
من ده‌وه‌ستم و به‌یانییه‌كی تر دێت
ئه‌زانم حاڵم هیچ باش نیه
خه‌ونه‌كانم ڕه‌ش ده‌چنه‌وه.
وه‌ك به‌فری ژێر باران
بۆشایی سه‌رم
وه‌ڕس بوه له خه‌یاڵ
بیركردنه‌وه
خۆمی له یاد كردوه
وه‌ك عه‌وداڵێك
وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌كی بێ خاوه‌ن
كه‌س نییه ئاگایی لێم بێت
لێره‌وه ده‌رۆم
وه‌ك گهریدهیهكی بێ شوناس
تێ ده‌په‌ڕم
وه‌ك خه‌ونیكی ناخۆش
له سه‌ری پیاوێكی مه‌ستدا
سه‌فه‌ر ده‌كه‌م و ئه‌مڕۆم له ده‌ست ده‌ڕوا
ده‌وه‌ستم و به‌یانیه‌كی تردێت
گوێم له منداڵیمه
به ده‌نگێكی زوڵاڵا با‌نگم ده‌كات
به‌ڵام ئه‌فسووس
ئێستا پیری كه‌له‌پچه‌ی كردووم.
هه‌ندێك جار
كانزای دره‌وشاوه له ده‌وری خۆما ده‌بینم
به‌ڵام ڕوناكی ئه‌وان به‌شی تاریكی دڵم ناكات
ئه‌وان ده‌بینم
بۆنی عه‌تریان لێ دێت
نیرگز ده‌ده‌ن له یه‌خه‌یان
ده‌نگی پێكه‌نینیان
تا ئه‌و سه‌ری زه‌مه‌ن ده‌ڕوا
له ناو ئه‌واندا گه‌نجی هه‌یه
خه‌نده میوانی سه‌ر خوانهكانییانه و
ئاسوده‌یی بههاییهكه سروشت پێی به‌خشین
ئه‌یان بینم
له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كانا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن
بۆنی ههموشتێكیان لێ دێت
ئه‌مما من
ئه‌م بێ بۆنیه‌ی خۆم كاسی كردوم
تكایه مردن لێره‌وه تێ په‌ڕه
ده‌مێكه
له‌م سه‌ری كۆڵانه‌كه‌دا ڕاوه‌ستاوم.