Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
سێوەکەی ئادەم و سێوەکەی بەغدا

سێوەکەی ئادەم و سێوەکەی بەغدا

Closed
by March 17, 2013 ئەدەب

 

 

سێوەکەی  ئـــادەم بەھەشتی ئاسمانی بردە سەر زەوی

سێوەکەی  بەعس  فیردەوسی ھەڵەبجەی کردە دۆزەخ

سێوەکەی  حـــەوا  زەوی پڕکرد لەژیان و پێکەین

سێوەکەی  بەغــدا  شەقامەکانی ھەڵەبجەی پڕکرد لەتەرمی مرۆڤ

 

بەرەلەوەی شانزەی ئازار ژان بەسێوێکی ژەھراوی یەوە بگرێ

بۆنی خۆشی سروشت ھی سێوەکانی ھەڵەبجەبوون

سەوزایی دەشت و دەری شارەزور ھیی گەڵای سێوکانی ئەو یوون

قەرەباڵغەی سەر رێگاکانی ووڵات ھی بارە سێوەکانی ئەوبوون

 

تەنھا جارێ بارێ سێویان بۆنارد

ھەریەک جار بوو … ئيتر

تریقەی پێکەنینی کچانی دزی و خەندەی مناڵانی ون کردو

بیرەوەری پێرە مێردەکانی کردە سەرابی سارا

 

ئیدی نەپـڕی بارێ سێوی دەبێت ھەڵەبجەو

نەگەڵای بەھارانی شارەزور سەوز دەکات

نە عومەری خاوەر ئامێزی تەنھایی پڕدەبێتەوە لەمناڵ و

نە کۆڵانەکانی ھەڵەبجە خاڵی ئەبَیتەوە لەبیرەوەری تاڵ

نە زەوی بەھەشتەکەی ئادەمەو نە ھەڵەبجەیش پێش شانزەی ئازار

 

سێوەکەی حەوا فیردەوسێک لەزەتی بەخشی بە ئادەمیەکان

کەچی ئادەمیەکانی سەردەمی دڵ ڕەقی فیردۆسەکەی

بەھەشتی ھەڵەبجەیان کرد بە دۆزەخێکی وێران

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.