ته‌ڕ وه‌ک باران
دڵشادی عومه‌رکاکی….
ئه‌وشه‌وانه‌ی
هيچ نانوسمه‌وه
بهپهيژهکـــانی تاريکيدا
دهچمهخوار
ده‌گه‌مه نێو چاڵه تاريکهکانی
هه‌ره‌س
وێنه‌ی دوسێ ئه‌ستێره ده‌کێشم و
به‌ر له‌وه‌ی به‌رببمه‌وه نێو دۆزه‌غ
ده‌ستيان پێوه ده‌گرم
ئه‌وشه‌وانه‌ی هيچ نانوسمه‌وه
ده‌که‌ومه نێو بيرێکی قووڵ
به‌په‌تی مه‌ره‌که‌بی قهڵهمهکهمدا
سهردهکهومهوهو
ده‌نوسم
له‌ده‌می بيرێکهوه مانگم دی
دور له‌تۆ
شه‌وانێکی ته‌نيا
نه تۆ به خۆشه‌ويستيم ده‌زانی و
نهشهويش
شـــه‌و باشــم لێ ده‌کــا
هه‌ندێ شه‌و وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی
بهزيو
ناوێرم ته‌نيا وشه‌يه‌ک بنوسمه‌وه
تهنياخهندهيهک بۆگوڵهکان
به‌جێده‌هێڵم
ئاوڕێک له پهرداخهخاڵيهکهم ئه‌ده‌مه‌وه‌و
ده‌ڕۆم ده‌خه‌وم
ئهوشهوانه هيچ نانوسمه‌وه
قه‌ڵه‌مێکم بهدهستهوهيهو
بێهوده
خه‌ريکی نوسينه‌وه‌ی ژيانم
ئهوشهوانه پهنجهرهيهک دهنوسمهوهو
سه‌ری پێوه ده‌نێم
ده‌نوسم گوڵ و
تێر تێر
بۆنی ده‌که‌م
من وتۆ لهشيعرێکداجێگامان نابێته‌وه
لهئاوێنهيهکيشدا
منێکی لاســـار
و
تۆيــهکــی عــهيار
منێکی به‌ربه‌ری
و
تۆيهکــی خهجهریی
ئه‌وشه‌وانه‌ی کههيچ
نانوسمه‌وه
ده‌توانم به بروسکه‌ی نوکه قه‌ڵه‌مێک
بارانيش ببارێنم
ده‌توانم
ببمه ئه‌سپێکی باڵدارو
بێم بۆلات
ده‌توانم
هه‌ر که بۆنی تۆ ده‌که‌م
عهتروشيعر
شيعروسيحر
ته‌ڕووشک
پێکه‌وه‌له دێرهشيعرێکدا
جێگامان ده‌بێته‌وه
ئه‌ی دڵخۆشترين دڵی من
چۆن پێکه‌وه خۆمان بکه‌ين بهژورهکهمداو
چۆن خۆم وشک بکه‌مه‌وه و..
چۆن به ته‌ڕیی..
ته‌ڕ وه‌ک باران
باوهشــت پيادا بکـــه‌م.