وه‌ك نیوه‌شه‌و قه‌شه‌نگ … به‌هزاد حه‌وێزی
Closed
دوورتر له خه‌یاڵ
ره‌نگی رێچكه‌كانت گرتووه..
سه‌ربرده‌ی خۆت داوه‌ته ده‌ست سێبه‌ر
پرسیار ده‌كه‌ی له ناخێك
هێشتا شوناسی تۆی نه‌ناسیوه
به كه‌ناری كزه‌یه‌كدا راده‌بووری
هه‌ناسه‌یه‌ك
له سینه‌ما جێده‌هێڵی
سه‌ر روومه‌تی سپێده‌یه‌ك ده‌خوێنمه‌وه:
ماڵئاوا
جوانتر له خه‌یاڵ
پیاسه‌یه‌كیت به‌ده‌م هه‌ورا
سه‌مایه‌ك
سه‌دای زیكری ده‌روونه..
ده‌فژه‌ن رابرد
(مه‌ولانا) كه‌وته‌وه خه‌وێكی جاویدانی..
گۆزه‌ی رۆحی تۆیه
به سه‌ر جه‌ستم گوزه‌ر ده‌كات
برینم سه‌ختتر
تكه ده‌كا
له‌و دیویشدا گۆزه بوو شكا..
مه‌ستتر له خه‌یاڵ
نیگا سیحره
مه‌لی بینین
ده‌كا به به‌رد..
نابینایه ئه‌و دڵه
لێوانلێوه له تاسه..