Skip to Content

لاوانەوەیەک بۆ هەڵەبجە  …. شەماڵ عادل سەلیم

لاوانەوەیەک بۆ هەڵەبجە …. شەماڵ عادل سەلیم

Closed
by March 15, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

ببوورە هەڵەبجە بێ نازەکەم … 

 (شۆخە )بە ژەهر خنکێنراوەکانت  بەوان چی ، کە ئەوان تفەنگ چی و فەرهاد کوژبن … 

جەستە بە خەردەل و سیانید سووتاوەکەت بەوان چی ، کە ئەوان داڵدەدەری (خواکانی) ژەهر بن  ….

تینوێتی تۆ بەوان چی ،کە ئەوان بارانی دەستکرد بن  …

شەوەزەنگی تۆ بەوان چی ، کە ئەوان قومارچی مەیخانەکان بن ….

کۆمەرگی تۆ بەوان چی ،کە ئەوان وەک قەحپەیەکی دنیادیدە درۆزن بن  ….. 

زیندوویەتی تۆ بەوان چی ، کە ئەوان خۆیان مردووبن …

ئومێدی تۆ بەوان چی ، کە  ئەوان پەیامبەری شەڕ بن …

روخساری هەڵقرچاوی تۆ بەوان چی ، کە ئەوان ڕوو سیا ، سیا بن  …

چریکەی تۆ بەوان چی ، کە ئەوان کەڕ بن   .. 

نا هەڵەی تۆ نەبوو هەلەبجەکەم ….

ئەوە  ئەوانن لەبەڵێنەکانیان پەشیمان بوونەتەوە …

نا هەڵەی تۆ نییە هەڵەبجەکەم لە دوای ٢٥ ساڵ لە  چاوەڕوانی ، هەر بەڕووتوقووتی  بمینێیتەوە…..!!

نا …هەڵەی تۆ نەبوو ، هەڵەبجەکەم ….

ئەوە بێئاگایی میراتگرانی سەدام و عەلی و وەلیە شاگەشکەکانن…

ئا …ئەوانەی ئەسیری نەوت وکوشتەی  دۆلارن ….

نا …هەڵەی تۆ نەبوو ، هەڵەبجەکەم ….

ئەوە ئەوانن سەروەری ڕاپەرین و مێژووی خەباتی شەهیدانیان لە مەزادخانەکان هەراج کرد   …. !!

ئا …ئەوە خیانەتی دووبرا شەڕکەرە کەن، کە ئارامیت پێ نابەخشن …

نا ….نا هەڵەی تۆ نییە  هەڵەبجەکەم ، لە دوای ٢٥ ساڵ لە نەهامەتی بەدوای رێگای گەڕانەوە بگەڕێت و گلەیی لە غەیب بکەیت…..  !!

ببوورە هەڵەبجە بێ نازەکەم … 

ببوورە …..

 

 

 

   شەماڵ عادل سەلیم 

www.shamal.dk

Previous
Next