بنه‌ماو هۆکاره‌کانی توند و تیژی دژی ژنان له جیهانی ئه مرو دا
دیارده‌ی توند و تیژی به دژی ژنان خه‌سارێکی به‌رینی جیهانیه و هه‌ر به‌و هۆکاره بنبڕکردنی پێویستیی به خه‌باتێکی جیهانیه. خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به پێێ ره‌گه‌ز ده‌سته‌به‌ندی نه‌کرێن و هه‌ر به‌و بیانوویه نه‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه‌و توند وتیژی پێویستیی به نه‌زم و نۆرمێکی تازه هه‌یه و بێ گومان ده‌بێ هه‌موو توانایی خۆمانی بۆ بخه‌ینه گه‌ڕ. توند و تیژی به دژی ژنان ساڵهای ساڵه وه‌ک پڕئازارترین نه‌خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌رخستووه و ئه‌م خه‌ساره له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو و ئایینیه‌کان که یاسا ئایینیه‌کان رۆلێکی به‌رچاو و چاره‌نووس ساز له سیستمی ئیداری و حکومه‌تیه‌که‌ی دا ده‌گێڕن و شوێندانه‌ری نه‌رێنیان له‌م په‌یوه‌ندیه دا هه‌یه، به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژنان ڕه‌وا ده‌کرێ و به‌رێوه ده‌چێ . له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه دا ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگا و له ژیانی تاکه‌که‌سی ژنان دا وا پنجی داکووتاوه که وه‌ک خه‌سارێک و دیارده‌یه‌کی لێ هاتووه و بۆته پرسێکی ڕواڵه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا. له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه دا توند و تیژی و سووکایه‌تی کردن و به که‌م گرتنی ژنان هه‌ر رۆژه سیمای دزێو و بێ به‌زه‌یی خۆی زیاتر نیشان ده‌دات و میوانی شه‌و رۆژی ساته‌کانی ژنانه.
لێره دا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و ئامارانه‌ی که ( رێکخراوی مافی مرۆڤ ) له‌و رێگایه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک واقعیه‌تێکی تاڵ و هه‌ژێنه‌ری ناو کۆمه‌ڵگاکان له دنیای هه‌نووکه‌یی دا نیشان ده‌دات، ده‌خه‌ینه ڕوو،به پێی ئه‌م ئامارانه 9 میلیۆن ژنی له‌شفرۆش و قوربانیی فه‌حشا له وڵاتی هیند بوونیان هه‌یه که به‌شێکی زۆریان له وڵاتانی بنگلادش و نپاڵ یان رفێندراون یا خود کڕین و فرۆشیان پێ کراوه.
له وڵاتی روسیه له هه‌ر 45 خوله‌ک دا ژنێک ده‌که‌وێته به دیارده‌ی توند وتیژی و گیانی لێ ده‌ستێندرێ و ده‌کوژرێ.
له هه‌ر دوو خوله‌ک دا ژنێک له ئامریکا ده‌که‌وێته به‌ر کرده‌وه‌ی قیزه‌ونی ده‌ستدرێژی سێکسی و توند وتیژی جنسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ.
دووهه‌مین هۆکاری مردنی ژنان له وڵاتی فنله‌ند، توند و تیژیه‌که که له لایان هاوسه‌ر یان ده‌سگیرانه‌که‌یان به دژیان ئه‌نجام ده‌درێ.
له باشووری ئافریقا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له ماڵه‌وه به زه‌ربی گولله ده‌کوژرێن له‌و ژنانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له لایان که‌سانی نه‌ناسراو ده‌کوژرێن زۆر زیاتره.
دوای لێکۆلێنه‌وه‌کان له 50 وڵاتی جیهان ده‌رکه‌وتووه ، له سه‌دا 10 تا 50ی ژنان به جۆرێک له لایان هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر کرده‌وه‌ی توند و تیژیی جه‌سته‌یی و نیزیک به یه‌ک له سه‌ر سێ و نیوه‌ی نمونه‌کانی توند و تیژی جه‌سته‌یی ، توند وتیژی ده‌روونیشی به دواوه بووه.
له هه‌ر 18 خوله‌ک دا له جیهان ژنێک ده‌مرێ و ئه‌م ئامارانه به شێوه‌ی گشتی ده‌رخه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ژنانه و ئه‌مه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و هه‌موو توند وتیژیانه‌یه که به‌رامبه‌ر به نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان ڕه‌وا ده‌کرێ.
ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێکی زۆر بچووک له‌و توند و تیژی و ئازارانه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز به‌رێوه‌ده‌چێ و ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیانه‌یه که له ناو کۆمه‌ڵگا دا له بواره‌کانی حه‌قده‌ست، کار، بارودۆخی کار و هتد…. ده‌سه‌پێندرێ. له راستی دا و به واتایه‌کی دیکه توند و تیژی ته‌نیا لایه‌نی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر ژنان له خۆ ناگرێ، به‌ڵکوو توند وتیژیی ئابووری ، توند وتیژی بنه‌ماڵه‌یی و توند وتیژی هزری و په‌روه‌رده‌یی و هتد …ده‌گرێته‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له راده‌ی جۆراوجۆر دا ئه‌م دیارده دژه مرۆڤایه‌تیه، چ به شێوه‌ی لێدان و سووکایه‌تی پێ کردن، ده‌ستدرێژی جنسی و باقی جۆره‌کانی توند و تیژی جه‌سته‌یی خۆی ده‌رده‌خات و دواتر ئاسه‌واره نیگه‌تیڤه‌کانی له سه‌ر رۆح و ره‌وانی ژنان خۆی ده‌نوێنێ. سیمای دزێوی توند وتیژی ، له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان له کاتی مناڵیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و له هه‌ر زه‌مه‌نێک دا به سه‌ره‌نج دان به پێکهاته و بارودۆخی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگا ده‌گۆردرێ و پێناسه‌ی چه‌شناو چه‌شن له خۆ ده‌گرێ و ،سیستمی سه‌رمایه‌داریش له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ .
توند و تیژی تایبه‌ت به نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و نابه‌رابه‌ریه‌که که مانه‌وه‌ی له گره‌وی هه‌ڵس و که‌وتی توند وتیژ به دژی مرۆڤه‌کانه.
ده‌سه‌ڵات و ساحیبانی سه‌رمایه بۆ دابین کردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب، پیاوسالاری و سیستم لێ کردووه وبه ئامانجه‌وه له دژی هه‌ر جۆره به‌رابه‌ری و یه‌کسانی و خه‌بات به دژی بێ مافی ژنان راده‌وه‌ستن.
کرێکارانی ژن که له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆیان و مناڵه‌کانیان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه و گیر و گرفت ده‌سته‌و یه‌خه‌ن ، ناچارن به‌و حه‌قده‌سته که‌مه‌ی وه‌ریده‌گرن ، مل به سه‌عاتی کاری تاقه‌ت پرۆکێن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بده‌ن و ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ کارێکی باش له ناو کۆمه‌ڵگا به ده‌ست بێنن ، له شوێنی کاره‌که‌شیان به‌رده‌وام به هۆی ژن بوونیانه‌وه له لایه‌ن ساحیبکاران و هاوکاره‌کانیان سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی ژنان نیه ، به‌ڵکوو ئێمه ده‌توانین له به‌رمابه‌ر ئه‌و خه‌ساره دا رابوه‌ستین . ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی خۆیان ، خه‌بات به دژی ئه‌م توند و تیژیانه بکه‌ن و بارودۆخه‌که بگۆڕن. ئه‌م ئاگایی و وشیاریه ده‌توانێ هه‌نگاوێک ژنان به‌ره‌و پیشه‌وه به‌رێ و ناسینی هۆکار و بنه‌مای سته‌م و توند وتیژی به دژی ژنان و ئه‌وه‌ی که نیزامی سه‌رمایه‌داری له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕیێ ، ئاسۆیه‌کی تازه بۆ به‌شێک له ژنان و رزگاریان بکاته‌وه.
تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونی هه‌بێ و له سه‌ر پێ بێ ، دژه ژنی و پیاوسالاری له ناو کۆمه‌ڵگا دا هه‌ر به‌رده‌وامه و داکۆکیکارانی مالکیه‌تی خسوسی و نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌ر ژێست و پۆزێکی دیمۆکراتیک دا ناتوانن بنه‌ماکانی ئه‌م هه‌ڵاواردنان و بێ مافیانه له ناو به‌رن . هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به ناو پێشکه‌وتووش ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه و هه‌موو جۆره‌کانی توند و تیژی .
رزگاری و به‌رابه‌ری ژن و پیاو و لابردنی هه‌ر جۆره توند و تیژیه‌ک به دژی ژنان کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێ، که له رۆچنه‌ی نه‌مانی مه‌ودای چینایه‌تی لێ بڕوانین و خه‌باتی بێ وچانی بۆ رێک بخه‌ین.
نوسینی: سیروان په رته و نووری
ئه م بابته له روژنامه ی هه وال ژماره 511 بلاو بوه ته وه