
ساڵنامه‌ی دایك و تێبینیه‌ك
سه‌ره‌تا , ئه‌گه‌ر تاراخان , نووسه‌ری ساڵنامه‌ی دایك , په‌رله‌مانتار نه‌بوایه , به‌نده‌ش سه‌رۆكی زمان‌ناسی بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی نه‌بومایه , وه‌ك خه‌ڵكی وڵاتی خۆم بێ ده‌نگ ده‌بووم , به‌ڵام پۆستی ته‌شریفی جه‌نابت و به‌نده ناچاری كردم , ئه‌و تێبینییهی خۆم بنووسم.
من قسه له سه‌ر ته‌واوی ساڵنامه‌كه ناكه‌م , ته‌نیا له سه‌ر مانگی شوبات ده‌دوێم .له مانگی شوباتدا به تایبه‌تی له 21ی شوباتدا كاره‌ساتێكی وا ڕووی داوه یوئێنی ناچار كردووه ئه‌و ڕۆژه‌ی به زمانی دایك دابنێت. بۆچی له سه‌ر 21ی شوبات به جواب دێم ؟
1. ساڵنامه‌كه ناوی ساڵنامه‌ی دایكه ,
2. تارا ئه‌سعه‌دی خۆی په‌رله‌مانتاره –نوێنه‌ری خه‌ڵكه ,
3. له سه‌ر لیستێكی كوردییه ,
4. هه‌تا ئێستا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانی ستانده‌ر و زمانی فه‌رمی حكومه‌تی لای كورد نییه.
قوتابی زانكۆ و ڕۆناكبیرانی به‌نگه‌لادیشی له 21ی شوباتی 1951 ڕاپه‌ڕین به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاكستانی , كه زمانی بهنگاڵی له پاكستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئازادی پێبدرێت و زمانی ئوردوی به سه‌ر نه‌سه‌پێنرێت .له به‌رانبه‌ر ئه‌و داوا نه‌ته‌وه‌ییه , ده‌وڵه‌تی پاكستانی به‌ربووه گیانی خۆپیشانده‌ران و چه‌ند قوتابیه‌كی لێ كووشتن .بیست ساڵ دوای ئه‌و ڕوداوه , به‌نگالی بوونه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و له پاكستان جیابوونه‌وه .ساڵی 1999 ش , یوئێن ئه‌و ڕوداوه‌ی به ڕۆژی زمانی دایك دانا.
ئه‌و ڕۆژه بۆ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك زۆر گرینگه , ده‌بوو تاراخان له ساڵنامه‌كه جێی بۆ بكردبایه‌وه , بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردیش ئه‌و ڕۆژه به هه‌ند هه‌ڵبگرێ .