رمیان له خۆیان ده‌کرد که چۆن نازپهری ئیزنی به خۆی داوه که ئاوا به‌وشێوه بێشه‌رمانه ئابرووی که‌س وکاری به‌رێ. ئه‌وان به چ ڕوویه‌که‌وه چاوله چاوی ده‌روجیرانان بکه‌ن. چۆن له ڕوویان هه‌ڵبێ ههرسڵاویان لێ بکه‌ن. چۆن ئه‌و په‌ڵه شه‌رمه له داوێنی خۆیان پاک بکه‌نه‌وه.
رۆژی دوای ڕووداوه‌که، ” کۆمیته” ڕاپۆرتی خۆی له سهرنهزهراتی دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک وههمووئهو که‌سانه‌ی که نازپهری و جه‌واد ئاغایان ده‌ناسی ڕه‌وانه‌ی دادگای” ئینقلاب” کرد.
خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که‌ش جگه له شکایه‌ت کردن له نازپهری وجهواد ئاغا تۆمارێکی دوورودرێژیان له سهرنووسیبون. ئه‌وانه‌ی که سه‌وادیان ههبووئیمزایان کردبوو، ئه‌وانی دیکه‌ش به قامکێان مۆریان کردبوو.
دادگای “شۆرش” دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی” کۆمیته” ده‌ستوری ده‌ست به سه‌رکردنی نازپهری وجهواد ئاغای ده‌رکرد.
دوای دووحهوتوان جه‌له‌سه‌ی دادگا ده‌ستی پێ کرد وئاخوندێک تاوانه‌کانی نازپهری وجهواد ئاغا خوێنده‌وه که زۆرتر ڕووی تاوانه‌کان له نازپهری بوو. تاوانه‌کان بریتی بوون له :”زهناکردن، فه‌سادی ئه‌خڵاقی، بێ حورمه‌تی به ئایینی پیرۆزی ئیسڵام” و هتد.
زۆرترینی تاوانه‌کان له ڵایه‌ن خه‌ڵکه‌وه درابوونه پاڵ نازپهری و وهکووسزاش، داوای سه‌نگسارکردنی کرابوو. بۆ جه‌واد ئاغاش 80 زه‌ربه قامچی داواکرابوو له گه‌ڵ زیندان یان جه‌ریمه‌ی نه‌غدی.
پارێزه‌ری نازپهری وجهواد ئاغا زۆربه باشی دیفاعی لێکردن وداوای ئازاد کردنی کردن.
جه‌واد ئاغا کوتی ئاماده‌یه نازپهری له خۆی ماره بکا. که‌س وکاری نازپهریش ئه‌و پێشنیاره‌ی جه‌واد ئاغایان زۆرپێ باش بوو و هیوایان خواست که دادگا ئازادیان بکا.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌که به توندی دژایه‌تی ئازاد کردنی نازپهریان کرد وداوای سهنگسارکردنیان ده‌کرد.
چه‌ند که‌سێک که پێشترداوایان له نازپهری کردبووکه شوویان پێ بکا ووڵامی ڕه‌دیان وه‌رگرتبۆوه له نازپهری زۆرداخدار و‌دڵ به قین بوون ونهیاندهویست که نازپهری بێته هاوسه‌ری جه‌واد ئاغا.
دادگا دوای گوێ گرتن له شاهیده‌کان که زۆربه‌ی قسه‌کانیان درۆ وبوختان بوو، بڕیاری ئاخری دا. حووکمی سهنگسارله سه‌ر نازپهری درا وبڕیاردرا که ده‌بێ تا یه‌ک حه‌فته‌ی دیکه جێ به جێ بکرێ. جه‌واد ئاغاش به په‌نجا زه‌ربه شێڵاق و سێ مانگ زیندان وجهریمهی نه‌غدی حووکم درا.
نازپهری به بیستنی ئهوحووکمه زاڵمانه که به سه‌ریاندا سه‌پاند ده‌ستی به گریان وپاڕانه‌وه کرد وکوتی که بێ تاوانه وداوای ئازاد بوونی خۆی کرد.
به چاوی پڕله فرمێسکه‌وه ڕووی له ئاخوندی قازی دادگا کرد وکوتی که بێ تاوانه وئه‌و قسانه هه‌مووی درۆ وبوختانن که خراونه‌ته پاڵی. ئهودایکی سێ منداڵانه. ئهگهرباوهربه قسه‌کانی ئهوناکهن، لانیکه‌م رووحم به منداڵه‌کانی بکه‌ن ومهیکۆژن.
ئه‌وجار ڕووی له ئاماده‌بووانی دادگاکه کردوکوتی به‌ڕاستی بێ ویژدان ودرۆزنن. ئاخرمن خراپه‌م بۆنگۆ چی بووه که ئاوا داوای مردنی من ده‌که‌ن؟ یانی من” داوێن پیسم وئهنگۆ فریشته‌ی پاکی وڕاستین “؟! خودا تۆڵه‌ی من وئهومنداڵانهتان لێ بکاته‌وه که دوای مردنم ئاواره وهه‌تیو ده‌بن. هیوادارم به ئاوری دۆزه‌خ بسووتێن، ئه‌ی” موسولمانی بێ دینی نا ”.
براوخوشکهکانی نازپهری زۆرداوایان له قازی کرد که حووکمه‌که بگۆرێ به‌ڵام سوودی نه‌بوو. هه‌موویان بۆنازپهری و چاره‌نووسی منداڵه‌کانی ده‌گریان.
دادگا کۆتایی پێ هات ونازپهری وجهواد ئاغایان بۆ زیندان برده‌وه وخه‌ڵکه‌که‌ش وه‌ک ئه‌وه‌یکه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان وه‌ده‌ست هێنابێ وله شه‌ڕی به قه‌ولی خۆیان کافرانی بێ دین گه ڕابنهوه، به که‌یف خۆشی بڵاوه‌یان لێ کرد وگه‌ڕانه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان.
له دوای بردنه‌وه‌ی نازپهری بۆزیندان، برا وخوشکه‌کانی وه‌خۆکه‌وتن، به‌شکه‌م بتوانن کارێک بکه‌ن که حووکمه‌که بگۆڕدرێ. ههمووههوڵیان ئه‌وه‌بوو که حووکمه‌که له سهنگساربکرێته زیندانی کێشان. نامه‌یان بۆ زۆرشوێن نارد و زۆرکه‌سیان دیت وسه‌ردانی زۆر ئیداره‌ی ده‌وله‌تیان له کرماشان کرد وته‌نانه‌ت رۆیشتن بۆ تارانیش، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بوو.
منداڵه‌کانی نازپهریش رێگای چوون بۆمهدرهسهیان نه‌بوو. ئه‌وان وهکوومنداڵی” ژنێکی خراپه ” ناسرابوون. ژیانی وانیش یهکجارناخۆش وتاڵ ببوو. به تایبه‌ت هی عه‌لی ره‌زا که چاکه وخراپه‌ی لێک ده‌کرده‌وه. خوشک وبراکه‌ی که که‌م تهمهنتربوون له‌وجۆره مه‌سه‌لانه تێنه‌ده‌گه‌یشتن.
هه‌رکات هه‌واڵی دایکیان ده‌پرسی، خاڵ وپوورهکانیان له وڵام دا ده‌یانکوت، دایکتان چه‌ند رۆژیک چووه بۆسه‌فه‌ر، ماوه‌یه‌کی دیکه ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌و دوو منداڵه چارهڕهشهش بێ خهبهرلهوهیکه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی داکیان سه‌فه‌ری بێ گه ڕانهوهیه ویهکجارییه.
نازپهری هه‌رساتێکی به ڕۆژێک وههرساعهتهی به مانگێک لێ دهگوزهراو له تاوی منداڵه‌کانی نه خه‌وی هه‌بوونه خۆراک . بۆساتێکش ئۆقره وئارامی نه‌بوو. وێنه‌ی شێتانی لێ هاتبوو. کاری گریان وفرمێسک هه‌ڵڕشتن بوو. ئاره‌زووی دیتنی منداڵه‌کانی ده‌کرد. پێی خۆش بوو بیان بینێ، به‌ڵام غیره‌تی بڕوای نه‌ده‌دا که داوایان بکا بۆئه‌وه‌ی چاوی پێیان بکه‌وێ. به تایبه‌ت بۆ کچ وکوڕه چکۆله‌که‌ی. بۆیه له کاتی سه‌ردانی براوخۆشکهکانی داوای وێنه‌ی منداڵه‌کانی کردبووکه بۆیان هێنابوو. ههربۆنی به وێنه‌کانیانه‌وه ده‌کرد وماچی ده‌کردن وله سه‌ردڵی داده‌نان.
هۆش و زکری لای منداڵه‌کانی بوو. باش ده‌یزانی که هیچ که‌س وه‌کوو خۆی نازیان ناکێشی وده‌که‌ونه ژێرچه‌پۆکی خاڵ و خالۆژن و پوره‌کانیان. ئه‌وبه باشی ده‌یزانی که جگه‌رگۆشه‌کانی ژیانیان به ته‌واوی ده‌شێوێ وده‌که‌ونه قوون ده‌رکان. گومانی نه‌بوو که هه‌رماوه‌یه‌ک له ڵای خاڵ و پوریان خۆشه‌ویستن ودوایه‌ش که‌س وه‌خۆیان ناگرێ.
نازپهری بۆدواین جارچاوی به خوشک وبراکانی که‌وت وزۆریان له به‌ر پاڕایه‌وه که ئاگاداری منداڵه‌کان بکه‌ن ولێیان غافڵ نه‌بن.
ئه‌وجگه له پاڕانه‌وه له بهرخوشک وبراکانی هیچی دیکه‌ی له ده‌ست نه‌ده‌هات وبه هیچ جۆرێک دڵی بڕوای نه‌ده‌دا که چاوی به منداڵه‌کانی بکه‌وێ وبۆ دواجار خوداحافیزییان لێ‌بکا. داوای کرد که هیچ کات ڕاستی به منداڵه‌کانی نه‌لێن وبه عه‌لی ره‌زاش بلێن که دایکت چه‌ند ساڵ حووکمی زیندانی بۆبڕاوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی یه‌کێک له شاره دووره‌کانی ئێران کراوه.
گه‌ردن ئازایی له خوشک وبراکانی و له رێگای وانیشه‌وه له خزم وکه‌س وکاری کرد. بۆدواین جارپێی کوتن که ئه‌وبێ تاوانه و ده‌ستی بۆبه قورعان دادان که بی گوناهه وهه‌مووی ئه‌و قسه وقسهلۆکانه وئه بوختانانه‌ی که بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه درۆن.
دوای رۆیشتنی خوشک وبراکه‌ی مه‌لایه‌کیان بۆهێنا زیندانێ بۆ ئه‌وه‌ی دواین وه‌سیه‌تی خۆی بکا.
نازپهری کوتی. بێ گومان منیش وه‌کوو زۆرخه‌ڵکی دیکه هه‌ڵه وخهتام له ژیانم دا کردووه، به‌ڵام هیچ کات داوێن پیس نه‌بووم و هه‌مووکات ژنێکی حه‌یا به‌خۆ بووم. له دوای مردنی مێرده‌که‌م ده‌ستم وه ده‌ستی هیچ نامه‌حره‌مێک نه‌که‌وتووه، ته‌نانه‌ت هی جه‌واد ئاغاش.
نازپهری رووی له ئاسمان کردوکوتی خودایه، وا من به بێ تاوانی ده‌مرم، به‌ڵام تۆ حه‌قی من ومنداڵه‌کانم بستێنه. خۆت به گه‌وره‌یی وعهزهمهتی خۆت ئاگات له‌ومنداڵه نازلێ شێواوانه بێ با منیش رووحم له گۆڕدا ئارام بگرێ.
له یه‌کێک له مه‌یدانه‌کانی شاردهنگه ده‌نگ وهه‌را وهوریا ئاسمانی داگرتبوو. له چوارده‌وری مه‌یدانه‌که حه‌شیمه‌تێکی زۆرکۆ ببوونه‌وه، له لایه‌ک ژنان وله لایه‌که‌ی دیکه پیاوان. له وه‌سه‌تی مه‌یدانه‌که‌ش کۆگایه‌کی گه‌وڕه خڕکه به‌ردی گه‌وره گه‌وره بۆ سه‌نگسارکردنی نازپهری هه‌ڵدرابۆوه.
له پڕسهروسهداکه زیاتربوو. خه‌ڵکه‌که به دیتنی نازپهری که له پشتی تویوتایه‌کی سه‌رئاوه‌ڵه دا بووکردیان به جنێودان .
له گه‌ڵ هێنانه خواری له ماشێنه‌که، جه‌ماوه‌ره‌که نازپهریان تف باران کرد. نازپهری سه‌ری داخستبوو، فرمێسکی له چاوانی ده‌هاته خوار.
پاسداری به‌رپرسی به‌رێوه چوونی حووکمه‌که چووسهرکورسێک وتاوانه‌کانی نازپهری بۆحهشیمهتهکه خوێنده‌وه وکوتی که ئه‌و ژنه ” زه‌نای کردوه فاسیده” وحووکمی سه‌نگساری له سهردراوه.
به خه‌ڵکه‌که‌ی کوت، ئێوه ئه‌رکی شه‌رعی خۆتان به جێ ده‌گه‌ێنن. له به‌رده باران کردن ده‌ست نه‌کێشنه‌وه تاکوو رووحی ده‌رده‌چێ .
له گه‌ڵ ده‌ستوردانی پاسداره‌که، بارانی به‌رد به سهرنازپهری دا باری. خه‌ڵکه‌که له به‌رد هاویشتن کێ بهرکێیان بوو. بۆ کوشتنی نازپهری زۆربه په‌له بوون. ده‌تکوت بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌که‌م که‌وتونه‌ته کێ به‌ركێی یه‌کتر.
له کورته ساتێک دا هه‌موو ئازاولهشی نازپهری خوێنی لێ ده‌چۆڕا. هاواروناڵهی نازپهری ئاسمانی پڕکردبوو. ئه‌وخه‌ڵکه بێ ویژدان وبێ هه‌ست وئیحساس وبێ دینه له گه‌ڵ ههربهردێک که ده‌یان هاویشت پڕبه گه‌روویان هاواریان ده‌کرد “بمره فاسید، بمره فاحیشه ، بمره کافری بێ دین وئیمان” .
خه‌ڵکه‌که ئه‌وه‌نده‌یان بهردهاویشت وئهوهندهیان جنێو وقسه‌ی سووک دا که به ته‌واوی هیلاک ببوون.
به‌ژن وباڵای جوان وشۆخ وشه‌نگی ناز په‌ری وێنه‌ی گۆشتی ده‌می ساتورئهنجن ئه‌نجن کرا وسه‌ری به ته‌واوی پان کرایه‌وه.
پاش به جێ هێنانی ئه‌رکی” ئاینیان” خه‌ڵکه‌که هه‌ریه‌که‌ی به لایه‌ک دا بڵاوه‌یان لێکرد وجه‌سته‌ی له خوێن دا شه‌ڵاڵ وئهنجن ئه‌نجن کراوی نازپهری به که‌وچکی لۆدێرێک خرایه نێو پشتی ماشێنێکی بارههڵگروبردیان له ده‌ره‌وه‌ی شار، دوورله قه‌برستانی موسولمانان له قووڵکه‌یه‌ک دا بیشارنه‌وه.
—————————————————–
به بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
ئه‌م چیرۆکه بۆ ئیدانه وشه‌رمه‌زار کردنی حووکمی نائینسانی ودڕندانهی سه‌نگسارکردنی ژنانه که له ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌هه‌ی رابردوو له کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی وچه‌ندین وڵاتی دیکه‌ی ئیسلامی به‌رێوه‌چووه وده‌چێ. بۆ یادوبیره‌وه‌ری هه‌مووئه‌و ژنانه‌یه که تاوانبار یان بێ تاوان حووکمی دژی ئینسانی ودژی ئه‌خلاقی سه‌نگساریان له سهرئیجراکراوه وبه شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه. به‌رێوه چوونی حووکمی سه‌نگسار له دژی ژنان شه‌رمه‌زارییه بۆهه‌موو ئه‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئه‌و حووکمهیان تێدا به‌رێوه‌ده‌چێ و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی وجنسیان تێدایه.
لوقمان زه‌هرایی
هێلسینکی 2.3.2013