ئایا سنووری مامۆستا و زانایانی ئیسلامی لە کوێدا ده‌وه‌ستێت؟
– مامۆستایەکی ئاینی نوسراوێک بڵاو دەکاتەوە، کە بۆنەی (ڤالەنتاین) حەرامە و پێویسته گه‌نجان له‌و بۆنه‌یه‌دا بەشداری نه‌که‌ن.
– زانایه‌کی ئاینی ئیسلامیش لە سوریا دەڵێت کوشتنی هەموو کوردێک حەڵاڵە، کە دژ بە سوپای سوریای ئازاد بجەنگێت. کوردەکان نابێت لە سنووری سوریایەکی ئیسلامی‌دا داوای هیچ مافێکی دیکە بکەن.
– یەکێک لە مەرجەعییەکانی شیعە باس لەوە دەکات، کە سیستمی فیدرالیزم حەڵاڵە و کاری پێ دەکرێت، یەکێکی سونەش دەڵێت نەخێر حەرامە و دوورە لە ئیسلام.
– زانایەکی ئیسلامی لە میسر هەموو ئەو ئافرەتانه‌ی کە بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن بە (بەدڕەوشت، مەسیحی و پەروەردەنەکراو) وەسف دەکات و دەڵێت (ئاساییە دەستدرێژییان بکرێتە سەر چونکە ئەوان سنوورەکانیان بەزاندووە)
– یەکێکی دیکە دەڵێت: خوێن و کوشتنی خۆپیشاندەرانی دژ به حوکمه‌که‌ی مورسی حەڵاڵە، چونکە دژ بە سیستمێک ده‌وه‌ستن، کە دەیەوێت بناغەی ئیسلام دابڕێژێتەوە.
ئەمانە چەندەها نمونەن و چەندەهای دیکەش هەن کە دەتوانرێت بخرێتە بەردەم خوێنەر.
. تابلۆی گشتی ئەم وتانە ئەوە دەردەخەن، کە ئەم بەڕێزانە باس لە شتێک دەکەن، کە بە ژیان و مردن، مۆراڵ و کەسایەتیی کەسانی دیکەوە، به به‌ها مرۆییه‌کانه‌وه بەستراون. بۆیە دەپرسم: ئایا سنوری مامۆستا و زانایانی ئیسلام لەکوێدا ده‌وه‌ستێت؟ ئایا زانایانی ئیسلام وایان لێ هاتووە، کە بتوانن نوێنەری لایه‌ن و که‌سانی دیکه بن بۆ داپڵۆسینی ئازادی لایەکی دیکە؟ ئایا ئاین چ مافێک دەبەخشێت بە که‌سێکی ئاینی، کە هەزارەها خۆپیشاندەر بە کۆ بێبەها بکات و بەبێ ڕەوشت وەسفیان بکات؟ ئەو کەسە ئاینییه هەرچەندە پایەی لە ئایندا بەرز بێت ئایا ئەم شێوازە لێدوانە ناچێتە بواری دژ به ڕه‌وشته مرۆییه‌کان.
بەڵام ئەمە سنووری کێشەکان نین، بەڵکو . . .
کۆمەڵگا ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵگایەکی تازەپێگەشتوون و ڕێژەی نەخوێندەوار تیادا بەرزە. جگە لەوە هەتا ئێستاش زۆینه‌ی سیستمە سیاسییەکان و ئەو بارودۆخە ئابووریی و کۆمەڵایەتییانەی ئەم کۆمەڵگایانە تیایدا دەژین وای کردووە، کە ئاستی ڕۆشنبیری ئەم کۆمەڵگایانەش هەتا ڕادەیەک گه‌شه‌یه‌کی زۆری به خۆیه‌وه نه‌بینیبێت. لەو بارەشدا تاک زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو بیروبۆچوونەی، کە باوەڕی پێی هەیە، بەڵام نەک لە بنه‌مایه‌کی هزر و هوشیارییەوە، بەڵکو له بنه‌مای هه‌ست و سۆزێک، که خۆی به به‌شێک له‌و باوه‌ڕه ده‌بینێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی که فهنهتیست و فونده‌مێنتالیست له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر بن.
ئه‌م چه‌رخی ئینته‌رنێت و ته‌کنه‌لۆجیا نوێیانه گه‌لێک گۆڕانکاری به‌سه‌ر سه‌رتاپای جیهاندا له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت. جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیش لەو گۆڕانکارییانه‌ی (تاک، کۆمەڵگا، سیستمی بەڕێوەبردن و سیاسی)ی‌دا بێبه‌ش نییه. تەکنەلۆجیای نوێش وای کردووە، کە به خێراترین شێوه خۆی بگەێنێتە هەموو ماڵۆچکە و سوچێکی ئەم جیهانە، کە ئەمیش لە خۆیدا کاریگه‌ریی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی خۆی هەیە. کاریگه‌ره پۆزەتیڤەکانی زۆرن و به لایه‌نی که‌مه‌وه ئەوەیە، ئەو زانیارییەی کە مرۆڤ جاران بە مانگ و هەفتە بە دوایدا وێڵ دەبوو، ئێستا بە تەنها کلیکێک پێی دەگات.
کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌که‌شی له خراپی به‌کارهێنانیدایه و به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا. ته‌کنه‌لۆجیای نوێ له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌توانرێت بۆچه‌واشه‌کاری، مێشکشتنه‌وه و کۆنترۆڵکردنی که‌سانێکی ساویلکه و ساده به‌کاربهێنرێت و ئاینه‌که له ڕێگه‌یه‌کی چه‌واشه‌کاری و تێکده‌رانه‌دا به‌کاربهێنرێت، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێک ڕووداودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بنه‌مای ئاینه‌که‌وه نه‌بێت. به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌وڵی کۆنترۆلکردنی هزر و بیری خه‌ڵکی ئه‌وه‌یه، که له سه‌رتاپای جیهاندا و له هیچ ئاینێکدا هێنده‌ی ئاینی ئیسلامی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆی و ڕۆژنامه و گۆڤار نییه. ئایا نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان خاوه‌نی ئاین و باوه‌ڕێکی خۆیان نین یاخود ته‌نها ئێمه‌ین، که له‌م جیهانه‌دا ئاینێکمان هه‌بێت؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نییه، که له‌ناو هه‌موو ئه‌م گێژاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامییه‌دا ئه‌م فه‌توا و فرمانه ئاینییانه له‌ناو بۆشاییه‌کی ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی هزری مرۆڤایه‌تیدا جێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کانمان بۆچی ناتوانن دژ به‌م بۆچوونه نائاسایی و نامرۆییانه هه‌ڵوێستێکی ئاشکرایان هه‌بێت یاخود ئه‌وانیش بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان نا‌وێرن ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕاکردنه له‌و به‌رپرسیارێتییه ژیانی چه‌نده‌ها بخاته مه‌ترسییه‌وه یاخود له‌سه‌ر به‌ها مرۆییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بکه‌وێت.
کورد وته‌نی: ماڵ له خۆیدا نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد. کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کانیش خۆیان خاوه‌نی زه‌ریایه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ڕۆشنبیرین. ئه‌گه‌ر ده‌ستێک نه‌بێت، که بتوانێت بناغه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه پته‌و بکات و گه‌شه‌ی پێبدات، ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌ک نه‌بێت، که له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێکی زانستی واقیعیانه گه‌شه به کۆمه‌ڵگا بدات، ئه‌وا ده‌ستێکی دیکه زۆر به ئاسانی ده‌توانێت تێکی بدات و هێنده‌ی دیکه کاولی بکات. ده‌ستی هوشیار و ده‌سه‌ڵاتداریش پێویسته ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بێت. جا با ببینین ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به چ هزرێک کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌ره‌و کوێوه‌ی ده‌به‌ن.