
سۆفییزم له‌به‌رده‌م دوالیزمێكی ڕه‌قدا …4-4
(4-4)
یه‌كێكی تر و تۆمه‌تێكی له‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌سته‌ی دژبوون زۆر به ئاسانی ده‌یده‌نه پاڵ سۆفییزم و ده‌یانه‌وێ به‌هۆیه‌وه زیاتر و قورس‌تر بیانخه‌نه به‌ره‌ی بێ باوه‌ڕی و دژ به ئایینه‌وه، بریتییه له سهنگهرچۆڵكردن و شمشێرفڕێدانی سۆفییان به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی خۆیان پێیان ده‌ڵێن كافران و ناحه‌زانی خودا. به‌و پێیه‌ی له قورئاندا زۆر به گه‌وره‌یی باس له جیهاد و جه‌نگان له‌پێناو خودادا كراوه و لای پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش قورسایی و بایه‌خێكی بڵندی هه‌بوه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان نموونه هه‌ن، یه‌ك له‌وانه ئایه‌تی (وقاتلوا فی سبیل الله الژین یقاتلونكم ولا تعتدوا ان الله لا یحب المعتدین – البقره 190) (واته: بجه‌نگن له‌ڕێگه‌ی خودا، له دژی ئه‌وانه‌ی جه‌نگتان له دژ ئه‌كه‌ن، ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن چونكه خودا ده‌ستدرێژیكه‌رانی خۆش ناوێ.) ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له فه‌رهه‌نگی سۆفییاندا گوێ نه‌دان به جه‌نگان و فه‌رامۆشكردنی چه‌كهه‌ڵگرتن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌لاوه‌نانی جیهاد دژ به دوژمنانی خودا و ئیسلام به‌دی ده‌كرێت، ئه‌م سیفه‌ته‌ش كه زۆر به خراپ و مه‌ترسیداری ده‌زانن و نابێت به هیچ جۆرێ له موسوڵماندا هه‌بێت، جێگه‌ی مشومڕ و دوودڵی نییه كه به ئه‌وپه‌ڕی بێ فه‌رمانی داده‌نرێت له ئاست ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئایین به‌سه‌ر ئایینداریدا داوه و خودا له‌سه‌ر باوه‌ڕدارانی واجیب كردوه، چونكه له چه‌نده‌ها شوێنی تری قورئاندا له پێویستی و گرنگیی جیهادكردن جه‌خت كراوه‌ته‌وه و له‌م ئایه‌ته‌شدا هاتوه: (كتب علیكم القتال وهو كره لكم وعسی أن تكرهوا شیئا وهو خیر لكم وعیسی أن تحبوا شیئا وهو شر لكم والله یعلم وانتم لا تعلمون البقره 216، واته، خودا جیهادی دژی بێ باوه‌ڕانی له‌سه‌ر پێویست كردوون، هه‌رچه‌نده به‌لاتانه‌وه خۆش نییه، به‌ڵام زۆر شت هه‌یه كه پێتان ناخۆشه و ئه‌شبێته مایه‌ی خێر بۆتان، هه‌روه‌ها زۆر شت هه‌یه كه به‌لاتانه‌وه خۆشه به‌ڵام ئه‌بێته مایه‌ی خراپه بۆتان، خوا خۆی دانایه و ئێوه نازانن.) هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته‌ی دیكه‌شدا باس له‌وه ده‌كات كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و موسوڵمانه‌ی جیهاد ده‌كا له‌گه‌ڵ ئه‌و موسوڵمانه‌ی گوێی پێ نادا و ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ ناهێنێت: (لا یستوی القاعدون من المۆمنین غیر أولی الچرر والمجاهدون فی سبیل الله بأموالهم وأنفسهم فچل الله المجاهدین بأموالهم وأنفسهم علی القاعدین درجه وكلا وعد الله الحسنی وفچل الله المجاهدین علی القاعدین أجرا عڤیما_ النسائ 95، واته كه‌سانێ له بڕواداران كه بێ به‌هانه له جیهاد دواكه‌وتوون و له ماڵ دانیشتوون، یه‌كسان و به‌رابه‌ر نین له‌گه‌ڵ ئه‌و مجاهیدانهی كه به ماڵ و گیانی خۆیان له ڕێگه‌ی خودا تێ ده‌كۆشن، خوا پله‌وپایه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به ماڵ و گیان جیهاد ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له ماڵ دانیشتوون به‌رزتر كردۆته‌وه، خودا به‌ڵێنی چاكه‌ی به هه‌موان داوه، به‌ڵام موجاهیده‌كانی به پاداشتی گه‌وره پێش ئه‌وانه‌ی دانیشتوون و جیهاد ناكه‌ن خستوه.) به قه‌ناعه‌تێكی زۆره‌وه پێیان وایه به‌لاوه‌نانی گیانی جیهاد و جه‌نگان له‌ڕێی خودا دژ به دوژمنانی، زۆر به‌ڕوونی و به تۆخی له هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌ی سۆفییاندا هه‌یه و ده‌بینرێت، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌م تۆمه‌ته وه‌ها ده‌ناسێنێ و ده‌سه‌لمێنێ كه ڕه‌وشتی سۆفییان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌ها بریتی بێت له (پشتكردنه دونیا بۆ ملهوڕ و سته‌مكاران و ئیفلیجكردنی گیانی جیهاد و فێربوونه، به‌شێوه‌یه‌ك كه جهنگینیان له‌پێناو خودادا گۆڕیوه به جیهادی نه‌فس. س8، ل10) بێگومان ئه‌م تۆمه‌ته‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و ده‌گرێت، كه به‌و پێیه‌ی سۆفییان هه‌رده‌م خه‌ریكی خهڵوهتنشینی و چلهكێشی بوون و له‌پێناو گه‌ییشتن به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی خۆیان له‌دووی وێڵن، به قووڵی سه‌رگه‌رمی وه‌رزشی ده‌روونی و پاكژكردنه‌وه‌ی ڕۆحی بوون، بۆیه هه‌موو ئه‌م خولیا و سه‌رگه‌رمییه به‌لای ئه‌مانه‌وه به‌ته‌واوی له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام و پیلانه‌كانیان غافڵی كردوون، ئه‌وه‌ی سۆفییان پێوه‌ی وابه‌سته و موبهتهلا بوون و ژیانیانی كردۆته پرۆسه‌یه‌كی سۆراغكردنی به‌رده‌وام و چڕ به شوێن پرسیار و نهێنییه‌كانی ناو باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌كانیان، هه‌ر ئه‌مه بێ ئاگای كردوون له‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له دژی ناحه‌زانی ئایین و خودا بگرن و وه‌ك ئه‌ركێكی له‌سه‌ر واجیبكراوی ئایینی به‌رامبه‌ر به كافران و بێ باوه‌ڕان بوه‌ستنه‌وه و پیلانه‌كانیان له‌پێناو سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خودادا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به پێویستی ده‌زانم لێره‌دا سه‌رنج له‌وه‌ش بده‌ین، ئه‌وه‌ی ئه‌م دێڕه توند و دهمارگیرانهیهی نووسیوه، كه له سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دژبوونه‌وه خواستبوومان، نووسه‌رێكی ئێرانییه به‌ناوی (ئه‌حمه‌دی كه‌سره‌وی). ئه‌حمه‌دی كه‌سره‌وی ته‌برێزی وا باس ده‌كرێت كه به‌داخه‌وه له ساڵی (1324 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1945ی زایینی) هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بیر و ڕا توند و ڕهتكهرهوانهی له‌ناوبرا بێ و كوژرابێ. كه‌سره‌وی هه‌رچه‌ند یه‌كێك بوه له نووسه‌ر و مێژوونووسه ناسراوه‌كانی ئێران، به‌ڵام ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌ی هه‌موو زمانێكی تێگه‌ییشتن و ئاشنابوونێكی بابه‌تییانه‌ی به مێژووی دیارده و ڕووداوه‌كان لاڵ كردوه، ئه‌و هه‌رچه‌نده ئاشنا و شاره‌زای زمانه‌كانی په‌هله‌وی، ئینگلیزی، ڕووسی، ئه‌رمه‌نی، توركی، عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی بوه، به‌ڵام زمانی قبوڵكردن و لێكبووردن و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و لێك نه‌چوونی بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به ئایین لای ئه‌م نووسه‌ر و مێژوونووسه نه‌پژاوه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وان نه‌هاتۆته گۆ، ئه‌و ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پادشایی لهندهنو ئه‌كادیمیای زمانناسیی (پترسبۆرگ) بوو، به‌ڵام به‌م زمانه و به‌م نه‌غمه‌یه باسی له سۆفییزم و شیعه‌گه‌ری و هه‌موو ڕێباز و ئایینزاكانی غه‌یری مه‌زهه‌بی سوونی ناو موسوڵمانانی كردوه، چونكه پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو كه له سه‌رچاوه‌یه‌كدا به ڕۆحێكی زۆر دوژمنكارانه‌وه باس له سۆفییزم كراوه و هانی له‌ناوبردنیان دراوه و وتراوه (سۆفیگه‌ری له ڕیشه و به‌ردی بناغه‌وه خواره، هه‌زار ساڵه تا توانیویه‌تی زه‌ره‌ری به ئێمه گه‌یاندوه، ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتوه كه له ڕیشه‌وه ههڵپسێ و له بناغه‌وه تێك بڕوخێ… س8، ل15) ئه‌مه قسه‌ی ئه‌م نووسه‌ره واته، ئه‌حمه‌دی كه‌سره‌وی بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان وت كه داخ و ڕق و قینی نووسه‌ری ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له سۆفییان هه‌ر له‌م ئاسته‌دا ڕانه‌وه‌ستاوه و توند و زبر بۆ خاپووركردن و وێرانكردنی سیستمی فیكری و مه‌عریفی عاریفان و ڕاماڵین و زینده‌به‌چاڵكردنی كولتوور و هه‌موو عورفێكی سۆفییان ده‌نگی بڵند كردۆته‌وه و دهڵێَت (ئه‌و په‌رتووكه به‌تاڵ و بێ ئه‌رزشانه‌ی كه له سۆفییان به‌جێماون، ده‌بێت هه‌موو بسووتێن و له‌ناو بچن، ده‌بێت ته‌واوی بخرێته نێو چاڵاو و بڕژێنه ناو به‌حر، ئه‌و كارانه‌ش هه‌موو ویستی خوای گه‌وره‌ن و بێگومان دێنه‌جێ… س8، ل15) وه‌ك وتمان ئه‌حمه‌دی كه‌سره‌وی نووسه‌ر و مێژوونووسێكی ناسراوی ئێرانی بوه، كتێبه دیاره‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌ش بریتین له كۆمه‌ڵێ كتێبی بواری مێژوو، له‌وانه: (اقلاب مشرگه ایران) (تاریخ هجده ساله‌ی ازربایجان، تاریخ پانصد ساله‌ی حوزستان، شهریارانی گمنام، شیخ صفی ا‌لدین و تبارش) و زۆر كتێبی تر له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، وه‌ك خستمانه ڕوو كه‌سره‌وی به‌هۆی ده‌مارگیریی ئایینی و ئه‌و بیر و بۆچوونه توندانهیهوه كوژراوه، پێش ئه‌میش له‌وه‌ش دوایین، كه ته‌قیه‌دین ئه‌بو عه‌باس ئه‌حمه‌د كوڕی ته‌یمییه ئهلحهڕانی (1263-1328ز) ناسراو به (ئیبن ته‌یمییه) به‌هۆی ئه‌م جۆره بیركردنهوانهوه هه‌م به‌رامبه‌ره‌كانی تووشی دژواری و سته‌م و ئاواره‌یی و ئه‌شكه‌نجه‌یی بوونه‌ته‌وه، هه‌م خۆشی تووشی مه‌ینه‌تی و ئازار و زیندان بوه، چونكه پێشتر وتمان ئیبن ته‌یمییه به چه‌شنێكی ڕووڵهتگهرا و زۆر وشك به ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بوو، ئه‌و گیانفیدایانه به‌یداخی ڕێبازی ئایینی حه‌نبه‌لی، كه یه‌كێكه چوار ڕێبازه ئایینییه‌كه له ئیسلامدا هه‌ڵگرتبوو، كه‌سێك بوو سه‌رسه‌ختانه شوێنكه‌وته و گه‌شه‌پێده‌ری بۆچوونه ڕه‌تكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م ئایینزایه بوو. ئه‌م ئایینزایه له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبن حه‌نبه‌ل ئه‌شه‌یبانی (780-855) دامه‌زراوه، كه به یه‌كێك له چوار پێشه‌وایانی مه‌زنی ئیسلام له پاڵ ئیمامه‌كانی (حه‌نه‌فی، مالیكی، شافیعی) ناوده‌هێنرێت، ئه‌و دانه‌ری مه‌زهه‌بی فیقهی حه‌نبه‌لییه و هه‌روه‌ها به پێشه‌نگی ئه‌هلی سونه له بیر و باوه‌ڕدا ناسراوه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ژیانی ئه‌م ئیمامه‌وه ده‌زانرێ ئه‌وه‌یه كه له به‌غدا له‌دایكبوه و سه‌فه‌ری حیجاز و شام و یه‌مه‌نی له‌پێناو كۆكردنه‌وه و فراوانكردنی په‌ند و ئامۆژگاری و فه‌رمایشته ئایینییه‌كانی كردوه، له مه‌ككه ئیمامی شافیعی دیوه، مه‌زهه‌به‌كه‌ی له‌نێوان (كتاب و سنه)دا بوه و بۆ دانان و جێگیركردن و چه‌سپاندنی ئه‌م مه‌زهه‌به‌ی زۆر پابه‌ندی مانای ئاشكرا و ده‌ره‌وه‌ی تێكسته پیرۆزه‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كانی په‌یامبه‌ر بوه، كتێبێكی به‌ناوی (المسند) داناوه، كه بریتییه له 30 هه‌زار په‌ند و وتاری هاوڕێیانی پێغه‌مبه‌ر و خۆی كۆی كردونه‌ته‌وه. ئیمامی حه‌نبه‌لی وه‌ك پێشه‌وایه‌كی مه‌زهه‌به‌كه‌ی كه‌سێكی زۆر كاریگه‌ر بوه له‌و بواره‌دا كه شوێنكه‌وته‌كانی به توندی و به وشكی به ئاراسته‌ی ڕواڵه‌تگه‌رایی ده‌قگه‌راییدا ببات، خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕێبازهكهیهوه په‌یوه‌ست بوون وه‌ها فێر و گۆش كردوه كه سه‌رسه‌ختانه پابه‌ندبن به‌وه‌ی بێ پێچوپه‌نا له ده‌قی پیرۆزی ئایینی ئیسلام واته قورئاندا هاتوه و له مانای ڕوون و ڕاشكاوانه‌ی فه‌رمووده ڕاست و سه‌لمێنراوه‌كانی په‌یامبه‌ر لانه‌ده‌ن و تا سنووری كوشتن و خۆبه‌كوشتدان به‌رگرییان لێ بكه‌ن. ئیبن ته‌یمییه و ئه‌حمه‌دی كه‌سره‌وی هێزی بیركردنه‌وه و بۆچوونه تونده‌كانیان له‌م جۆره قوتابخانه ئاییینیانهوه وه‌رگرتوه.
به سۆفییان ده‌وترا كه گیانی جیهاد و به‌ره‌نگارییان له‌ناو موسوڵمانان كزكردوه، پێویسته پتر ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه تۆمه‌تی سهنگهرچۆڵكردن و شمشێرفڕێدانی سۆفییان به‌رامبه‌ر كافران و ناحه‌زانی خودا و تۆمه‌تی گوێ نه‌دان به جه‌نگان و فه‌رامۆشكردنی چه‌كهه‌ڵگرتن و به‌لاوه‌نانی جیهاد دژ به دوژمنانی خودا و ئیسلام بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌و پێیه‌ی شه‌ڕ و جه‌نگینی هه‌ر كه‌سێك یان هه‌ر گروپ و لایه‌نێك له دژی هه‌ر كه‌سێك و گروپ و لایه‌نێكی تر یان ناكۆكی و كێشمه‌كێش و به‌ربه‌ره‌كانێی لایه‌نێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تر به لای ئه‌مانه‌وه له ساده‌ترین هه‌ڵسه‌نگاندنیدا ده‌ره‌نجامی گرتنه‌به‌ری جۆرێكه له سیاسه‌ت و چالاكییه‌كی پڕ له ململانێی مرۆڤه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، سیاسه‌ت و ململانێی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌ینه چوارچێوه‌ی هه‌ر پێناسێكهوه و به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان وه‌سفی بكه‌ین و لایه‌نه‌كانی ده‌ربخه‌ین، خۆی له خۆیدا ئامێزكردنێكی تونده به ژیان و حورمهتگرتنێكی ته‌واوی ژیانی دونیا و بایه‌خدانه پێی و گرینگڕاگرتنی هه‌ڵسووڕانی چالاكیی مادییه وه‌ك چالاكیی ئابووریی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و… هتد. ده‌سته‌ی دژبوون لایان وایه كه جه‌وهه‌ری سۆفییزم له بنه‌ڕه‌تدا دژ به جه‌وهه‌ری سیاسه‌ته و دوور‌و نزیك ئه‌م نه‌ریتانه له‌خۆ ناگرێت، چونكه وا ده‌زانن كه‌سێك سۆفی بێت، یه‌عنی دونیانهویسته و ته‌ركی ژیانی واقیعی كردوه، ئیدی چۆن و به چ پێودانگێك ده‌توانێ سیاسه‌تمه‌دار و دونیاویست بێ و له كێشمه‌كێشم و ململانێدا به‌شداربێت؟ كه‌سی دونیانه‌ویست چۆن ده‌توانێ له چالاكیی ئابووریدا ڕۆڵی هه‌بێت؟ چۆن ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی وڵاتێك بكات، یان ئازایانه و بێ باكانه دژ به ده‌سه‌ڵات بوه‌ستێته‌وه و له هاوكێشه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌قشی هه‌بێ و بكه‌رێكی دیار و خودان بڕیار و كاریگه‌ری بێت، كه‌واته به‌م پێیه كه‌سێ كه چووه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه و ویستی له چالاكییه‌كانیدا ڕۆڵی هه‌بێ و جه‌مسه‌رێكی دیاری ململانێكان بێت، ده‌بێت پۆشاكی سۆفێتی له‌به‌ر خۆیدا داماڵێ و له زیكر و خه‌ڵوه‌ت بێته‌ده‌ر و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه دونیا نه‌ویستیش بێت هه‌ر ده‌بێت باوه‌شی گه‌رم و پڕ ئاره‌زوو به‌م دونیادا بكا و خۆی وا ده‌ر بخات له خه‌م خولیای به‌هره و نیعمهتهكانیدا بێت. خۆ كه پۆشاكی سۆفێتیی له‌به‌ر كرد و خه‌ریكی زیكر و ته‌هلیله و حاڵلێهاتن بوو هه‌روه‌ها له ژیاندا دونیا نه‌ویست بوو و وا خۆت پیشان خه‌ڵك یان خودای خۆی دا، ده‌بێت پێی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت به‌ته‌واوی بكشێنێته‌وه و خۆی به هه‌موو چالاكییه ئابووری و سیاسی و دونیاییه‌كان نامۆ بكا و كاری به سه‌ریانه‌وه نه‌بێت. بێ گومان ده‌سته‌ی دژبوون بێ به‌ڵگه‌ش ئه‌م قسانه ناكه‌ن پێیان وایه ژیانی سۆفیگه‌ری به‌م شێوه‌یه‌یه و نموونه‌ی زیندوو و دیاریش له‌م لایه‌نه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه دوو ناوی وه‌ك (شێخ ئه‌بوبه‌كری شبلی و شێخ ئه‌بو ئهلغهراسی كوڕی شوجاع) نموونه‌بن بۆ وازهێنان له سیاسه‌ت و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی سۆفێتی، كه هه‌ردووكیان دوانن له ناسراوان و پێشه‌وایانی ئه‌هلی ته‌سه‌وف. وه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كدا باس كراوه، شێخ ئه‌بوبه‌كری شبلی (دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ڕێچكه‌ی سۆفێتی گرته‌به‌ر، خۆی له فه‌رمانڕه‌وایی شاری ده‌ماوه‌ندی وڵاتی ئێران دوورخسته‌وه. س38، ل37) یان سه‌رچاوه‌یه‌كی تر باس له‌وه ده‌كات شێخی شیبلی دوای ئه‌وه‌ی وازی له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌و ناوچه‌یه هێنا كه له‌ژێر ده‌ستیدا بوو (كه‌وته حاڵه‌تی جه‌زبه و عه‌شقێكه‌وه و وا له نووری ڕه‌ببانی تێكه‌ڵ ببوو، به زۆری ئاگای له خۆی نه‌ده‌ما، زۆر جاری وا بوو له كوچه و شاری به‌غدادا جه‌زبه ده‌یگرت و هه‌ڵده‌په‌ڕی، خه‌ڵك به زۆری وایان ده‌زانی شێت بوه. س14، ل70-71) باس له‌وه‌ش ده‌كرێت شێخ ئهبوئهلغهراسی كوڕی شوجاع (كه شازاده‌ی وڵاتی كرمان بوو له ئێران هه‌ر كه ملی ڕێگه‌ی خواناسی گرت و بوو به سۆفی، خۆی له پاشایه‌تی بێ به‌ری كرد. س38، ل43)
هه‌رچه‌نده كه سۆفییان جیهادی نه‌فس ده‌خه‌نه پێش جیهاد له ڕێگه‌ی خودا و دژ به دوژمنانی خودا، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه واته له به‌ری به‌رامبه‌ر و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌وه هه‌ندێ له سۆفییان و شوێنكه‌وته و هه‌وادارانیان ئه‌م قسانه به بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و به ناهه‌قییه‌كی ته‌واو و بێ ویژدانی ده‌زانن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌سته‌ی ته‌بابوون چه‌ندین شه‌ڕ دژی كافران و بێ بڕواكان و گه‌لێك جه‌نگ له ڕێگه‌ی خودا، گه‌لێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكار و دوژمنانی ئیسلامدا به نموونه ده‌هێننه‌وه كه سۆفییان پێشڕه‌و و داینه‌مۆی بوون، ئه‌وانیش له‌م لایه‌نه‌وه ده‌توانن ماوه‌یه‌كی درێژ باس له نه‌به‌زی و دلێریی زۆر له سۆفییه‌كان بكه‌ن و به جه‌نگاوه‌ری ڕێگه‌ی خودا وه‌سفیان بكه‌ن. بۆ نموونه سۆفییه‌ك هه‌بوو دژی (یوسفی كوڕی تا‌شفین)ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ملپمین له مه‌غریبدا جه‌نگاوه، ئه‌ویش ناوی (ئیمام عه‌بدوڵڵا كوڕی تومرت) بوو كه وای باس ده‌كه‌ن (به‌هۆی ئیمامی غه‌زالییه‌وه جیهادی به‌رپا كرد له وڵاتی مه‌غریبدا و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی ئهلموهحیدین دامه‌زراند. س15، ل36) ئهلمهوهحیدون، ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بوو له‌نێوان ساڵانی (1130- 1269)ی زایینی له باكووری ئه‌فریقا و ئه‌نده‌لوسدا له‌لایه‌ن ئه‌م سۆفییه‌وه دامه‌زراوه. ئیبن تومرت كه سه‌ره‌تا وه‌ك پێشه‌وای به‌ربه‌ره‌كان ده‌ركه‌وتبوو، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه بیر و باوه‌ڕی سۆفێتییهوه چه‌ندان شوێنكه‌وته و خێڵ و عه‌شیره‌ت له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه و ئه‌ویش له‌مانه سوپایه‌كی به‌ناوی (الموحیدین) ی پێكهێنا، پاش (ئیبن تومرت) ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چل ساڵ هه‌ر له به‌هێزبوون و گه‌شه‌سه‌ندندا بوو، تا ساڵی 1269 ی زایینی به‌هۆی هێرشی ئیسپانییهكانهوه تووشی هه‌ره‌سهێنان و پارچه‌پارچه‌بوون بوو.
هه‌روه‌ها له زۆر شوێنی تریش جێده‌ستی سۆفییان له جیهادكردن له ڕێگای خودادا و وه‌ستانه‌وه دژ به‌وانه‌ی خۆیان ناویان ده‌به‌ن به ناحه‌ز و دوژمنانی ئایینی ئیسلام دیاره، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ش وڵاتی میسره، له‌م وڵاته‌دا به تایبه‌ت له شاری دمیات كه شارێكی سه‌ر به پارێزگای ده‌لتای ئه‌و وڵاته‌یه و له سه‌رده‌می یۆنانییه‌كاندا به (تامیاس) ناسرابوو و له سه‌رده‌می قیبتییهكانیشدا ناوی (تامیات) بوو، ڕۆمانییه‌كان له سه‌ده‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌مدا هێرشیان كردۆته سه‌ر، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كات، (هه‌ر كه له‌شكری بێ بڕواكان ویستیان شاری دمیات داگیر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رپه‌چیان دانه‌وه، ئه‌هلی ته‌سه‌وف بوون، له‌وانه ئیبن حه‌سه‌نی شازه‌لی، عیزه‌دین كوڕی عه‌بدولسه‌لام، ئیبن ئه‌لفه‌تح بن ده‌قیق ئه‌لعید. س43، ل424) ئیبن حه‌سه‌نی شازه‌لی، هه‌رچه‌نده خۆی له بنچینه‌دا خه‌ڵكی میسر نه‌بووه و له مه‌غریب له دایكبوه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رۆشیی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی سۆفێتی چه‌ندین وڵات گه‌ڕاوه و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش میسر بوه، كه وه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كی باسی لێوه ده‌كات، (عیزه‌دین كوڕی عه‌بدولسه‌لام و ئیبن ئه‌لفه‌تح بن ده‌قیق ئه‌لعید، له مه‌دره‌سه‌ی كامیلیهی قاهیره‌دا حازری ده‌رسی ده‌بوون. س14، ل439) پاشان ئیبن حه‌سه‌ن، ناوچه‌ی شازه‌لی له ئه‌فریقا كردوه به شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی سۆفیگه‌رێتی و گه‌شه‌كردن و په‌خشكردنی بیر و بۆچوونه‌كانی و، مورید و شوێنكه‌وته‌یه‌كی زۆری بۆ په‌یدا بوه، به‌م هۆیه‌وه توانیویه‌تی تهریقهتێكی تایبه‌ت به خۆی به ناوی ته‌ریقه‌تی شازه‌لی دابهێنێت. سۆفییه‌كی تریش كه باسی ده‌كه‌ن نموونه‌ی پێشه‌وای جیهاد و خۆبه‌ختكردن بووه له ڕێگه‌ی خودادا، شێخ عه‌بدولعه‌زیزی گه‌یلانی كوڕی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی بوه، كه یه‌كێك بوه له نه‌وه‌كانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و له سه‌رده‌می شه‌شه‌می كۆچی‌دا پێشه‌وایه‌تیی شه‌ڕێكی دژ به خاچپه‌رستان كردوه و به‌هۆیه‌وه (شاری غه‌ززه له فه‌له‌ستین له‌ژێر ده‌ستی ئه‌هلی سهلیبدا ڕزگار كراوه. س15، ل38) سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش ژیانی ئه‌م سۆفییه به كورتی ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێت (له بیست و حه‌وتی شه‌والی ساڵی پێنج سه‌د و سی و دووی كۆچی‌دا له دایك بوه و، له خزمه‌تی باوكی‌دا خوێندوویه‌تی، له ده‌وروبه‌ری ساڵی پێنج سه‌د و هه‌شتای كۆچی‌دا چووه بۆ جیهاد و له‌گه‌ڵ كافره سهلیبییهكاندا جه‌نگی كردوه… له ساڵی شه‌شسه‌د و دووی كۆچی‌دا له جیهان ده‌رچوه و، له نزیك عه‌قره به خاك سپێردراوه. س27، ل46) هه‌ر ده‌رباره‌ی جیهادی سۆفییه‌كان له‌ڕێی خودا و دژ به نه‌یارانی ئیسلام، زانای به‌ناوبانگی ئیسلام، سه‌عیدی نه‌وره‌سی (1876-1968) ناسراو به (بدیع الزمان) وه‌ك نووسه‌رێكی گه‌وره و پایه بڵند و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له زۆربه‌ی باسه ئایینییه‌كاندا، له یه‌كێك له دانراوه‌كانیدا ده‌ڵێت: (نابێت لێهاتوویی و زرنگیی ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت به‌ژێر لێوه‌وه بكه‌ین، چونكه سۆفییان بوون كه له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ماوه‌ی (550) ساڵ دژی له‌شكری كوفری خاچپه‌رستانی ئه‌وروپا به‌رگرییان له خه‌لافه‌تی ئیسلامی كرد. س44، ل53)
هه‌رچه‌نده لیستی ئه‌وانه‌ی له مێژوودا ناوده‌هێنرێن زۆر زیاتر درێژ ده‌بنه‌وه و باسه‌كه‌مان وا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، چونكه به گوزه‌ركردن و گه‌ڕانی زیاتر به‌ناو ئه‌م باسه‌دا گه‌لێك ناوی دیكه‌ی ناو سۆفییان دێته به‌رچاومان كه زۆر به‌ناوبانگ بوون و له ڕێگه‌ی خودادا جه‌نگاون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شوێنیان له بابه‌تی جیهادكردندا زۆر پرشنگداره و هه‌رگیز بزر نابێت بریتین له (شێخ غازی محه‌مه‌د نه‌قشبه‌ندی) له داغستان، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ده‌ریای قه‌زوێن و له جه‌زائیریش (شێخ عه‌بدولقادری جه‌زائیری) ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه هه‌ردووكیان كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی‌دا ژیاون، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه‌یان تۆماركردوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له هه‌گبه‌ی چه‌ندین ڕۆژهه‌ڵاتناس و له‌نێو دووتوێی گه‌لێك له لاپه‌ڕه مێژووییه‌كاندا دانپیانان و شایه‌تیدان هه‌یه، كه له زۆر شوێندا ئه‌وانه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام و ئه‌وانه‌ی ئازاترین جه‌نگاوه‌ر و شهڕكهربوون دژی دوژمنانی ئایینی ئیسلام ئه‌وانه بوون كه سه‌ر به ڕێبازی ته‌سه‌وف بوون.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌سته‌ی دژبوونه‌وه به‌تایبه‌ت له كۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا و به دیاریكراویش دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و هه‌ره‌سهێنانی دوایین خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و زاڵبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاته ئیسلامییه‌كاندا، هه‌روه‌ها نه‌ك هه‌ر ئه‌و كاته بگره به ئێستاوه و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا سۆفیگه‌ریی به‌وه تاوانبار ده‌كرێ و لای ده‌سته‌ی دژبوون ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی شه‌رمه‌زاری پێوه ده‌لكێنرێت، كه ده‌ستی بێگانه و داگیركه‌ر و ڕۆژئاوای دژ به ئیسلام له گه‌شه‌پێكردنی و بڵاوبوونه‌وه‌یدا كاریگه‌ر بوه، ده‌ڵێن ڕۆژئاوا و ده‌وڵه‌تانی بیانی و داگیركه‌ر و بێ دین ئه‌و زه‌مینه‌یان ڕه‌خساندوه و خۆشكردوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سۆفییزم و پشتگیریی مادی و مه‌عنه‌وییان كردوون و هانی خه‌ڵكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵدا ڕێزدار و به به‌ها بن و شوێنیان بكه‌ون و قه‌دریان بگیردرێت، بێگومان له‌مه‌شدا دڵنیان كه ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوای بێگانه و داگیركه‌ر بۆ مه‌رامی تایبه‌تیی خۆیان ئه‌م كاره‌یان كردوه و ده‌كه‌ن. نه‌یارانی سۆفییزم بۆچوونیان وایه، ئه‌م وڵاتانه له‌به‌رئه‌وه پشتیوانی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌پۆلی سۆفییزم ده‌كه‌ن، تا نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكانی موسوڵمان له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لابده‌ن و كرۆكی ئایینه‌كه‌یان لێ گوم بكه‌ن و به لاڕێیاندا به‌رن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكان و میلله‌تانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی له‌جیاتی فێربوونی زانستی نوێ و پیشه‌ی سه‌رده‌مییانه و خوێندن و هونه‌ری پێشكه‌وتوانه كه مه‌زنترین و ڕووناكترین ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵن و ژیانێكی شارستانییانه و دوور له جه‌هل و خورافات و شاییسته به مرۆڤ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته دژ به ئیسلام و داگیركه‌رانه دێن به گه‌شه‌دان و پشتگیریی بیر و باوه‌ڕی سۆفیگه‌ری وا له خه‌ڵكانی ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌ن هه‌میشه و به به‌رده‌وامی خه‌ریكی زیكر و ته‌هلیله و جه‌زبه و حاڵلێهاتن بن، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ته‌نها شوێن ئه‌مانه بكه‌ون و هیچ خه‌به‌رێكیان له‌وه نه‌بێت داگیركه‌ر به‌ته‌مای چییه و چ مه‌به‌ست و په‌یامێكی هه‌یه و هه‌روه‌ها ژیانی ژێرده‌سته‌یی و پاشكۆیی و پاشكه‌وتوویی به به‌ر ئه‌م میلله‌تانه‌دا ببڕێت. له‌م باره‌یه‌وه مێژوونووسی ناسراوی جیهانی ئیسلامی (ئیحسان ته‌به‌ری) به چه‌شنێك باس له سۆفیگه‌ری ده‌كات، كه به‌ته‌واوی ڕۆڵی هه‌بووبێت له دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، به‌تایبه‌ت كاتێك باسی سه‌رده‌می ڕه‌زا شای ئێران، واته سه‌ره‌تای سه‌رده‌ی بیسته‌م ده‌كات به‌ڕوونی ده‌ڵێت: (ئاشكرایه كه سۆفیگه‌ری هه‌م له‌سه‌ر شێوه‌ی ته‌كیه و خانه‌قایی و هه‌م له‌سه‌ر شێوه‌ی تیۆری كاریگه‌ریی دواكه‌وتوانه‌ی هه‌بوه. س55، ل110) به‌ڵام لای هه‌موان ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵ نه‌گره كه تۆمه‌تی دواكه‌وتوویی و كۆنه‌په‌رستی و بوونه هۆكار بۆ پێش نه‌كه‌وتنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا ئیتر له هه‌ر بوار و له هه‌ر سه‌رده‌م و له هه‌ر شوێنێكدا بێت، بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك جێگه‌ی قبوڵ نییه و هیچ كه‌س و لایه‌ن و نه‌وه و گروپێك نییه ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ڕووبه‌ڕوو بكرێته‌وه خێرا به‌رگری نه‌كا و به‌توندی شته‌كان پێچه‌وانه نه‌كاته‌وه، جا بێگومان ده‌سته‌ی ته‌بابوون و سۆفییان و عاشیقانیان شتی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ده‌سته‌ی دژبوون و نموونه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی ته‌به‌ری ده‌ڵێن، له‌م تهوهرهیهشدا تێكڕای بۆچوونه‌كانیان ته‌واو هه‌ڵگه‌ڕاوه و پێچه‌وانه‌ن، كه پێم وایه پێویست به نموونه هێنانه‌وه ناكات.
٭ ٭ ٭
ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ی تائێستا خستمانه‌ڕوو له كێشمه‌كێش و ململانێی نێوان ئه‌م دوو ده‌سته‌یه بڕێكی زۆر كه‌م بێ و گوناهـ و تاوانی تریش مابێت كه ده‌یده‌نه پاڵ یه‌كتری و ئێمه باسمان نه‌كردبێت. باسكردنی سه‌رجه‌می ئه‌م كێشمه‌كێشم و ململانێیه و تێكڕای ئه‌م تاوانانه له‌وه ناچێ هه‌روا به ئاسانی دوایی بێت و ته‌رخانكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌ها بۆی به‌س بێت. ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوالیزمه توند و ڕه‌قه‌دا بواری له‌دایكبوون و ژیانی پێ نادرێ بریتییه له تێگه‌ییشتن له سۆفییزم و وردبوونه‌وه و قوڵبوونه‌وه له بابه‌ته گرینگ و هه‌ستیاره‌كانی ناوی. دوالیزم كه وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی دونیا دابه‌ش ده‌كات بۆ دوو توخم یان دوو به‌ش كه هه‌رگیز ناتوانرێ بۆ یه‌كتریان بگه‌ڕێنینه‌وه و له یه‌كتریان نزیك بكه‌ینه‌وه و هه‌میشه له دوو جه‌مسه‌ری دوور له‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر به یه‌ك وه‌ستاون وه‌ك نموونه‌ی خێر و شه‌ڕ له لایه‌ن فهلهسووفی فه‌ره‌نسی (دیكارت)ه‌وه یه‌كه‌مجار بیری لێكراوه‌ته‌وه، ترسناكیی باڵاده‌ستبوونی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له‌وه‌دایه كه بێجگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌ڵناكه‌ن، هه‌موو ڕووناكییه‌ك كه پێویسته بۆ بینینی پانتایی تر و شتی تر له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا بۆ خۆیان زه‌وت ده‌كه‌ن و ناهێڵێن هیچی دیكه جێگه‌ی سه‌رنج و ڕامان بێت. كاتێك لهبهرهیهكهوه ده‌وترێت زاهید ئه‌و كه‌سه كه له‌پێناو خۆشه‌ویستیی خوداوه‌نددا به‌وپه‌ڕی بڕوای قووڵه‌وه ده‌ستی له سه‌رمایه و سامانی دونیایی و له ڕابواردن و خۆشییه‌كانی ژیان هه‌ڵگرتبێت، له‌ولاشه‌وه به‌م كه‌سه ده‌وترێت ته‌مبه‌ڵ و كارنه‌كه‌ر و سه‌رمایه و سامانی دونیایی و خۆشییه‌كانی ژیان وه‌ك خه‌ڵات به دوژمنان و ناحه‌زانی خودا به‌خشیوه. كاتێك عاشیقانی سۆفییزم ده‌ڵێن عابید به‌و كه‌سه ده‌وترێت، ته‌مه‌نی خۆی بۆ نوێژ و عیبادهت و ترسان له خودا ته‌رخان كردبێت، له‌ولاوه نه‌یارانی سۆفییزم ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ناوی له خۆی ناوه عابید، نوێژ و عیبادهت و ترسان له خودای وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارهێناوه بۆ خۆدزینه‌وه له ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی خودا، به‌تایبه‌ت جه‌نگین و جیهاد له ڕێی خودادا. هه‌روه‌ها وه‌ختێ ده‌سته‌ی ته‌بابوون ده‌ڵێن عاریف ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌میشه هه‌ست و خه‌یاڵ و بیر و ڕامانی خۆی لای عه‌زه‌مه‌تی خوداوه‌نده و دڵی به‌وه خۆشه خوداوه‌ند به لوتفی خۆی دڵ و ده‌روونی ڕوون بكاته‌وه و نووری پیرۆزی ئه‌م خودایه له ده‌روونیدا بدره‌وشێته‌وه، له‌و لاشه‌وه ده‌سته‌ی دژبوون زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه ده‌ڵێن كه‌سێكی عاریف پێی ده‌گات به كوفر و وڕێنه و له دین ده‌رچوونی داده‌نێن. دوای ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ی سۆفییزمیان خۆشده‌وێت ده‌ڵێن سۆفی كه‌سێكه هه‌م زاهید و هه‌م عابید و هه‌م عاریف بێت به‌و پێناسانه‌ی له‌لای خۆیان پێشتر ئه‌م چه‌مكانه له خۆیان گرتبوو، لای ئه‌وانه‌ش كه ڕقیان له سۆفییزمه، سۆفی كه‌سێكه بارگاوییه به‌و وشانه‌ی پێشتر به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له چه‌مكه‌كانی زاهید و عابید و عاریف درابوو. كاتێك ئه‌م دوو ده‌سته‌یه بێ ئاكام و بێ كۆتایی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌سه‌وفی ئیسلامی له كه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌نێوان بردنه‌وه و نه‌بردنه‌وه‌ی بۆ ڕۆژگاری په‌یامبه‌ری موسوڵمانان، هه‌موو مشتومڕه‌كه ده‌بێته جه‌نگ و تێنه‌گه‌ییشتن و سووربوونی ناڕه‌وا له‌سه‌ر بۆچوونه پێشینهیییهكان و مێژوویه‌كی شێواو و بارگاوی به ئایدیۆلۆژیا به به‌ر قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه‌دا ده‌كرێت. جه‌ختكردنه‌وه‌ی توندی هه‌ریه‌ك له‌م ده‌سته‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌سه‌وف دهقبهدهق له‌گه‌ڵا ئایینی ئیسلامدا ته‌بایه و جیاواز نییه و له تێكسته‌كانی ئه‌م ئایینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، یا به پێچه‌وانه‌وه ته‌سه‌وف دهقبهدهق له‌گه‌ڵا ئایینی ئیسلامدا ناته‌بایه و دژایه‌تی هه‌یه و له تێكسته‌كانی ئه‌م ئایینه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه، ئه‌مه بۆ خۆی كه‌شێكی دروستكردوه، كه تێگه‌ییشتنێكی لۆژیكی و دوور له گیانی بڕیاری پێشینه‌یی مه‌حاڵ كردوه. هێنده‌ی له‌م دوو ئاراسته‌یه‌وه بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، خاسیه‌ته به‌كه‌ڵك و بێكه‌ڵكه‌كانی سۆفییزم بێگومان له ڕوانگه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژییه‌وه بۆ سه‌ر ئایین و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی چییه و چۆنه، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رنج له‌وه دراوه كه ئاخۆ ته‌سه‌وف هیچ زیانێك یان سوودێكی بۆ ئایین یان بۆ ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵ هه‌یه، بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سوود و زیانه ئایدیۆلۆژییه‌كان له چییه‌تی ته‌سه‌وف وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ و پڕ مانا بكۆڵنه‌وه. له‌نێوان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئایه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كانی په‌یامبه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه ڕێڕه‌وی ته‌سه‌وف سازان یان نه‌سازانی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئایینی ئیسلامدا هه‌یه، ڕۆحی شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تییانه و وردبوونه‌وه له هه‌موو دیوه جیاوازه‌كانی ڕێڕه‌وی ته‌سه‌وف كز و بێ شه‌وق بوه. ته‌نها خۆبه‌ستنه‌وه و باسكردنی ڕێڕه‌وی ڕاستی ته‌سه‌وف و ته‌سه‌وفی ڕاسته‌قینه و لێدوان له كرده‌وه و ڕه‌وشته به‌رز و په‌سه‌نده‌كانی سۆفییه‌كان و له‌و لاشه‌وه به ناشیرین پیشاندانی ئه‌خلاقی سۆفییه‌كان و قێزه‌ونكردنی كرده‌وه و بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان، كارێكی وا ده‌كات كه له بیركردنه‌وه‌ماندا له‌م چه‌مكه كه‌ره‌سته‌ی نوێمان بۆ ڕاڤه‌كردن و توێژینه‌وه پێ نه‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌توانین دیدگایه‌كی تازه بۆ سۆراغ و پشكنین به‌ناو كونج و كه‌له‌به‌ره تاریكونوتهكهكانی ئه‌م بابه‌ته بخوڵقێنین، یان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌مان نه‌بێت میتۆدێكی نوێ له‌پێناوی هه‌وڵدان بو پێناسه‌كردن و ڕاڤه‌كردنی سۆفییزم چێ بكه‌ین.
كاتێك ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه بۆ بیركردنه‌وه له سۆفییزم باڵاده‌ست ده‌بێت، مرۆڤ له‌وه بێده‌سه‌ڵاتتر ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا و بڕیاره پێشینهیییهكان هیچ شتێكی تر وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی بیركردنه‌وه و هۆشیاری به‌رهه‌م بهێنێت، واته ته‌نیا به‌م زمانه ئایدیۆلۆژییه مرۆڤ ده‌توانێت بیر له‌م چه‌مكه بكاته‌وه، ته‌نها هێزی بینین له‌م چاوه ده‌خوازێت، ته‌نیا په‌یڤه‌كانی ده‌می ئه‌م دوالیزمه‌ی لێ ده‌بیسترێت، ته‌نیا له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه كه ئه‌م دوالیزمه كێشاویه‌تی. ئیدی ئه‌م گه‌رده‌لووله به‌جۆرێك كوێرمان ده‌كات كه هیچ شتێكی تر نه‌بینین، پانتایییه‌كی عه‌قڵیمان بۆ ناهێلێته‌وه بتوانێت به جۆرێكی دیكه ئه‌م چه‌مكه بخه‌ینه‌وه به‌ر زه‌ین و بیركردنه‌وه‌مان. بێگومان به وردبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێییش له‌م دۆخه تێده‌گه‌ین كه هه‌ڵچوون و شێواویی ده‌روونی له پشت هه‌موو بڕیاره‌كانه‌وه به‌دی ده‌كرێت، چونكه ته‌نها ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه گه‌مه به شته‌كان ده‌كات، ئه‌م كه‌شوهه‌وایه ته‌نها ئه‌م ئایدۆلۆژیایه ده‌یهه‌ژێنێت، له‌و جیهانه به‌رینه‌ی سۆفییزمدا ته‌نیا ئه‌و مه‌دلووله ئایدیۆلۆژییانه ده‌بینرێن و ده‌خرێنه سه‌ره‌وه كه خزمه‌ت به‌م دوالیزمه ده‌كه‌ن، كۆی ئه‌و دونیا به‌رفراوانه‌ی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم له ناو سیستمێكی ئایدیۆلۆژی و بارگاوی به‌م دوالیزمه قه‌تیس ده‌كرێت. ئێمه بۆ درككردن و تێگه‌ییشتن له جیهانی سۆفییزم به‌تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی سۆفییزم پێویستمان به سیمۆلۆژیایهكه كه به ئازادی و زانستییانه كار بكا و چه‌مكه‌كانی بخاته گه‌ڕ، كه‌چی ئه‌م دوالیزمه سیمۆلۆژیایهكی ئایدیۆلۆژی ڕه‌ها سه‌روه‌ر ده‌كات، كه هه‌موو ئاماژه و نیشانه‌یه‌ك له جیهانی سۆفییزم و له ئه‌ده‌بی سۆفییزم ته‌نها و ته‌نها له‌ناو بازنه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ڕاڤه ده‌كات، ئه‌مه‌ش دۆخێكی وه‌ها تراژیدیی ترسناك دروست ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك هیچ تێكستێك له‌ناو ئه‌ده‌بی سۆفییزمدا وه‌ك خۆی، واته وه‌ك تێكستێكی ئه‌ده‌بی نه‌خوێنرێته‌وه، هیچ ئاماژه و نیشانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی سۆفییزم وه‌ك ئاماژه و نیشانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی قبوڵناكرێ و وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌ده‌به ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنن، وه‌ك پۆلیس و ڕه‌قیبه ئایدیۆلۆژییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، تا توانای خۆیان له تیرۆركردن و هێزی شێواندنی عه‌قلێكی چالاك و دژ به دۆگما تاقی بكه‌نه‌وه. چه‌مك و زاراوه و وشه‌گه‌لێكی وه‌ك (خودا و پێغه‌مبه‌ر و فریشته و شه‌یتان و جیهان و دۆزه‌خ و به‌هه‌شت و به‌نده و باوه‌ڕ و گومڕایی و عه‌شق و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ئه‌گریجه و زوڵف و گۆنای یار و بت و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و مه‌كری شۆخ و عاشیق و مه‌عشوق و غه‌مزه و نازی دولبه‌ر و…هتد) كه ئه‌ده‌بی سۆفییزمی لێوان‌لێو كردوه و جوانی و قووڵییه‌كی چێژبه‌خشی پێداوه، هه‌میشه به توندی له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌م سیمۆلۆژیا ئایدیۆلۆژییه‌دا بوون و هه‌ڵسه‌نگێنراون، له‌نێوان كوفر و ناكوفر، حه‌ڵاڵ و حه‌رام، خێر و شه‌ڕدا یارییان پێ كراوه و هه‌موو كات له‌به‌ره‌یه‌كدا یه‌كێك له‌م حوكمه كوێرانه‌یه به‌سه‌ر چه‌مك و زاراوه و وشه‌گه‌له جیاجیایانه‌دا سه‌پێنراوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه مانا و مه‌دلووله نه‌بینراو و قووڵه‌كانی دیكه‌یان به‌ته‌واوی به مه‌رگ سپێردراون.
هه‌ژموونی ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له چه‌مكێكی قووڵی وه‌ك سۆفییزم و به‌سه‌ر جیهانه بێ سنووره‌ی ئه‌ده‌بی سۆفییزمدا، له چه‌ندان ڕوه‌وه كاریگه‌رییه خراپ و مه‌ترسیداره‌كانی ده‌ركه‌وتوون و ده‌رده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌میشه له‌بری تازه‌گه‌ری و دۆزینه‌وه و قووڵبوونه‌وه و هۆشیارییه‌كی كراوه به‌ڕووی ئه‌م جیهانه‌دا، به‌سه‌ر وێرانه‌ی دووباره‌بوونه‌وه و تاریكبیری و تهنكبینی و هۆشیارییه‌كی داخراودا كه‌وتووینه‌ته‌وه، ئه‌م كاریگه‌رییه نێگهتیڤییانهش به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌دا چڕ و كورت بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م- كوشتنی جیاوازی: هه‌ژموونی ئه‌م دوالیزمه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له چه‌مكی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزمه‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه و ئه‌م ئه‌ده‌به به یه‌ك شێوه ببینین و یه‌ك حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ین، زاڵبوونی ئه‌م دوو بهرهیییه به‌و شێوه توند و ڕهتكهرهوانهیه، گوزارشت له جیاوازیی بیر و بۆچوون و هه‌مه‌ڕه‌نگیی دیدگاكان له ئاست چه‌مكی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم ناكات، به‌ڵكو ئه‌م دوو بهرهیییه له خۆیدا سروشتی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی هه‌ڵگرتوه و هه‌ر یه‌ك ئه‌وی دی ڕه‌هایانه به‌لاوه ده‌نێت، بیر و بۆچوونی جیاواز ئه‌و بیر و بۆچوونانه‌ن پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن، له‌پاڵ خۆیاندا ڕێگه به سه‌رهه‌ڵدانی بیر و بۆچوونی تر بده‌ن، نه‌ك كار له‌سه‌ر كوشتنی هه‌موو جیاوازییه‌ك بكه‌ن، به ئاشكرا ده‌بینرێ ئه‌و فه‌زایه‌ی ئه‌م دوالیزمه دروستی كردوه كوشتنی جیاوازییه نه‌ك دروستبوونی جیاوازی. بۆنموونه كاتێ وشه‌گه‌لێكی وه‌ك (عه‌شق و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ئه‌گریجه و زوڵف و گۆنای یار و مه‌كری شۆخ و عاشیق و مه‌عشوق و غه‌مزه و نازی دولبه‌ر و…هتد.) له فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی سۆفییاندا، لهبهرهیهكهوه به گوناه و حه‌رام داده‌نرێن و له به‌ره‌یه‌كی تره‌وه تهفسیرێكی خوداناسییانهیان بۆ ده‌كرێ و به كۆمه‌ڵێ مانای دینی بارگاوی ده‌كرێن، له ڕاستیدا ئه‌مه مانای جیاوازی نییه له بۆچوون و بیركردنه‌وه‌دا بۆ ئه‌م چه‌مكانه هێنده‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كترییه، چونكه جیاوازی به‌و مانایه نییه كه هه‌ر ئه‌م دوو بۆچوونه بواری سهردهرهێنانیان هه‌بێ و پێكیشه‌وه نه‌ژین، به‌ڵكو پێویسته له‌پاڵ ئه‌م دوو بۆچوونه‌دا به‌رده‌وام بۆچوونی تر له دایكبن و دیالۆگ و سه‌ودا له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن.
دوه‌م: ساده‌كردنه‌وه: ساده‌كردنه‌وه‌ی جیهانی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم به‌هۆی هه‌ژموونی ئه‌م دوالیزمه تونده‌وه وای كردوه ڕووبه‌رێكی زۆر له‌م جیهانه به فه‌رامۆشكراوی و به نه‌بینراوی بمێنیته‌وه، ئه‌م سادهكردنهوهیهی جیهانی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه وێنه‌یه‌كی ساخته و درۆیینه‌ی ئه‌م جیهانه به‌هۆی ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه‌وه كێشراوه و به‌ر له هه‌موو شوناس و ده‌یان جار تۆختر له هه‌ر شووناسێكی تر، شوناسێكی ئه‌خلاقی به كۆی ده‌نگ و كاره‌كته‌ر و هزر و بیركردنه‌وه و ڕێبازه جیاوازه‌كانی ناو سۆفییزم ده‌ده‌ن و له‌پێناو ڕێگه‌خۆشكردن بۆ حوكمه ڕه‌ها و كوێره‌كانیان هه‌موو شوناس و ڕه‌نگێكی تر ده‌چه‌پێنن و بواری سهربهرزكردنهوهیان پێ ناده‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م دوالیزمه گڕدهدهن و ده‌یخه‌نه كار وای پیشان ده‌ده‌ن كه له چه‌مكی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم تێگه‌ییشتوون، به ئاشكرا ده‌بینین بڕیاره پێشهنییهكانیان كه هێڵی حه‌رام و حه‌ڵال، چاكه و خراپه، كوفر و بڕوا به تۆخی تێیدا ده‌ركه‌وتوه، وه‌ك به‌ڵگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و كه‌شفكردنی ئه‌و جیهانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ئه‌مه‌ش جگه له ساده‌كردنه‌وه و تێنه‌گه‌ییشتن هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م ناهێنرێت. ساده‌كردنه‌وه واته ناته‌وێ ئه‌و جیهانه‌ی كه ئاڵۆزه بیبینیت و ده‌یسڕیته‌وه، ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی كه درككردن پێی ناوێرێ له‌سه‌ر نه‌خشه لای ده‌به‌ی، هه‌موو ئه‌و جیهانه ئاڵۆز و ڕووبه‌رانه‌ی به ئاسانی ده‌رك ناكرێن به‌و شێوه‌یه لێ بكرێن كه به ئاسانی ده‌چنه ژێر ڕكێفی بڕیار و بیركردنه‌وه خێرا و ساده‌كانه‌وه، بۆ نموونه كاتێك حه‌للاج ده‌ڵێت (أنا الحق) یان بایه‌زیدی بوستامی ده‌ڵێت (بمپه‌رستن، چونكه بێجگه له من خودای تر نییه) یان ئیبن عه‌ره‌بی وتوویه‌تی (هه‌موو شتێك خودایه.) هه‌موو ئه‌م گوزارشتانه، له‌ناو كه‌شێكی ئاڵۆزدا له دایكبوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دوالیزمه‌وه سادهكراونهتهوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت. یان كه مرۆڤ نه‌یزانی فه‌نابوون چییه و به‌شه‌كانی كه بریتین له: تێچوون (الحلول)، یه‌كێتیی بوون (الوحده الوجود)، یه‌كێتی (الاتحاد) چی ده‌گه‌یێنن و چۆن شی ده‌كرێنه‌وه، ئه‌و كاته ناچار ده‌بێت به‌هۆی سادهكردنهوهوه هه‌موو جیهانه ئاڵۆزانه بسڕدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی بڕیار و حوكمه موتَڵهقهكان هه‌رده‌م زیندوو ڕابگیردرێن.
سێیه‌م- بێ میتۆدی: كه ئه‌ده‌بمان به دیدێكی ئایدیۆلۆژییه‌وه خوێندنه‌وه، كه نه‌مانزانی ماهیه‌ت و شوناسی ئه‌ده‌ب و چییه و ته‌نها به مانای ڕووكه‌ش و دیار و زوو هه‌ستپێكراوی تێكسته‌كانه‌وه گیرساینه‌وه و هیچ سیمۆلۆژیایهكی خاوه‌ن چه‌مكی ڕاسته‌قینه و هیچ تیۆرێكی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی سۆفییزم شك نه‌برد، به‌ڵكو ته‌نها به هۆشیارییه‌كی ساده و ناكامڵی ئایدیۆلۆژییه‌وه تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كانمان خوێنده‌وه، ئه‌و كاته بێ میتۆدی ده‌بێته سیفه‌تێكی گه‌وره و دیار له تێڕوانین و ههڵسهنگاندنهكانمان بۆ تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كانی دونیای سۆفییزم، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یێنێته بۆچوونی ڕه‌ها و نالۆژیكی و حوكمی كوێرانه، كه هیچ په‌یوه‌ندییان به دونیای تێكسته‌كانه‌وه نه‌بێ و وا ده‌كات به زۆره‌ملێ سیفه‌تی یه‌كڕه‌نگیی به سیما و ڕووخساری ئه‌و تێكسته‌كانه ببه‌خشین. هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین وشه‌كانی وه‌ك (بت و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات.. هتد) له فه‌رهه‌نگی سۆفییاندا ته‌نها به‌م دوو شێوه ده‌خوێنرێنه‌وه و دوور له میتۆدێكی زانستییانه هه‌موو مانا و مه‌دلووله‌كانی تریان به نادیاری ده‌مێننه‌وه.
چواره‌م- په‌كخستنی بیركردنه‌وه: خراپترین شت كه هه‌ژموونی ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه وه‌ك ده‌ره‌نجامێك له سه‌یركردنی چه‌مكی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم به‌رهه‌می ده‌هێنێت په‌كخستنی بیركردنه‌وه‌یه، له‌م پرۆسه‌یدا كه شته‌كان به ڕه‌هایی مۆری حه‌قیقه‌ت و ناحهقیقهتیان لێدرا، كه له‌بری هه‌موو شوناسێك شوناسێكی ئه‌خلاقیان پێبه‌خشرا، ئه‌ده‌ب به چاوی سیاسه‌ت سه‌یركرا و سیاسه‌تیش به ڕۆحێكی ئایدیۆلۆژییه‌وه به‌كارهێنرا و كایه‌كان هیچیان له‌جێی خۆیاندا نه‌مان، ئه‌و كات شتێك نامێنێت پێی بگوترێت بیركردنه‌وه، چونكه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بڕیاری پێشوه‌ختن و هه‌موو خوێندنه‌وه‌كان بریتی ده‌بن له وتنه‌وه‌ی وتراو و بیستراوه‌كان، ئه‌گه‌ر شتێكیش هه‌بێت به‌ناوی بیركردنه‌وه‌وه بێ ئه‌وا دوور له ئازادی و به كۆمه‌ڵێك كۆتوپێوه‌ندی عه‌قڵییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا ئه‌و كه‌ره‌سته نوێیانه‌ی بۆ ڕاڤه‌كردن پێویستن هه‌رگیز نادۆزرێنه‌وه و ئه‌و دیدگا تازانه بۆ سۆراغ و پشكنین كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن هه‌رگیز ناخوڵقێن، هه‌روه‌ها ئه‌و میتۆده زانستییه‌ی له‌پێناوی هه‌وڵدان پێناسه‌كردن و ڕاڤه‌كردنی سوودی لێوه‌رده‌گرێت به‌ده‌ست ناهێنرێ، هه‌رگیز پرسیاری جیدی و ڕه‌خنه‌ی چاونه‌ترسانه سه‌رده‌ر ناكه‌ن، بۆیه به‌ڕاستی هیچ زیاده‌ڕه‌وییه‌كی تێدا نییه كاتێك چه‌مكی سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم له‌به‌رده‌م ئه‌م دوالیزمه توند و ڕه‌قه‌دا ده‌بینین، ناتوانین بڵێن بیركردنه‌وه له‌سه‌ر ڕیتمێكی ئاسایی و سروشتی خۆی ده‌ڕوا و په‌ك نه‌خراوه.
*****
به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا ئه‌م باسه واز لێ ده‌هێنم و ده‌مه‌وێ به چه‌ند ڕسته‌یه‌ك بیگه‌یێنمه پایان و بڵێم به‌هۆی باڵاده‌ستیی ئه‌م دوالیزمه ڕه‌قه‌وه ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو به‌رداشی ده‌سته‌ی دژبوون و ده‌سته‌ی ته‌بابووندا وردوخاش ده‌بێت جه‌سته‌ی میتۆدێكی زانستییه، میتۆدێكی زانستیی بۆ بیركردنه‌وه له دیارده‌یه‌كی گرینگ كه به‌شێكی گه‌وره و گرینگی كلتووری زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به گشتی داگیركردوه. ئه‌وه‌ی له‌نێو ته‌پوتۆزی له‌گه‌ڵبوون و ناكۆكبووندا بزر ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌پستیمی و عه‌قڵانی بۆ سۆفییزم و ئه‌ده‌بی سۆفییزم و ڕۆڵ و گرینگی له كۆمه‌ڵگادا. هه‌وڵنه‌دان بۆ تێشكاندنی ئه‌م دوالیزمه و سه‌رسه‌ختانه كارنه‌كردن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و وه‌ستاندنی حكومه موتڵه‌ق و كوێرانه‌كانی خراپترین و مه‌ترسیدارین كاره، كه سه‌رله‌نوێ ڕووبه‌ری دۆگما و چه‌پێنراوه فیكرییه‌كان زیاتر ده‌كات.
كارا فاتیح
—————————————-
سه‌رچاوه‌كان
كوردییه‌كان:
1- بنه‌ما دینییهكانی ڕۆشنبیری كورد، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری یه‌كگرتن، ژماره (16) .
2- دیوانی مه‌حوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی دوه‌م، به‌غدا.
3- دیوانی قانع، كۆكردنه‌وه‌ی بورهان قانع، ساڵی 1984.
4- دیوانی بێكه‌س، ڕێكخستنی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی به‌غدا.
5- دیوانی نالی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان، سنه 1378.
6- العقد الجوهری فی شرح دیوان الجزیری، چاپی دوه‌م، زه‌ڤه‌نگی، چاپخانه‌ی سه‌باح، 1987.
7- فه‌رهه‌نگی سۆفییانه‌ی دیوانی جزیری و مه‌حوی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، هه‌ولێر 2010.
8- سۆفییایه‌تی، ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وی، وه‌رگێڕانی: سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، 1978.
9- نارسیسی كوژراو، به‌ختیار عه‌لی، گۆڤاری ئازادی، ژماره (3) ساڵی 1993.
10- سۆفیسته‌كان، ڕێبوار سیوه‌یلی، له ستایشی فه‌لسه‌فه‌ی كه‌مایه‌تیدا، ساڵی 1998.
11- شه‌ڕی ناوخۆ، خێڵ- حزب-سیاسه‌ت، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، ژماره (1).
12- كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا، عه‌باس عه‌بدولكه‌ریم، ساڵی 1997.
13- القرا‌ن الكریم، و: م. محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیم و ده‌سته‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ر و ڕاستكهرهوان.
14- مه‌جلیسی ئه‌ولیا، محه‌مه‌دی شه‌لماشی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دوه‌م، 1380 هه‌تاوی.
15- حه‌سه‌ن خالید ئه‌لموفتی- ته‌سه‌وف له بنچینه‌و ناوه‌ڕۆكدا، ل26، ساڵی 1996.
16- ته‌سه‌وف چییه؟ ئه‌مین شێخ عه‌لادین نه‌قشبه‌ندی، به‌غداد، ساڵی 1985.
17- سۆفی و سۆفیگه‌رێتی، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، چاپی دوه‌م، له بڵاوكاوهكانی پاشكری ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، ساَلی 2009.
18- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی و دنیابینیی حه‌للاج له شیعری كلاسیكیی كوردی و فارسی‌دا، سه‌بوور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)، به‌ڕێوه‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2009.
19- ڕیشه و بنچینه‌كانی توندوتیژیی ئایینی، سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان پێنجوێنی، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2007.
20- سۆفیگه‌ری، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 2001 .
21- ئینسایكلۆپیدیای گشتی، یاسین سابیر ساڵح، به‌رگی دوه‌م، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2009.
22- قورئانی پیرۆز، وه‌رگێڕاوی مامۆستا هه‌ژار.
23- پوخته‌ی صه‌حیحی مه‌سلیم، زهكیهدین عه‌بدولعه‌زیم بن عهبودلقهوی ئهلمونزری، وه‌رگێڕانی لیژنه‌یه‌ك، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، 2007.
24- مێژووی وێژه‌ی كوردی، به‌رگی دووه‌م، سدێق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده) چاپی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ی ناجی، بانه، كردستان 1370.
25- مه‌حره‌می ڕاز. شه‌رحی غه‌زه‌لیاتی حافز، ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر، ساڵی 2008.
26- پیاوانێ له ده‌وری پێغه‌مبه‌ردا خالید محه‌مه‌د خالید، و: سوهام به‌رزنجی، چاپی دوه‌م، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ته‌فسیر، هه‌ولێر ساڵی 2008.
27- بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، چاپی یه‌كه‌م، 1984ز، به‌غدا.
عه‌ره‌بییه‌كان:
28- تاریخ التصوف الاسلامی، عبدالرحمن بدوی، ترجمه: مكتبه النهچه المصریه 1972.
29- حقیقه الصوفیه فی چوو الكتاب والسنه، د. محمد بن ربیع هادی المدخلی، گبعه الاولی.
30- شگحات الصوفیه، عبدالرحمن بدوی، الجز‌و الاول، وكاله مگبوعات الكویت.
31- شخصیات قلقه فی الاسلام، عبدالرحمن بدوی.
32- شخصیات الصوفیه، قاسم علی، ت: صادق نشأت.
33- موازین الصوفیه فی چوو الكتاب والسنه، ابو عبدالرحمن علی بن السید الوصیفی، دار الایمان، میصر سنه2001 .
34- الگرف الصوفیه، ممدوح الزوبی، الگبعه الاولی، السنه 2004، دیمه‌شق.
35- حركه التصوف الاسلامی ، محمد یاسر شرف، وزراره الپقافه السوریه، 1984.
36- التصوف والمتصوفه، جان شو ڤلی، ترجمه: عبدالقادر قنینی.
37- معجم مصگلحات الصوفیه، گ1، عبدلمنعم الغنی، دار المسیره، بیروت 1980 .
38- الرساله القشیریه فی علم التصوف، ابی القاسم عبدالكریم بی هوزان القشیری، دار التربیه للگباعه ولنشر ولتوزیع، بغداد ج1.
39- اللمع فی التصوف، السراج الگوسی، تحقیق: عبدلحلیم محمود. مصر .1960 .
40- مدخل الی التصوف الاسلامی، د. أبو الوفا الغنیمی، الگبعه الپانیه، 1976.
41- عوارف المعاریف، ابی حفص عمر السهروردی.
42- التصوف الپوره الروحیه فی الاسلام، د. ابوالعلا عفیفی.
43- حقائق عن التصوف، شیخ عبدولقادر عیسا.
44- انوار الحقیقه، شیخ سعیدی نورسی.
45- در‌و التعارچ العقل والنقل، ابن تیمیه، تحقیق: محمد رشاد سالم، دار الكنوز الادبیه ج6، 1391ه.
46- الصفدیه، ابن تیمیه، تحقیق: د. محمد رشاد سالم، الگبعه الپانیه، 1406ه، ج1 .
47- شرح العقیده الاصفهانیه، ابن تیمیه، تحقیق: ابراهیم سعیدای، مكتبه الرشد، الریاچ، المگبعه الاولی ، 1415هـ، ج1.
48- المنجد، گبعه 22، دار المشرق البیروت.
49- گبقات الصوفیه، الشیخ عبدالرحمن سلمی.
فارسییه‌كان:
50- تژكره الاولیاو، شیخ فریدالدین العگار، تصحیح، محمد استعلامی، انتشارات زوار.
51- فرهنگ اصگلاحات تعبیرات عرفانی، د. سید جعفر سجادی، چاپ چهرام ، چاپ افست گلشن، 1378.
52- فرهنگ اصگلاحات عرفانی ابن عربی، د. گل باباسعیدی، چاپ دوم، انتشارات شفیعی، تهران، 1384.
53- د. ربیع الله صفا، تأریخ ادبیات ایران، جلد دوم، تهران.
54- حافڤ نامه، نوشته، بهاالدین خرمشاهی، چاپ سوم، شكرت انتشاران علمی و فهرهنگی سروشت، 1368.
55- برخی بررسیها درباره جیهان بین های اجتماعی در ایران (جامعه ایران در دوره رڤاه شاه)، احسان گبری، جلد دوم، صحفه 110 .