ده‌سه‌ڵات و خۆ گێلكردن له ده‌وڵه‌تی كوردی
زۆر ده‌مێكه كورد ده‌م له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كوتێ ، له هیچ كات و سه‌رده‌مێكیشدا نه وه‌ك ئێستا ره‌وشه‌كه له بار بووه نه هێنده بۆته پرسێكی باو و قاو له ناو ته‌واوی خه‌ڵكیدا ، بانگ و سه‌ڵای ده‌وڵه‌تی كوردی له به‌رایی سه‌ده‌ی بیست و پێشتریش بۆته فاكته‌رێك بۆدنه‌دانی خه‌ڵكی بۆ خۆ به فیداكردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه ، وا ده‌رده‌كه‌وێت خواست و ویستی جه‌ماوه‌ر و زه‌مینه له‌باری نێوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تی كه نها له باره له به‌ر چاو ناگیرێت و مه‌رامی دیكه له پشت ئه‌م مه‌به‌سته‌وه هه‌یه ، زۆرجاریش ره‌قیبان كوردیان تۆمه‌تباركردووه كه جوداخوازه و گه‌ره‌كێتی خاكی ده‌وڵه‌تی عێراقی لێبكاته‌وه ، هه‌ر بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردن و گه‌شه‌كردنی بزاڤ و شۆڕش و راپه‌ڕینه كوردییه‌كان كه ئیمڕۆیشی له گه‌ڵ دا بێت تاوانباركراوه و ده‌كرێت به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ژێر به ژێر له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جووله‌كه ” ئیسرائیل ” كه‌چی له هه‌مانكاتدا ئه‌وه نه‌ده‌بینرا و باس نه‌ده‌كرا كه خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته جووله‌كه‌یه باڵیۆزخانه‌ی له پایته‌خته ئیسلامی و عاره‌بیه‌كاندا هه‌یه ، ئیدی نه‌یارانی كورد پێشوه‌خته ده‌رزیان به خۆدا نه‌ده‌كرد و كه‌چی جه‌سته‌ی كوردیان به سووژن ئاژن ده‌كرد و هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌م قه‌وانه له‌رزوكه‌وه جه‌سته‌ی له‌ڕ و لاوازی كوردیان زێوار زێوار كردبوو .
ئه‌گه‌ر ئێمه بوونه‌وه‌رێكی ده‌سته‌مۆ و بن چه‌پۆك بین و له نێو چوار دیواردا بلۆككرابین و رۆشناییمان لێ یاساغ بووبێت و ئه‌وا زۆر زه‌ححمه‌ته له چاوترووكانێكا له ته‌ك تیشكی ئه‌و هه‌تاوه خۆ رامكه‌ین ، چونكه چاوه‌كانمان ئاشنای نه‌بوون نه‌مازه زه‌مه‌نێكی زۆریشی پێدا به‌سه‌ر چوو بێت ، ئێمه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه نه ئه‌وه‌یه له لایه‌ك بتوانێ ئه‌و ترووسكاییه‌ی تیشكی خۆر هه‌رس بكا ، و نه له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌توانێ كامڵانه ته‌فه‌عول له ته‌ك رووداو و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا بكا ، زۆرجاران هه‌ست ده‌كرێ نغرۆی هه‌ڵه بووه به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ له بن باری ئه‌و ناعه‌داله‌تییه خۆ قورتار بكا ، هه‌م له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ نووقمی به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی و قوربانیدانی سه‌ربازی و سیاسییانه‌ی سه‌رده‌مه نه‌هامه‌تییه‌كان ببوون ، هه‌ر خۆیان گوته‌نی رۆژانی سه‌خت ، كه چی ئیستا هه‌مان ئه‌وانه وان له زه‌مه‌نی به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی ده‌ستی برسێتی و قات و قڕی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه ، كه هه‌ر ئه‌مانه بوون سووته‌مه‌نی رۆژانی سه‌خت ، ئه‌وانه‌یشی باڵاده‌ست و خۆ له بۆته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بیننه‌وه دوو به‌شن ، به‌شێكیان هاوسه‌نگه‌رانی پێشمه‌رگه‌ن ئه‌وانه‌ی له دیوی ئێران و به‌شێكیشیان له به‌هه‌شته رسكاوه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا ئاكنجی ببوون و له ئامێزی شه‌وه سووره‌كانا ئاخنرا بوون ، ئێستایش زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان سه‌رقاڵی كۆ كردنه‌وه‌ی سامان و خودان كۆمپانیای مه‌زن و كردنه‌وه‌ی حیساباتی بانكی و سه‌ر ده‌سته و حاكم و ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی و حیزبی ره‌هان به سه‌ر هاوپۆله‌كانیاندا ده‌خوورن و داماوتر و ره‌نجه‌رۆتریان ده‌كه‌ن ، نازانین ئه‌م جۆره ره‌فتارانه چۆن به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوونمان ده‌با پێمانوایه ره‌شورووت و به‌دبه‌خته‌كه هه‌میشه له جووڵه و قوربانیدانبووه بۆ ده‌وڵه‌ت بوونی كوردی و له شه‌هاده‌تدا پشكی شێریان داگیر كردووه ، ده‌سته‌ی دووه‌میش ئه‌وانه‌ن ئیمرۆ له ده‌سه‌ڵات و نێو حزبه گه‌وره‌كانا جێیان بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌پرسیارێتیان هه‌یه و له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت و حوكمی به‌عسدا هه‌ر خاوه‌ن پله و پایه و مه‌قامی خۆ فرۆشی بوون ، هه‌ندێكیشیان وایان به بن ده‌سته‌كانیان ده‌گووت كه پێشمه‌رگه بۆیه شه‌ڕ ده‌كا ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی ئه‌وان بگرنه‌وه ، بۆیه له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه دروشمی ئاشته‌وایی جاش و پێشمه‌رگه به‌رز كرایه‌وه به ناوی لێبووردنه‌وه ، ئیمڕۆ ئه‌و راستییه‌ی ئاشته‌واییه ده‌سه‌لمێندرێت كه ئه‌وانیش پشكی فیفتی به فیفتین له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حیزبیشدا .
ئه‌گه‌ر به وردیش له میتۆد و ئامانجی ئۆپۆزسیۆنیش ورد بینه‌وه دیقه‌ت ده‌ده‌ین دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و گرینگ‌یان له به‌ر دید رۆناوه ، یه‌كه‌میان : بێ به‌ش بوونیان له‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه به سه‌ریدا نووستوون و به نادادپه‌روه‌ری ده‌زانن چونكه بۆ خۆیان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك لێی ته‌حریمكراون به‌ر ده‌ستیان ناكه‌وێ ، خاڵی دووه‌میشیان : هه‌ڵپه‌كردن بۆ جڵه‌وگرتنی به زوویی ده‌سه‌ڵات و باڵا ده‌ست بوون به سه‌ر حیزبه باڵا ده‌سته‌كانی ئێستا ، ئه‌وانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نه‌جووڵاون و خۆیان ده‌رنه‌خستووه .
لێره‌دا هه‌قمانه بپرسین ، كێن ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌م له سه‌رخۆبوونی كوردستان ده‌كوتن ؟ جگه له‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی كه هه‌ڵقوڵاوی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانین وكه ئه‌وانیش له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و ده‌وڵه‌تی دوورخراونه‌ته‌وه ، ئه‌م توێژه ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئێستا بێت و ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات بێ باری ناله‌باریان هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه ،و ره‌وشه سیاسییه‌كه‌یش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه ، چونكه هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه لای ئه‌مانه مردووه ، ئه‌گه‌ریش ئێستا هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت و ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌چێت به‌واتا سه‌ركردایه‌تی كورد له گه‌ڵ خواست و ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا نییه و ئه‌وه‌یشی تا ئێستا وتراوه و گوتراوه ته‌نها موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی و گه‌مه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه به عه‌قڵی خه‌ڵكی كورد ده‌كرێت .
Serdar.jaff@yahoo.com
سه‌ردار جاف