شكۆی راپه‌ڕین… له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
من دڵنیام زۆرشت هه‌یه ده‌توانێ كۆمان كاته‌وه، ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به‌وردی د‌رك به‌و راستیانه بكه‌ین ، كه‌وه‌ك نه‌ته‌وه زۆر بابه‌ت هه‌یه ده‌كرێ باشتر خۆمانی تیا رێكبخه‌ین ، یان باشتر تیایدا په‌ره به‌گیانی پێكه‌وه‌بوونی ئاشتیانه‌و هاوڵاتی بوون ولێبوورده‌ی بده‌ین ، بایه‌خدارترینی ئه‌وانه راپه‌ڕینه، راپه‌ڕین كه سه‌ره‌ڕای دیووه ناشرینه‌كانی تاڵان و تاڵانكاری كه هێنده‌ی نه‌مابوو شكۆی ئه‌و بۆنه پیرۆزه له‌كه‌دار كات ، كورد بوونی له باشوری كوردستان نوێ كرده‌وه.
راپه‌ڕین ئه‌و كورد بوونه‌ی ژیانه‌وه كه نالی و سالم و كوردی و خانی و حاجی قادر و هه‌موو شاعیران و نووسه‌ران خه‌ونیان پێوه ده‌بینی و ژیانی خۆیان له پێناویدا ده‌به‌خشی ، ئه‌و پێكه‌وه بوونه ئه‌گه‌ر چی وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كرا تا لانی كه‌م له هه‌ناویدا خودخاوه‌نی راستی و بڕیاری ئاوه‌زدارانه‌ی بوون به‌نه‌ته‌وه و تێكشكاندنی تخوبه‌كانی خێڵ و بنه‌ماڵه ی به‌مانای هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر پێكه‌وه‌یی تیا له‌دایك بێت ، به‌ڵام پێی ووتین ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بن ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه 111 ساڵ بوو كورد له پێناویدا خه‌باتی ده‌كردو زیاتر له 450 ساڵیش بوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی به ڕوودا داخرابوو.
راپه‌ڕینی ساڵی 1991 هه‌رچه‌ند زه‌مینه ره‌خسانێك بۆی بووبه په‌ناو گڕه‌كه‌ی زیاتر گه‌شانده‌وه جگه له‌كۆكردنه‌وه‌مان ، كۆتای به تاریكترین قۆناغی سته‌مكاری له به‌شێكی فراوانی هه‌رێمی باشوور هێنا ، ئه‌و سته‌مكاریه‌ی كه به جۆرێك ریشه‌ی داكوتا بوو، وای دانا بووكه‌هه‌رگیز نه‌له‌رزێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه دوای سێ ساڵ له كیمیاباران و ئه‌نفال هه‌ناسه‌ی به‌به‌ر ناوچه روخاوه‌كاندا كرده‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له‌سێ ساڵ له راپه‌ڕین عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیاری ئه‌وه‌ی له‌باره‌یانه‌وه دابوو كه ته‌نانه‌ت چۆله‌كه‌ش به‌بێ پرسی ئه‌و ناتوانێ به ئاسمانه‌كه‌یاندا بفڕێت.
ئایه هه‌موو ئه‌مانه به‌شێك نین له‌و شكۆیه‌ی كه ده‌بێ له سایه‌یدا كۆبینه‌وه‌و سرودی” خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی” بچڕین ، قسه كردن له‌و بۆنه پیرۆزه نه به‌و مانایه‌ده‌بێت هه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنێكانی ببینین و داستان و حه‌كایه‌تی بۆ ساز بده‌ین، نه‌به‌و مانایه‌ده‌بێت به‌ته‌نیا له رێگه‌ی بینینی لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانه‌وه بكه‌وینه سه‌رزه‌نشتی یه‌كترو له بایه‌خی راپه‌ڕینیش كه‌م كه‌ینه‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نه‌مانتوانیووه بۆ خۆ بنیاتی له‌سه‌ر جینۆساید‌و ئه‌و هه‌موو سته‌مكاریه‌ی لێمانكراوه مانا به به‌رده‌وامی و بوون ببه‌خشین و له گوتاری مانه‌وه خۆمان ده‌رباز كه‌ین بۆ گوتاری به‌شداربوون له‌مێژودا ، بۆ راپه‌ڕینیش هه‌روایه ، زۆرێك چه‌مك و گرێ و زاراوه هه‌ن كه له پێش راپه‌ڕیندا شتێك و له‌دوای راپه‌ڕین شتێكی ترن تێناگه‌م بۆچی زانكۆكانی كوردستان تا ئێستا به وردی له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌وه‌ستاوون.
چما ئیشكردن له‌سه‌ر جینۆساید‌و ئه‌نفال و راپه‌ڕین و كۆڕه‌وو عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و تاراندن ئه‌ركی زانكۆكان نیه ، ئایه ئه‌مه زۆر بایه‌خدار ترنیه له یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران و سه‌یران و گه‌شت .