
كام شیعر.. كام پێوه‌ر… به‌هزاد حه‌وێزی
له گۆشه‌ی(سووكه له‌نگه‌ر)ی گۆڤاری(رامان-ژ189) بابه‌تێكم به‌رچاو كه‌وت به‌ناوی(كه‌میی چیرۆك و زۆری شیعر له دنیای رۆشنبیریی ئێمه‌دا-ئه‌سكه‌نده‌ر جه‌لال).
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راكێشام و هه‌ڵوه‌سته‌ی پێ‌كردم سه‌ره‌تا ئه‌و دێڕه بوو(شیعر وه‌ك چیرۆك خۆماندووكردنی گه‌ره‌ك نییه) داخوا ده‌بێ پێناسه‌ی شیعر چی بێ؟جیاوازی له‌گه‌ڵ ژانره‌كانی دی چی وچۆن ولهچیهوه بێ؟ئه‌مه هه‌ویرێكه زۆر ئاوكێش.
جا گه‌ر بمانه‌وێ باس له شیعر بكه‌ین وه‌ك هونهروزانست ئه‌وه هه‌ق وایه هه‌قی خۆی پێبدرێ، به‌ته‌نیا شیبكرێتهوهوشهنوكهو بكرێ نه‌ك به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كانی دیكه له‌وانه‌ش چیرۆك، ئێمه لێره مه‌به‌ستمان شیعره به‌مانای وشه‌كه‌وه نه‌ك وه‌ك نووسه‌ری بابه‌ته‌كه به گشتی بۆی چووه، داخوا له‌و سه‌رده‌مه زۆروزه‌وه‌نده‌ی بڵاوكراوه‌كاندا رێ له‌و لێشاوه(چهندایهتیهی)ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گیرێ!ئه‌سته‌مه، بۆیه هه‌ڵه‌یشه بێین ئه‌وانه له‌سه‌ر حیسابی (چۆنیه‌تی)له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
خاڵێكی دیكه مه‌رج نییه چیرۆك له شیعر ئهستهمترو زه‌حمه‌تتر بێت، زۆر جار (سهردیهت)گێڕانه‌وه‌یه‌كی تاكوته‌را ده‌بێته چیرۆك، چیرۆك ئاسانتره به لای من له هۆنینه‌وه‌ی شیعر، چونكی چیرۆك پانتایی هه‌ڵڕشتنی وشه‌كانی تیا زیاترهوكهمتر ئه‌ندێشه وه‌ك له شیعردا ئهندێشهوخهیاڵ هه‌میشه پانتاییه‌كی زۆروزه‌وه‌ند ده‌گرن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی چیرۆك‌نووسیی زۆرترن وه‌ك كولتووری گێڕانهوهوئهفسانهوكهلهپوور.
ئه‌و زۆریه‌ی شیعرنووسیی مانای داهێنان و به‌رهه‌می چاك نییه له‌و رووه‌وه، داخوا چۆن هه‌ق به خۆمان بده‌ین ئاوا هه‌ره‌مه‌كی ئاماژه‌یان پێبكه‌ین، نه‌ك به پۆلینكردن.
ئه‌و باسی كات/زه‌مه‌ن ده‌كات گوایه له شیعردا هه‌ستی پێناكری و له چیرۆكدا هه‌ستی پێده‌كرێ، توخوا ئه‌مه كه‌ی راسته، نه‌ك شیعروچیرۆك بگره ئه‌ده‌ب به‌گشتی به ره‌وت و رێبازهكانیهوه په‌یوه‌ستن به چه‌ند قۆناغ و سه‌رده‌مێكه‌وه، ئه‌مه كه‌ی ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه شیعرێكی حه‌فتاكان به هی هه‌شتاكان له‌قه‌ڵه‌م بدرێ یا هی هه‌شتاكان به هی نه‌وه‌ده‌كان یا هی دووهه‌زار وه‌ك هی نه‌وه‌ده‌كان بێ!! گه‌ر وابێ ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش راسته، ئیدی ئه‌مه كارێكی لۆجیكی وزانستیانه نییه، ئه‌مه بۆ خودی نووسه‌ره‌كه‌یش وایه، هه‌ر به‌رهه‌مه‌و زاده‌ی قۆناغێك و هه‌لومه‌رجێكی زاتی و مه‌وزوعییه، ئه‌ی نووسه‌ره‌كه چۆن چۆنی خۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و به‌ره‌و پێشتروچاكتر هه‌نگاو ده‌نێ.
مامڵه له‌گه‌ڵ زمانی شیعری زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ لێره باس بكرێ، به‌ڵام له‌چاو چیرۆك جودایه، مه‌رجه ته‌نیا چیرۆك مامڵه‌ی ئه‌قڵانی بێت له‌گه‌ڵ زماندا!؟.
دیسان باس له‌وه ده‌كات(شیعر هه‌یه له دانیشتنێكدا ده‌نووسرێت و ده‌درێته رۆژنامه‌نووسێك و بۆ رۆژی دواتر رووناكی ده‌بینێت)جا ئه‌مه چتۆ پێوه‌رێكه، ئه‌مه شیعره یا (له‌فه‌ی سه‌فه‌ری)ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی لاوازه وه‌ك بیانوویه‌ك وایه بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سفه‌ی نووسه‌ر به چیرۆكی داوه ده‌ڵێ(چیرۆك به‌رهه‌می نووسین وته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی دنیایه‌كی ئارامتروشێنهتریشه له دنیای خۆمان) من پێم وانییه شیعر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێ، هه‌ردوو ژانری ئه‌ده‌بین له ههستوسۆزوئهقڵهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، زۆر جار بهیهكهوهئامێتهشن زۆرجار سروشی شیعرێ بۆ چیرۆكێك ده‌ست ده‌دات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، كه‌واته باشیعر له‌رووی به‌ربڵاویدا به‌رچاوتر بێ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه كاره‌كه ئاسانهوبهههر كه‌س ده‌كرێ، شاعیره ناوداره‌كانی دنیا چ شاكارێكیان به‌و تهمهنكورتیهیان به‌رهه‌م هێناوه، ته‌نانه‌ت ژیانی خۆیشیان له‌سه‌ر داناوه، ئائه‌مه‌یه شیعرودنیای شیعرییه‌ت.
دواشت ئه‌و تهوهرهبابهته باسوخواسێكی فراوانتروقووڵتری گه‌ره‌كه له‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه سه‌رپێییه بۆیه به كه‌موكوڕی و ناوردهییانه خراوه‌ته روو.