8ی مارس له چه‌ند پیڤێكدا وشیكردنه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێك
8ی مارس – ئه‌و رۆژه‌ی كه ئافره‌تانی شیكاگۆ – كردیان به مێژوو له پێناو داكۆكیكردن له مافی خۆیان ، دابین كردنی مافی چه‌ند ئافره‌تێك له‌و كاته‌دا مێژوویه‌ك بۆ ئیستا ، ئه‌وان له پێناو ئازادیی و دژی چه‌وسانه‌وه و نا دادپه‌روه‌ری په‌نایان بۆ شهر برد ، شه‌رێك كه به گیانی ئه‌وان كۆتایی هات ، خه‌باتیان بۆ گۆرینی ئه‌و دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه كرد كه ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خوڵقێندراوی زاده‌ی زاڵبوونی ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دی‌دا جێگای نه‌بێته‌وه ، به‌ڵكو دۆخی یهكسانخوازی و دادپه‌روه‌ری له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا بێت .
ئه‌و رۆژه نه ته‌نیا ڕووداوی چه‌ند تاكێك له ڕه‌گه‌زی (مێ) ینه بوو – مێژوویه‌كیش بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤل سالاری بوو ، هوشیاری ئه‌و ئافره‌تانه به‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و هاسهنگبوونه لۆژێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی و ئه‌قڵانیه ، چونكه كۆمه‌ڵگه و بونیادی كۆمه‌ڵگه له دیدی هیومانیزمه هیچ بایه‌خێكی نابێت كه به‌خته‌وه‌ری و گونجان بۆ تاك ده‌سته‌به‌ر نه‌كات ، تاكیش چ ئافره‌ت یان پیاو به‌ر له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بهڕهگهزیان بناسێنی مرۆڤن ، ئه‌وه پرۆسه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه له كۆمه‌ڵگه كۆمه‌ڵێك چه‌مك و مه‌غزا و ناولێنراوی كلتوری به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێ ، ئه‌و ده‌كات به ئافره‌ت كه مل كه‌چی پیاو بێت ، هه‌رچه‌نده دیدگای كلتوریش به پێی مه‌ودا و ئاستی كۆمه‌ڵگه‌كان كراوه‌یی و داخراوی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له گۆراندایه . بۆیه گرنگی دان به رۆحی تاكبوون له زه‌رووره‌ته پهروهردییهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین ، له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری بواری په‌روه‌رده بكه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆت به‌دیار ده‌كه‌ویت كه چه‌نده كاره‌كته‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان پێویستیان به دووباره راهێنان هه‌یه له‌وه‌ی چۆن مامۆستایه‌ك وه‌كو كاره‌كته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی رۆڵ ده‌بینیت ؟ ئایه ئه‌و كاراكته‌ره به هه‌ڵسنگاندن و ئه‌نجامدانی ئه‌زموون و به پێوه‌ر ئه‌و وه‌زیفه‌ی وه‌رگرتووه ؟ یان به ههرهمكی له پرۆسه‌یه‌كی كه پێ ده‌ڵین دامه‌زراندن (تعین ) ئه‌و وه‌زیفه‌ی وه‌رگرتووه ، بیگومان هه‌موو ئه‌و كاركتهرانهی كه له‌نێو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ، دوور له تێپه‌رین به پێوه و هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌زیفه‌یان وه‌رگرتووه ، ئه‌مه خۆی له خۆیدا كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردن و و حزمهتگوزارییهكانی تر هه‌بووه ، بۆ نموونه ئه‌و كاته كه پۆلیسێك له حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ لایه‌ن نابێ له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ، شق له‌و ئافره‌ته ده‌دات و پێ ده‌لێ ” وس به (تۆ خائنی )” راستیه‌كه‌ی ئه‌وه كیشه‌ی ئه‌و نیه كه حوكمی خیانه‌ت به‌سه‌ر یه‌كێكیان بدات ، رۆڵی ئه‌و وه‌كو وه‌زیفه ده‌بێ بێ لایه‌ن بێت و كاره‌كته‌رێكی ئه‌كتیڤ بێت نه‌ك پاسیڤ ، یان كاتێك كه كاره‌كته‌رێكی په‌روه‌رده‌ی له‌نێو پرۆسه‌ی خوێندن جیاوازی ره‌گه‌زی و ئاینی دروست ده‌كات ، ئه‌مه مانای به ناته‌ندروستی پێگه‌یاندنی تاكه له كۆمه‌ڵگه بۆیه ئه‌وه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییه ده‌بێ تاكێكی لێبورده (تۆلێرانست ) و دادپه‌روه‌ر و عه‌قڵێكی به‌رهه‌مهێن نه‌ك مشه‌خۆر بۆ دروست بكات . یان ئه‌وكاته‌ی راگه‌یان دێت كێشه‌یه‌ك په‌خش ده‌كات و ناتوانی هاوسه‌نگی حاڵه‌ته رابگرێت ، ئه‌وه‌ی زولچمی لێكراوه دههیچنێته سه‌ر شاشه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه غه‌دره‌كه‌ی كردووه وجوودی نیه ، و به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست بابسالاری به‌وه‌ی له كچه‌كه‌ی خۆشبێت ، كه‌جی راستیه‌كه‌ی ئه‌وا كچه‌كه‌ی نیه هه‌ڵه‌ی كردووه ئه‌وا كه‌سێكی تر تاوانباره ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كچه‌و و كێشه‌ی بۆ دروست كردووه ، بۆیه راگه‌یاند له چۆنیه‌تی په‌خشكردنی كێشه‌كان ده‌بێ زۆر ووریایانه مامڵه بكات به شیچوازی پرۆفیشناڵنی نه‌ك ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ،
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به گشتی پێناسه‌ی ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی به‌سه‌ر سه‌پێنراوه كه ته‌قلیدی و داخراوه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی تاك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه و بۆ كۆمه‌ڵگه بژیت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خودی تاك خۆی ، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وادا تاك توانای خۆناسینی نییه و نازانێت له چ بوارێك ده‌توانی سه‌ربكه‌وێ و ئامانجی چییه و چۆن ده‌توانی داهێنان بكات و پلانی ئایندهی چۆن داده‌رێژێت ؟ ئه‌مانه‌ش بێگومان له ئه‌نجامی كاریگه‌رییه سلبیه‌كانی بونیاد و پێكهاته و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه ئه‌ركی تاك به‌رله هه‌موو شتێك ده‌بێت له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بێت .
تاوه‌كو نه‌بنه تاكێك كه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی تووكمه SOCIALIZATION ئافره‌ت و پیاویش له پرۆسه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی بووندا
بۆ خۆیان ، ناتوانن ببن به فاكته‌رێكی ئه‌كتیڤ و پۆزه‌تیڤ بۆ گۆران ، پۆلینكردن بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مكی ماف‌دا ، به گوێره‌ی خواست و پێداویستی ئه‌و ره‌گه‌ز ده‌گۆردرێت ، پێوانه‌كردنی هاوكێشه‌كانی مافی تاك له یه‌ك ڕیز و به‌یه‌ك چاو سه‌یركردنیان ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به مرۆڤ ، بۆیه فه‌راهه‌مكردنی خواست و داوا ئامانجه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگه به‌شێكی گرنگه له به‌جێهێنانی مافی مرۆڤ ، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گرنگی به ڕه‌گه‌زێك بدات له‌سه‌ر حیسابی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر و توانا‌و ده‌سه‌ڵات بهڕهگهزێك ببهخشێێ ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆش و ئیفلیجه ، بۆیه ورژاندنی پرسی ئافره‌ت و گرنگیدان به ره‌گه‌زی ئافره‌ت له نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به فه‌رامۆشكردنی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر ، بۆنموونه كاتێك كه كۆمپانیاك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی تر بانگێشه‌ی كار ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نیا ره‌گه‌زی ئافره‌ت ببێته مه‌رجێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و هه‌وڵی كاره ، به‌ده‌ر له پێداویستیه‌كانی تر وه‌كو شاره‌زای و لێهاتووی … هتد ، له روانگه‌ی منه‌وه ئه‌وه جۆرێكه له سوكایه‌تی كردن به ئافره‌ت ، لێره (استغلال ) دروست ده‌بێ ، ده‌رئه‌نجام له حاڵه‌تی وادا دۆخی ملمڵانی له نێوان (مێ و نێردا ) دروست ده‌بێ ملمڵانیهك به توندوتیژیی كۆتایی دێت ، هه‌روه‌ها دابینكردنی مافی ئافره‌تیش یان پێدانی ده‌سه‌ڵات من له‌وه‌دا نابینم كه ئافره‌تێك جێگای پیاوێك له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه ته‌نیا به ئمتیازاتی موچه ، ئه‌وا لێره‌دا مافی داوه‌ته یه‌ك ئافره‌ت نه‌ك (كۆ) ئه‌و حاڵه‌ته پینه كردنی كێشه‌كانه و بگره هه‌ندێ جار دروستكردنی حساسیه‌ت و برینداركردنی چه‌ندانی تره ، ئه‌و تێڕوانیه تێڕوانینێكی نامه‌نتقیه و ناعه‌قڵانیه ئه‌مانه بازنه‌ی كێشه‌كان و نابه‌رابه‌رییه‌كان فروانتر ده‌كات له نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه ، بۆیه كۆمه‌ڵگه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پێویستی به هه‌ردوو ره‌گه‌زه بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌دان و پێش ئه‌وه‌ی پێویستی به ره‌گه‌ز بێت پێویستی به توانا‌و لێهاتووی و شاره‌زاییه هه‌یه ، ئه‌وا پێوه‌ری بهكسانیكردنی كۆمه‌ڵگه و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیه ،
شونم یه‌حیا
قوتابی دكتۆرا – له سۆسیۆ –فیلۆسۆفی – زانكۆی سۆربۆن -پاریس